- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
ئاشنایی سڕینه‌وه Defamiliarization
ئاشنایی سڕینه‌وه Defamiliarization
عه‌لی ئه‌سغه‌ر قه‌ره‌باغی/ وه‌رگێڕان: ئیبراهیم شه‌وقی
ئاشنایی سڕینه‌وه و نامۆكردن، به زمانێكی ساده و ساكار واتا پێوه‌ندیكردن و راگه‌یاندنی په‌یام به شێوه‌ی ناباو و ناڕوون به ته‌رزێك كه ناوهڕۆك و ئه‌و شته‌ی باسی لێده‌كرێ، نائاشنا و غه‌واره بنوێنێ. مه‌به‌ست له ئاشنایی سڕینه‌وه تێكدان و شڵه‌ژاندنی عاده‌تی خوێندن و نووسینه و ده‌یه‌وێت له كه‌ش و هه‌وایه‌كی نوێ‌دا سه‌یری دیارده و شته‌كان بكات و له ئیعتیباری داب و ده‌ستووری بڕياڕدراو له زمان و ئه‌ده‌بدا كه‌م بكاته‌وه. تهكنیكهکانی نامۆكردنهوه ده‌بنه له‌مپه‌ر بۆ خوێنه‌رێك قه‌ناعه‌ت به تێگه‌یشتنی باو ئه‌هێنێ و له به‌رامبه‌ر ده‌قدا دژكرده‌وه‌ی ئاسایی و عاده‌ت پێكراو نیشان ئه‌دات.
ئاشنایی سڕینه‌وه، له ده‌سته واژه‌ی رووسی Ostranenie به مانای «بێگانهكردن» له‌گه‌ڵ «نامۆكردن» وه‌رگیراوه و زاراوه‌یه‌كه فۆرمالیسته رووسه‌كان به گشتی و ویكتۆر شكلۆفسكی به تایبه‌تی، به ناوی خۆیانه‌وه تۆماریان كردووه و سه‌رزاریان خستووه. فۆرمالیسم له ئینتیما (گرۆیهتی) گشتییه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له رووسیه‌دا بووه و به‌راییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1914 و نامیلكه‌یه‌كه ویكتۆر شكلۆفسكی سه‌باره‌ت به شیعری فۆتۆریستی نووسیویه‌تی. شكلۆفسكی، ره‌خنه‌گری فۆرمالیستی رووسی، له‌م نامیلكه‌یه مزگێنی هه‌ستانه‌وه‌ی وشه‌كانی دا و له نامیلكه‌كانی دیكه به ناوی «هونه‌ر هه‌مان ته‌كنیكه»1 كه له واقیعدا به مانیفێستی فۆرمالیسته‌كان دێته ئه‌ژمار، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه جه‌ختی كرد كه ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی هونه‌ر ئاڵ و گۆڕه له واقیعدا و ڕاوه‌ستانه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه عاده‌ت پێکردن و ره‌وتی ئۆتوماتیكی زه‌یندا، شكلۆفسكی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه بوو كه ره‌ساله‌تی هونه‌ر، سڕینه‌وه‌ی ته‌م و مژی عاده‌ت و پێكهێنانی به‌ستێنێكه كه تێگه‌یشتنی تاكه‌كه‌سی فه‌راهه‌م بكات. به بڕوای ئه‌و، تێگه‌یشتنی مرۆڤ له‌و ساته‌وه بیچمی عاده‌ت به خۆیه‌وه ده‌گرێ، شێوه‌یه‌كی ئۆتوماتیك په‌یدا ده‌كات و ئه‌ركی هونه‌ر سازكردنی بچڕان له عاده‌ت پێکردنهكانه. له ڕوانگه‌ی شكلۆفسكییهوه، مه‌به‌ست له هونه‌ر سرووشی هه‌ست پێكردنی شته‌كانه به هه‌مان شێوه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن نه ئه‌و جۆره‌ی كه ناسراون. ئه‌ۆ ئاشنایی سڕینه‌وه و نائاشنا نواندنی شت و دیارده‌كان به یه‌كێ له ته‌كنیك و شێوه‌كانی گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته ده‌زانێ، شكلۆفسكی له نووسراوهكانیدا له زاراوه‌ی ئاشنایی سڕینه‌وه بۆ وه‌سفی جورێك له وه‌رگرتنی هونه‌ری و گوتاری ئه‌ده‌بی كه چۆنیه‌تییه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت و بڕوای وابوو كه ده‌بێ ئه‌ده‌بیات زمانی ئاسایی و حاڵهتیعادهت پێکردن بپچڕێنێ و هه‌موو شتێ نائاشنا و خوو پێنهگرتوو بنوێنێ. له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو كه ئه‌ده‌بیات ده‌بێ فۆرمه‌كان دژوار پیشان بدات، دژواری و درێژی پرۆسه‌ی وه‌رگرتن پتر بكات و هه‌رگیز ئیجازه نه‌دات نیشانه‌گه‌لی باو‌و بڕیاردراو دووباره نواندنی وه‌رگرتن بێڕه‌نگ و لاواز كات. ئه‌م شێوه‌ی بێگانه كردنه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌ره‌سه‌ی مكانیزمی فۆرماڵ یان «ئامرازی هونه‌رمه‌ندانه» وه‌ك tone و ده‌نگ و سینتاكس و گه‌ڵاڵه‌ی گشتی پێكدێ.
ژماره‌یه‌كی دی له نووسه‌ران و ئه‌ندامانی «ئه‌نجومه‌نی موتاڵای زمانی ئه‌ده‌بی» كه كورتكراوه‌ی به رووسی Opajaz «ئۆیاپاز»ه ئه‌م ئینتیمایه‌یان له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا درێژه پێداو له ده‌یه‌ی 1920دا به لووتكه و پشكوتنیان گه‌یاند. ئه‌م زمانناسانه له كۆڕگهلی فه‌رهه‌نگی و زمان‌ناسی مۆسكۆ و پێترزبۆرگدا خه‌ریكی هه‌وڵ و تێكۆشان بوون و نه‌یاری مۆتاڵای ئه‌ده‌بی باوبوون و پشتیوانیان له شیعری فۆتۆریستهكانی رووس به سه‌رۆكایه‌تی شكلۆفسكی ده‌كرد. بزاڤی فۆرمالیسم له ساڵی 1923دا و كاتێ لێئۆن ترۆتسكی له پاژێكی كتێبه‌كه‌ی «ئه‌ده‌ب و شۆڕش»دا باسی «قوتابخانه‌ی فۆرمالیستی شیعر و ماركسیسم» كرد و به جیدی ره‌خنه‌ی لێگرت، رووبه‌ڕووی گه‌لێك دژایه‌تی بووه‌وه و له ئاكامدا ساڵی 1930 كاتێ شكلۆفسكی له ژێر ته‌وژمی سیاسی‌دا وته‌كانی خۆی خوارده‌وه، ئه‌م بزاڤه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، هزر و بیری فۆرمالیستی نه‌فه‌وتاو له نووسراوه‌كانی رۆمه‌ن یاكۆبسندا درێژه‌ی پێدراو كه له ساڵی 1920 ئه‌و بۆ چێكئۆسلۆواكی كۆچیكردبوو و له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێكی دیكه‌دا قوتابخانه‌ی پراگیان دامه‌زراندبوو. هه‌ر لێره‌دا ئاماژه به‌م خاڵه پێویسته كه ئه‌م نووسه‌رانه سه‌ردێڕی «فۆرمالیست»یان له‌سه‌ر خۆ دانه‌نا، به‌ڵكوو نه‌یاره‌كانیان به ته‌وس و توانج و دهسخهڕۆییهوه به‌م ناوه، بانگیان ده‌كردن و فۆرمالیستهكانیش ئه‌مه‌یان قه‌بووڵ كرد. فۆرمالیسته‌كان هه‌روا كه له ناوه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ، چۆنایه‌تی فۆرمالی ئه‌ده‌بییان له چه‌قی سه‌رنج و خوێندنه‌كانی خۆیان دانا.ئه‌گه‌رچی به به‌دیهێنانی رئالیستی سووسیالیستی له بایه‌خی ئه‌م به‌ستێنه كه‌م نه‌بۆوه، به‌ڵام به راده‌یه‌ك بوو كه بناغه‌ی بزاڤه دواییهكانی ئه‌ده‌ب، هه‌ر وه‌ك «بازنه‌ی زمان‌ناسی پراگ» یان پته‌و و قایم كرد. بیریارانی قوتابخانه‌ی پراگیش بۆ به ده‌سته‌وه‌دانی وه‌سف و تاریفێكی ته‌واو و په‌سندكراو له خۆ كاریگه‌ری و عاده‌ت سڕینه‌وه، وتارگه‌لی جۆراوجۆریان نووسیوه و كورته‌ی بیروڕایان ئه‌مه‌یه كه چه‌مك و مانای ته‌واوی ئه‌و وتانه به كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازی له زمان به ئه‌نجامه‌كانی ئێكسپرسیۆ كۆتایی پێدێ. وه‌ك بڵێی خودی ئێكسپێرشن توانایی سه‌رنج راكێشانی كه‌سی نه‌بووه. ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی پراگ له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه بوون كه خودئیختیاری ئه‌توانێ له ئاستی جۆراوجۆردا روو بدات و هه‌ر ئه‌م بیروڕایانه‌ی قوتابخانه‌ی پراگ بوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو به ستراكچرالیزم و به گشتی ئه‌توانین بڵێین كه ته‌واوی فۆرمه دواییهكانی شیعرناسی، گێڕانهوهكاری و گێڕانه‌وه‌ناسی قه‌رزداری فۆرمالیسته‌كانی رووسین.
فۆرمالیسمی رووسی سه‌ره‌كیترین هه‌وڵی رێكخراوه بۆ پته‌و كردنی بناغه‌ی موتاڵای ئه‌ده‌بی له سه‌ر هیمێكی سه‌ربه‌خۆ بوو و له‌سه‌ر پره‌نسیپگه‌لی خۆبژیو موتاڵای ئه‌ده‌بی دامه‌زراند. تێكۆشینی فۆرمالیسته رووسیه‌كان پتر گرێدراوی هه‌بوون و شوناسی سه‌ربه‌خۆی موتاڵای ئه‌ده‌بی بوو و قوتابیانی زانستگا و ئه‌دیبان و شاعیرانی لاوی به‌ره و شوێنگه‌یه‌كی سه‌رتر له مێژووناسی و ئه‌تنۆلۆژی باو رێبه‌رایه‌تی ئه‌كرد. ئه‌م كرده‌یه به سه‌رنجدان به بارودۆخی زه‌مه‌ن و شوێن، كارێكی سانا نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنی میتۆدێك و له‌سه‌رتر دانانی له ئاست میتۆده‌كانی دی ته‌سك نه‌كرایه‌وه و پتر چاوه‌دێری وه‌سف و تاریفی ناوهڕوك گه‌لێك بوو كه ئه‌ده‌بی مۆتالای ئه‌ده‌بیان له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێ. بۆریس ئاخنبام، فۆرمالیستی به ناوبانگی رووسی له سه‌ر ئه‌م خاڵه جه‌ختی ده‌كرد كه پره‌نسیپ و بنه‌ڕه‌تی تیۆرییه‌كانی فۆرمالیستی پێبه‌ندی میتۆدناسی و جوانیناسی نییه، به‌ڵكوو هه‌وڵێكه بۆ به‌خشینی هه‌بوون به زانستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌مه‌ڕ موتاڵای ئه‌ده‌بی و لێكدانه‌وه‌ی وردی كه‌ره‌سه و ئامرازه‌كه‌ی.2
ئه‌گه‌رچی نووسراوه تیۆری فۆرمالیسته‌كانی رووسی پێده‌شتێكی كاكی به كاكی له ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆر تا زاراواناسی (dialectology) ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین پێداگرتنه گشتییه‌كه‌ی له‌سه‌ر شیعر ناسییه. ئه‌م بزاڤه به جه‌ختكردن له‌سه‌ر ده‌نگ و نه‌حوی شیعر به‌رامبه‌ر به سهمبۆلیزمێك باڵای كرد كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پاكی شیعری روسی هێنابووه ژێر ركێفی خۆی و به‌رده‌وام ته‌شه‌نه‌ی ئه‌دا به هزری مێتافیزیكی و وێنه ی ئایینی. له بارودۆخێكی ئاوادا، هه‌روا له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ئاشنایی سڕینه‌وه یان نامۆكردن شێوه‌یه‌كی به نرخ بوو فۆرمالیسته‌كانی رووسی سازیان كرد. به زمانێكی سانا و ساكار، ئاشنا نامۆ ده‌كات و له‌م رێگه‌وه ده‌چێته ناو قه‌یرانی بیر و باوه‌ڕه ئاساییه‌كان له ئاست جیهان و سرووشتی واقیعدا. بۆوێنه ئه‌وه‌ی شاملووی نه‌مر له شیعری «مه‌رگی ناسری»دا له وه‌سفی حاڵی مه‌سیح و به كۆڵ هه‌ڵگرتنی خاچ و قامچی خواردنه‌كه‌ی هاوردوویه‌تی، هه‌ر هه‌موو له‌سه‌ر ته‌كنیكی ئاشنایی سڕینه‌وه‌ن. منیان له «هه‌ودایه‌كی چه‌رمی كه گرێیه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه» ،قامچییه‌كه له پشت و كه‌له‌كه‌ی مه‌سیح ده‌وه‌شێندرێ. فۆرمالیسته رووسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م رایه بوون كه ئه‌ده‌بیات وتهزایهكی زمانییه. زمانی ئه‌ده‌بییان به ژانرێكی زمان ده‌زانی و له روانگه‌ی زمان ناسهكییهوه سه‌یریان ده‌كرد. فۆرمالیسته‌كان جیاكردنه‌وه‌ی فۆرم و ما‌نایان به‌ڕه‌وا نازانی و هه‌موو شتێكیان به توخمگه‌لی ناراسته وخۆ ده‌به‌سته‌وه و پێیان وابوو ئه‌و شته‌ی ئه‌ده‌بیات پێكدێنێ فۆرم و پێكهاته‌یه نه‌ك رۆح و هزر به گوته‌یه‌كی دی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییان به فۆرمی په‌تی ده‌زانی و له‌سه‌ر ئه‌م رایهبوون كه ده‌بێ لێكدانه‌وه و بایه‌خدانانی ئه‌ده‌بی به گوێره‌ی فۆرم بێت نه‌ك ناواخن و ناوهڕۆك، له‌م روانگه‌یه‌وه، فۆرم له واقیعدا كۆگایه‌كه له توخم گه‌ل، كه هه‌بوون ده‌به خشن به بونیاد و بافتی ئه‌ده‌بی. جوانكاری تهكنیكگهلی ئه‌ده‌بی، كێشی سه‌روا، گۆشه نیگا، وێناكانی خه‌یاڵ و ...هه‌موو به ئامرازی شێوازی و توخمگه‌لی فۆرمی ئه‌ده‌بی دێنه ئه‌ژمار و هه‌ر به‌م پێیه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا جێی سه‌رنجه ئه‌و كه‌ره‌سه و توخمانه‌ن كه به‌رهه‌م لێیان پێكهاتووه و سازكراوه. جیهانی ئه‌ده‌بیات له‌گه‌ڵ دونیای واقیعه‌كانی ناسیاودا جیاوازی هه‌یه و نابێ هه‌رگیز به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ته‌نیا له بابه‌ت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ واقیعه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرێ.
فۆرم له روانگه‌ی سوننه‌تیه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی فۆرمالیسته رووسیه‌كان گیرۆده‌ی بن و به گرنگ پیشانی بده‌ن، جۆرێك «ته‌واوكه‌ری رازێنهوه بۆبه‌دیهێنانی بایه‌خگه‌لی رابواردن وێنا ده‌كرا. به وته‌یه‌كی دیكه، فۆرم ده‌فرێك بوو ناوه‌رۆك تێیدا جێی ده‌گرت. ئه‌م ده‌فره ئه‌یتوانی له ئاست گه‌لێ تیۆری و به گوێره‌ی پێویست «مظروف»یش بێت و هه‌رجۆره گۆڕانكاری له فۆرم به ته‌رزێك چه‌شنی دژكرده‌وه‌یه‌ك راڤه ده‌كرا له ئاست پێویسته‌كانی ناوه‌رۆكدا. شتێكی روون و ئاشكرایه كه هه‌موو ئه‌م تیۆرییانه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گرنگایه‌تی و مه‌زنی فۆرم به‌سه‌ر ناوه‌رۆكدا ده‌سووڕانه‌وه، به‌ڵام تیۆرییه‌كانی فۆرمالیستی ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی پێچه‌وانه كردووه و سه‌رنجی خۆی به‌ره‌و فۆرم راكێشا. له مه‌ودوا ناوه‌رۆك بووه پێبه‌ندی فۆرم و له هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له ده‌ڤه‌ری ئه‌ده‌بیاتدا شك و دردۆنگی سازبوو. شكلۆفسكی،«تریسرام شێندی» به‌رهه‌می لارێنس ستێرن (1768ـ1713) چیرۆكنووسی ئینگلیزی به نموونه‌یه‌كی هه‌ره دیاری ته‌كنیكی ئاشنایی سڕینه‌وه ئه‌زانی و بڕوای وابوو كه شڵه‌ژاندنی بڕیاره ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر له ناوهڕۆك دوور ببێته‌وه و له‌سه‌ر فۆرمی چیرۆك چڕ ببێته‌وه. ئه و نۆڤێلی بێنهزم و زاكوونی به نموونه‌یه‌كی ئایدیال بۆ موتاڵای فۆرمالیستی ئه‌زانی و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بوو كه له‌م جۆره نوڤێلانهدا ئامرازی بونیادی روخسارێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و جم و جۆڵیان به گوێره‌ی رووداو یان دواهاتهكان و ئه‌گه‌رییه‌كانی چیرۆك نییه. له بونیاندا فۆرمالیسته رووسیه‌كان هۆگری ئه‌و ده‌قانه بوون كه نیشانه‌گه‌لی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ واقیعگهراییدا لێیان به‌دیده‌كرا. هه‌ر له‌م ئاراسته‌وه بوو نووسه‌رانێكی وه‌ك ئێستێرن له چاو ئه‌وانی دیكه‌دا په‌سند ده‌كرد.
به گشتی ئه‌توانین بڵێین له روانگه‌ی فۆرمالیسته‌كانی رووسییه‌وه، دوو هێزی ته‌واوكه‌ر له گۆڕانكاری ئه‌ده‌بیاتدا ده‌وریان گێڕاوه: هێزێكیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌مهید و ئامرازی ئه‌ده‌بی زاڵ له ده‌ورانێك یان ژانرێكی تایبه‌ت بووه. خه‌ڵكی به تێپه‌ڕینی زه‌مان ئاشنای ئه‌م ته‌مهید و ئامرازانه ئه‌بوون، خوو و خده‌یان پێوه ئه‌گرت و ئیدی نه‌ده‌كرا به وێنه‌ی نموونه‌گه‌لی نامۆ كه پێویستی به ورد بوونه‌وه و تێگه‌یشتنه سه‌یریان بكرێ. هه‌ركات ئه‌م قۆناغه ئه‌هاته دی، هه‌ندێ له نووسه‌ران چه‌شنی ئامرازێكی دژوازانه كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرت و به شێوه‌ی تهمهیدگهلێكی نوێ كه تێگهشتنهكهی پێویستی به وردبوونه‌وه و تێڕامانێكی نووژهنهوهیه، ده‌یان نواند. هێزێكی دی كه له گۆڕانكاری ئه‌ده‌بیاتدا رۆڵی هه‌بوو، له پێوه‌ندی به ناساندنی ئامراز و تهمهیدگهلێك بوو كه له ژانری خه‌ڵك ویست و گرووپگه‌لی په‌راوێزی به ئامانه‌ت وه‌رگیراوه و هاتووه‌ته ناو ده‌ڤه‌ر و گۆڕه‌پانی بزاڤه ئه‌ده‌بییه‌كان، بۆوێنه ئامراز و تهمهیدگهلێك كه شكلۆفسكی به نۆفێلی بۆلوار» ناوبرده‌ی ده‌كرد، داستایۆفسكی تا ئاستی نۆرمێكی هونه‌ری ههڵیكشاند و چخۆفیش، پاژێك له‌وه‌ی له گۆڤاره تهنزهكاندا ئه‌بیندرا هاوردیه ناو ده‌ڤه‌ری په‌خشانه‌وه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له زمانی ئاسایی و رۆژانه له گه‌لێ شیعری ئه‌حمه‌دی شاملوودا ئه‌بیندرێ. بۆوێنه له سه‌ره‌تای شیعری مێوانیدا هاتووه: «به‌ڕێزینه! به‌ڕێزینه! له راستیدا بێ ته‌عارفم» هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ سه‌رنج بده‌ین كه ئه‌م هێزه چه‌شنی هێزی پێشوو، جۆره دۆخێكی تێپه‌ڕ و گۆڕانكارییه‌ك ده‌هێنێته‌وه یاد و هه‌رگیز ناتوانین به یه‌ك پارچه و گرد و كۆی بزانین. به گوته‌ی ئوتۆل و شكوومان (1977) ئه‌م هێزانه وێنه‌ی «میرات و كهلهپوورێكه كه به بۆنه ی زنجیره‌یه‌ك جێگۆڕكێ و ئاشنایی سڕینه‌وه، نه‌ك له باوكه‌وه بۆ منداڵ، به‌ڵكوو له مامه وه ده‌گاته برازا.3
ویكتۆر شكلۆفسكی له باس و وتاره سه‌ره‌تاییه‌كانیدا، ئاشنایی سڕینه‌وه‌ی به زاراوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو وه‌سف ده‌كرد و قه‌ناعه‌تی به‌مه بوو كه هونه‌ره‌كان بناغه‌ی ژیان و ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی ته‌ڕ و تازه و به كه‌یف راده‌گرن، به‌ڵام ده‌بێ وه‌رگرتنیان له ئاستێكی به‌رامبه‌ر به عاده‌ت پێكردوویی بێت. به بڕوای شكلۆفسكی ئامرازی ئه‌ده‌بی و ئاشنایی سڕینه‌وه رووكه‌شی زمان به گشتی ناڕێك ده‌كات تا خوێنه‌ر كاتی تێپه‌ڕین له به‌رده‌ڵان و چه‌وت و لارییه‌كانی زمان، به‌رده‌وام بوونی هه‌ست پێبكات؛ ئه‌گینا، رێگایه‌كی پڕ له شه‌كه‌تی و عاده‌ت پێکردوو و ئاسایی ئه‌بڕێ. شكلۆفسكی به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌گه‌لێك له گۆڕه‌پانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات، به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه جه‌خت ده‌كات كه هونه‌ر ده‌بێ هه‌ر شتێ ره‌نگ و بۆنی عاده‌تی گرتووه، بێگانه بكات، بۆ وێنه پیاسه‌كردن و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن، جم و جووڵێكه مرۆڤه‌كان له ژیانی رۆژانه‌یاندا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئه‌م كاره به بۆنه‌ی چه‌ند پات بوونه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسایی بووه‌ته‌وه كه هه‌موان پیاسه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیری لێكه‌نه‌وه و سه‌رنجی كار كرده‌كه‌ی بده‌ن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ما بێته گۆڕێ، ئه‌وه‌ی عاده‌ت بووه و بیچمێكی میكانیكی و ئوتووماتیكی هه‌بووه، گرنگایه‌تی په‌یدا ده‌كات و سه‌رنجی پێده‌درێ. به گوته‌یه‌كی دیكه، سه‌ما كردن هه‌نگاو ههڵگرتنێكه بونیاده‌كه‌ی هه‌ست پێده‌كرێ، گرنگی ئه‌درێته چه‌ندایه‌تی و چۆنایهتییهكهی و ده‌كرێته پێودانگی هه‌ڵسه‌نگاندن. له زمانی ئاسایی و رۆژانه‌دا، وشه‌یه‌ك بێ سه‌رنجدان و ئوتوماتیك دهئاخێورێ، به‌ڵام كاریگه‌ری شیعر له‌وه‌دایه گرنگایه‌تی ئه‌داته وشه‌گه‌لی ئاسایی، زمان لێوڕێژ ده‌كات له ئیبهام و دژواری و ته‌نانه‌ت بڕێ جار خهماویشی ده‌كات. ئه‌مه له‌و ئاراسته‌یه‌وه كه زمانی رۆژانه له شیعردا نامۆ ده‌بێ و به تایبه‌ت جه‌خت ده‌خرێته سه‌ر ده‌نگی فیزیكی وشه له بیچمێكی نائاساییدا. هه‌ر ئه‌م شێوه‌ی ئاشنایی سڕینه‌وه و نامۆ كردنه‌وه بوو كه دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر برێشت دانا و موتاڵاكانی رۆلان بارتی سه‌باره‌ت به میتۆلۆژی جیهانی هاوچه‌رخ په‌لكێشی رێگایه‌كی نوێ كرد. به گشتی ئه‌توانین بڵێین كه ئاشنایی سڕینه وه به‌ره‌و قه‌یرانی عادهتگهلی ئه‌مڕۆیی و تیۆرییه باوه‌كان ده‌ڕوات و هه‌ر به‌م پێیه رۆڵی شۆڕشكێڕانهی له رۆڵی دووباره نواندنی زێده‌تره. گه‌رچی له سه‌ره‌تادا، ئاشنای سڕینه‌وه له دید و روانگه‌ی فۆرمالیسته رووسیه‌كان زیاتر به جۆرێك ده‌سته و یه‌خه بوونێكی ئاشكرا له‌گه‌ڵ زمان و چه‌مكگه‌لی زمانناسهكی راڤه ده‌كرا تا عاده‌ت پێكردووییه ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌كان. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه وێكچوونگهلێك به كاریگه‌رێتی بێگانهییبوون له‌و جۆره‌ی برێشت بڕوای پێ‌بوو تێیدا به‌دی ئه‌كراو به‌م جیاوازییه‌وه كه له روانگه‌ی برێشته‌وه ئاشنایی سڕینه‌وه كاركردگهلی سیاسی و ئایدیۆلۆژی پتر ده‌گرته‌وه.
برێشت، له هاوتهریبییهكی روون‌دا له‌گه‌ڵ تیۆرییه‌كانی ئاشنایی سڕینه‌وه، رای وابوو ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی، شانۆ، پێكهێنانی «كاریگهرێتییهكانی بێگانهكردن»ه. برێشت ئه‌یگوت نابێ له هیچ ئه‌كته‌رێك چاوه‌ڕوان بین هاوسانی ئه‌و ده‌وره‌ی بێت كه ده‌یگێڕێ واتا تێیدا «نوقم» بێت. ئه‌كته‌ر ده‌بێ دهرهجهگهلێك له شوناسی جیاواز و سه‌ره‌كی خۆی راگرێ تا له‌و شته‌ی كه له شانۆدا روو ئه‌دا لێی دوور كه‌وێته‌وه، له راده‌به‌ده‌ر تێكه‌ڵاوی نه‌بێ و له هه‌موو حاڵێكدا هه‌ست به نامۆبوونی خۆی بكات. برێشت باوه‌ڕی وابوو كه واقیع شتێك نییه به ساكاری پێشكه‌شی بینه‌ر بكرێ، شتێكی ره‌ها و نه‌گۆڕیش نییه، به‌ڵكوو شتێكه له رێگای وه‌رگرتن، زمان، بڕواكان و وێناكردن رێك و پێك كراون و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌توانێ بگۆڕدرێ. له روانگه‌ی برێشته‌وه، هێزی ئاشنایی سڕینه‌وه و بێگانهكردنی دراما، هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات له پێناو تهبارێكدایه كه بۆ تێكدان و گۆڕاندنی روخساری به‌رده‌نگ و جیهانی ده‌ور و به‌ریه‌تی.
زۆربه‌ی تیۆرییه‌كانی ئاشنایی سڕینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه‌ن كه وه‌رگرتنه‌كانی مرۆڤ له هونه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی زانیارییهكاندایه و ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و له ئاكامدا له جیاتی رووبه‌ڕوو بوون و ئاشنابوون به‌و زانیارییانه‌ی هه ست پێیده‌دا، له‌گه‌ڵ كلیشهكانی ناسیاودا رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. هه‌ندێ له وته‌زاكانی جوانیناسهكی به بۆنه‌ی زێده به كاربردنیان بیچمێكی ئاسایی په‌یدا ئه‌كه‌ن و كاریگه‌رێتی سه‌ره‌كیانه‌ی خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، ئاشنایی سڕینه‌وه ئه‌توانێ هێزی ڕاکێشان به ئه‌م جوره وته‌زا و توخمگهله بگه‌ڕێنێته‌وه. میخاییل یاختین هه‌ر له‌م ئاراسته‌دا رای وابوو كه ئه‌توانین به ئافراندنی هه‌ل و بارێكی نائاسایی ئه‌م ئیمكانه دابین بكه‌ین كه خود كاریگه‌ری و به‌شتبوون له ژیان بسڕینه‌وه و هه‌ر له‌م رێگاوه تاك مه‌جبوور كه‌ین قووڵترین چینه‌كانی كه‌سایه‌تی و هزری خۆی ئاشكرا بكات.4 تۆلستۆی له نووسراوهكانیدا به ئاماژه به عاده‌ت سڕینه‌وه باسی له‌وه كردووه كه ره‌ساله‌تی هونه‌ر به ئاگاهێنانی مرۆڤ له هه‌ست ده‌بێ سه رنج بده‌ین كه ئه‌م ته‌كنیكه به‌ر له تۆلستۆی بڕه‌وی بووه و شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه بۆ وێنه وه‌سفێك كه جاناتان سوێفت له «سه‌فه‌ره‌كانی گالیور»دا له لیلیپوتییهكان ده‌یكات له‌م شێوه‌یه. بۆریس تۆماشوفسكی، فۆرمالیستی دیكه‌ی رووسی كه خواوڕاسان هاوڕێی شكلۆفسكی بووه، له نامیلكه‌یه‌ك به ناوی «ده‌روون مایهكان» ئاماژه‌ی كردووه به ته‌كنیكه‌كانی جاناتان سوێفت له «سه‌فه‌ره‌كانی گالیور»دا.5
شگردێكی ته‌كنیكی ئاشنایی سڕینه‌وه كه شكۆفسكی ئه‌یداته پاڵ تۆلستۆی، شه‌رح و وه‌سفی شت و مه‌ك و دیارده‌كانه، بێ ناوبردنیان به جۆرێك ده‌ڵێی بگێڕه‌وه یه‌كه‌م جاره ئه‌یانبینی. تۆلستۆی بۆ وه‌سفی هه‌ندێ شت و مه‌ك و دیارده له ناو باو و په‌سند كراوه‌كان كه‌ڵكی وه‌رناگرت به‌ڵكوو له پاژگه‌لی هاوبونیاد و هاوده‌نگی شت و مه‌ك و دیارده‌كان به‌هره‌ی وه‌رده‌گرت. بۆوێنه، بگێڕه‌وی چیرۆكێكی تۆلستۆی، ئه‌سپێكه6، له به‌شێكی ئه« چیرۆكه‌دا هاتووه كه: «من نه‌مده‌زانی واتای بۆ خۆی»، «جوانووهكهی» و ... چییه. به‌ره‌به‌ره به بونه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌وه تێگه‌یشتم خه‌ڵكان بیرده‌كه‌نه‌وه پێوه‌ندییه‌ك له نێوان من و گه‌وڕدا هه‌یه، له‌و رۆژانه‌دا نه‌مده‌توانی ئه‌م پێوه‌ندییه بدۆزمه‌وه، به‌ڵام كاتێ منیان له ئه‌سپانی دیكه جوێ كرده‌وه تا راده‌یه‌ك له‌م كێشانه تێگه‌یشتم و به‌ڵام كاتێ هێشتا من به مڵكی خۆیان ده‌زانن نازانم مه‌به‌ستیان چییه. وتهگهلێك وه‌ك «ئه‌سپه‌كه‌م» كه به ئاماژه به من، واته ئه‌سپێكی زیندوو، به هه‌مان راده لام نامۆ بوو كه بڵێن «زه‌ویه‌كه‌م»، «ههواكهم»، «ئاوه‌كه‌م». هه‌ر كام له‌م ده‌سته‌واژانه كاریگه‌رێتی قووڵیان له‌سه‌ر دائه‌نام و مه‌جبووریان ده‌كردم به‌رده‌وام بیریان لێكهمهوه. پاش تهجرهبهگهلی جۆراوجۆر مهبهستیانم دۆزییه‌وه و تێگه‌شتم ئینسانه‌كان له ژیاندا به‌و وشه و ده‌سته واژه رێنمایی ده‌بن نه به كردار و هه‌ڵس و كه‌وت . له‌م چیروكهدا ئه‌سپه‌كه به‌ر له كۆتایی چیرۆكه‌كه ده‌مرێ، به‌ڵام فۆرم و شێوه‌ی گێڕانه‌وه و ته‌كنیكه‌كه ناگۆڕدرێ.
له بنه‌ڕه‌تدا دوو وته‌زا له چه‌قی تیۆرییه‌كانی فۆرمالیستیدایه، یه‌كێكیان هزری ئه‌ده‌بی بوونه و كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چۆنایه‌تییه میراتییه‌كانی ئه‌ده‌بیات ناگرێته‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان پێگه‌ی زانستی و سه‌روه‌رییه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ته‌رخان كراوه. ئه‌وه‌ی له روانگه‌ی فۆرمالیستهۆه گرنگایه‌تی هه‌یه، ئه‌ده‌بییه‌تی ئه‌ده‌بیاته، نه‌ك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ناوهڕۆك و نووسه‌ر. یاكۆبسن بڕوای وابوو «ئه‌ده‌بیات، ناوه‌ڕۆكی زانستی ئه‌ده‌بی نییه، به‌ڵكوو ئه‌ده‌بییه‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م زانسته ده‌ژمێردرێ، واتا ئه‌و زانایه‌ی به‌رهه‌مێك ده‌كاته به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی.7 هه‌ر ئه‌م هزری ئه‌ده‌بییه‌تی ئه‌ده‌بیاته بوو كه فۆرمێكی زانستی و سیستماتیكی به‌خشی به فۆرمالیستی رووسی و له زنجیره‌یه‌ك بیری تێكه‌ڵاو كه رێگه‌ی خۆیان بۆ ناو ئه‌ده‌بیات كردبۆوه جیا كرده‌وه. به‌ڵام رۆلێك فۆرمالیسته‌كان بۆ نووسه‌ریان داناوه و ره‌خنه‌ی ژیاننامهییان له سه‌ری دامه‌زراندووه، له راستیدا هه‌مان پێوه‌ندی نێوان ده‌ق و نووسه‌ر و ده‌ق و واقیع بوو كه باسی «ده‌ق و به‌رهه‌م» له‌م زنجیره وتارانه‌دا ئاماژه‌م پێداوه».8 له سۆنگه‌ی بێ بایه‌خكردنی ئایدیا و ناوه‌رۆك و پێوه‌بوون به ئه‌ده‌بییه‌تی ئه‌ده‌بیاته‌وه بوو كه پێگه و شوێنی نووسه‌ر تووشی ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی بوو و له هه‌ندێ تیۆر ئه‌ده‌بیدا بووه هۆی مه‌رگی نووسه‌ر، ئوسیپ بریك، ده‌نووسێ: «به‌ڕای فۆرمالیسته‌كان، نووسه‌ر یان شاعیر بوونی نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه شیعر و ئه‌ده‌بیاته».9 به‌م شێوه، بابه‌ت و ئایدیا و ناوه‌رۆك ئیعتیباری پێشووی له ده‌ست دا و «شت و كه‌رسته» و «ئامراز» جێگه‌ی گرتووه. ئیلیۆتیش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر له شاعیر بگێڕێته‌وه و به‌ره و شێعر راكێشی، ده‌یگوت شیعر ده‌ربڕی كه‌سایه‌تی نییه، به‌ڵكوو جۆرێك راكردنه له كه‌سایه‌تی.
زاراوه و چه‌مكێكی گشتی كه فۆرمالیسته‌كان و بیرداڕێژانی قوتابخانه‌ی پراگ له ته‌نیشت ئاشنایی سڕینه‌وه‌دا پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوون، «زه‌مینه‌سازی» بوو. ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م چه‌مكه له وهسفگهلی دیارده ناسانه و (دریافت بصری) چاوه‌دێری ئه‌مه‌یه كه له وه‌رگرتن و تێگه‌شتنی ئۆبژه‌یه‌ك، بینه‌ر هه‌ندێ توخم (ره‌نگه زۆر گرنگیش نه‌بێت) ده‌هێنێته پێش زه‌مینه و ئه‌وانی دیش ده‌باته پاش زه‌مینه‌وه. له روانگه‌ی مۆكارۆفسكی (1932) بیرداڕێژێكی فۆرمالیست، زه‌مینه‌سازی له شیعردا چاوه‌دێری سه‌رنج راكێشی خوێنه‌ره به ته‌كنیك كه شوناس و ئه‌ده‌بییه‌ت به شیعر ده‌به‌خشێ؛ دووپات بوونه‌وه، هاوته‌ریبی و به پێش زه‌مینه هاوردن، هه‌موویان ئامرازی ئاشنایی سڕینه‌وه‌ن له نۆرمه عاده‌ت پێكردووهكان. ئه‌وڕۆكه زاراوه‌ی ئاشنایی سڕینه‌وه و زه‌مینه‌سازی و بۆ پێش زه‌مینه هێنان» وه‌ك هاوواتا و له جیاتی یه‌ك به‌كار ده‌برێن. ئه‌م كهڵكوهرگرتنه پێوه‌ندی به‌م تیۆرییه‌وه‌یه كه حیسابی زمانی شاعیرانه ده‌بێ به رۆشنی و جیددی له فۆرمه‌كانی دیكه‌ی زمان جیا بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك سرووشتی ده‌بێ كه له به‌رامبه‌ر زه‌مینه‌سازی و به پێش به‌ستێن هێنان، له زاراوه گه‌لێك هه‌روه‌ك رابردوو چێكردن و به پاش به‌ستێن هێنانیش سوود وه‌رگیرێ و مه‌به ست له‌وه ره‌وتێك بێ كه دووباره نواندنی هه‌ندێ توخمی ئه‌ده‌بی رزگار بوو له زه‌قكردنه‌وه بێته دی و ئه‌م توخمانه جۆرێك پیشان بدرێن كه زۆر له‌به‌ر چاو و دیار نه‌بن و سه‌رنجێكی وه‌ها به خۆیانه‌وه رانهكێشن. ئه‌توانین له‌به‌رچاوترین نموونه‌كانی ئه‌م ته‌كنیكه له چیرۆكی پۆلیسی و جهناییدا و له شوێنێك بیبینین كه نووسه‌ر به فۆرمێكی شاره‌زایانه سه‌ره‌داوێك وه‌ها له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی دیكه‌ی چیرۆكدا ئاوێته ده‌كا كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌رنجی پێنادرێ، به‌ڵام له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا، گرنگایه‌تییه‌كی ئاشكرا ده‌بێ.
گه‌رچی فۆرمالیسته‌كان له هه‌وڵ بۆهاوردنی زمان بۆ چه‌قی تاریف و تێبینییه‌ك له زمان له زه‌یندا بوویان هه نگاوی پڕ بایه‌خیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام تووشی زنجیره‌یه‌ك ته‌نگانه‌ی تیۆریك بوون. ئه‌م تووش بوونه له‌و سۆنگه‌وه بوو كه نه‌یانتوانی تیۆری زمان بۆ ئاقاره‌كانی دیكه بڵاو كه‌نه‌وه. وێنه و وێناكردنیان له واقیع له چوارچێوه‌ی هه‌مان روانگه فهرههنگیانهدا ته‌سك كران كه ده‌یانویست بیروڕای خۆیان له جێی ئه‌وان داسه‌پێنن. له‌م ئاراسته‌دا تیۆریییهكانیان گه‌لێك خه‌سارمه‌ند هاته به‌ر چاوان و ئاماژه‌یان به دوو واقیعی گرنگ ده‌كرد؛ یه‌كه‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ هه‌ر تیۆرییه‌كی ئه‌ده‌بیات، تا هه‌ر راده‌یه‌كیش ئه‌ده‌بی بێ، تیۆرییه‌كی روونی نائه‌ده‌بی پێك بێنێ. دووهه‌م ئه‌وه‌ی له كاتی تیۆری داڕشتندا، خۆی به ئاتاجی تیۆرییه‌كی روون و خۆڕسكی زمانی شانۆ ده‌زانێ.
كێشه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئاشنایی سڕینه‌وه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ته‌كنیكه‌كانی نامۆكردنهوه به بۆنه‌ی دووپات بوون و په‌یتا پهیتابوونهوه روخسارێكی ئاشنا په‌یدا ده‌كه‌ن و خۆیان به ئاتاجی جۆرێك ئاشنایی سڕینه‌وه‌ی دووباره نیشان ئه‌ده‌ن و خاڵێكی دی كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له زۆر نموونه‌دا، لادان له زمانی ئاسایی، زمانی شاعیرانه پێكدێنێ، به‌ڵام ئه‌م رێسایه خۆی بتوانێ زمانێكی شاعیرانه‌ی نوێتر بخولقێنێ. ئاشنایی سڕینه‌وه، نه ته‌نیا زمانی ئاسایی له زمانی ئه‌ده‌بیات جوێ و جیاواز ده كاته‌وه، به‌ڵكوو ئاماژه‌ی به جوره جم و جوڵ و بزاڤێك له ده‌روونی ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یه، به‌ڵام كاتی به‌هره وه‌رگرتن ببێته فۆرمێكی زاڵی ئه‌ده‌بی كه‌سان و یان به پێچه‌وانه، ئاسایی و عادی بێته ئه‌ژمار، پێداویستی ئاشنایی سڕینه‌وه ی دووباره روخساری خۆی نانوێنێ. لێره‌دا نه ته‌نیا زمان به‌ڵكوو هه‌لومه‌رجیش ئاشنایی سڕینه‌وه په‌یدا ده‌كات و له گه‌شه و گۆڕانكاری ئه‌ده‌بیاتدا ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕێ. ئاشنایی سڕینه‌وه له بابه‌ت هێز و توانایی ئه‌ده‌بیات له پێكهێنانی پچڕان له رێگای دووباره نواندنی واقیع و ئایدیا زاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگایشدا توانایشی هه‌یه. ئه‌م چه‌مكی ئاشنایی سڕینه‌وه، ههڵێنجراو له ره‌گ و ریشه‌یه‌كی شاعیرانه‌یه كه نموونه‌گه‌لی هه‌ره به‌رچاوی له فۆتۆریسمی رووسیدا به زۆری ئه‌بیندرێ؛ فۆتۆریسمی رووسی، بزاڤێك بوو كه هه‌ندێ هونه‌ری رادیكاڵ و پێكهاته هه‌ڵوه‌شێنێ له ئاست هونه‌ره سوننهتییهكانهوه به‌لاوه په‌سندتر بووه.
سەرچاوە:
گۆڤاری ((گلستانه ژمارە48، بەشی اندیشه، واژگان واصطلاحات فرهنگی جهانی(10)آشنایی زدایی))
په راویزه کان:
1. Shklovsky, Victor. "Art as Technique", 1917.
په یوه ندی