- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
ئیتۆسی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ
ئیتۆسی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ
مه‌سعوود بینه‌نده
له‌سه‌رده‌مێكه‌وه كه کۆمه‌ڵگای كوردی كه‌وتۆته گیروداوی قه‌یرانی ژێستهكانییهوه، داهێنان بۆ راگرتنی بیره‌وه‌ری ئه‌و ژێستانه و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به قهدهركردنیان به‌رده‌وامه. له پانتایی ئه‌ده‌بی كوردیدا- ژانری شێعر- دوو به‌ره‌ی نوێی داهێنان له ململانێیه‌كی ئینتزاعی و تاقهتكوژدا رۆچوون كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌متر به‌ره‌و ده‌سكه‌وتی داهێنان و پرۆبلماتیك كردنی ژیان و هزری هونه‌ریی كشاوه‌ته‌وه. بێگومان هه‌ردووی ئه‌م ره‌وتانه هه‌ستیان به ئاڵۆزی و بۆشاییه‌كانی به‌ستێنی ئه‌ویدی مه‌زن(big other) كردووه، به‌ڵام بۆ رازی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م براگه‌وره‌یه، هه‌ر كام و بهئستراتژێكی جیاواز، هه‌وڵ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی ئه‌ده‌ن و له قاپی میزانسێلی فانتازیاكانیانهوه، مه‌یلی پۆئهسیسی خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.
به وته‌ی به‌دیۆ، ئه‌فراندی هونه‌ری، كاتێك روو ئه‌دات كه فۆرمێك له پێكهاتهمهندكردن و نواندنی هه‌سته‌كاندا تووشی سهرپڕی و لێوانلێوی (اشباع) هاتبێت و هاوكات ئه‌و شته‌ی كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه فۆرمییك و شێوازمه‌ند نه‌بووبێت، ستایل و قه‌واره به‌خۆوه بگرێت و جێپێیه‌كی نوێ و هێمایه‌كی تازه له‌سه‌ر جه‌سته‌كان بخوڵقێنێ. ره‌وتی ئه‌ده‌بی واتاخواز(مه‌دلوولی)، هیچ كات له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی واتا و حه‌سره‌ت بۆ ژێسته لهكیسچووهكانی ده‌سبه‌ردار نابێت و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌سواسی دووپاتیان ده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌م حه‌سره‌ت و په‌رۆشییه، به‌رهه‌می شازی خۆڵقاندووه و فۆرمی خۆی تۆمار كردووه، به‌ڵام چیتر جێگای بۆ ده‌ربڕینی دڵه‌ڕاوكێیه نادیاره‌كانی سه‌رده‌می نه‌ماوه‌ته‌وه و له هه‌مبه‌ر پرسگری ئاوارته و ئاڵۆزی ئێستادا، واق و وڕماوه. سووژه‌ی ئه‌م ره‌وته شێعرییه كه له وه‌همی شوناسی یه‌كگرتوویی نومادینی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نارسیستی، ئاشقی خۆی ئه‌بێت و له‌شێوازێكی ئارمانیدا له‌گه‌ڵ ئۆبژه‌ی خۆیدا هاوشوناسی ده‌نوێنێت. ئاوه‌زی ئه‌م سووژه‌یه به‌رهه‌می ترسی خهساندنه(castration)، ترس له باوكێكی تووڕه و بێبه‌زه‌یی كه نوێنه‌ری نه‌زمی نومادینه و ته‌واوی خولیا و واتاكانمان سه‌رپه‌رشتی و سانسۆر ده‌كات. ئیتۆسی ئه‌م سووژه‌یه به‌رهه‌می نیگای ئاپۆلۆنی و پارستهسازی باوكه. روانینێكی سهرانسهربین(panopticon)، كه پێوه‌ندی فۆرم و جیهان/مرۆڤ به‌پێی كرداری سادۆ/مازۆخیستی داده‌مه‌زرێنێ. كه‌وایه سه‌روبه‌ری ره‌وایه‌تی ئه‌م سه‌رچه‌شنه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه، چه‌شنێك عوقده‌ی ئۆدیپه كه له مه‌داری باوكدا ده‌سووڕێته‌وه و له ئاكامدا به‌گه‌ڕانه‌وه و زینوونهوهی ناوی باوك كۆتایی پێدێت. ره‌وتی جیاواز، واته پارادایمی زمانی دژه‌واتا(دالخواز)، نكۆڵی له كرداری ترسئاژۆی باوكسهروهران ده‌كات و پێی وایه ئه‌وان جوانی و مه‌ترسیداریی فۆرمیان له‌پێناوی ئاكاری رقئامێز و تۆڵهگهرانهی باوكدا قوربانی كردووه. مهبهستمهندی(intentionality) سووژه‌ی هونه‌ریی فۆرمخواز، رووی له‌هیچ ئایدۆسێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ به پێی میدیۆمی فورم، خودسه‌روه‌ری و خودرێسایی به‌رهه‌می هونه‌ری زیندوو بكاته‌وه. ئێتۆسی سووژه‌ی ئه‌م ره‌وته شێعرییه، ده‌بوا به شوناسێكی دژه پاتریاركاڵی، وه‌همی شوناسی یه‌كگرتوو(چ خه‌یاڵی و چ نۆمادین)، بڕهواندایهتهوه و دهستئاوسانی بانگهێشتی(interpellation) ئه‌ویدی مه‌زن نه‌بوایه‌ته‌وه. به‌ڵام ئایا لایه‌نگرانی زمان له پانتایی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردیدا توانیویانهئهم دابڕانه به‌ڕێوه ببه‌ن و زمانی خۆیان له بیره‌وه‌ری ئیمپێریالیستی ناوی باوك و حه‌زی سادۆ/مازۆخیستی شه‌هوه‌تی باوك، رزگار بكه‌ن!
بێگومان ئه‌م پرسیاره هه‌ستیاره به وه‌ڵامێكی راستڕه‌و چاره‌سه‌ر ناكرێت. فۆرمخوازان له‌هاتنه گۆڕه‌پانی ململانێ و خۆده‌رخستندا، شێلگیر و سه‌ركه‌وتوو بوون، واته ئه‌م فۆرمه نوێیانه له گوتهكردار (speech act)ی خۆ دهربڕێنهردا، به‌شێ زۆر له پانتایی هونه‌ری و ئه‌ده‌بییان قۆرغ كردووه و كهوانێكیان له مێتۆدۆلۆژی و فۆرماڵیسمی داهێناندا به‌دیهێناوه. به‌ڵام چۆنه كه زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م رێبازانه ته‌نیا كاركردێكی مانیفێستییان به‌خۆوه گرتووه و له‌ئاستی داهێنان و فۆرمبهخشیندا، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر و رێنیشانده‌ر نه‌بوونه؟!
ئایا ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی ئه‌م چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانه فۆرمی و زمانییانه، وه‌كوو كاره-ئاماده‌كانی "دوشان"، ته‌نیا له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دابینكراو(گاله‌ری) و به‌پێی بڕیارێكی سوبژێكتیڤ(ئیمزای هونه‌رمه‌ند)، ناسنامه‌یه‌كی هونه‌رییان بۆ ره‌چاو ده‌كرێت. ئایا لێره‌دا ته‌نیا بواری وتن(ساحت گفتن) و پۆزیشناڵیتییه كه ده‌ستی باڵا ده‌نوێنێ یان خودی وتهكهش ده‌ور ده‌گێڕێت؟
لێره‌دا ره‌نگه گرنگترین پرسیار ئه‌مه بێت كه ره‌وتی جیاواز تا چ راده‌یه‌ك له خولگه‌ی باوك، رزگاری بووه و له‌م ئاڕایشه نوێیه‌ی سه‌رده‌مدا له‌كوێدا راوه‌ستاوه؟ دابڕان لهنامووسی باوك (سونه‌ت/ده‌سه‌ڵات)، ته‌نیا به ملكه‌چكردنی ناوه‌رۆكی قانوون روونادات، قانوون روویه‌كی نادیار و ناخودئاگای هه‌یه كه له گوتاری سه‌ركوتگه‌ری دهرکهوتوویهوه زۆر مه‌ترسیدارتر و كاریگه‌رتره، ئه‌م لایه‌نه هه‌مان فیگۆری وهقیحی سوپێرئیگۆیه كه به پێچه‌وانه‌ی رووی راستی قانوون، كه هان بۆ پارێزكاری ده‌كات، هوتاڤی شه‌هوه‌ت په‌رستانه‌ی "چێژ ببه" به‌رز ده‌كاته‌وه و دنه‌ده‌ری تێپه‌ڕاندن و تێكشكاندنی سنووره‌كانی قانوونه. بێگومان ره‌وتی شێعریی فۆرمخواز،"باوكی ئۆدیپی"ی له‌شێوازی فۆرماڵ و دهركهوتوودا كوشتووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه فه‌رمانی داسه‌پێنه‌ری باوكی ئه‌زه‌لی، سوپێرئێگوی چێژ په‌ره‌ست - هه‌ڵپه‌سێرێ و به‌و پێیه پراتیكی سوبژێكتیڤی خۆی به‌رهه‌م بێنێت. په‌یڕه‌و كردنی ئه‌و فیگۆره دزێوه، له‌و ده‌نگ و زاراوه زمانپهرێشانانهدا (aphasia) ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌هوی قتكردنی یاسای ئه‌ویدی مه‌زن، به‌ره‌و ده‌ربڕینێكی شێوێندراو راكێشراون كه مه‌نتقی زهمانمهندی فۆرم، ره‌ت ده‌كاته‌وه و له ده‌نگێكی بێسیما و جه‌سته (ڤۆا ئاكۆسماتیك[1])دا ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه. سووژه‌ی شێعریی ئه‌م چه‌شنه داهێنانه،ئه‌وه‌نده چه‌ن تیكه و په‌رته‌وازه‌یه كه به دۆشدامانێكی هیستریك له خۆ دابڕاوه و به‌ته‌واوه‌تی له‌قۆناغی ڕێژه‌گه‌ریی بێسه‌رووبه‌ر و نیهیلیسمی له‌خشته براودا رۆچووه و هیچ كردارێكی سوبژێكتیڤ و كۆنكرێتی لێ سه‌وز نابێت.
سووژه‌ی شێعریی رادیکاڵ، نهبهشێوهیهكی ده‌رهه‌ست و پۆست مۆدێڕنیستی به‌ڵکوو به‌پێی پره‌نسیپێكی به‌رهه‌ست، له شه‌وی جیهاندا رۆده‌چێت و به‌كردارێكی ئافانسیسی[2]، خۆكوژییه‌كی نومادین به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌م سووژه‌یه له هه‌ناوی ئه‌م دابڕانه‌وه سه‌رهه‌ڵدێنێ و نالیئاسا حیكمه‌تی شێعری و فۆرمی ده‌ربڕینی جیاواز ده‌ڕسكێنێ كه به پێچه‌وانه‌ی فۆرمی وشكهه‌ڵگه‌ڕاوی فۆرماڵیسته‌كان و زمانپهرێشی ره‌وته رۆمانتیكییه‌كان،خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی ده‌روونی و سیاسه‌تی زهمانمهندی خۆیه‌تی:
حه‌قیقه‌تی نامهبهستمهند(unintended truth)، كه هه‌مان ناوه‌رۆكی راستی(truth content)ی به‌رهه‌م پێكده‌هێنێ.
نالی نییه‌تی سێحری به‌یان، حیكمه‌تی شێعره
ئه‌مما نییه‌تی قووه‌تی دڵ قودره‌تی ئینشا
نالی، له "رژێمی ئاکاریی ئیماژه‌کان"(چه‌مکێکی رانسیهری)، داده‌بڕێ و "رژێمێکی بووتیقایی(poetic)" ده‌ڕسکێنێ که تێیدا ئه‌زموونی ئهستهتیکی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ فۆرمی سه‌ربه‌خۆ و خودرێباز به‌ڕێوه ده‌چێت. داهێنانی نالی، به‌ستێنێکی جوانیناسانه‌ی هێنایه ئاراوه که ره‌وتی شێعری کوردی پاش ئه‌وی له‌سه‌ر نووسرایه‌وه و وه‌کوو رووداو/حه‌قیقه‌تێک، ته‌وژمێک له ئه‌مه‌گداریی و شوێنکه‌وتنی پۆیهتیکی به‌رهه‌م هێنا که ئاسه‌واره‌کانی له سه‌ر شێعر و ئه‌ده‌بی نوێی کوردی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بی کلاسیک‌دا نالی داهێنه‌ری شۆڕشێکی کۆپێرنیکی جوانیناسانه‌یه و ده‌توانێ پرۆبلێماتیکی "خانی"، له شاعیرانی پاش خۆیدا(حاجی‌قادر و...)، درێژه بدات، له ئه‌ده‌بی نوێ‌دا شێرکۆ بێکه‌س و ره‌فێق سابیر به ده‌ورێکی تاڕاده‌یه‌ک لێک جیاواز، توانیویانه ئه‌زموونی نوێخوازیی سه‌ره‌تایی(سواره و گۆران و...)، تا سه‌رده‌می شاعیرانی به‌ره‌ی سێ و چوار پێبگه‌یێنن. بێگومان ستایلی تایبه‌تی نالی و شێرکۆ گه‌یشتۆته ئاستی سهرپڕی و لێوانلێوی و ،خولانه‌وه له بازنه‌ی دیاریکراوی شێوازی ئه‌واندا ناتوانێ داهێنانێکی نوێ و سه‌رده‌میانه بخوڵقێنێ به‌ڵام ئه‌زموونی ئهستهتیکیی و وه‌رگه‌ڕانی فۆرماڵی ئه‌وان ئه‌و به‌ستێنه‌یه که ئیمکانێتی ده‌ربڕینی مۆدێڕن و پاشمۆدێڕنی به‌ره‌کانی ئه‌وڕۆ، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
ئه‌گه‌ر به وته‌ی رانسییه‌ر"رژێمی ئهستهتیکی بانگه‌شه‌ی تاکانێتی(singularity) ره‌های هونه‌ر ده‌کات"، ئه‌مه به واتای پاشه‌کشێی ته‌واوی ژیان له ئاست فۆرمی به‌رهه‌می هونه‌ری نییه، به‌ڵکوو ئاماژه‌ده‌ری ئه‌و راستییه‌یه که مهبهستمهندی فۆرمی خودموختار، به‌رده‌وام رووی له ئایدۆسی ژیانه و به گشتی هونه‌ر به فۆرمێکی خودرێباز له ژیان پێناسه ده‌کات. که‌وایه ئه‌و فۆرمووڵه سه‌یر و سهمهڕانه که لایه‌نگرانی هونه‌ری ره‌سه‌ن(ناب)، و هه‌روه‌ها هونه‌ری هۆگرانه(متعهد) و به‌ڵێندار ده‌ری ده‌بڕن و له‌وێدا هونه‌ر به دابڕاو له ژیان یان به ته‌واوی رۆچوو له ژیان، له به‌رچاو ده‌گرن له هه‌ردوو حاڵه‌تدا هه‌بووونی هونه‌ر نه‌فی ده‌که‌نه‌وه. ئیتۆسی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ، دۆخی هاوگرتوویی بنه‌مایی خودرێبازی و دیتررێبازی و جووڵه‌ی دیالێکتیکی به‌رده‌وامی هونه‌ر و ژیان له یه‌کتردا ئاماژه پێئه‌دات. نوێترین ئه‌زموونه‌کانی شێعری کوردی(به‌ره‌ی چوار و پێنج)، له زۆربه‌ی تێکنیکه زمانییه‌کان و دابڕانه مه‌عریفییه‌کان بۆ جیاوازکردنه‌وه‌ی خۆیان و خوڵقاندنی رووداو/حه‌قیقه‌تێک له به‌ستێنی زمانی شێعری، که‌ڵک وه‌رده‌گرن به‌ڵام له زۆربه‌ی هه‌وڵه‌کاندا هه‌مان بنبه‌ستی دوانهبینانهی(شێعر-سیاسه‌ت)، یان(خودرێبازی-ئهویدیرێبازی)، به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه و له‌وێوه ژێسته‌کانی چه‌قبه‌ستووی واتاخوازان و ئاژاوه‌ی زمانپهرێشان، وه‌کوو چاره‌نووس دووپات ده‌که‌نه‌وه.
له سووچهنیگایهكی ژیژكی/لاكانییهوه، لۆژیكی به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌مان مه‌نتقی ده‌روونشیكارییه، واته ده‌رمانی نه‌خوش(سووژه) لهدهروونشیكاریی لاكانیدا نه به‌پێی هاوشوناسی له‌گه‌ڵ ده‌روونشیكار(دیتری)، به‌ڵکوو به‌پێی تێپه‌ڕاندنی ئاستی هاوشوناسی و بۆشبوونهوهی سووژه له‌ته‌واوی شوناسه‌كانی دێته ئاراوه.
چه‌شنێك فه‌قری سوبژێكتیڤ(subjective destitution)،كه گوتاره‌كانی ئه‌ویدی مه‌زن هه‌ڵده‌په‌سێرێ به‌ڵام له داوی "دیتریی دیتری[3]"(the other of the other)و فیگۆره دزێوه‌كانی سوپێرئیگۆ ناكه‌وێ. لێره‌دایه كه به‌رهه‌می هونه‌ری به هاوشوناسییهكی مه‌حاڵ له گه‌ڵ سیمپتۆمدا، ئانتیگۆنئاسا، ته‌واوی قانوونه‌كانی باوك هه‌ڵده‌په‌سێرێ و سووژه‌یه‌كی جیاواز ده‌خۆڵقێنێ. سووژه‌یه‌ك كه به بڕیارێكی شێتانه و جنوونئاسا(کهیهرکێگاردی)، خۆی له به‌ستێنی گوتاره‌كانی دیتری/ئه‌رباب، ده‌رباز ده‌كات و له رێگای نامومكینی هونه‌ره‌وه، خودی هونه‌ر و زمان مومكین ده‌كات.
که‌وایه به بڕوای ژیژک حه‌ره‌که‌تی نه‌فیی جیهان/مرۆڤ له فۆرمدا، ده‌بێت به نه‌فیی نه‌فی(negation of negation)، کامڵ بکرێت و جارێکی‌تر کاسمۆس له فۆرمدا تووشی جه‌سته‌مه‌ندی و ده‌رکه‌وتوویی بکرێت. به‌دیۆ پێی وایه که ئه‌گه‌ر نه‌توانین ره‌وتی ئه‌فراندنی هونه‌ری له گه‌ڵ پێکهێنانی پارادایمێکی نوێی سوبژێکتیڤدا هاوته‌ریب بکه‌ین، رێگامان بۆ شه‌ڕی به‌رده‌وامی سووژهکانی(چێژ-قوربانی)، ئاوه‌ڵا کردۆته‌وه، که‌وایه ئیتۆسی به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌مان ئیتۆسی سیاسه‌ته، واته به‌رهه‌مهێنانی لهبڕاننههاتووی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره مهرگئامێزهدا که به‌رده‌وام دووپات ئه‌بنه‌وه، به ده‌ربڕینی "هه‌موو شتێک موومکینه"، واقیعی "هیچ شتێ مومکین نییه"، جێگیر ده‌که‌ن. به‌رهه‌می هونه‌ری به پێی روانینی به‌دیۆ، ده‌بێت له پاژبوون و پاتیکیۆلاری تێپه‌ڕێت و رووی ئاخافتنی له هه‌موان بێت. ده‌بێت خۆی له بازنه‌ی سووڕانه‌وه‌ی بێئهمانی سه‌رمایه و زانیارییه‌کان که هه‌موو کردێکی هونه‌رییان به شت کردوه و به نیگایه‌کی مێدۆسایی[4] هه‌موو بزاڤێکیان له سه‌هۆڵبه‌ندانی کوتاڵ و سه‌رمایه‌دا مه‌نگ و بێجمه کردوه رزگار بکات و هونه‌ری ئه‌مری نامومکین و ئیراده‌ی "بڕیار ئه‌ده‌م که نه"(I would prefer not to…)[5]، بخوڵقێنێ. ئیتۆسی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ له گۆشه‌نیگایه‌کی بێنیامینی/ئاگامبێنیهوه، هه‌مان میتۆدی که‌ره‌سته بێمهبهستهکانه، ئه‌و ژێسته رووتانه که له دژوازی نێوان که‌ره‌سته/مه‌به‌ست ئه‌ولاتر ده‌چن و ته‌نیا به نومایشکردنی "نێوه‌نجی" و "هه‌بوون-له-زمان"دا، فۆرم یان سکووتێکی رادیکاڵ ده‌خوڵقێنن. سکووتێک که له رێگای سیسته‌می هه‌راوهوریا و پڕئاژاوه‌ی سه‌نعه‌تی فه‌رهه‌نگی پاپیۆلاردا، سه‌کته‌یه‌کی داچڵه‌کێنه‌ر ده‌خوڵقێنێ و له‌وێوه پانتایی سیاسه‌ت و ئاکار، واته" هه‌رێمی ژێستی ره‌ها و ته‌واو-ی مرۆڤه‌کان"(ئاگامبێن)، ئاوه‌ڵا ده‌کات.
پرۆسه‌ی داهاتنی هونه‌ری مۆدێڕن له تێپه‌ڕاندنی سێ ئاستی جیهان، داهێنه‌ر و به‌رده‌نگ، به‌ره‌و فۆرمی به‌رهه‌م پێناسه ده‌كرێت. هه‌ر كام له بزاڤه هونه‌رییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ریدا به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان، پێداگرییان له‌سه‌ر یه‌كێ له‌و لایه‌نانه زۆرتر كردووه و له‌وێوه مه‌نتقی هونه‌ریی خۆیان پێكهێناوه. تیۆره مایمهسیسییهكان جه‌ختیان له‌سه‌ر نواندنه‌وه‌ی جیهان كردووه و روانگه دهربڕێنهرهكانیش(expressive)، ئاماژه‌یان به هونه‌رمه‌ند و ده‌ربڕینی خوازه و خه‌یاڵی ده‌روونی ئه‌و داوه. تیۆره پراگماتیستییهكانیش(ره‌خنه‌ی نوێ) لایه‌نی به‌رده‌نگیان به‌رجه‌سته كردۆته‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان له بڕگه و ساتی خوێندنه‌وه و وه‌رگرتندا رۆبردووه. فۆرماڵیسته‌كان و پێكهاتهخوازانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر فۆرمی به‌رهه‌می هونه‌ری كردووه و ته‌واوی لایهنهكانیتریان له‌پێناوی بووژانه‌وه و رۆنانهوهی فۆرمدا قوربانی كردووه.
هونه‌ری مودێڕن له بایه‌خدان به میدیۆمی فۆرمدا، هاوئاڕاسته‌ی فۆرماڵیست و پێكهاتهخوازان ده‌ڕواته پێش، به‌ڵام فۆرمی خه‌ساو و بێكێشه‌ی ئه‌وان نه‌فی ده‌كاته‌وه و دژوازی و ناكۆكییه‌كانی فۆرم، به‌دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كی مێژوویی به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه(فه‌رهادپوور، 88). هونه‌ری مودێڕن هه‌وڵ نادات بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگرتووی و هاوئاهه‌نگی، ئانترۆپی بنه‌ڕه‌تیی به‌رهه‌می هونه‌ری، پووچه‌ڵ بكاته‌وه و جیهان و نووسه‌ر و به‌رده‌نگ له‌ژێر تارمایی ئانتالۆژیای نامێژوومهندیدا بشارێته‌وه. هونه‌ری مۆدێڕن هه‌وڵ ئه‌دات شوناسی پۆزه‌تیڤ و ئوبژێكتیڤی ئه‌م لایه‌نانه له میدیۆمی فۆرمدا رۆ ببات و له پشكنینی بنه‌مای زهمانمهندی به‌رهه‌مدا، حوزووری نیگه‌تیڤیان به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. بێگومان ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌وه، زینوونهوهیهكی ئاخێزگهخوازانه نییه به‌ڵکوو ئهسهمیلاسیۆنێكی رهچهڵهکناسانهیه(genealogical)،كه بیره‌وه‌ری جیهان-داهێنه‌ر له قاوغی فۆرمدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و له‌وێوه هاوار و نیگای ئه‌و خوداوه‌نده كوژاوانه ده‌سازێنێته‌وه كه له‌ژێر تیشكی زه‌مه‌ندا له‌عنه‌ت كران و به دۆنادۆنێكی ناوئاخنیی، له جه‌سته‌ی فیتیشیستی فۆرمدا، جێگیر بوونه‌وه.
ره‌خنه‌ی رادیکاڵ هاوئاراسته‌ی هونه‌ری مۆدێڕن، سه‌ره‌تا جووڵه‌یه‌ك به‌ره‌و رۆنانی فۆرم ده‌سپێده‌كات و گشتێتی هاوگرتووی ده‌دۆزێته‌وه. پاش ئه‌م هه‌وڵه ئیجابییه له پرۆسێی دیالێكتیكیدا، دژ به ئیمپێریالیسمی فۆرم، رابوونێكی چریكی ده‌ست پێده‌كات و چه‌قه توندوتۆڵه‌كانی ناوهندشكێنی ده‌كات. مه‌نتیقی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ له‌راستیدا پرۆسێسی دیالێكتیكی "نه‌فیی نه‌فی"، درێژه ئه‌دات: به‌رهه‌می هونه‌ری سه‌ره‌تا ژینگه جیهانی جیهان/ داهێنه‌ر، له‌فۆرمدا ده‌نوێنێته‌وه، واته له قۆناغی ده‌سپێكدا ئیماژێكی فۆرماڵ به‌رهه‌مده‌هێنێ.
ره‌وته ره‌خنه‌ییه باوه‌كان، له‌م پێناوه‌دا دوو هه‌ڵوێستی جیاواز ده‌نوێنن: یان به‌پێی لۆژێكی سیاسه‌تی لیبراڵ، حكوومه‌تی فۆرم به هه‌ڵبژارده‌یه‌كی راست و ره‌وای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێكهاتوو له مۆنادهكانی سه‌ربه‌خۆی تاك ده‌بینن و له شیكاریدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن، ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌م مۆنادانه، به‌پێی میكانیزمی نوێنه‌رایه‌تی(presentation)، له‌نێو دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی فۆرمدا به‌رز رابگرن، یاوهكوو هاوشێوه‌ی سیاسه‌تی توتالیته‌ری، یه‌كه‌ی فۆرم، به‌سه‌ر ته‌واوی ئاژانس و بهستێنهكانیدا زاڵ ده‌كه‌ن و له‌وێوه هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی ته‌م و مژی و نادهسكهوتوویی جیهانی نادابینكراو(undetermined)، ده‌سڕنه‌وه. مه‌نتیقی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو ره‌وته‌وه، پله‌ی نه‌فیکردنی(جیهان/مرۆڤ - فۆرم)، له پله‌ی نه‌فیی نه‌فی(فۆرم - زهمانمهندی)دا، رۆ(رفع/ sublation) ده‌نێ و ناوه‌كی مێژوویی فۆرم ئاوه‌ڵا ده‌كات. ژیژك وته‌نی له رۆچوونی هێگێلیدا وا نییه كه نه‌فیی یه‌كه‌م(خودا-مرۆڤ)، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م نه‌فییه به دووپاتبوونه‌وه، واته جهستهمهندیی خودا له‌مرۆڤ(مه‌سیح)دا، قووڵتر و به‌رینتر ده‌بێته‌وه. ره‌خنه‌ی رادیکاڵ له پرۆسێسی چریكی نه‌فیی نه‌فیدا، ئیمپریالیسمی فۆرم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ناكۆكی و ململانێیه شاردراوه‌كانی، كه قسه له ژیان و واقیعی زهمانمهندی جیهان/ مرۆڤ ده‌كه‌ن، ئاشكرا ده‌كات.
هێگێل له بڕیارێكی تهواونههاتوو(نامتناهی)دا ئه‌ڵێ: « رۆح ئێسك و پرووسكه«. ئێمه‌ش به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م بڕیاره ده‌ڵێین: "جیهان/مرۆڤ، فۆرمه".
به وته‌ی ژیژك، مه‌به‌ستی هێگێل له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه كه سووژه، هاوتای ئۆبژێكتیڤی خۆی له ئێسك و پرووسكدا ده‌بینێته‌وه، واته كاتێ رۆح له هێما و نومادی زماندا خاڵی ده‌بێته‌وه و له ناهاوسه‌نگیی نیشانه‌كاندا هیچ پێگه‌یه‌كی سفت و سۆڵ نادۆزێته‌وه، خۆی له ئێسكدا، ئاكچواڵ و جهستهمهند ده‌كاته‌وه. جیهان/ مرۆڤ، فۆرمه واته جیهان/ مرۆڤ، له ئاژاوه‌ی داله‌كان و له ناجێگرتوویی واتادا، مێدیۆمی جێبڕوای فۆرم ده‌دۆزێته و خۆی پێدا هه‌ڵده‌واسێت. جیهان/مرۆڤ له نێوه‌نجیی فۆرمدا له‌بار ده‌چێ به‌ڵام به پێی فۆرمووڵی «نواندهوهی دابینكراو- بازتابی متعین»، پێویسته جارێكی تر له منداڵدانی پێكهاته‌ی فۆرمدا زیندوو بێته‌وه و له شه‌وگاری نووته‌ك و تاریكی‌دا بێته زمان. ته‌نیا له‌م شێوازه‌دایه كه ناوه‌كی مێژوویی فۆرم، كه كاژێكی فیتیشیستی و مهرگههڵگهڕاوی به‌خۆوه گرتووه، زه‌مانمه‌ند ده‌بێته‌وه و بگۆڕی و كراوه‌یی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێته‌وه.
له‌درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته ره‌خنه‌ییه‌دا ئالێن به‌دیۆ، مه‌نتیقی به‌رهه‌می هونه‌ری به چه‌شنێكی تر ره‌وایه‌ت ده‌كات. به‌دیۆ پێی وایه كه»دۆخێكی هونه‌ری، به‌گشتی شتێكه وه‌كوو پێوه‌ندی نێوان شێوازی بێشکڵ و قه‌واره‌ی پانتایی هه‌ست(ئه‌وه‌ی له پانتایی "جه‌سته" و "شت" دایه)، واته هه‌سته‌وه‌ره‌كان و ئه‌و شته‌ی كه فۆرمه، كه‌وایه جیهانی هونه‌ری پێوه‌ندییه‌كه له نێوان پانتایی هه‌ست و فۆرمدا.» (به‌دیۆ، 89، ل 525). به‌م پێیه رووداوی هونه‌ری، بیچمگرتن و فۆرم وه‌رگرتنی ئه‌و شتانه‌یه كه پێشتر، له ئاژاوه و كائۆسی هه‌سته‌كاندا، خاوه‌نی هیچ سه‌روسیما و یاسا و رێسایه‌ك نه‌بوون. ئه‌م رووداوه هونه‌رییه له‌سه‌ر جه‌سته، جێپێ و هێمایه‌ك ده‌نه‌خشێنێ و به‌م پێیه جه‌سته‌یه‌كی نوێ واته سووژه‌یه‌كی هونه‌ریی نوێ(ئاگایی و ستایلێكی تازه)، دێته ئاراوه. به پێی لێكدانه‌وه‌ی به‌دیۆ، ئه‌م سووژه هونه‌رییه له دوو پارادایمی سوبژێكتیڤی تر جیا ده‌بێته‌وه. یه‌كه‌میان سووبژهیهكی كامخواز و بهكهیفه و به‌پێی شوناسێكی ده‌روونمان(immanent) و داشكێنهر پێكده‌هێنرێ. سووژه‌یه‌ك كه ئاڕاسته‌ی به‌ره‌و حه‌زبردن و كامگرتن هه‌ڵكشاوه و ئه‌زموونی خۆی، ته‌نیا له سنووره‌كانی جه‌سته‌دا به‌ڕێوه ده‌بات. سووژه‌ی دووهه‌م سووژه‌یه‌كی ئیدیالیستی/ئیلاهیاتییه كه سووژه له‌جه‌سته داده‌بڕێ و به‌ره‌و به‌رزایی و ترانساندانتاڵی زه‌ین رایده‌كێشێ. ئه‌م سووژه‌یه كه سووژه‌ی قوربانی و خۆبه‌ختكردنه، ژیان له مه‌رگدا ئه‌زموون ده‌كات و ته‌نیا به‌و میتۆده سادۆ/مازۆخیستییه كردار ده‌نوێنێ. به‌دیۆ سووژه‌ی هونه‌ریی مه‌به‌ستی خۆی، له هه‌مبه‌ر ئه‌م دوو فیگۆره داشكێنهر و جیاوازكارهدا داده‌نێ كه یه‌كیان شوناسێكی ده‌روونمانی هه‌یه و ئه‌وی تریان جیاوازییه‌كی والا و موته‌عال، و به ده‌سته‌واژه‌ی "جیاوازیی ده‌روونمان"، پێناسه‌ی ده‌كات.
واته سووژه‌ی هونه‌ری، له پرۆسێسی نێوان پێكهاتنی جه‌سته‌یه‌كی تازه و شوێنپێی رووداوێكدا، سه‌رهه‌ڵدێنێ و له‌وێدا خۆده‌نوێنێ كه بۆشایی و دهستئاوسانیی ئه‌و دوو كاراكته‌ره‌ی تر، بارودۆخه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی به‌رده‌وامی كامگرتوویی و خۆبهختكاریی ده‌به‌نه پێش.
لێره‌دا به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك لهئادۆرنۆ، و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ روانگه‌كانی به‌دیۆ، ژیژك و ئاگامبێن، ده‌توانین فۆرمووڵێك بۆ ره‌وتی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ و هه‌روه‌ها ئیتۆسی سووژه‌ی هونه‌ریی به‌رهه‌ڵستكار، بدۆزینه‌وه.
ئادۆرنۆ ده‌ڵێت : «به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دوو فاقی هه‌یه. كردی هونه‌ری، هاوكات "فاكتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی" یه و له‌هه‌مان كاتدا شتێكی دیكه‌یه، شتێك كه له هه‌مبه‌ر واقیعدا و به‌رهه‌ڵستی ئه‌و ده‌وه‌ستێته‌وه و به‌چه‌شنێك خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمییه.
ئه‌م تهماویبوونهی شاردراوه له‌هونه‌ردا، واته پێوه‌ندی و پێوه‌ستیی به‌رهه‌م به کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها جیاوازی له‌کۆمه‌ڵگا، ئه‌م راستیه ده‌رده‌خات كه راده‌ی به‌رزایی و واڵایی هونه‌ر، واته ناوئاخنی درووستییهكهی(truth content)، ئێمه به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی به‌رهه‌م راده‌كێشێ، و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ته‌نیا فه‌لسه‌فه ده‌توان لێی تێبگات.»(ئادۆرنۆ، به‌گێڕانه‌وه‌ی فه‌رهادپوور، 88، ل 42)
ئادۆرنۆ هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هونه‌ری مۆدێڕن‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی و خود-رێبازیی فۆرم ده‌كات به‌ڵام پێی وایه كه ته‌نیا به شوێنگرتنی دیالێكتیكی ده‌روونیی به‌رهه‌م و زهمانمهندكردنی ئانتالۆژیایی بێزهمانی فۆرم، ده‌توانین به بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌می هونه‌ری، ئه‌مه‌گدار بمێنینه‌وه. كه‌وایه سووژه‌ی هونه‌ریی ئاماژه‌پێدراوی ئادۆرنۆ، نه سووژه‌ی رۆمانتیك/ئێگزیسانسیالیستهكانه كه پێگه‌ی نووسه‌ر و داهێنه‌ر له به‌رهه‌مهاتنی هونه‌ریدا، هه‌ره به‌رز ده‌نرخێنن و كردی هونه‌ری، به «حه‌دیسی نه‌فس و ده‌روون» ده‌شوبهێنن و نه‌ش سووژه‌ی مردوو و تێكچووی ستراكچراڵیست و پاشستراكچراڵیستهكانه، كه ته‌واوی بارستایی به‌رهه‌می هونه‌ری، له‌فۆرمدا ناوه‌ندی ده‌كه‌نه‌وه و بایه‌خێك بۆ سووبژه و ئاوه‌ز دانانێن. پرۆبلێماتیكی ره‌خنه‌ی ئادۆرنۆیی پێمان ده‌ڵێت كه له پله‌ی نه‌فیدا، جیهان/مرۆڤ له قاوغی فۆرمدا ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام بۆ ئاكچواڵبوون و هاتنه‌ئارای حه‌قیقه‌تی جیهان/مرۆڤ، پێویسته كه جارێكی تر له به‌رهه‌می خۆیدا خۆبنوێنێتهوه و له ئاكامی دیالێكتیكی ده‌روونی و به تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فۆرم، حه‌قیقه‌تی مێژوویی و ناوئاخنی خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه. لۆژیكی ره‌خنه له روانگه‌ی "ژیژك"ه‌وه له مه‌نتقی پۆزیتیویستی و هێرمێنیوتیكی جیاوازه. بۆ دیاریكردنی ئه‌م جیاوازییه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ژیژك له سێ چه‌شنه نواندنه‌وه (representation)، واته «سیانه‌ی نواندنهوهكانی پۆزه‌تیڤ، ده‌ره‌وه‌یی و دابینكراو (هێگێل،1966)»، ده‌هێنینه‌وه:« به چ شێوازێك ده‌بێ ده‌ق بخوێنرێته‌وه؟، "نواندهوهی پۆزه‌تیڤ"، هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ساكارانهدا كه بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی راسته‌وخۆی بۆ واتای راسته‌قینه‌ی ده‌ق هه‌یه، كێشه كاتێ سه‌رهه‌ڵئه‌دا كه چه‌ندین خوێندنه‌وه، و هه‌ركامه‌و، جیاواز له‌وانی تر،بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌واتای راسته‌قینه‌ی هه‌بێت. "نواندنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌یی" رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م بنبه‌سته ده‌هێنێته ئاراوه، له‌م چه‌شنه نواندنه‌وه‌یه‌دا، ناوه‌رۆك یان "واتای راسته‌قینه"ی ده‌ق ده‌بێته ئهوپهڕێكی دهسپێنهگهیشتوو، "شتێكی خۆلهخۆدا"ی مه‌زناهی(استعلایی). ته‌واوی ئه‌و شته‌ی بۆ ئێمه سووژه سنوورداره‌كان، دهسكهوتوو ده‌بێت هه‌ر ئه‌م نواندنه‌وه لاڕێكهر(منحرف)انه و تێكچڕاوانهیه كه سووچه‌نیگای سوبژكتیڤی ئێمه، چه‌وت و لارولوێریانی كردۆته‌وه.»(ژیژك،89، ل 337)
به بڕوای ژیژك له "نواندنه‌وه‌ی دابینكراو"دا، به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌ركه‌وته‌كانی ده‌ق له ئاستی "ناو ئاخنی"دا، لایه‌نێكی ناوه‌كی و ده‌روونییان هه‌یه، واته دوور كه‌وتنه‌وه و دابڕانێكی پێكهاته‌یی له‌ده‌ق، نه‌وه‌ك ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی راسته‌وخۆ، رووبه‌ڕووی حه‌قیقه‌تی ده‌قمان ده‌كاته‌وه. ژیژك ره‌هه‌ندی رادیکاڵی ئه‌م بۆچوونه لێره‌دا ده‌رده‌بڕێ كه "ناوئاخن/ماهیت" له خۆیدا شتێك نییه بێجگه خۆ-دابڕان و خۆقهڵهشانی رووما.(هه‌مان، ل 339)
به‌م پێیه پێوه‌ندی جیهان/مرۆڤ له‌گه‌ڵ فۆرمی هونه‌ریدا، له دوو روانگه‌ی پۆزیتیویستی و هێرمێنیوتیكیدا پێوه‌ندیه‌كی ئاوه‌هایه: یان جیهان/مرۆڤ(ناوئاخن) راسته‌وخۆ له فۆرمدا(رووما)، ئاماده‌یه، یان ئه‌م ناوئاخنه به‌پێی روانینی سوبژێكتیڤی ئێمه، بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌كیسچووه. به‌ڵام له روانگه‌ی ژیژكدا شوێنی له‌دایكبوونی ناوئاخن و ناوه‌رۆك، پێكهاته‌ی فۆرمه و دووبه‌ره‌كیی نێوان ناوه‌رۆك/رووما، له‌سه‌ر ده‌ستی فۆرم و به‌پێی رێسای ئه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت. كه‌وایه ره‌خنه‌ی رادیکاڵی ژیژك نه فۆرم به "شت"ێكی فێتیشیستی ده‌داته قه‌ڵه‌م و پیرۆزی بۆ دابین ده‌كات و نه‌ش به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، به واتا جۆراوجۆره‌كان و سیما ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دڵخوش ده‌كات، به‌ڵکوو پێداگری له‌سه‌ر فۆرم وه‌كوو پێكهاته‌یه‌كی خود-سه‌رچاوه و پڕ له ناكۆكی و دژوازی ده‌كات و خۆیلهخۆدا، ناوه‌رۆك ده‌ڕسكێنێ و به خۆسڕینه‌وه(self-effacing) و خۆشكاندن، پانتایی جیهان/مرۆڤ له خۆیدا رۆده‌نێت(sublation).
له رۆچوونی فۆرمدا، واته له ده‌ركه‌وتنی دژوازی و زهمانمهندی ناوهكهكهیدا، سووژه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵدێنێ كه ژیژك به "سووژه‌ی ره‌ها"ی هێگێلی ناودێری ده‌كات. سووژه‌یه‌ك كه به‌رهه‌می تهنگهبهرییهكان و زه‌رووره‌ته‌كانی پێكهاته و به‌ستێن نییه و به هیچ چه‌شنه ناوه‌رۆكێكی گه‌وهه‌ری و له‌پێشه‌وه، هه‌ڵنه‌واسراوه. ئه‌م سووژه‌یه هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ به‌پێی چالاكی و به‌شداری له چوارچێوه‌ی كردارێكی تایبه‌ت و ده‌ور ته‌نراو(محاطی)دا، نایه‌ته ناساندن، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ودواوه(retroactive)، جیهانی خۆی سامان ئه‌دات و به ده‌ستێوه‌ردانێكی نومادین-دهورگر(محیطی)-، رێگا بۆ چالاكی و هه‌ڵسووكه‌وتی- ده‌ور ته‌نراو -، دوایی خۆی ئاماده ئه‌كات.
ره‌خنه‌ی رادیکاڵ، موخته‌ساتی فۆرم به‌پێی ژینه-جیهان(life world)ی به‌ستێن (بارودۆخ، ئایدۆلۆژی، چین)، ناخۆێنێته‌وه به‌ڵکوو، فۆرم وه‌كوو پێكهاته‌یه‌كی سازێنه‌ر ده‌بینێت كه ریگا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سوبژێكتیڤ ئاوه‌ڵا ده‌كات.
ئاگامبێن كه له ده‌سته‌واژه‌ی "ژێست" و "كه‌ره‌سته بێمهبهستهكان"، بۆ ناساندنی پانتایی هونه‌ری(و ئه‌ڵبه‌ته سیاسه‌ت)، که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، پێی وایه فۆرم، ژێستێكه كه نه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چێت(پۆیهسیس)،و نه‌ش خاوه‌نی مه‌به‌ستێكی خۆلهخۆدایه، به‌ڵكوو نومایشكردنی نێوهنجیگهرییه بێ هیچ مه‌به‌ستێك.
« ژێست نواندنی نێوهنجیكردنه، واته پرۆسێی دیاریكردنی كه‌ره‌سته‌یه‌ك له زاتی خۆیدا، ژێست دۆخی "بوون-له - یه‌ك - نێوه‌نجی"دا بۆ مرۆڤه‌كان ئاشكرا ده‌كات و لێره‌وه بواری ئه‌خلاق، به‌ره‌وڕووی مرۆڤه‌كان ده‌كاته‌وه.»(ئاگامبێن،90،ل 243)
به بڕوای ئاگامبێن، له ژێستی هونه‌ریدا، نه‌شتێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و نه‌ش كردارێكی تێدا جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵکوو ته‌نیا شتێكی تێدا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گیردرێت. كه‌وایه زمانی ده‌نگه دلێره‌كانی شێعر و چیرۆك و سینه‌ما و..، له‌راستیدا زمانی بێده‌نگی و سكووتن. هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری له‌راستیدا دهمبهسێكی توند و تۆڵه كه ته‌نیا به‌سته‌زمانیی مرۆڤ، "بوون- له‌زمان"دا نومایش ده‌كات.
بهشوێنگرتنی چه‌مكی فۆرم له به‌رهه‌می هونه‌ریدا، له‌ده‌زگای نه‌زه‌ریی ئادۆرنو، به‌دیۆ، ژیژك، ئاگامبێن و رانسییه‌ر، و هه‌روه‌ها جێگای ئه‌م دیارده‌یه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهان و مرۆڤدا، ره‌وتێكی ره‌خنه‌یی رادیکاڵمان ناساند كه نه به‌پێی دووركه‌وتنه‌وه و ئهوپهڕاندنی خۆی له ئاست سیاسه‌ت و ئاكار، به‌ڵکوو به هۆی دهستهاوێشتن بۆ سیاسه‌تی فۆرم و ئاكاری ژێست توانیوویه، ده‌ستێوه‌ردانێكی سوبژێكتیڤ له جیهانی بهشتكراو و فێتیشیستی ئه‌م سه‌رده‌مانی بێسهردهمییهدا، له خۆ بنوێنێت.
ئه‌م ره‌خنه رادیکاڵه پێی وا نییه(ئاگامبێن/هنر، بیکنشی و سیاست)، پۆئهسیس و پراتیكی هونه‌ری ته‌نیا سهرچهشنێكی جوانیناسانه‌یه و جاربهجارێكیش به‌پێی هه‌ل و مه‌رج ده‌توانێ ده‌لاله‌تێكی سیاسی بهخۆوهبگرێ. به‌ڵکوو هونه‌ر، له بنه‌ره‌تدا كردارێكی سیاسییه، واته » كردارێك كه بیر له هه‌سته‌كان و كرداره ئاساییه‌كانی مرۆڤ ده‌كاته‌وه. ناكارایان ده‌كات،و له‌وێوه رێگا بۆ كاركردی نوێیان ئاوه‌ڵا ده‌كات.»
له ره‌وتی ره‌خنه‌ی رادیکاڵدا كۆگایه‌ك ئیده و هه‌ڵوێستی پلۆرال، به پێداگری و ئاڕاسته‌ی جیاوازه‌وه، له ته‌نیشت یه‌كتردا، ئه‌و پارادایمه هاوبه‌شه پێكده‌هێن كه شێلگیری له‌سه‌ر هاوگرتوویی هونه‌ر و ژیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه به‌شێوه‌ی رۆمانتیست و ئاوانگاردهكان، فۆرمی هونه‌ری له ئاژاوه‌ی ژیاندا ون ده‌كه‌ن نه هاوچه‌شنی فۆرمالیست و پێكهاتهخوازان، ژیان له سولیدارێتی و سههۆڵایهتی فۆرمدا له‌خشته ده‌به‌ن. ئێتۆسی ره‌خنه‌ی رادیکاڵ هه‌مان مه‌نتقی كۆمۆنی پاریسه: (نه‌فیی نه‌فی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت له‌فۆرمی بزاڤدا= نه‌فیی جیهان/مروڤ له‌فۆرمدا و زیندوو كردنه‌وه‌ی ناوه‌كی مێژووییان).
سه‌رچاوه‌کان:
آگامبن،جورجو(١٣٩٠) کودکی و تاریخ، ترجمه پویا ایمانی، تهران: نشر مرکز.
بدیو،آلن(١٣٨٩) آلن بدیو،ترجمه صالح نجفی و دیگران،تهران: نشر رخداد ن‌و.
رانسیر،ژاک(١٣٩١) انقلابِ استتیکی و پیامدهای آن،ترجمه بابک سلیمیزاده،سایت http://www.mindmotor.info
ژیژک،اسلاوی(1389) عینیت ایدئولوژی، علی بهروزی،تهران:انتشارات طرح ن‌و.
فرهادپور،مراد(١٣٨٨) پاره‌های فکر، تهران:انتشارات طرح ن‌و.
[1] (voice acousmatique)، ده‌نگێکی بێ ئۆبژه که ناتوانرێ به هیچ سووژهیهکهوه پێوه‌ندی بده‌ین. نه به‌شێکه له واقێعی دایجهتیک و نه په‌راوێزی ده‌نگی فیلم. ئه‌م ده‌نگه مادام که رواڵه‌ت و سه‌رچاوه‌یه‌کی دیاریکراوی نه‌بێت وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌نوێنێ(کژنگریستن/ژیژک)
[2] دۆخی بۆشبوونهوهی سووژه له ته‌واوی شوناسه‌کان، مه‌رگی نومادین و شه‌وی جیهانی هێگێلی
[3] ژیژک پێی وایه دارووخانی دیتری مه‌زن، ده‌توانێ بڕوا به دیتریی دیتری به‌دواوه بێت که چه‌شنێک پارانۆیایه و بڕوادارییه به‌وه‌ی که ته‌واوی شته‌کان له شوێنێکه‌وه کۆنترؤل ده‌کرێت. سووژه کاتێ ناتوانێ ئازادی به‌رهه‌مهاتووی دارووخانی ئه‌ویدیی مه‌زن وه‌ربگرێ په‌نا بۆ پارانۆیا و که‌لبی مه‌شره‌بی دیتریی دیتری ده‌بات.
[4] Medusa، ئیلاهیهکی یونانی که به نیگای خۆی مرۆڤه‌کانی ده‌کرده به‌رد.
[5] هوتاڤی به‌ناوبانگی کاراکته‌ری رۆمانی "بارتلبی محرر"ی هێرمان مێلویل. ئه‌م کاراکتێره هه‌ر کارێکی که له لایه‌ن فهرمانبهرهکهیهوه پێ ده‌سپێردرێت به‌م چه‌شنه ره‌ت ده‌کاته‌وه. سیمبۆلی چه‌شنێک به‌رگریی نه‌رێنی، که شیکاری و باسی زۆر له سه‌ر کراوه.
په یوه ندی