- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
ڕه‌خنه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ی نیچه
ڕه‌خنه‌ی به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ی نیچه
سهعیدکاکی
به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی پێش نیچه:
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، توێژینه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و بیرمه‌ندانه‌یه له‌سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقییه کانی مروڤ. تێگه‌یشتن له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له ژیانی مرۆڤه‌کان داناوه. به تایبه‌ت ده‌ربڕین و هه‌ڵوێسته‌کانیان له سه‌ر خه‌ڵکی و کرده‌وه‌کانیان كه به چ شيوه يه ك بڕیار ده‌ده‌ن. بۆیه خه‌ڵکی که‌م تا کورتێک هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه وه یكه ژیانیان له‌گه‌ل به‌ها ئه‌خلاقییه‌کاندا یه‌ک بخه‌نه وه، به‌ڵام نه‌ک به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه، به‌و جۆره‌ی که‌وا هه‌ندێک شێوه‌ی ژیان له هه‌ندێکی تر به‌پێزتره ( وهلیامز،29:1383).
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی نیچه ڕه‌هه‌ندێکی تر ده‌گرێته به‌ر و گرینگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌یکه شێوه‌ی ڕوانینی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌خلاق له بنه‌ڕه‌ته وه شێوه‌یه‌کی تر ده گرێته به ر .
پێش ئه‌وه‌یکه بچینه ناو باسه‌که، باشتر وایه به‌خێرایی باسێک له‌سه‌ر به‌ها ئهخلاقیيهکانی پێش نیچه بکه‌ین بۆئه وه یکه بۆمان ده‌رکه‌وێت نیچه ڕه‌خنه ى چی ده كات.
ئێمه به وردی شێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ها ئهخلاقیيهکان نازانین، به‌ڵام بۆمان ده‌رکه‌وتووه یه‌که‌م که‌سێکه له فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوادا به چڕوپری بایه‌خی به به‌ها ئهخلاقیيهکان داوه،فه‌لسه‌فه‌ی سۆقڕات و ئه‌فلاتوونه. ئه‌م فه يله سووفانه، وتبوویان هه‌روه‌ها که هه‌بوونی خۆر بۆ ڕۆشنایی، گژوگیا و زینده‌وه‌ره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌ویی پێویسته، ئایدیای خێر بۆ تێگه‌یشتنی مرۆڤ و کرداره‌کانی له کۆمه‌ڵگادا پێویسته.
هه‌ربۆیه کرده‌ی به‌ها دانان له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مرۆڤه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت. که واته سڕینه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان له پێگه‌ی هه‌بووه خاوه‌ن عه‌قڵه‌کان خه‌سارێکه بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و گهروابێ ئێمه به‌چڕوپڕی له ژیانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تیمان تێناگه‌ین(هۆڵمز،25:1382).
ئه‌ره‌ستۆ پاش ئه‌فلاتوون ڕێچکه‌ی مامۆستاکه‌ی گرته به‌ر، ئه‌ویش به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی له ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌دا ده‌بینیه‌وه و ئامانجی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی له هاوسه‌نگی ڕاده‌ی مام ناوه‌ند ده‌بینیه‌وه. فێرگه و ڕێبازه‌کانی پاش ئه‌ره‌ستۆی وه‌کوو ئێپیکۆریى و ڕهواقیهکان به‌ها ئهخلاقیيهکانیان له ئۆقره گرتنی ده‌رونیدا ده بینیه وه. ئێپیکۆر، به‌های ئه‌خلاقی ده برده وه بۆ سه‌ر چێژ( پاپکین، 32:1369).
بۆچوونی ئێپیکۆر ئه‌وه بوو،كه چێژ سه‌ره‌تا و دوا ئامانجی ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌یه و له ڕاستیدا چێژ یه‌که‌م خێرێکه له گه‌ڵ سروشتدا یه‌کده‌گرنه‌وه. به‌ڵام مه‌به‌ست له چێژ تاودانی هه‌وه‌س و ئاره زووه کان نییه، به‌ڵکو ئۆقره گرتنه و دور که‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌یه که ئاسایشی ده‌رونی مرۆڤ تێکده‌ده‌ن(ژان بێرن، 104:1381).
ڕهواقیهکانیش لایان وابوو چاکه و گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نی ئه‌خلاقی به تاکه‌وه به‌نده. ئه‌گه‌ر بێتوو که‌سێک بایه‌خ به ڕووداوه‌کان نه‌دا، ئیدی گرفته‌کانی جیهان به سه‌ریدا زاڵ نابن، هه‌ر بۆیه ڕواقیه‌کان به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ باوه‌شی مرۆڤ. گه‌رچی له ئه‌خلاقدا تووشی ناکۆکی نێوان جه‌بر و ئێختیار بوون. به‌ڵام به‌رپرسیاری ئه‌خلاقی وه‌کوو به‌های ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆی مرۆڤدایه و هه‌ربۆیه تووڕیان نه‌ده‌دایه جیهانێکی بهرزهجیێ وه‌کوو ئه‌وه‌یکه خودا له جیهانێکی تر بۆت قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. دواتر ئه‌خلاقی مه‌سێحی به‌هاکانی ئه‌خلاقی ڕهواقیان گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر ئیمان، یانی گرینگ ترین ده‌ستووری ئه‌خلاقی مه‌سێحی ژیان به سه‌ربردنه له ژێر فه‌رمانی خودا و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌بێ په‌یره‌وی لهئێمان بکه‌ن( مه‌ک ئێنتایهر،224:1379).
1- پله و پێگه‌ی به‌ها ئهخلاقیيهکانی سه‌رده‌می مودێڕن
سه‌رده‌می مۆدێڕن له سێ لایه نی گرینگه وه سه ريهه لدا : 1 - فیزیای نوێ به تایبه ت که سانێکی وه‌کوو، گالیلۆ، کۆپێرنیک و نێوته‌ن.....
2- فه‌لسه‌فه‌ی مودێڕن وه‌کوو: فه‌لسه‌فه‌ی، دێکارت، لۆک ، هیۆم و کانت......
3- فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی مودێڕنی وه‌کوو: هۆبز، دێمۆکراسی لۆک......
به‌ها ئهخلاقیيهکانی مودێڕنیش له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا ، له سه‌ر ته‌وه‌ری تاکخوازی قۆراخهی به‌ستووه. ئه‌خلاقی مۆدێڕن و ڕێبازه‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ئه‌خلاق به‌ره و ئازادی و به‌رپرسیاری هانبده‌ن و له هه‌ناوی ئه‌م ئازادیه‌دا تاک به کۆمه‌ڵگاوه نووساوه. چه‌مکه‌کانی ئه‌خلاقی مۆدێڕن به مێژوو و هه‌روه‌ها به‌ستێنی کۆمه‌ڵگاوه به ندن.
هه‌ر بۆیه، به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی وه‌کوو سۆزگه‌رایی، چێژخوازیی، فه‌زیله‌ت خوازیی له ناوه‌ڕۆکی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی مودێڕندا شوێن پێی خۆی کرده‌وه. هۆبز و ئێسپێنۆزا دوو که‌سایه‌تی و فه‌یله‌سووفی نوێخوازن وکاریگه‌ریان له سه‌ر هاوچه‌رخه‌کانی خۆیان داناوه.بۆ نموونه ، ئه‌خلاقی ئێسپێنۆزا له سه‌ر فۆڕمێکی عه‌قڵ ته‌وه‌ر دامه‌زراوه و هه‌ربۆیه سه‌جه‌م ڕووداوه‌کان له سه‌ر نه‌زمێکی هه‌تاهه‌تایی و یاسا نه‌گۆڕه‌کانی سروشت ڕوو ده‌ده‌ن، گه‌رچی ئێسپێنۆزا لاهووتی یه‌هوودی به شێوه‌یه‌کی تاک خوازانه و به دوور له یاسا و ڕێسای ئایینی یه‌هوود شیده‌کرده‌وه. ئێسپێنۆزا کاریگه‌ری ئه‌خلاقی ڕه‌واقی پێوه دیاره و له ژێر عه‌قڵی په‌تی دێکاریتدا بوو و هه‌روه‌ها دۆئالیزمی دێکارتی ڕه‌تدایه‌وه و فه‌لسه فه‌یه کی له‌ژێر ناوی یه‌کانه‌کی بوون دامه‌زراند که بیرۆکه یه کی یه‌که‌خواز بوو. به‌ڵام ئێسپێنۆزا وای بۆ ده‌چوو ئه‌خلاق ره‌ها و نهگۆڕنيه،به‌ڵکو ڕێژه‌ییه و ئێعتباریه و هه‌روه‌ها هيچ شتێک له خۆیدا چاک یان خراپ نییه، به‌ڵکو ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه بکه‌ری کاره‌که چ هه‌ڵوێستێک ده‌گرێته به‌ر(پاپکین،47).
هۆبز وه‌کوو فه‌یله‌سووفێکی مه‌تریالی مێتۆدیک 1. هه‌ر وه‌کوو ئێسپێنۆزا ئه‌خلاقی به ڕێژه‌یی له قه‌له‌مداوه وڵای وابوو به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان عه‌ینی نین2.
هۆبز ده ڵێ ئه‌وه‌ی بۆ که‌سێک چاکه یان خراپه ، بۆچوونی ئه‌و که‌سه‌یه و به‌س، گه‌ر وابێ داوه‌ریه ئه‌خلاقیی و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان به هه‌ست و تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌وه به‌ندن( ریچارد تاک ، 1382 : 87-86).
عه‌قڵ خوازه‌کان، به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان له بکه‌ری کرده‌که دا ده بینییه وپشتیان به ڕێگه‌ی به‌ڵگه هێنانه‌وه ده به‌ست و هه‌وره‌ها لایه‌نی ئیمانیان له ئه‌خلاق داماڵی و پێداگریان له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و به‌هاکانی تاک یان کۆمه‌ڵگا ده‌کرد. له لایه‌کی تر ئه‌زموونییه‌کانی وه‌کوو هیۆم بناغه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان له سه ر هه‌ستی مرۆڤدا دانا و لای وابوو عه‌قل کۆیله‌ی هه‌سته و به‌س. که‌سانێکی تری وه‌کوو ئیستوارت میل و بێنتام، به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانیان له قازانجدا ده‌بیننه‌وه و خێری ئه‌خلاقیان به وه ده‌زانی که‌وا قازانج بۆ زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا دابین بکه ن(مه‌ک ئێنتایهر، 322:1379).
ئه‌خلاقی قازانجخوازانه و ئهرکخوازانهی(کانت) ده‌وری سه‌ره‌کیان له سه‌ر ئه‌خلاق و به‌هاکانی جیهانی مودێڕن گێڕاوه. کانت وه‌کوو فه‌یله‌سووفێکی ئهرکخواز دژ به بۆچوونی قازانجخوازه‌کان له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ڕاوه‌ستا، هه‌ربۆیه به‌های ئه‌خلاقی له «ویستی چاکه3»دا ده‌بینیه‌وه و مه‌به‌ستیشی له ویستی چاکه ، به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رک4و به‌ڵێنه5(کانت 1369 : 14-13).
له‌م به‌ستێنه‌دا، پرسه‌که ئه‌مه‌یه ئه‌خلاقی نیچه چ خاڵێکی هاوبه‌ش یان خود ناکۆکی له گه‌ڵ ئه‌م باسه‌دا هه‌یه؟
یان ئه‌وه‌یکه پرسی سه‌ره‌کی نیچه له سه‌ر ئه‌خلاق چییه؟ نیچه کاریگه‌ری له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان داناوه و پله وپێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا هه‌یه. نیچه له لایه‌ک ڕێزی له ئه‌خلاقى پێش سوقڕاتی ده‌گرت و وه‌کوو هێمای ژیان چاوی لێده‌کرد و له لایه‌کی تریش ڕه‌خنه‌گر و دوژمنی ئه‌خلاقی سوقڕاتی بوو. نیچه له ویستی ڕه‌ش بینانه‌ی شوپنهاوێر که‌ڵکی وه‌رگرت و به‌ره‌و ویستی ژیان هانیدا، هه‌روه‌ها نیچه له به‌شی ئه‌خلاقی سه‌روه‌ر و کۆیله‌دا کاریگه‌ری هێگلی1پێوه دیاره، به‌ڵام نیچه شێوه‌کانی عه‌قڵ تیکده‌دا، نیچه ئه‌خلاقی کانتی وه‌کوو پاساو هێنانه‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌خلاقی مه‌سێحی ناودێر کردوه و له جیاتی سه‌لماندنی زانینی کانتی كه وتبووی چی ده‌زانین؟ نیچه ئه‌م پرسیاره‌ی ورووژاند که‌وا چ شتێک بۆ ژیان باشه؟ هه‌ربۆیه بۆ چووکانی نیچه تاڕاده‌یه‌ک له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی پراگماییدا یه‌کده‌گرنه‌وه. که‌واته زیندوو بوونی نه‌ریتێک له‌وه‌دایه بیرکردنه‌وه‌کان به مێژوو و به‌ستێنی کۆمه‌ڵگاوه به نده، هه‌روه‌ها یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک له نێوان ئێسپێنۆزا و نیچه‌دا هه‌یه. نیچه ڕێزی له ئێسپێنۆزا ده‌گرت به هۆی ئه‌وه‌یکه چه‌مک گه‌لێکی وه‌کوو ئازادی ویست2 و زانینی به‌ره‌و هێز هانده‌دا (پیهڕسۆن، 40:1388). ته‌نانه‌ت له یۆنان‌دا و له کتێبی کۆمار کالیکلێس دژ به ئه‌فلاتوون که‌وا دادپه‌روه‌ری له هاوسه‌نگی نێوان؛ عه‌قڵ، بوێری و مه‌یل، داده‌نا ڕاوه‌ستا و لای وابوو دادپه‌روه‌ری گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته3.
3- چوارچێوه‌ی گشتی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی نیچه:
نیچه دژایه‌تی ئه‌خلاقی قازانجخوازانه‌ی ده‌کرد، به‌ڵگه‌ی نیچه ئه‌وه بوو که‌وا به‌هاگه‌لێکی وه‌کوو«خۆشگۆزه‌رانی » به‌و جۆره‌ی که‌وا قازانجخوازه‌کان باسی لێده‌که‌ن هیچ نییه جگه له خزمه‌ت کردنی مرۆڤه مام ناوه‌نده‌کان. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌وا هایدیگه‌ر وه‌کوو مرۆڤی ناڕه‌سه‌ن يان داسمه ن چاوی لێده‌کردن، و حه‌زیان ئه‌وه‌یه خۆیان بنوێنن یان ئه‌وه‌یکه له خزمه‌ت که‌سێکی تردا بن، نیچه له سێ خاڵدا دژ به تیۆريیه ئه‌خلاقیی و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌وه‌ستێته وه.
له سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌کانی ئه‌خلاق، بۆ نموونه کانت تایبه‌تمه‌ندی ئه‌خلاقی لهههمهکی بووندا ده‌بیننه‌وه وه‌کوو ئه‌م بڕیاره‌ی که‌وا ده‌ڵێ: " کردارت وه‌ها بێ ، بته‌وێ بڕیاره‌که‌ت ببێته یاسایه‌کی گشتی".
نیچه له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا ، دژ به هه‌ر چه‌شنه یاسادانان و پاراستنی کرداری گشتی و تایبه‌ت بووه و له ئه‌نجامدا ئه‌م جیاوازیانه‌ی بنهبڕدهکرد(حه‌قێقی ، 1378 : 112-111).
چه‌مکی یه‌کسانی سیسته‌مه سیاسیه‌کان:
دێمۆکڕاسی و سوسیالیزم به‌هاکانی وه‌کوو ئازادی و دادپه‌روه‌ریان هێنایه ناو ئه‌خلاق و به‌ڕای نیچه ئامانهتێکڕا بناغه‌یان له ئارمانه‌کانی مه‌سێح دایه و ئه‌ویش خولقاندنی « مرۆڤی مێگه‌له ». نیچه له‌م بوواره‌دا دژ به هه‌ر چه‌شنه به‌هایه‌کی وه‌کوو یه‌کسانی بوو، یه‌کسانی بنه‌مای نییه و مرۆڤه مێگه‌له‌کان بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌موو شتێک وه‌کوو خۆیان لێ بکه‌ن چه‌مکی وه‌کوو یاساکانی کۆمه‌ڵگا ی داسه‌پاندووه.
چه‌مکی زاڵ بوون به سه‌ر نه‌فسدا:
نیچه لای وابوو ئه‌و سیسته‌مه ئه‌خلاقیانه‌ی که‌وا مرۆڤه‌کان هانده‌ده‌ن خۆڕاگر بن و ملدانهنهوێنن بۆ حه‌زه کاتییه‌کانی خۆیان . به‌ڵام ئه‌و جۆره ئه‌خلاقه‌ی هه‌ندێک مرۆڤی بیر وشک بۆ سه‌رکوتی نه‌فس و غه‌ریزه سروشتیه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن، دژیان ده‌وه‌ستایه‌وه و ڕه‌خنه‌یان ده کات، نیچه دژ به یه‌کانه‌گی نه‌فس ڕادهوهستێه وه و هه‌ر چه‌شنه دۆئالیزمی نه‌فس و له‌ش له بۆچوونه ئه‌فلاتوونی – دێکارتیهکهیدا مه‌حکووم ده‌کات. به ڕای ئه‌و نه‌فس هیچ نیه جگه له کۆمه‌ڵێک سۆز و هه‌ست، هه‌ربۆیه ئه‌م بۆچوونه هیۆم فه‌یله‌سووفی گومانکاری ئهزمونخوازمان وه‌بیر دێنێته‌وه( حه‌قێقی ، 114-113).
پرسه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، نیچه له به‌رانبه‌ر به‌ها ئه‌خلاقییه‌کاندا چ بۆچوونێکی تری هه‌یه ؟ هه‌روه‌ها که ئاماژه‌مان پێدا له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی سوقرات دا شێوه‌یه‌ک له ڕوخساری گه‌یشتن به ڕاسته‌قینه خۆی حه‌شارداوه، یانی که‌سێکی وه‌کوو ئه‌ره‌ستۆ وێنایه‌ک له فه‌زیله‌تی ئه‌خلاقی واته گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری ئاراسته کردووه و کانتیش شیکردنه‌وه‌یه‌کی له ئه‌خلاق و عه‌قڵی کرده‌کی بۆ ئێمه دابین ده‌کات و جۆن ئێستوارت میل ، پێداگری له‌چه‌مکی چێژ گرتووه(solomon2003: 44).
به‌ڵام نیچه به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م بۆچوونه به‌ها ته‌وه‌ره‌کانی پێش خۆی ، فه‌یله‌سووفی ئه‌خلاقی تاکگه را له قه‌ڵه‌مده‌درێت(کاپلستۆن، 64:1378).
نیچه فه‌یله‌سووفێک نیه له نه‌ریتێکی فه‌لسه‌فی شیکاریدا بیگونجێنین بۆ ئه وه ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان لێکبداته‌وه ، هه‌ر بۆیه دژ به سه‌رجه‌م به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌وه‌ستێته وه و به‌های نوێ ده‌خولقێنێ. به گشتی نیچه، فه‌یله‌سووفێکی ئه‌خلاق ناباوهڕه1و به شێوه‌یه‌کی بوون ناسیانه2 چاو له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان ده‌کات و له گه‌ڵ ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی که‌وا دژی مێتافیزیکن هاوده‌نگه ، به گشتی نیچه فه‌یله‌سووفێکه ته‌فسیری جۆرواجۆری له سه‌ر کراوه، واته ته‌فسیری وه‌کوو هایدێگه‌ر، دۆلۆز و یاسپه‌رز، فه‌لسه‌فه‌که‌ی دژه سیسته‌مه ، مه‌به‌ستی نیچه له ته‌فسیری به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان، گه‌ڕاننه‌وه‌ی «بێ تاوانی و بێ گومانی » هه‌تاهه‌تایی ئایینه بۆ سه ر بوون ، به‌ڵام به چاوێکی تر چاویی لێده‌کات، ئه‌ویش له ڕوانگه ی «ئه‌ودیوی چاکه و خراپه »وه ( نیچه 58:1378).
هه‌ربۆیه زمانی نیچه بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانی له بازنه‌ی ئه‌خلاقی سیسته‌ماتیک و ئێپێستمۆلۆژیک دا ناگوجێت، و پڕن له قسه‌ی نه‌سه‌ق و زۆرجاریش ته وس و ته شه ر. که‌واته نیچه دژ به هه‌ر چه‌شنه بۆچوونێکه که‌وا ئه‌خلاق وه‌کوو بنه‌مایه‌کی نهرگۆڕ چاو لێده‌که‌ن وهه‌ربۆیه ئه‌و ده‌یه‌ویست خۆی له‌م کۆت و به‌نده ڕزگار بکات(یاسپه‌رز،233:1380).
نیچه له جیاتی شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکه ئه‌خلاقییه‌کان، له ته‌فسیر که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، قسه‌ی نه‌سه‌ق، لای نیچه جۆرێک فه‌ننی ته‌فسیر و شڕۆڤه‌یه و له هه‌مان کاتدا بابه‌تێکه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن (دۆلۆز، 22:1383). هه‌ربۆیه نیچه له ڕێگه‌ی بۆچوونێکی ڕه‌چه‌ڵه‌ک ناسانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕهچهڵهکهکانیان.
4- ڕه‌خنه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی مه‌سێح:
پرسیارێک لێره‌دا ئاراسته ده‌بێ، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه، نیچه ده‌یه‌وێ چی بسه‌لمێنێ؟ نیچه له ڕێگه‌ی ئاراسته کردنی دوو شێوه به‌های ئه‌خلاقی له فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوادا واته ئه‌خلاقی کۆیله و ئه‌خلاقی سه‌روه‌ر ده‌یه‌وێ هه‌مدیسانه‌وه، به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنێ. نیچه وای بۆ ده‌چوو به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی خۆرئاوا تووشی نیهیلیزم بووته‌وه و هه‌ر بۆیه به‌های خۆیان له کیس داوه و ئه‌م بێ به‌ها بوونه ڕیشه‌ی له ئه‌خلاقی، سۆقڕاتی - مهسێحیدایه. نیچه ده‌یه‌وێ بڵێ هیچ کات جیاوازیيهکی بنه‌ڕه‌تی له نێوانی ئه‌خلاقی ڕاستگۆیی، و مه‌سێحی و ڕۆمیدا نیه، ویستی ڕاسته‌قینه به‌و جۆره‌ی که‌وا مه‌سێحیه‌ت و فه‌لسه‌فه له هه‌ناویدا قۆراخهی به‌ستووه، کۆیله‌ی ئه‌و ئارمانه زاهێدانهیهن که‌وا لایه‌نگره‌کانیان هه‌وڵده‌ده‌ن جۆرێک ویستی هێزی په‌ست و نه‌خۆش ئاسا به سه‌ر تۆخمه‌کانی ژیاندا بسه‌پێنن و له هه‌مان کاتدا له گه‌ڵ ویستی فریوداندا ئاوێته‌ی بکه‌ن(ئێستێرن، 136:1375). دیاره نیچه وای بۆ ده‌چێ ئه‌خلاقی مه‌سێحی هه‌مان ئه‌خلاقی سۆقڕاتیه و ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژیه سیاسیه‌کانی وه‌کوو سۆسیالیزم و دێمۆکڕاسی بناغه‌یان له ئه‌خلاقی مهسێحدایه و باوه‌ڕیان به یهکسانخوازیه که تاکوو ئێستا، جگه له خه‌ون و خه‌یاڵ، هیچیان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه هه‌موو شتێک له ویستی هیزدایه.
مه‌سێحیه‌ت و ئایین جگه له چاندنی تۆخمی ڕق و ترس هیچ کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کرده‌وه. نیهیلیزمی شاراوه‌ی ناو ئایین، کاتێک ده‌گاته لووتکه و ده‌سه‌ڵات هه‌موو فۆڕمه‌کانی بیرکردنه‌وه و ته‌نانه‌ت ژیان ده‌سڕێته‌وه و شه‌ڕ وه‌کوو بابه‌تێکی کۆنکرێتی سه‌رگوێ ئه‌م زه‌ویه ده‌سڕێته‌وه و گوێى خۆی له ئاستی شه‌ڕه‌کانی جیهان که‌ڕده‌کات. ئایین جیهانێکی دووبه‌ره‌کی وه‌کوو خێڕوشهڕ، ڕه‌ش و سپی ، ئیماندار و بێ ئیمان، چاک و خراپ ده خولقێنێ. نیهیلیزمی شاراوه‌ی ناو ئایین هه‌موو فۆڕمێکی ئازادی و ویستی ژیان ده‌خنکێنێ و مرۆڤی گێژ و کۆیله و داماو ده‌خولقێنێ، مرۆڤێک که‌وا هێشتیان له ناو زه‌بری قه‌ده‌ردایه و ماتڵی چاره‌نووسێکی نادیاره وهه روه ها خۆلقاندنی ئارمانجی ڕهایی یان هه‌مان جیهانی خه‌یالی ئه‌فلاتوونییه. نیچه دژ به‌م ئه‌خلاقه باس له ئه‌خلاقی سه‌روه‌ر ده‌کات، ئه‌وکه‌سانه‌ی بۆخۆیان خاوه‌ن داهێنانن و له‌مپه‌رێکن له به‌رده‌م ئه‌خلاقی کۆیله و هه‌ربۆیه سه‌ربه‌خۆ و ئازادن .
5- تایبه‌تمه‌ندی ئه‌خلاقی کۆیله
به‌ڵام کۆیله‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن، کۆمه‌ڵگای مرۆیی پێکدێنن، ترسه‌نۆک ، لاواز و مام ناوه‌ندن و بوونی داسمه‌ن یان ناڕه سه نیان هه‌یه، ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که‌وا سه‌روه‌ره‌کان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بناغه‌ی دارێژرابوو، سه‌روه‌ر ئه‌وه‌ی به چاکه ده‌زانی، هه‌ر ئه‌وه ش سه‌ریده‌گرت. کۆیله‌کان له ژێر ڕکێفی سهروهرهکاندا بوون. سه‌روه‌ره‌کان له وشه‌ی «خراپ و په‌ست» که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام سه‌روه‌ره‌کان داهێنه‌ر بوون و حه‌زیان له‌وه نه‌بوو به‌هاکانی خۆیان به سه‌ر کۆیله‌کاندا بسه‌پێنن، ئه‌وان هونه‌رمه‌ند بوون و به‌هاکانی وه‌کوو «چاکه و خراپه» بۆ سه‌روه‌ره‌کان لایه‌نێکی پێهه‌ڵدان و ستایش کردنی هه‌بوو و هه‌روه‌ها باهاکانیان به سه‌رهیچ که‌سێکدا نه‌ده‌سه‌پاند. له‌م قۆناغه‌دا کۆیله‌کان تووشی ڕق و قین یان «resentment» ده‌بوون، دیاره له‌م قۆناغه‌ی بیر کردنه‌وه‌ی نیچه‌دا، شوێن په‌نجه‌ی هێگلی پێوه دیاره. مه‌به‌ستی نیچه له وشه‌ی resentment لای نیچه ئه‌وه‌یه ئه‌م وشه‌یه بۆ ئه‌خلاقی مه‌سێحی به کار دێنێ، واته مرۆڤی ئایینی تۆخمی ڕق و قین و ترسه‌نۆکی نه‌بێ هیچ شتێکی تر ناچێنێ. بێزار له ژیانه و چاندنی ئه‌م به‌ها کۆیلانه بۆ ئه‌وه‌یه، تۆڵه له مرۆڤی سه‌روه‌ر بکاته‌وه(زه‌یمه‌ران، 98:1382). ئه‌وکاته‌ی کۆمه‌ڵگا پێویستی به مرۆڤی سه‌روه‌ر هه‌بوو، که‌ڵکی لێوه ردهگرت و ڕێزی لێده‌گرت، هه‌رکه مه‌ترسی نه‌ما ، ویستیان سه‌روه‌ره‌کان له کۆت و به‌ند بخه‌ن. ئه‌وسا وشه ئه‌خلاقییه‌کانی وه‌کوو«چاکه و خراپه »باری گۆڕا و له ئه‌نجامدا به‌هاکانی مرۆڤی کۆیله ناوبانگی ده‌کرد.(هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌ندێک یاسا و ڕێسا و به‌ها بڵاوده‌کاته‌وه، سا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بێ یان خود ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵگا بڵاوی ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌ندێک که‌س قازانج له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه). هه‌ربۆیه به‌هاکانی مرۆڤی کۆیله ناوبانگی ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌یکه مرۆڤی سه‌روه‌ر له خشته به رن و کرداری وه‌کوو بێ باکی ، بوێری ، سه‌رمه‌ستی لای سه‌روه‌ره‌کان به‌های نه‌ما و بزڕ بوو. خه‌ڵکی مێگه‌ل بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ی لاوازیه‌کانی خۆیان، کرداری «وشتر1» یان دایه پاڵ سه‌روه‌ره‌کان(حه‌قێقی،99). نیچه لای وابوو، له روانگه‌ی مێژوییه‌وه ، ئاڵووگۆڕی له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان له ڕێگه‌ی ئایینی یه‌هووده‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئاکاری مهسێحیش په‌ره‌ی پێدا. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه ئه‌خلاقیه تا ئه‌و ڕاده‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌خلاقی ئه‌ورووپی دانا و ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، ئه‌خلاقی زاڵ به‌سه‌ر خۆرئاوادا ئه‌خلاقی کۆیلایه‌تیه، به بۆچوونی نیچه، ئه‌خلاقی مه‌سێحی ده‌مامکێکه بۆ شاردنه‌وه‌ی ترسی خه‌ڵکی سست و بێ ئیراده و مێگه‌ل و هه‌روه‌ها که‌ره‌سه‌یه‌که له ده‌س خه‌ڵکی مام ناوه‌ند بۆ لاواز کردنی وره‌ی مرۆڤی به‌رز و که‌سایه‌تی به‌هێز، هه‌ربۆیه چه‌مکه كانى وه‌کوو ویستی ئازاد و به‌رپرسیاری له ڕاستیدا ده‌ربڕی حه‌زی ده‌رونی خه‌ڵکی لاواز و کۆیله يه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له مرۆڤی به‌رز، که‌واته ئه‌خلاقی ئایینی دژ به ژیان ده‌وه‌ستێته وه و رقیهتی له هه‌ر چه‌شنه غه‌ریزه‌یه‌کی شادیهێنه‌ر . هه‌ر بۆیه بهزییهاتن به که‌سانێکی تر خه‌مڵاندنی تۆخمی کۆیلایه‌تیه ، هه‌ر که به به زهییهوه چاو له که‌سێک ده‌که‌یت ، وره‌ی مرۆڤایه‌تی لێ زه‌وت ده‌که‌یت و سووکی ده‌که‌یت و ئه‌خلاقی کۆیله‌ی به سه‌ردا داده‌سه‌پێنی، که واته ئه‌خلاقی مه‌سێحی ڕێگه له مرۆڤه به‌رز و به‌هێزه‌کان ده‌گرێت و تۆخمی ترسی له ههنادا په‌روه‌رده ده‌کات(نیچه،1387: 101-100).
6- هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان لای نیچه
نیچه باس له دوو جۆر ئۆستووره ده‌کات و له ڕێگه‌ی ئه‌م ئۆستوورانه ، ئه‌خلاقی خۆرئاوا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. ئۆستووره‌ی ئاپۆلۆن وداێونیسیۆس. ئاپۆلۆن نوێنه‌ری ئه‌قڵه و سۆقڕات و ئه‌فلاتون بناغه‌ی ئه م ئه‌خلاقه يان داڕشتووه. ئه‌خلاقی ئاپۆلۆنی چوارچێوه‌دار و به‌ڵگه‌مه‌نده و یاسا و ڕیێسای هه‌یه و هه‌موو شتێکی ئه‌خلاق بنه‌مایه‌کی عه‌قلی هه‌یه. به‌ڵام له ئۆستووره‌ی دایۆنێسیۆس دا، خودای سه‌رمه‌ستی و خۆشی، سه‌ما و هه‌ستی ژیانه. نیچه کاتێ باس له به‌های ئه‌خلاقی ده‌کات وه‌کوو جۆرێک به‌رهه‌می هونه‌ری که‌وا پڕه له داهێنان چاوى لێده‌کات. هونه‌رمه‌ند داهێنه‌ره و به بێ ئه‌وه‌یکه بایه‌خ به هه‌ڵسه‌نگاندن بدا، له‌وپه‌ڕی چاکه و خراپه‌دا چاو له به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان ده‌کات، هه‌ر بۆیه مرۆڤی به‌رز نموونه‌ی هونه‌رمه‌ندێکه، به هه‌ستی ژیان گۆچکراوه. نیچه هه‌ستی حه‌قێقه‌ت تێکده‌دات وهه‌ستی ژیانی له باتی داده‌نێ و حه‌قێقه‌ت درۆیه کی گه‌وره‌ی مێژووه بۆ هه‌ڵفریوانی مرۆڤه‌کان . ته‌نیا ژیان به‌های هه‌یه و به‌س، نیچه به‌ها جوانیناسهکان به سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌کاندا سه رده خات. هه‌ربۆیه به‌هاکانی ئایین ترس و ملکه‌جی و کۆیلایه‌تی ده‌خولقێنن. که‌واته ئه‌خلاقی دایۆنێسیۆسی نموونه‌ی به‌رزی ئه‌خلاقی سه‌روه‌ره‌کانه و به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه. گه‌رچی وته‌زای ئه‌خلاقی مه‌سێحی كه له ڕه‌خنه‌کانی نیچهدایه، به‌ربڵاوتره له دیارده‌ی ئه‌خلاقی مه‌سێحی، به‌ڵام زۆربه‌ی ئایینه‌کان و ته‌نانه‌ت ئایدیۆلۆژیه سیاسیه‌کانیش ده‌گرێته وه. بۆ نموونه نیچه ره‌خنه له ئه‌خلاقی ئه‌ره‌ستۆ ناگرێ، مه‌به‌ستی نیچه له ڕه‌خنه‌ی ئه‌خلاق ، ئه‌خلاق به گشتیه. نیچه له کتێبی«ئه‌و دیوی چاکه و خراپه » دژ به‌و ئه‌خلاقانه ده‌جووڵێته‌وه که‌وا له به‌رانبه‌ر سروشتدا ڕاده‌وه‌ستن. هه‌ربۆیه نیچه ده‌ڵی: ئه‌و نیهیلیزمه‌ی یه‌خه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوا به‌رنادا، بزڕبوونی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانه، مه‌رگی به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان« مه‌رگی خودایه ». مه‌رگی خودا هه مان زاڵ بوونی ئه‌خلاقی کۆیله‌یه و به گشتی نیچه ده‌یه‌وێت فۆڕمی شێعر یان ئۆستووره به سه‌ر ئه‌قڵدا سه ربخات. ڕه‌خنه‌کانی نیچه له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان زۆر به‌هێزن، نیچه پێمان ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی باس له ئه‌خلاق ده‌که‌ن ته‌نیا له ڕوانگه‌ی هێزه‌وه ئه‌م کاره ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی خولقاندنی تابۆوه مرۆڤ ملکه‌چ و کۆیله بار بێنن. سه‌رجه‌م ئایین و ئایینزاکان و سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژییه‌کان ده‌یانه‌وێت ویستی هێز به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن. سا له ڕێگه‌ی ترس یان په‌روه‌رده کردنی مرۆڤی ده‌سه‌مۆ بێ، يان ئه‌وهێزی که‌وا خودای پاره و گه‌نده‌ڵی سیاسی له دونیادا ده‌یکات. نیچه مێشکی مرۆڤ تیژ ده‌کاته وه و به وریاییه‌وه وره‌مان پێده‌دا چۆن له ده‌سه‌ڵات وئایین و فۆڕمه‌کانی ژیان تێبگه‌ین. چۆن له‌و ئه‌خلاقه گه‌نده‌ڵانه بکۆڵینه‌وه دزه ده‌که‌نه ناو مێشک وه‌ک جاڵجاڵووکه هێلانه ده‌که‌ن و بوتی زه ین ده‌خولقێنن!. نیچه کاریگه‌ری له سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی پاش خۆی داناوه. به تایبه‌ت هایدیگه‌ر که‌سێکه له ژێر کاریگه‌ری نیهیلیزمی نیچه‌دا جل و به‌رگی ئهنتۆلۆژیهی به به‌ردا کرد، فۆکۆی فه‌ڕانسه‌یی که‌سێکه کاریگه‌ری نیچه‌ی پێوه دیاره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرینگه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له ئه‌خلاقه ، ئه‌م خوێندنه‌وه دژ به ڕه‌وتی ئه‌خلاقی باوی فه‌لسه‌فیه، واته هه مان ئه‌خلاقی سۆقڕاتی- کانتییه. ئه‌بێ له نیچه‌وه فێر ڕه‌خنه گرتن ببن. به‌ڵام ڕه‌خنه به بێ بنه‌مای مه‌عریفی وه‌کوو ته‌وسێک وایه هه‌رده‌م مرۆڤی کۆیله ده‌خولقێنێ، کاتێ نیچه ڕه‌خنه له ئه‌خلاق ده‌گرێ ، ده‌زانێ پاشخانی ئه‌م ئه‌خلاقه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سه‌رچاوه‌کان :
فلسفه اخلاق، فرانكنا ، هادي صادقي 1383 طه
درآمدي به فلسفه اخلاق و آر. اف . اتكينسون، سهراب علوي نيا 1358 نشر مركز
تبار شناسي اخلاق نيچه ، داريوش آشوري 1379. آگه
فراسوي نيك و بد نيچه ترجمه داريوش آشوري 1387 خوارزمي
گذار از مدرنيته ، شاهرخ حقيقي ، 1378، آگاه
نيچه ، ياسپرس ، ترجمه سياوش جمادي ، 1369 ،ققنوس
كليات فلسفه ، پاپكين، مجتبوي ، 1369، حكمت
فلسفه مدرن اروپايي ، سولومون ،حنايي كاشاني: قصيده
نيچه ، استرن ، ترجمه عزت الله فولادوند : طرح ن‌و
تاريخ فلسفه اخلاق ، السايدر مك اينتایر، انشاءالله رحمتي ، نشر حكمت
Nietzsche. Robert.C.Solomon 2003
1- له فه‌لسه‌فه‌دا، ڕێچکه‌ی ماتریالیست ڕیشه‌ی له فه‌یله‌سووفه‌کانی پێش سوقڕاتیدا داکوتاوه، بۆ نمووونه دێمۆکریتۆس ماتێریالیکی ساده‌یه، له فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌دا، هۆبز، نوێنه‌ری ماتێریالیزمی مێتۆدیه و ماتێریالیزمی مێژووییی و دیالێکتیکی له ژێر کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هێگل و مارکس په‌ره ده‌سێنێ.
2- ئه‌خلاقی عه‌ینی – مانای ئه‌وه‌یه چاکه و خراپه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی ئێمه‌دان، ئه‌فلاتوون ئه‌خلاقی زه‌ینیه لای وایه چاکه و خراپه بنه‌مای له سه‌ر هه‌ستی مرۆڤه و فڕی به سه‌ر عه‌ینه‌وه نییه. وه‌کوو هیۆم
3- goodwill
4- duty
5- obligation
1- هێگل باس له کۆیله و خاوه‌ن کۆیله‌ی له به‌ستێنی مێژوویدا کردووه و هه‌روه‌کوو قۆناغێکی مێژوویی ئاگامه‌ندانه جاوی لێکردووه و بۆ دوو چینی جیاواز به کاری هێناوه و مه‌به‌ستی له پڕۆژه‌که‌ی گه‌یشتن به ئازادی له ڕێگه‌ی عقڵهوه بوو. به‌ڵام نیچه ، کۆیله و سه‌روه‌ری وه‌کوو باسێکی ئه‌خلاقی چاوی لێکردوه و بایه‌خی به به‌ستێنه مێژووییه‌کی نه‌داوه.
2- له نێوان «کۆناتووس » یان پاراستنی زاتی ئیسپێۆزا ویستی هێزه یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه.
3- نیچه مه‌به‌ستی له هێز ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵام کالیکلێس مه‌به‌ستی له هێز ده‌سه‌ڵاتداری بوو.
-1An moralist
-2Ontological
1 - مه‌به‌ستی نیچه له وشه‌ی وشترئهوه بوو ، ئه‌م وشه‌یه هێمای ئه‌خلاقی دواکه‌وتوو و نه‌ریتیه و ئه‌خلاقی« شیر» ئه‌خلاقی مرۆڤی سه‌روه‌ره.
په یوه ندی