- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ «٣٨٤ ـ ٣٢٢ پ.ز»
ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ «٣٨٤ ـ ٣٢٢ پ.ز»
سەعید کاکی
ئه‌ره‌ستۆ له شاری «ستاگیرا» له‌دایک بووە. له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا چووەته ئاکادێمیەکهی ئه‌فلاتوون و له به‌رده‌ستی ئه‌فلاتوون وانه‌ی خوێند و بۆ ماوه‌ی نوزده ساڵ له‌و ئاکادێمیایهدا سه‌رقاڵی خوێندن و نووسین بوو.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ره‌ستۆ ئه‌وه‌یه، بیروبۆچوونه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی و وردبینانه ده‌نووسییه‌وه و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مێکی سه‌ربه‌خۆی له‌باره‌ی ئاکاره‌وه نووسی. ئهرهستۆناسهکان سه‌باره‌ت به کتێبه‌کانی ئه‌و که له ئاکاردا نووسیویه‌تی ناکۆکن. له کتێبه ئاکارییه‌کانی ئه‌و باس له‌م کتێبانه کراون: ئاکاری نیکۆماخۆس[1]nicomachean ethics، ئاکاری مه‌زن magna moralia و ئاکاری ئیۆدێموسی eudemean ethics.
1ـ پله و پێگه‌ی زانستی ئاکار له به‌رانبه‌ر زانستهکانی دیکه
ئه‌ره‌ستۆ به‌گشتی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی بۆ سه‌ر سێ لایه‌ن دابه‌ش کردووه: ١) زانستی شیعری هۆزانی یان به‌رهه‌مهێنان ٢) زانستی کرده‌کی ٣) زانستی تیۆریکی.
مه‌به‌ست له فه‌لسه‌فه‌ی شێعری، زانستێکه له‌باره‌ی رێساکانی جوانی یان ئێستائیکاوه ده‌دوێت و ئه‌م زانسته هێز و توانای داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ به لووتکه ده‌گه‌ێنی.
فه‌لسه‌فه‌ی کرده‌کی:[2] زانستێکه چاکه و خراپه و قازانج و زه‌ره‌ری بابه‌تێک دیاری ده‌کات. ئه‌م به‌شه‌ی زانست دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر سێ لایه‌ن: ١) ئاکار[3] ٢) سیاسه‌تی شار ٣) بنەماڵە.
پاشان فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریکی و ئه‌م زانستانه‌ش باس له که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی راسته‌قینه‌کان ده‌کات و دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر سێ لایه‌نی وه‌کوو:
١ـ زانسته سروشتییه‌کان
٢ـ بیرکاری
٣ـ تیۆلۆژی
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دابه‌شبوونه زانستی ئاکار له ڕیزی فه‌لسه‌فه‌ی کرده‌کی یان «فڕۆنسیس» جێگیر ده‌بێت و له ته‌نیشت زانستهکانی وه‌کوو سیاسه‌تی شار و بنه‌ماڵه دایده‌نێ.
ئه‌ره‌ستۆ ئاکاری وەکوو زانستێ تاکه‌که‌سییانه چاویی لەئاکار نه‌کردووه و له ریزی ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا دایده‌نێ و هەروەها له‌بیری نه‌کردووه، تاکی وه‌کوو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا چاولێکردووه[4] و هه‌روه‌ک چۆن له سیاسه‌تدا له بیری ناکات به‌خته‌وه‌ری و ژیانی چاکه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می ژیانی چاک و باشی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه.
2ـ ئاکاری ئامانجخوازانه یان ئاکامناسانه[5]
ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ هه‌روه‌کوو ئاکاری سوقڕات و ئه‌فلاتوون به ته‌واوه‌تی ئامانجخوازانهیه. واته به‌های بابه‌ته‌کانی ئاکار بناغه‌یان له به‌ها ده‌ره‌کییه‌کاندایه. ئه‌ره‌ستۆ کردارێک به راست و دروست ده‌زانێ کەوا مرۆڤ به به‌خته‌وەری و خێر بگەێنێ، که‌واته کردارێک که، له خۆیدا بێ و به بێ‌ئامانج و مه‌به‌ستێک باش بێ، ئه‌ره‌ستۆ ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه و لای وابووه کارێک باش و دروسته، ئێمه به‌خێر یان چاکه‌ی راسته‌قینه بگەێنێ و به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ی ئێمه دابین بکات و له هه‌مانکاتیشدا کردارێک ناشیرینه ئێمه له گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری واقیعی و راسته‌قینه دوور بخاته‌وه.
ئه‌ره‌ستۆ له کتێبی ئاکاری «نیکۆماخۆس» به‌م رسته‌یه ده‌ستی پێکردووە: فه‌رز و گریمانه‌ی ئه‌مه‌یه؛ سه‌رجه‌م پیشه و توێژینه‌وه‌کان و هه‌روه‌ها کرداره‌کانی ئێمه له خێر یان چاکه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕن و هه‌ربۆیه خێر دوائامانجی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانه».[6] که‌واته کردار و هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی ئێمه ئامانجێکی له پشته‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه گونجاوه، واته به‌هایه‌کی زاتی و ده‌روونی هه‌یه و بابه‌ته‌کانی دیکه‌ش پشت به‌م به‌ها و ئامانجانه ده‌به‌ستن. له چه‌مکه کلیدییهکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ arete که‌وا وشه‌ی virtue «فه‌زیله‌ت وهونەر» و ئیۆدایمۆنیا happiness، واته arate بووه به virtue یان فه‌زیله‌ت.
ئه‌ره‌ستۆ له کتێبه‌که‌ی خۆی واته ئاکاری نیکۆماخۆس، ئاماژه‌ی داوە به چه‌مکی ethika و له زمانی ئینگلیزی‌دا به Ethics ناودێر کراوه و ئه‌م چه‌مکه له یۆنان‌دا پە یوەندی به کردار، رەوشت و هه‌ڵسووکه‌وت بووه، وه‌رگێڕانی گونجاوی Ethics ئه‌مه‌یه، بابه‌تێکه پەیوەندی به کردار و رهوشتەوە هه‌یه. سه‌باره‌ت به چه‌مکی arate ئه‌م وشه‌یه له‌لای ئه‌ره‌ستۆ جگه له مانای «چاکه» و «که‌مال» مانای دیکه‌شی هه‌یه. بۆ نموونه arateئارته‌ی مرۆیی مه‌به‌ست که‌ماڵی مرۆییه، واته ئەو شته‌ی که‌وا مرۆڤ ده‌کا به مرۆڤێکی باش و چاک. چه‌مکی «ئیۆدایمۆنیا» جگه له به‌خته‌وه‌ری،هونەر، مانای سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزیش دهگەێنێ.
لێره‌دا پرسیارێک هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ چییه؟ و له‌م کاره‌دا چ مه‌به‌ستێکی گرتووه‌ته پێش؟ مه‌به‌ستی ئه‌ره‌ستۆ له ئاکار ئه‌وه نه‌بوو ئێمه خۆشحاڵ بکات یان ئه‌وه‌ی، که شادی به ئێمه بدات. ئه‌و ده‌یه‌وێت فێرمان بکات له ژیاندا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک سه‌ربکه‌وین. وڵامه‌که له شیکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌ی چه‌مکی «ئیۆدایمۆنیا»دایه.
چه‌مکی «ئیۆدایمۆنیا» کرده‌ی نه‌فس یان ده‌روونه، که له‌گه‌ڵ که‌مالدا بگونجێ. که‌واته شادبوون، خۆشه‌ویستی، دادپه‌روه‌ربوون، چاکه‌کاری و زۆر کرداری دیکه له‌وه‌دایه، ئێمه هێزی خۆمان به‌کار بێنین بۆ ئه‌وه‌ی کە ئه‌م کردارانه چالاکانه له‌گه‌ڵ که‌مال و مه‌به‌سته‌کانی ئێمه‌دا بگونجێ. کاتێ ئێمه ئه‌م کردارانه‌مان له ژیاندا به‌کارهێنا چه‌مکی «ئیۆدایمۆنیا» یان به‌خته‌وه‌ربوونی خۆمان جێبه‌جێ کردووه. واته ئێمه دوو جۆر که‌ماڵمان هه‌یه. ١) که‌ماڵی ئاکاری: بوێری، بێلایه‌نبوون له داوه‌رییه‌کان ٢) کهماڵێ ژیره‌کی یان عەقڵانی: مه‌عریفه و حێکمه‌ت.
٣- خێری کۆتایی یان دوایەن خێر
ئه‌ره‌ستۆ ده‌رباره‌ی دوایین خێر یان چاکه ده‌ڵێ؛ خه‌ڵکی تێکڕا له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ی که ده‌ڵێن، دوایەن چاکه بریتییه، له به‌خته‌وه‌ری هاوده‌نگن، به‌ڵام له‌سه‌ر مێسداقی به‌خته‌وه‌ری خێری راسته‌قینه ناکۆکن. له‌ناو خه‌ڵکی ئاسایی‌دا، چێژ به خێر ده‌زانن هه‌ربۆیه له خێری راسته‌قینه دوور ده‌که‌ونه‌وه. ئه‌م چینه له خه‌ڵکی حه‌زێکی کۆیلانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له ئاستی به‌رزتری کۆمه‌ڵگا که‌سانێک هه‌ن چالاکن و خاوه‌ن په‌روه‌رده‌یه‌کی به‌رزن و به‌خته‌وه‌ری له سه‌ربه‌رزی و مه‌زنی دا ده‌بیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌ره‌ستۆ لای وایه، ئەو شته‌ی که به خێر یان چاکه ناودێر کراوه تایبه‌ت به تاکه و خسڵه‌تێکی ئه‌خلاقییه و دانه‌بڕاو له تاکه‌که‌یه. خه‌ڵکانێک هه‌ن پاره و سامان به دوایەن چاکه و خێر ده‌زانن.
ئه‌ره‌ستۆ بۆ ره‌خنه‌گرتنی ئه‌مانه ده‌ڵێ، چێژ ئێمه به خێر ناگەێنێ به‌ڵام بۆ ژیان باشه تا ئه‌و کاته‌ی پێداویستییه‌کانی ژیانی پێ دابین بکه‌ین، پاره که‌ره‌سه‌یه، به‌ڵام به‌که‌ڵک بوونی پاره و سامان زاتی نییه، وه‌کوو فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌کانی مرۆڤ چاک نییه. که‌واته ئه‌ره‌ستۆ خێر و چاکەی بۆ سه‌ر دوو لایه‌ن دابه‌ش کردووە:
١) خێری که‌ره‌سه‌یی یان ئامرازی: چاکبوون و به‌هاکه‌ی له ئه‌نجامی کردارهکهدایه
٢) خێری ئامانجه‌کی: به‌های کرداره‌که له خۆیدایه و پەیوەندی به ئه‌نجامی کاره‌که نییه و مه‌به‌ست و ئه‌نجامه‌که‌ی له خۆیدایە و له شوێنێکی دیکه وه‌رینه‌گرتووه
که‌واته خیر یان چاکه‌یه‌ک ئامانجەکییه له پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجامێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کرداره‌دا نه‌بێ و به‌خته‌وه‌ریش له‌م جۆره کردارانه‌یه. که‌واته به‌خته‌وه‌ری له‌و کردارانهدایه، که له پێناو خۆیاندایه.[7] دواتر ئه‌ره‌ستۆ ئه‌م خاڵه‌ش ده‌خاته سه‌ر بابه‌ته‌که و ده‌ڵێ؛ به‌خته‌وه‌ر که‌سێکه له ته‌واوی ژیانیدا به‌خته‌وه‌ر بێ، نه‌ک بۆ رۆژێک و دووان. که‌واته چاکه یان خێری مرۆیی بریتییه، له یه‌کگرتنه‌وه و یه‌ککه‌وتنی چالاکییه ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ باشترین فه‌زیله‌ته‌کانی بۆ ته‌واوی ژیانی.[8] که‌واته به بۆچوونی ئه‌ره‌ستۆ وشه‌ی به‌خته‌وه‌ری نادرێته پاڵ منداڵێک، چونکه له ژیانی مرۆڤه‌کان دا رووداو و گۆڕانکاری رووده‌دا و زۆرجار به‌خته‌وه‌رترینی مرۆڤه‌کان تووشی نه‌گبه‌تی و ناخۆشی ده‌بنەوە و بهختهوهرییهکانیان لێ زه‌وت ده‌بێ، بۆنموونه که‌سێ له ژیانیدا به‌خته‌وه‌ر بووه و له سه‌رده‌می پیری و بێ ده‌سه‌ڵاتیدا تووشی کێشه ده‌بێته‌وه و به‌خته‌وه‌رییه‌که‌ی لێ زه‌وت ده‌بێ و داماویی و به‌دبه‌ختی یه‌خه‌ی پێده‌گرێ، هه‌ربۆیه پێوه‌ره‌کانی به‌خته‌وه‌ریش ده‌گۆڕدرێن.
که‌واته به‌خته‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، کە ئێمه له ژیاندا چیمان ده‌وێت و له چالاکی و هه‌وڵ و کۆششه‌کانی خۆمان له دوای چی ده‌گه‌ڕێین.
٤ـ جۆره‌کانی فه‌زیله‌ت:
ئه‌ره‌ستۆ دوو لایه‌ن یان ره‌هه‌ندی سه‌ره‌کی بۆ رۆح یان نه‌فس داناوه: ١) ره‌هه‌ندی عەقڵانی ٢) ره‌هه‌ندی ناعەقڵانی
ره‌هه‌ند یان لایه‌نی عەقڵانی رۆح لایه‌نی مرۆڤانه‌ی رۆح پێک دێنێ. به‌ڵام لایه‌نی ناعەقڵانی دوو لقی لێ ده‌بێته‌وه: ١) ئاژه‌ڵی: تووڕه‌یی و ئاره‌زوو و هه‌وه‌س ٢) گژوگیا: هێز یان وزه‌ی گه‌وره‌بوون بۆ گژوگیا گرنگه
له‌سه‌ر ئه‌م دابه‌شبوونانه، ئه‌ره‌ستۆ ره‌هه‌ندی دەروونی یان رۆحی مرۆڤ فه‌زیله‌ته ده‌روونییه‌کان بۆسه‌ر دوو لایه‌ن دابه‌ش ده‌کات: ١) فه‌زیله‌تی ئاکاری ٢) فه‌زیله‌تی عەقڵانی یان ژیره‌کی.
که‌واته ئه‌ره‌ستۆ، حێکمه‌ت یان زانایی تیۆریکی و حێکمه‌تی کرده‌کی وه‌کوو به‌شێکی فه‌زیله‌ته ژیرهکییهکان چاو لێده‌کات، یان به ده‌ربڕینێکی دیکه حێکمه‌تی تیۆریکی و کرده‌کی به‌شێک له فه‌زیله‌ته ژیرهکییهکان پێک دێنن، به‌ڵام خۆڕاگری و به‌خشنده‌یی له جۆری فه‌زیله‌ته ئاکارییهکانه. ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که‌سێک ئاکارمهنده فه‌زیله‌ته‌کانی ناژمێرین، واته ناڵێین ئه‌و که‌سه زانایه، هۆشیاره، دادپه‌روه‌ره و ... به‌ڵکوو ده‌ڵێین ئه‌وه که‌سێکی مام ناوه‌ندە و لهسهرەخۆیه. له به‌شی دووهه‌می ئاکاری نیکۆماخۆس ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێ؛ جیاوازییفهزیلهتی عەقڵی[9] و فه‌زیله‌تی ئاکاری له‌وه‌دایه، که فه‌زیله‌تی عەقڵی له رێگه‌ی په‌روه‌رده و راهێنان مسۆگه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام فه‌زیله‌تی ئاکاری له رێگه‌ی خووگرتن و عاده‌ته‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێ، ئێمه له رێگه‌ی راهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی به‌رده‌وام ده‌توانین ببینه که‌سێکی دادپه‌روه‌ر و له ڕێگه‌ی به ئه‌نجامگه‌یاندنی کرداری بوێرانه ده‌بین به که‌سێکی بوێر.
٥ـ (راده‌ی مام ناوه‌ندی زێڕین) پێوه‌ری فه‌زیله‌ته
ئه‌ره‌ستۆ به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پێوه‌ری فه‌زیله‌ت له سه‌ره‌تادا سنووری فه‌زیله‌تی دیاری کردووە و ده‌ڵێ بابه‌ته ده‌روونییه‌کان له سێ جۆر تێپه‌ڕ نابن:
١) له جۆری کارتێکراوه‌کان: وه‌کوو تووڕه‌یی، ترس و رق و قین، خۆشی و حه‌ز و چاولێکه‌ری
٢) له جۆری هێز و تواناکان: ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌وا له ده‌روونی ئێمه‌دا ده‌نه‌ی کارتێکراوه‌کان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، ببنه کردارێکی چالاک، هێزی مێهره‌بانی، هێز و توانای سنوورداری
٣) له جۆری به‌هره‌ن
به بۆچوونی ئه‌ره‌ستۆ، فه‌زیله‌ت له‌و سێ خاڵه‌ی که‌وا ئاماژه‌مان پێ‌کرد تێناپه‌ڕێ. به‌ڵام فه‌زیله‌ت له جۆری کارتێکراوه‌کان نییه، چونکه چاکه و خراپه پەیوەندی به کارتێکراوی و ناچالاکبوونی ئێمه نییه، چاکه و خراپهبوون له ئێمه‌دا پەیوەندی به، کردار و فه‌زیله‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه. کاتێ ئێمه لۆمه ده‌کرێین یان پاداش و خه‌ڵاتمان ده‌که‌ن، فه‌زیله‌تێکی ئاکاری له ده‌روونی ئێمه‌دا هەبێ. فەزیلهت له جۆری هێز و تواناش نییه.
که‌سێ که توانا و هێزێکی هه‌یه ئێمه به پیاوچاک یان خراپی له قه‌ڵه‌م ناده‌ین واته، که‌سێ که هێزێکی هه‌بێ نابێته مه‌رجێک که‌وا لۆمه‌ی ئه‌و که‌سه بکه‌ین یان ئه‌وه‌ی، که ستایشی بکه‌ین. که‌واته فه‌زیله‌ت له جۆری به‌هره‌یه و ئه‌وه‌ی که، له چ جۆر به‌هره‌یه‌که ئه‌ره‌ستۆ له رێسایه‌کی ئاکاری گرنگ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاکارییه‌ی ئه‌و هه‌زاران ساڵ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاکار داناوه ئه‌ویش «راده‌ی مامناوه‌ندی زێڕینە». مه‌به‌ست له‌م رێسایه هه‌ڵبژاردنی پێوه‌رێکه، نه که‌م بێ و نه زۆریش بێ. خاڵێ که تایبه‌ته و بۆ هه‌موو که‌سێک یه‌کسانه.
ئه‌ره‌ستۆ «راده‌ی مامناوه‌ندی زێڕینی» به‌م شێوه‌یه دیاریکردووه:
خێر
ناقیسی، ناته‌واوی® شه‌ڕÝ ¬زێده‌ڕۆیی
مه‌به‌ستی ئه‌ره‌ستۆ له «راده‌ی مامناوه‌ندی زێڕین» پێواندن و ژماردن نییه، ئه‌مه پەیوەندی به مرۆڤه‌وه هه‌یه. ئێمه هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین زێده‌ڕۆیی چییه. ناته‌واوی و نوقسان چیه یان خۆڕاگری چ جۆره کردار و خسڵهتێکه. له‌و نه‌خشه‌دا، هێڵی ئاسۆیی باس له لایه‌نی ئه‌نتۆلۆژیکی «بوونناسی»[10] ئاکار ده‌کات. هێڵی ئه‌ستوونی ره‌هه‌ند و لایه‌نی به‌هادارانه‌ی ئاکارمان پیشان ده‌دا. ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێ؛ فه‌زیله‌ت به‌هره‌یه‌کی دەروونییه، له رێگه‌ی راده‌ی مامناوهندەوە هه‌ڵیده‌بژێرن و ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هێزی عەقڵی ئێمه دیاری ده‌کرێت، واته که‌سێ خاوه‌ن ژیری کرده‌کییه، له‌و رێگه‌یه‌وه راده‌ی مامناوه‌ند هه‌ڵده‌بژێرێت. لێره‌دا ده‌ڵێین فه‌زیله‌ت ناوه‌ندی دوو کرداری زێده‌ڕۆیی و ناته‌واوییه، و ئه‌وه‌ی که فه‌زیله‌ت ناوه‌نده له‌وه‌دایه، کرداری په‌ست و زه‌بوون خوارتر له پێوه‌ری دروستی کرداره‌کانن، یان ئه‌وه‌ی که له‌و راده‌یه تێده‌په‌ڕێت و تووشی زێده‌ڕۆیی ده‌بێته‌وه. باشترین پاساوێک که ئه‌ره‌ستۆ ده‌یداته پاڵ بیرۆکه‌که‌ی ئه‌مه‌یه، که‌وا مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه له هێز و توانای جۆربه‌جۆر پێکهاتووه. ئه‌م هێزانه بۆ که‌مال و گه‌یاندنی ئه‌و به‌خته‌وه‌ری کاریگه‌رن. مرۆڤ هێنده توانای هه‌یه یه‌کێک له هێزه‌کانی ده‌روونی خۆی وه‌گه‌ڕ بخات و به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی بدات، لێره‌دایه باس له چاکه و ناته‌واوی و خسڵه‌تی زه‌بوون دێته ئاراوه و «راده‌ی مامناوه‌ند» ئه‌م توانایه به مرۆڤ ده‌دا، رێگه له کرداری په‌ست و ناشیرین بگرێ، که نه‌بنه رێگری به‌رده‌م کرداره باشه‌کانی مرۆڤ.
ئه‌ره‌ستۆ دواتر گرنگترینی فه‌زیله‌ت و خراپترین فه‌زیله‌ته‌کانی مرۆڤی به‌رجه‌سته کردووە. ریزبه‌ندی گرنگترین فه‌زیله‌ت و کرداره پهستهکانی مرۆڤ ئه‌مانه‌ن:[11]
ناته‌واوی defect ®مامناوه‌ند mean ¬زێده‌ڕۆیی excess
¯
بێباکی rashness ®بوێری coarge ¬ترسه‌نۆکی cowardice
¯
رژدی، illiberality ® به‌خشنده‌ییty¬ liberaliدهسبڵاویی prodigality
¯
خۆبەزلزانیmeanness ® شکۆمەندیmagnificence سووکیvulgarity
¯
بێ فیزhumilityی ® بەڕێزیself-respect ¬ خۆباییvanity
٥ـ کۆی بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌ره‌ستۆ
شڕۆڤەکارانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ لایان وایه، مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ژیره‌کی و ئاکارییانه په‌روه‌رده بکرێن پێویستیان به شوێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادایه و ئه‌گه‌ری په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌م فه‌زیله‌تانه بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێ. کەواته ئاکاری ئه‌ره‌ستۆیی ئهنجامگهرایه و لای وایه، کرداره‌کانی مرۆڤ ئه‌نجامێکی هه‌یه و ئامانج و مه‌به‌ستی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌رییه و به‌خته‌وه‌ریش له رێگه‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی فه‌زیله‌ته ژیره‌کی و ئاکارییه‌کان مسۆگه‌ر ده‌بێ.[12] ئه‌ره‌ستۆ ده‌یه‌ویست پێناسه‌یه‌کی گونجاو له‌باره‌ی به‌خته‌وه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌خته‌وه‌ری بێنێته ئاراوه. له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تیۆریی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ ئەمه‌یه، که‌وا به‌خته‌وه‌ری لهناوکردار و چالاکییه‌کانی مرۆڤ سه‌رهه‌ڵده‌دا و ئاوێته‌ی ژیانی مرۆڤه و به‌خته‌وه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ نییه.
ره‌خنه‌ی ئاکاری ئه‌ره‌ستۆ
١) ره‌خنه‌ی «راده‌ی مامناوه‌ند»: له رێگه‌ی ئه‌م چه‌مکه‌وه ناکرێ فه‌زیله‌ته‌کان بناسین.
٢) به‌خته‌وه‌ری: ئه‌ره‌ستۆ وه‌کوو ئه‌فلاتوون تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه بووەته‌وه که‌وا به‌خته‌وه‌ری چه‌مکێکی هه‌مه‌کی و گشتییه، زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری له کرداری نامرۆڤانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و به‌خته‌وه‌ری تاکه ئامانجی ئاکار نیە و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌کی مه نتێقییان بۆ سه‌لماندنی به‌خته‌وه‌ری نه‌هێناوه‌ته‌وه.
سەرچاوە وپەڕاوێزەکان:
1. ئه‌م کتێبه له ده به‌ش پێکهاتووه و به ناوی کوڕه‌که‌ی خۆی نووسيويه‌تی
2. فڕۆنسيس.
3. ارسطو، دیوید راس، ترجمهی مهدی قوامصفری، تهران، فکر روز، 1377، ص 22.
4 تاریخ فلسفه، کاپلستون، ترجمهی مجتبوی، ص 380 ـ 379.
Teleological-5
6. اخلاق نیکوماخوس، ع احمدی، علمی و فرهنگی، 1362، ص 6.
. 7 -اخلاقی نیکوماخوس، ص 16ـ 12.
8. هه‌مان سه‌رچاوه، کتاب اول، ص 16ـ 14.
9-. اخلاق نیکوماخوس، ع احمدی، ص 31 ـ 30، انتشارات علمی و فرهنگی، سال 1362.
10-. کاپلستون، ارسطو، ص 385، جلد 1.
11-[1]. اخلاق نیکوماخوس، ارسطو، ابوالقاسم پورحسینی، ص 28.
12 . فلسفهی اخلاق در تفکر غرب، السدیر مک اینتایر، حمید شهریاری، سمت، 1385، ص 380.
په یوه ندی