- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
شه‌ڕ، كاره‌سات، فه‌رامۆشی
شه‌ڕ، كاره‌سات، فه‌رامۆشی
مه‌نسوور تیفووری
1ـ یه‌كێك له‌و ئایدیا و سیمایانه‌ی كه كاتی روبه‌ڕووبوونه‌وه یان بیركردنه‌وه له كاره‌ساتێك ده‌مه‌وده‌ست و خێرا، عه‌قڵ و زمان وه‌ك سه‌رچاوه و هۆیه‌ك بۆ كاره‌سات ده‌ستنیشانی بكه‌ن، ئایدیا و سیمای شه‌ڕ یان شه‌یتانه (evil). ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه، واته به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌سات به شه‌یتان یان شه‌ڕه‌وه، هیچ كه شه‌یتان ده‌كاته لایه‌نێكی حه‌تمیی به‌ڵا و كاره‌ساته‌كان، ته‌عبیره له جۆرێك نه‌وێران و نه‌توانیی ئه‌قڵیش، ته‌عبیره له جۆرێك خۆرهحهتكرنی ئه‌قڵی له بیركردنه‌وه ده‌رباره‌ی خۆی و به له خۆداچوونه‌وه. به‌ڵام ئه‌م خۆرهحهتكردنهی ئه‌قڵ، یان به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌سات به شه‌یتان و شه‌ڕه‌وه، لایه‌نێكی راسته‌قینه‌شی هه‌یه، ئه‌م لایه‌نه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌سات خۆی: كاره‌سات چییه‌تییه‌كی لێڵ و شاراوه‌ی هه‌یه و هه‌ر ئه‌م چییهتیهش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵهاتنی ئه‌قڵ له به‌ر كاره‌سات. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه وادیار بێت ئه‌و وته‌ی پێشووش خه‌ریكه به جۆرێك پاساو بۆ خۆرهحهتكردنی ئه‌قڵ و پاكانه بۆ وه‌ستان و سه‌قه‌تیی ئه‌قڵ ده‌كات، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌قڵ له به‌رده‌م كاره‌ساتدا پێویسته واز له «خۆبه‌زلزانینی چهمكزاد» بێنێ و بیری بێت كه له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌ك ده‌سته‌ویه‌خه‌یه كه چییهتیهكی لێڵی هه‌یه؛ وهكیتر ئه‌قڵ ده‌بێ بیری بێت كه كاره‌ساتی مرۆیی شتێكه له‌ولای توانای باوی زمانه‌وه، چونكوو هاوكات رووداوێكی تاق و بێوێنه و نموونه‌یه؛ به‌ڵام ئه‌م حوكمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش خۆی جارێكی‌تر رێگه له ئه‌قڵ و زمان و سیستمی ته‌عبیری چه‌مكیی مرۆڤ ده‌گرێ و هه‌ر بۆیه‌ش له ته‌عبیری یه‌كه‌م (واته به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌سات به شه‌یتانه‌وه) تێناپه‌ڕێت و، لێره‌وه‌ش دیسان ئه‌قڵ ناچار ده‌بێ هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی توخمێكی نامێژوویی دیكه بدات بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته سه‌رچاوه‌ی كاره‌سات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر سووڕانه‌وه‌یه له بازنه‌ی ته‌عبیری یه‌كه‌مدا. به‌ره‌نجامی ئه‌م پێشه‌كیه، تائێره، ئه‌وه‌یه كه ئه‌قڵ ناتوانه و كه‌وابوو با واز بێنێ؛ به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه ته‌نیا فێڵێكه له ئه‌قڵ ده‌كرێت، چون وازهێنانی ئه‌قڵ واته ملدان به روودانی هه‌موو شتێك و وازهێنان له چاره‌نووسی قوربانیانی كاره‌ساته‌كان: جارێكی‌تر هه‌مان گوزاره‌ی ئاشنا: خۆڕه‌حه‌تكردن. به‌ڵام سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی له ئه‌قڵی مرۆیی، خۆی هه‌مان شه‌ڕه؛ لێره‌وه‌ش ده‌توانین ئاسۆیه‌ك دیاری بكه‌ین، ئه‌ویش به‌رپرسایه‌تیی ئه‌قڵه له به‌رده‌م كاره‌ساتدا، لێره‌دا روبه‌ڕووی ناكۆكییهكین: له لایه‌كه‌وه به پێی چییه‌تی لێڵی كاره‌سات و به هۆی تاقانه‌یی كاره‌ساته‌وه ئه‌قڵ و زمان بۆیان نییه بانگه‌شه‌ی روونكردنه‌وه‌ی بكه‌ن و، له لایه‌كه‌وه ئه‌م حوكمه خۆی به مانای له به‌رپرسایه‌تی خستنی ئه‌قڵه. به‌ڵام چه‌مكی به‌رپرسایه‌تی خۆی توانا و ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ درێژه‌دانی ئه‌قڵ و رامانی ئه‌قڵ له خۆی و، لێروهش ناسینه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی و به‌شی ئه‌قڵ خۆیه‌تی له كاره‌ساتدا. به‌رپرسایه‌تی ئه‌و چه‌مكه‌یه كه ئه‌قڵ نه‌ك وه‌ك بوونێكی دابڕاو له زه‌مینه‌ی مێژوویی و، نه‌ك وه‌ك بوونێكی باڵا و به‌رزه‌جێ، به‌ڵكوو وه‌ك به‌شێك له واقیع - به واقیعی كارهساتیشهوه ــ خۆی، پێناسه ده‌كات. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ خۆی له زه‌مینه‌ی ئه‌و جیهانه‌ی كاره‌سات تێیدا روویداوه داببڕێ، ده‌وره‌كه‌ی ناتوانێ ده‌ورێكی ته‌فسیركار یان ره‌خنه‌گرانه بێت، به‌ڵكوو رێك چۆته جێگه‌ی ته‌قدیر، شه‌ڕ یان هه‌مان شه‌یتانه‌وه، ئه‌وه شه‌یتانه كه له واقیعدا ناژی و له دووره‌وه سه‌یری كاره‌سات ده‌كات، ئه‌و هێزانه‌ی كاره‌سات داواده‌كه‌ن ده‌توانن خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی واقیعی كاره‌ساته‌وه ببینن. ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌قڵ ته‌فسیركار و ره‌خنه‌گر بێت، ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌قڵ له جێگه‌ی شه‌یتاندا نه‌بێ، ده‌بێ له ناوكۆیی و ده‌قی جیهاندا، له‌و زه‌مینه‌دا كه كاره‌سات خولقاوه ناونشین بێ. ئه‌م ناونشینیهی ئه‌قڵ به‌و ماناشه كه ئه‌قڵ به‌شێكه له‌م جیهانه و هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێكه له‌و كاره‌ساته‌ی خولقاوه و هاوكات به‌شێكیشه له ئه‌گه‌ره‌كانی روودانی كاره‌سات.
ره‌نگه ئه‌م وته سه‌ره‌تا سه‌یر دیار بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیهانی كاره‌ساته‌كان، به جیهانی تراژیك وه‌ربگرین، ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای لووكاچ و بڵێین: «له جیهانی تراژیكدا، هه‌رچه‌شنه ئاماده‌ییه‌كی مرۆڤ، ئاماده‌ییه‌كی نائه‌خلاقییه، به‌ڵام شتێك هه‌یه راده‌ی ئه‌م نائهخلاقیبوونه كه‌م ده‌كاته‌وه: خۆبهختكاریی»1. ره‌نگه خۆبهختكاریی ئه‌قڵیش له‌م جیهانه‌دا داننان بێت به به‌شی خۆی له كاره‌ساتدا، داننان بێت به‌وه‌دا كه ئێمه لێره ـ (له‌م جیهانه‌دا) بووین ئه‌وكاته‌ی كاره‌سات روویدا و هیچمان نه‌كرد، داننان بێت به‌وه‌دا كه ئێمه لێره‌ین و كارساتێك خه‌ریكه رووده‌دات و هیچ ناكه‌ین. درێژه‌دانی ئه‌م لۆژیكه‌یه كه له دواییدا ئه‌قڵ و زمان به‌ره‌و دڵه‌راوكه و ترس له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنچینه‌كانی خۆیان ده‌بات، به‌ره‌و جۆرێك «خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه»، خۆههڵوهشاندنهوهیهك كه توخمێكی حه‌قیقه‌ت و یۆتۆپیای تێكه‌ڵه و هه‌ر ئه‌م توخمه‌ش ده‌یكاته "خۆههڵوهشاندنهوهیهكی داهێنه‌رانه"، به‌ره‌و هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی بڕوا باو و جێگیره‌كانی خۆی و به‌ره‌و دابڕان له شه‌یتان و دۆزینه‌وه‌ی توخمێك له هیوا و رزگاری.
ملدان به بهڵگهنهویستیی شه‌یتان هیچ كه ته‌عبیره له ناتوانیی ئه‌قڵ، هه‌وڵیشه بۆ نامێژوویی و به‌دوایدا سرووشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی شه‌یتان و سڕینه‌وه‌ی تاوان له ئه‌ستۆی تاوانباران. پرسیار له به‌ڵگه‌نه‌ویسته چه‌سپاوه‌كان و، پرسیارله چۆنیه‌تی بهڵگهنهویسبوونهوهیان، ده‌توانێ رێگه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندن له‌م ئه‌م بهڵگهنهویستییه بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر بهڵگهنهویستێكی وه‌ك شه‌ڕ یان شه‌یتان و به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان به ئه‌وه‌وه هه‌وڵێكی ئایدۆلۆژیك و تێۆریزهیهكی ئوستووره‌یی كاره‌ساته‌كانه، درێژه‌دانی دیالێكتیكیی ئه‌م بهڵگهنهویستبوونهوه ده‌توانێ یارمه‌تیمان بدات سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی كاره‌سات بدۆزینه‌وه. خاڵێكی جێگه‌ی سه‌ره‌نج له‌م نامێژووییكردنهوهدا ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته زۆرینه‌ی سیستمه كاره‌سات خولقێنهكان، به یه‌ك میتۆدی گشتی كاریان كردووه: «گۆڕینی بابه‌تی مێژووی بۆ بابه‌تی سرووشتی».
كه شتێك سرووشتی كرایه‌وه، رێگه بۆ ئاساییبوونه‌وه و بێ سیمابوونهوهی ده‌كرێته‌وه. كه وتت شتێك سرووشتیه، به دواهاتهكانیشی ئاسایی و سرووشتی ده‌بێته‌وه، كه وتت كاره‌سات له سه‌رده‌ستی شه‌یتان رووده‌دات و، كه شه‌یتانت وه‌ك شتێكی سرووشتی و بان زه‌مینی، یان وه‌ك تێۆری دهروونناسیی وه‌ك به‌شێكی جه‌وهه‌ریی مرۆڤ لێكدایه‌وه، شه‌یتان و به دواهاتهكانیشیت سرووشتی و ئاسایی كردۆته‌وه و چیدی پرسیار له ده‌ركه‌وته‌كانی و پرسیار له كاره‌ساته‌كانی ناكه‌یت. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌قڵ و مرۆڤ، بۆ له ئاسایهتیخستنی كاره‌سات و، بۆ به‌رگرتن بهكاڵبوونهوه و هێمایینبوونهوهی قوربانیان، پێویسته ئه‌م وێنه له نێو مێژوودا بخوێنرێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند قۆناغدا به دوای وێنه‌ی شه‌ڕدا ده‌چین. به‌ڵام هه‌ر ده‌سپێكه‌وه پێویسته ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه چه‌نده قۆناغ ده‌ستنیشان بكه‌ین، دیسان مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه ئه‌م قۆناغانه به ته‌واوی لێكدابڕاون و ره‌گیان له یه‌كتردا نییه، چونكوو دابڕانی ته‌واوه‌تی و كۆتاییهاتنی هه‌میشه‌یی دیارده‌یه‌ك، فێڵێكه دیسان له ئه‌قڵ ده‌كرێت؛ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین كه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م قۆناغانه گشتی و دهرههستن و هه‌وڵه‌كه ته‌نیا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی هه‌ندێ نموونه‌ی مێژوویی و ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نموونه‌یی شه‌یتانه له هه‌ر یه‌ك له‌م قۆناغه تایبه‌تانه‌دا.
2ـ گه‌ڕان بۆ وێنه‌ی شه‌یتان، به ناچاری ده‌مانباته‌وه بۆ لای ئوستووره‌كان. وێنه یان مۆتیڤێكی (motive) هاوبه‌ش كه بتوانین له هه‌موو ئوستووره‌كاندا ده‌ستنیشانی بكه‌ین، وێنه‌ی باوكه. باوك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خولقاندن و كوشتنیش، وه‌ك كه‌سێك كه ده‌كوژێت و ده‌شكوژرێت، كه‌سێك كه قوربانی ده‌كرێ و قوربانیش ده‌كات. هه‌ندێ جار هۆی كوشتنه‌كه هۆیه‌كی به‌ڕواڵه‌ت ساكار و بێناوهرۆكه وه‌ك «هاروهاجی» منداڵان (حه‌ماسه‌ی خولقاندنی بابلی)، یان خه‌ونێكه خودا به منداڵێكی خۆیه‌وه دیویه‌تی (كرۆنووس)، به‌ڵام ئه‌م بیانووانه ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی هۆی سه‌ره‌كییه: ئه‌گه‌رێك بۆ ده‌ركه‌وتنی گۆڕان و قه‌یران له زه‌نجیره پله‌ی ده‌سه‌ڵاتدا؛ له هه‌موو نموونهیهكیشدا شه‌یتان یان شه‌ڕ لایه‌نێكی هه‌میشه‌یی هاوكێشه‌كانه. هه‌روه‌ها هه‌میشه باوك یان كه‌سێكی خه‌تاكار (شه‌یتان) سزا ده‌درێ. بۆنه‌ی سزادانیش بۆههمیشهییكردنهوه و دووپاتبوونه‌وه، زنجیره‌یه‌ك كۆد و دالی تایبه‌ت و سیسته‌مێكی بۆ داده‌مه‌زرێ كه ناوی بۆنه‌ی جێژنه. جێژنێك كه تێیدا قوربانییه‌ك (وه‌ك نموونه‌ی شه‌ڕ) بۆ خودایه‌ك قوربانی ده‌كرێ. له‌م سیستمه‌شدا ئه‌وه‌ی قوربانیدهكرێ (خودا ـ ئینسان ـ مرۆڤ) له ناوه‌رۆكی تایبه‌ت و له چۆنێتیی تاكه‌كه‌سیی خۆی داده‌ماڵرێ و ده‌بێته هێمایه‌ك بۆ بۆنه‌ی جێژن. بابه‌تی قوربانیكراو چیدی نه تاكه و نه چۆنێتیی هه‌یه، ئه‌و مادام بۆته هێما، ژیانی ته‌نیا له نێو ئه‌و زنجیره ده‌لاله‌ت و كۆده‌دا مانا وه‌رده‌گرێ كه به پێی بۆنه‌ی قوربانی بۆی دیاریده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونه بگشتێنین، ده‌توانین بڵێین له جیهانی ئوستووره‌ییدا بوونی شته‌كان بوونێكه به پێی چه‌شن (type) نه‌ك به پێی چۆنیه‌تی، بوونێكه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می هێمایینه‌وه هیچ مانایه‌كی نییه و هاوكات ته‌نیا به پێی ده‌ور و كه‌ڵكی بۆ سیسته‌می هێمایین شوناس وه‌رده‌گرێ. ئه‌م ته‌فسیره بۆ شتی هێمایین، له ناخی خۆیدا، ئه‌گه‌ری قوربانیكردنی شتی بههێماكراو و به‌شتبوونی قوربانیی هه‌ڵگرتووه. هێمایینكردنهوه ته‌نیا تایبه‌ت نییه بۆ ئوستووره‌كان؛ به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ به جووه‌كانه‌وه لای نازیه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ بۆ كورده‌كان لای به‌عس و ... كاركردنه به‌م سیسته‌مه هێمایینه و ئاماده‌كردنی هه‌موو شتێكه بۆ قوربانیكران.
یه‌كه‌م ئوستووره‌یه‌ك باسی بكه‌ین ئوستووره‌ی كرۆنووسه: «سه‌رۆكی خوداكان زیۆس بوو، له پشتی ئۆرانووسی خودای ئاسمان. ئۆرانووس له‌گه‌ڵ «گایا» (زه‌مین) نووست و گه‌نجترین منداڵی ئه‌و كرۆنووس بوو. گایا كه له زاوزێ ماندوو ببوو، گله‌یی برده به‌ر كرۆنووس و كرۆنووس ئه‌ندامی نێرینه‌ی باوكی خۆی به داس بڕی و هاویشتییه زه‌ریا. كرۆنووس له‌گه‌ڵ خوشكی خۆی «رییه» نووست، به‌ڵام ده‌یزانی ته‌قدیری ئه‌وه‌یه به ده‌ستی یه‌كێك له منداڵانی خۆی بچێ. سێ كچ و دوو كوڕی یه‌كه‌می خۆی خوارد. به‌ڵام «رییه» كاتێ به زیۆس زگی پڕ بوو، له دوورگه‌ی كێرت خۆی شاردهوهی و منداڵه‌كه‌ی له ئه‌شكه‌وتێكی كوێستانی ئایدیادا، بوو. دایهنیتی منداڵه‌كه‌ی دایه په‌ریان و خۆی گه‌ڕایه‌وه لای كرۆنووس و به‌ردێكی گه‌وره‌ی مه‌لۆتكه كرد و كرۆنووس به هیوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رده منداڵه‌كه‌یه، قووتی دا؛ زیۆس كه گه‌وره بوو باوكی خۆی ناچار كرد هه‌موو برا و خوشكه‌كان هه‌ڵبهێنێته‌وه و، پاشان منداڵان تێكڕا چوونه جه‌نگی كرۆنووس و بۆهه‌میشه ناردیانه تارتارووس و له ناخی زه‌میندا به‌ندیان كرد. پاشان زیۆس و براكان هاتنه سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات».2
كرۆنووس، خودای زه‌مین، خۆی خودایه‌كی «پارادۆكسیكاڵه»، خودایه‌ك خولقێنه‌ر و بكوژیش، جارێك تێكده‌ر و جارێك رێككهر. ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و ده‌یخولقێنێ دوژمنی خۆین، واته ئه‌م خودا ناكۆكه، دژی خۆی له ناخی خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ.
سیسته‌می ئوستووره‌یی به پێی توندوتیژییه‌ك كه كۆیی و به‌كۆمه‌ڵه وه‌ستاوه، هه‌موان ده‌بێ به‌شداری بۆنه‌ی توند و تیژی (قوربانی) بكه‌ن و له جه‌سته‌ی بابه‌تی قوربانی بخۆن و بخۆنه‌وه. ئه‌م توندوتیژییه كۆییه توندوتیژییه‌كی سیاسیشه چونكوو «توند و تیژیی به كۆمه‌ڵ توند و تیژییه‌كی دامه‌زراوه‌ییه (institual)»3. سیستمی ئوستووره‌یی شوناس و بوونی خۆی له توندوتیژییه‌وه دابین ده‌كات.
با بچینه سه‌ر دوونموونه‌ی دیكه‌ی ئوستووره‌كان كه هی میزۆپۆتامیان. «كۆنترین ئوستووره‌یه‌ك كه له میزوپۆتامیای كۆن مابێته‌وه، ئوستووره‌ی خولقاندنی بابلییه كه له خه‌زێنه‌ی خشتنووسهكانی ئاشوور بانیپاڵدا (668ـ 600 پێش زایین) دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌واوترین داستانێكه ده‌رباره‌ی خولقاندن و سه‌رچاوه‌ی بوون و جیهان هه‌بێت:
له سه‌ره‌تا و له جیهانی باڵادا، كه‌س نه‌بوو جگه «ئهسبوو» (باوك) و «تیامه» (دایك). گه‌لێ نه‌وه‌یان لێ كه‌وته‌وه. «لهحنهر» و «لێجامۆ» و پاشان «ئهنشار» و «كشار» و پاشان «ئانۆ» كه «ئه‌یا» خودای حیكمه‌تی خسته‌وه، نه‌وه‌ی ئه‌م جووته‌ن. ساڵان رۆشت و منداڵان زیادیان كرد و «ئهبسۆ» له ده‌نگ و هه‌رایان وه‌ڕه‌ز بوو و هه‌ر بۆیه‌ش به پشتیوانی وه‌زیری خه‌مخۆری خۆی، «مه‌مۆ» بڕیاری دا منداڵان بكوژێت. به‌ڵام منداڵان به رێبه‌ری «ئه‌یا» و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له را و جادووی ئه‌و، باوكه‌یان كوشت و ده‌ستیان به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا گرت. «تیامه» له كوژرانی شووه‌كه‌ی تووڕه بوو و «كۆنگۆ» (شه‌یتان)ی كرده جێنشینی شووه‌كه‌ی و رێبه‌رایه‌تی سپای ماران و سه‌گانی دڕ و حه‌یوانه دڕنده‌كانی پێ سپارد. منداڵان خه‌م دایگرتن و پاش راگۆڕینه‌وه، مه‌ردووخ به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ی هه‌موویان بێت، خۆی ته‌یاری جه‌نگ كرد ... تیامهی كوشت و دوو له‌تی كرد و داروده‌سته‌كه‌ی به‌ند كرد».4
باوك مردووه، بابه‌تی توندوتیژی سڕاوه‌ته‌وه، قوربانیی دیكه پێویسته. تیامه و كۆنگۆ (شه‌یتان). هه‌موو برایان ده‌بێ به‌شداری بۆنه‌ی كوشتن (قوربانی) بكه‌ن. هه‌مووان ده‌بێ له خوێنه‌كه‌ی بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور و رێکێتی كۆمه‌ڵ بگه‌ڕێته‌وه: توندوتیژییه‌كی دامه‌زراوه‌یی. سیمای قوربانی، مۆتیڤێكی هه‌میشه‌یی ئوستوورهكانه، «گوناه په‌سێر»ێك كه له كاتی قه‌یراندا كۆمه‌ڵگا ده‌ستووری (order) خۆی پێ ده‌گێڕێته‌وه، قوربانییه‌ك كه ده‌درێ و له بریتی ئه‌و ده‌ستووری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستێنرێ: ئایا ئه‌مه هه‌مان لۆژیكی نازیسم و به‌عسیزم و دیكه‌ی هاوتاكانیان نییه، ئایا ناتوانین بڵێین ئه‌م سیستمانه خۆیان پێویستیان به سیمای شه‌ڕه و كه‌ی پێویستیان بێت به‌رهه‌می ده‌هێنن، شه‌ڕێك كه له دواییدا ده‌كرێ هه‌ر شتێكی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بێت؟
داستانی مووسا و سامری و كوشتنی گای ده‌سكردی سامری وه‌ك نموونه‌ی شه‌ڕ (قوربانی)، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی رێككه‌وتنێكی به‌كۆمه‌ڵه له سه‌ر قوربانی و به جۆرێكیش ملدانه به دووپاتبوونه‌وه‌ی قوربانی و هاوكات شه‌ڕیش، تا جێگه‌یه‌ك كه فرۆید لای وایه به‌نی ئیسراییل خۆیان، كاتێ له بیاباندا تووشی قه‌یران ده‌بن، ئه‌مجاره‌یان مووسا قوربانیدهكهن و پاشان په‌شیمانی له ئه‌م كوشتنه، بیری مونجی (عیسا) له ناخی یه‌هوودییه‌تدا ده‌چێنێ. به‌ڵام عیساش خۆی، ئه‌گه‌رچی بۆ جه‌نگی سیسته‌مه ئوستوورهییهكانی پێشوو هاتووه، ده‌بێته گوناه پهسێرێك و خۆشی به هه‌مان سیستم كارده‌كات: «منم نانی ژیان، هه‌ر كه‌س بێته لای من هه‌رگیز برسی نابێ و هه‌ر كه‌س ئیمانم پێ بهێنێ، هه‌رگیز تینوو نابێ (یووحه‌ننا 6: 30:35) «كێ له گۆشتی منی خوارد و له خوێنی منی خوارده‌وه، ژیانی نه‌مری ده‌بێ و له دوا رۆژدا من زیندووی ده‌كه‌مه‌وه. چونكوو گۆشتی من خواردنی راسته‌قینه و خوێنی من خواردنه‌وه‌ی حه‌قیقییه، كه‌وابوو كێ له له‌شی من ده‌خوا و له خوێنی من ده‌خواته‌وه، له مندا ده‌مێنێته‌وه و منیش له ئه‌ودا (یووحه‌ننا به‌شی 6/57ـ55)».
خاڵێكی بنچینه‌یی له‌م سیسته‌مه‌دا داستانی خولقاندنی مرۆڤه. له حه‌ماسه‌ی خولقاندنی بابلیدا، مه‌ردووخ كۆنگۆ (شه‌یتان) ده‌كوژێ و له خوێنی ئه‌و لۆلۆ (ئینسان) ده‌خولقێنێ. لۆلۆ یان ئینسان، بڕیاره تا هه‌میشه باری ئه‌و گوناهه یه‌كه‌مینه‌ی كۆنگۆ (شه‌یتان) هه‌ڵگرێ. ئه‌م شته له ئوستووره‌یه‌كی دیكه‌ی میزۆپۆتامیاشدا به روونی هاتووه: حه‌ماسه‌ی ئاتراحاسیس. له حه‌ماسه‌ی ئاتراحاسیسیشدا خودای سه‌ركه‌ش (دیئێلا) له سه‌رده‌ستی كوڕی خودایان ده‌كوژرێ و له خوێن و گۆشتی ئه‌و مرۆڤ ده‌خولقێ. ئوستووره‌ی ئیسلامی خولقاندنیش هه‌ر ئه‌م شته‌ی له‌خۆگرتووه. مرۆڤ له خاكی زه‌مین درووست ده‌كرێ، له خاكێك كه: یه‌كه‌م، عێزراییل گیانی كێشاوه (مه‌لیكی مه‌وت مشتێك له خاكی زه‌مین ده‌باته‌وه بۆ خودا)؛ دووهه‌م، له خاكێك كه پێشتر ئیبلیس (شه‌یتانی دواتر) سه‌روه‌ری بووه.5
كه‌واته له سیسته‌مه ئوستووره‌یی و ئایینیه‌كاندا ـ وێڕای وه‌رچه‌رخانێكی به‌رچاو له بابه‌تی قوربانیدا لای ئایینه ئیبراهیمیه‌کان - وه‌ك داستانی ئیسحاق لای ته‌ورات و داستانی ئیبراهیم و قۆچی قوربانی له قورئاندا ـ مرۆڤ له ناخی خۆیدا به‌شێك له شه‌ڕی تێدایه و شه‌یتانیش هاوكات بوونێكی هه‌میشه‌یی و نه‌مری هه‌یه: كرۆنووس زیندانی ده‌كرێ، شه‌یتان نه‌فرین و هه‌میشه‌یی ده‌كرێ و هتد. به‌ره‌نجامێك كه لێره‌دا بتوانین ده‌ریببڕین ئه‌مه‌یه كه مرۆڤ مادام به‌شێك له شه‌ڕی تێدایه، بوونێكه ده‌كرێ قوربانی بكرێ و، بنه‌مای ئه‌م قوربانیكردنهش جۆرێك دان و ستاندنه: واته جۆرێك ئابووری: ئابووری هێز و ئابووریی هێما. به دامه‌زرانی ئه‌م سیسته‌مه‌ش ئاگامان له كاڵبوونه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ی سیمای شه‌یتان و هاوكات سیمای قوربانیشه. هێمایینبوونهوهی قوربانی، له‌گه‌ڵ خۆی سیمای شه‌یتانیش هێمایین و هه‌میشه‌یی ده‌كاته‌وه.
2ـ به‌ڵام قوربانییبوونی مه‌سیح، شه‌یتانی له جیهان نه‌سڕییه‌وه. مادام مه‌سیحییه‌ت سیسته‌می خۆی به پێی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌یتان دامه‌زراندبوو، به ناچاری له‌گه‌ڵ خۆیدا شه‌یتانیشی هه‌میشه‌یی كرد. گوتاری مه‌سیحی له به‌رامبه‌ردا سیستمی قوربانیی پیرۆزی دامه‌زراند و لێره‌شه‌وه له سێبه‌ری خۆیدا وێنه‌ی جیهانی بێ مه‌سیحی له‌گه‌ڵ خۆی كێش كرد: وێنه‌ی قوربانییه‌ك كه به بێ سیستمێكی هێمایین و به بێ مانای به‌رزه‌جێ ده‌مرێ و، وێنه‌ی قوربانیكهرێكیش كه به بێ مانا و بۆ كوشتن ده‌كوژێ (دراكوولا). لێره‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئایینه‌كاندا، ئاگامان له گوتارێكی كه‌لامییه ده‌رباره‌ی شهیتانناسی و، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ینه ئایینـزایهك به ناوی شه‌یتانپه‌رستی لای رۆمانتیكه‌كان، به دوای ئه‌مه‌شدا زه‌مینه بۆ ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ وێنه خۆش ده‌بێ به ناوی «خوێنمژ» یا «دراكوولا» كه سه‌رچاوه‌ی ژانری هونه‌ری تۆقێنه‌ره له به‌رهه‌مه‌كانی كولتووری جه‌ماوه‌ریی هاوچه‌رخدا و به یه‌كجار گه‌ڕان به كه‌ناڵه‌كانی T.V یه ئازاده‌كاندا، ده‌توانین لانیكه‌م یه‌كجار بگه‌ینه وێنه‌ی شه‌یتان، وێنه‌ی شه‌یتان یان قاره‌مانێك كه خه‌ریكه شه‌ڕی شه‌یتان ده‌كات.
نۆرترۆپ فرای له كتێبی «ره‌مزی گشتی، كتێبی پیرۆز و ئه‌ده‌بدا» هاودڵییهكی زۆر له بزووتنه‌وه‌ی رۆمانتیكدا بۆ ده‌ركراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه شێوه تراژیكهكانی كتێبی پیرۆز، بۆ كه‌سانێكی وه‌ك قابیل، شائۆل و لووسفێر ده‌دۆزێته‌وه. مامه‌ڵه و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شه‌یتان یه‌كێك بووه له‌و ناوه‌رۆكانه‌ی كه رۆمانتیكه‌كان هۆگری بوون، رۆمانتیكه‌كان نه‌ك هه‌ر هه‌موو كه‌سایه‌تی و سیما ده‌ركراوه‌كانی مه‌سیحییه‌تیان زیندووكرده‌وه، به‌ڵكوو ده‌ستیان دایه خولقاندنی هه‌ندێ ههیوولاش.6
«پێشینه‌ی ئه‌م شهیتانپهرستییه (Satanism) كه لای بوودلێر، مالارمێ و له رۆمانه‌كانی وایلد، ئۆسمان، و شێوهكاریهكانی گۆستاو لۆبۆندا درێژه‌ی هه‌بوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سانێكی وه‌ك ئالێن پۆ، تیۆفێل گۆتیه، ژێرار دۆنێروال و دیكه‌ی ئه‌ندامانی پارناسیهنهكان ... هاوینی 1816 ماری شێلی و هه‌ندی كه‌سی دیكه، له كۆشكێكی لۆرد بایرۆنی شاعیردا كۆبوونه‌وه و له‌وێ پێشنیاری نووسینی هه‌ندێ ده‌ق ده‌رباره‌ی شه‌یتان هاته ئارا كه فرانكشتاین ی ماری شێلی و خوێنمژی پولیدۆری نموونه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن».7
ده‌توانین سیمایه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شه‌یتانه نوێیه، له رۆمانی « دراكوولا ـ Dracula»8دا كه كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له لایه‌ن برام ستۆكێرهوه (Bram stoker) نووسراوه، ببینین.
كۆنت دراكوولا خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئینگلستانه. «به‌رگێكی ره‌ش، مووی سپی، باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه». سوڵتانی تاریكییه. له قه‌ڵایه‌كی تاریك و ته‌ماویدا ده‌ژی. كۆنت به شه‌وان ده‌گه‌ڕێ، خوێن ده‌مژێ و قوربانیه‌كانی ده‌بنه دراكوولا. كۆنت هه‌ر جاره كه خوێن ده‌خوات زیاد ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ریزی قوربانیه‌كانی ئه‌وه‌وه، پاش مردن زیندوو ده‌بنه‌وه، ره‌نگیان ره‌نگی مردوو نییه. لووسی، ئه‌و كچه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنت تێكه‌ڵ ده‌بێ، مردووه و كه‌چی سیمای تازه‌یه و ته‌نیا پاش كوژرانیهتی كه ره‌نگی مردوویه‌كی راسته‌قینه‌ی لێ ده‌نیشێ. كۆنت، ئاشكرایه، ده‌كرێ به نیشانه‌كانیدا بیناسیته‌وه، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی وێنه‌ی زاڵی جیهان (ئینگلستانی ئه‌وسا)یه، بێ مه‌به‌ست و بێ سیسته‌می هێمایین ده‌كوژێ، خۆی له ناسین ده‌دزێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ بیناسیته‌وه. ئه‌و زاده‌ی هیچ بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی و ئابووری نییه، ئه‌و له ده‌ره‌وه دێت.
به‌ڵام نموونه‌یه‌كی ته‌واتر كه سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بیروڕای له‌گه‌ڵ رۆمانتیكه‌كان له سه‌ر شه‌ڕ و شه‌یتان دوابێ و، بتوانین شیعره‌كانی به نموونه‌ی باڵای ئه‌ده‌بی نارۆمانتیكی سه‌رده‌می رۆمانتیك دابنێین، شارل بوودلێره. بوودلێر وه‌ك نموونه‌ی داهێنه‌رێك كه سه‌رده‌می خۆی، به هه‌موو شتێكه‌وه و پاریسی میترۆپۆل و شه‌قامه‌كانی له خۆیدا چڕكردۆته‌وه. بوودلێر گه‌لێ جار شه‌یتانی به مانای واقیعی یان ئه‌ده‌بی به كارهێناوه. لێره‌دا دێینه سه‌ر یه‌كێك له شیعر ـ په‌خشانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌مه‌کانی پاریس( the spleen of paris)كه پێش دراكوولا نووسراوه و دواتر روانینی بوودلێر له‌گه‌ڵ رۆمانتیكه‌كان به‌راورد ده‌كه‌ین:
وه‌سوه‌سه‌كان یان ئه‌شق و ده‌وڵه‌مه‌ندی و شانازیی
دوو شه‌یتانی سه‌یر و، ئه‌هریمه‌نێكی مێو، بێ ئه‌وه‌ی له‌وانی یه‌كه‌م سه‌یرتر بێت، دوێنێ شه‌و له پلیكانێكی رازاوییهوه كه دۆزه‌خ هه‌ر له‌و رێگه‌وه په‌لاماری لاوازیی نه‌فسی نووستووی مرۆڤ ده‌دات و به نهێنی ده‌گاته مرۆڤ، هاتنه‌سه‌ر، پاشان به مه‌زنی و شكۆوه له به‌رده‌ممدا ده‌ركه‌وتن، راساو و ره‌پ چما له سه‌ر كورسی بن. شكۆیه‌كی گۆگردین شه‌به‌نگیان بوو و له سه‌ر په‌رده‌ی لێڵی شه‌و ده‌ینواندنه‌وه. شێوه و قه‌ڵافه‌تێكی هێند به‌شكۆ و مه‌زنیان هه‌بوو كه سه‌ره‌تا وام زانی خودای راسته‌قینه‌ن.
سیمای شه‌یتانی یه‌كه‌م جۆرێك بوو گران بتوانی بزانی ژنه یان پیاو؛ هێڵه‌كانی به‌ژن و باڵای، نه‌رم و شلیی باكووسه كهوناراكانی تێدابوو.
چاوانی جوانی خوماری، ره‌ش و بێوه‌سف، له‌و گوڵه وهنهوشانه ده‌چوون كه فرمێسكی شه‌سته بارانێكی به قه‌د قورسی كردبن و لێوی نیوه پشكووتووی مێجمهرێكی گه‌رم بوون كه بۆنی دووكانی عهترفرۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؛ كه پشووی ده‌خوارده‌وه، پۆلێك جانه‌وه‌ری وردیله‌ی ته‌ڕ به میسك ده‌دره‌وشانه‌وه و له گڕی هه‌ناسه‌یدا ده‌فڕێن.
مارێك به جه‌سته‌یه‌كی به شه‌پۆله‌وه، وه‌ك پشتێن له ده‌وری عه‌با ئهرخهوانیهكهی ئاڵا بوو؛ ماره‌كه سه‌ری به‌رز كردبۆوه و چاوی تیژی خه‌واڵووی خۆی به‌ره‌و ئه‌و ده‌گه‌ڕاند. پشتێنی گیانله‌به‌ر شووشه‌ی بچووكی پڕ له خواردنه‌وه‌ی شووم و چه‌قۆی بریسكه‌دار و كه‌ره‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی پێوه بوو. له ده‌ستی راستیدا شووشه‌یه‌كی دیكه‌ی پێ بوو، پڕ له ئاوێكی سوور و گه‌ش و ئه‌م وشه سه‌یرانه‌ش به شووشه‌كه‌وه نووسرابوو: «بیخۆنه‌وه، ئه‌مه خوێنی منه، سوكنادهرێكی پڕ و ته‌واو» ویۆلۆنێك به ده‌ستی چه‌پیه‌وه بوو، بێگومان ئه‌و وێولۆنهشی بۆ ئه‌وه بوو كه خه‌م و شادیه‌كانی بژه‌نێ و پهشێوحاڵیی شادكهری ئه‌و له شه‌وانی سێبتدا بۆ هه‌موو لایه‌ك بپژێنێ.
پووزی جوانی، چه‌ند لۆ زنجیری زێڕی لێكبڕاوی تێدابوو و، هه‌رجار كه له‌تاو ئازاری ئه‌و زنجیرانه چاوی داده‌خست، به فیزه‌وه، چاوی له نینۆكی رووناك و لووسی وه‌ك به‌ردی تاشروای خۆی ده‌كرد. به‌و چاوانهیهوه، كه خه‌مێكی بێده‌رمانی تێدابوو و مهستیهكی بێهۆشكه‌ری ده‌پژاند، سه‌یری كردم و به ده‌نگێكی به ئاهه‌نگه‌وه پێی گوتم: گه‌ربته‌وێ گه‌ربته‌وێ، ده‌تكه‌مه خودای چی رۆح و سه‌رۆكی چی شتی گیانله‌به‌ره. چۆن پهیكهرهساز گه‌وره‌ی گه‌چه؛ چێژی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌شت پێ ده‌ده‌م كه له خۆت بێیته‌ده‌ر و خۆت له ئه‌ویدیدا له بیربكهی و رۆحه‌كانی دیكه راكێشی، راكێشانێك له رۆحتا قاڵ ببن».
منیش وتم: «زۆر سپاس، ئه‌م بوونه‌وه‌ره پووتانهم بۆ چییه كه له خۆم زیاتر ناشێن، ئه‌گه‌رچی له بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینیم شه‌رمه‌زارم، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌م له بیریشی بكه‌م و، ئه‌گه‌رچی، ئه‌ی دیۆی پیر، تۆش ناناسم، به‌ڵام جلی سه‌یر، شووشه‌ی جێگومان و ئه‌و زنجیرانه‌ی پێت، هه‌ر هه‌موو نیشانه‌یه‌كن و ده‌ڵێین هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ چه‌ند پڕمه‌ترسییه. نا، دیاریهكانت بۆ خۆت بن».
شه‌یتانی دووهه‌م، نه ئه‌و حاڵه تایبه‌ته‌ی ئه‌وی یه‌كه‌م، خه‌مناك و شادمان بوونی هه‌بوو و، نه ئه‌و دڵبهریی و ئه‌و جوانییه ناسك و بۆنخۆشه. پیاوێكی پان و پۆڕ و تێكسمڕاو، سیمایه‌كی پان و بێ چاو، زگی قورسی به سه‌ر رانیدا شۆڕببۆوه و پێستی له‌شی نه‌خشاو به زریق و بریق، وه‌ك پێستێك خاڵی له‌سه‌ر كوترابێ. به سه‌دان نه‌خشی بچووكی بزۆز ده‌چوون كه شێوه جۆراجۆره‌كانی داماویی و ره‌نجی خه‌مێكی جیهانیان ده‌نواند. ئه‌م نه‌خش و وێنانه، وێنه‌ی هه‌ندێ پیاوی بچووكی له‌ڕ و لاواز بوون كه به دڵی خۆیان، خۆیان به بزمارێكه‌وه هه‌ڵده‌واسی، وهكیتر وێنه‌ی هه‌ندێ جنۆكه‌ی زگاری ناشیرین كه چاوانی پڕ له ته‌مه‌ننایان، زیاتر له ده‌ستی له‌رزۆكیان، ده‌رۆزه‌یان ده‌كرد و، هه‌روه‌ها وێنه و نیگای هه‌ندێ دایكی پیر كه منداڵانی جه‌نین شێوه‌یان به مه‌مكی رووتیانهوه شۆڕ ببونه‌وه، زۆركه‌سی دیكه‌ش بوون.
شه‌یتانی پان و پۆڕ به مشت ده‌یكێشا به زگی ئه‌ستووری خۆیدا. به هه‌ر له خۆدانێكیش ئاسن له زگیدا ده‌زرنگایه‌وه و له دواییدا ده‌گۆڕا بۆ ناڵه‌یه‌كی لێڵ و نه‌ناسراو كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له ده‌نگی كۆمه‌ڵێك مرۆڤ؛ پاشان شه‌یتانه‌كه پێده‌كه‌نی و بێشه‌رمانه ددانی كرمۆڵی خۆی ده‌رده‌خست؛ قاقایه‌كی گێلانه، وه‌ك پێكه‌نینی هه‌ندێ پیاوی نه‌وسن و چنۆك، كاتێ تێریان خواردبێ.
ئه‌و پێی وتم: «من ده‌توانم ئه‌و شته‌ت پێ ببه‌خشم كه هه‌موو شتێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؛ به هه‌موو شتێك ده‌شێت و جێگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه». پاشان له زگی زه‌به‌لاحی خۆی راكێشا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و زرینگه زرینگه‌ی له زگیه‌وه ده‌هات، به‌ڵگه‌ی راستی و نیشانه‌یه‌كی قسه قۆڕهكهی بێت.
من به ره‌قه‌وه رووم وه‌رگێڕا و وتم: من ئه‌و شادی و خۆشیه‌م ناوێ كه به هه‌ژرایی خه ڵكانی دیكه‌وه به‌ستراوه، پێویستم به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه نییه كه وه‌ك كاغه‌زی قه‌د دیوار، تۆزی هه‌موو نه‌گبه‌تیه‌كانی سه‌ر پێستیی تۆ، له سه‌ری هه‌ڵنیشتووه.»
به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌هریمه‌نی مێو؛ راستیه‌كه‌ی بڵێم یه‌كه‌مجار ته‌ڕی و سهرنجڕاكشییهكی تایبه‌تم تێدا دی. بۆ وه‌سفی جوانی و تهڕییهكهی واباشتره به جوانیی ئه‌و ژنه زۆر جوانانه‌ی بچوێنم كه جوانییان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێ، پیر نابن و جوانییه‌كه‌یان ئه‌فسوون و سێحری به بڕشت و تیژی كه‌لاوه‌كانی له‌گه‌ڵه.
به شكۆ و هاوكات بێپه‌روا، چاوی ماندوو، به‌ڵام نیگای گه‌رم و ئهوقكهر بوو. ئه‌وه‌ی زیاد له هه‌موو شت سه‌رسامی كردم نهێنیی ده‌نگی بوو كه یادی خۆشترین ده‌نگه بهمهكانی له مندا ژیانده‌وه و، زبریی نه‌رمی ئه‌و گه‌رووانه‌ی هه‌بوو كه به‌رده‌وام له ئاره‌قه ده‌سڕدرێنه‌وه.
خاتوو خودای ساخته، به ده‌نگی بلاوێن و سه‌یری خۆی وتی: «گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵات بناسی گوێ راگره!».
پاشان شه‌یپوورێكی گه‌وره‌ی وه‌ك شمشاڵی ده‌رهێنا كه ناوی هه‌موو رۆژنامه‌كانی جیهانی له سه‌ر نووسرابوو، نای به زاریه‌وه و ناوی منی تێداگوت، به جۆرێك كه ناوه‌كه‌م له هه‌وادا وه‌ك ده‌نگی سه‌د هه‌زار ههورهشریخه ده‌نگی دایه‌وه و ده‌نگه‌كه‌ی پاش گه‌شتن به دوورترین ئه‌ستێره‌كان، لای من ده‌نگی دایه‌وه.
من، نیوه رازی، وتم: «شه‌یتان، ئه‌مه شتێكی به به‌هایه». به‌ڵام كه ورد سه‌رنجی ئه‌م سۆزانیه سێحربازهم دا، نه‌ختێك شێوه‌م كرد، چونكوو له كۆڕی چه‌ند ناسراوێكی به‌ڕه‌ڵای خۆمدا كاتێ خه‌ریكبوون به خۆشی یه‌كتر شه‌رابیان ده‌خوارده‌وه بینیبووم و، ده‌نگی زبری مسینی، بیره‌وه‌ریی شه‌یپوورێكی به‌ڕه‌ڵای، كه نازانم له كوێ دیبووم، له گوێم‌دا ژیانده‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش به ڕقه‌وه وتم: «دوور به! من كه‌سێك نیم ئه‌وه بخوازم كه له‌گه‌ڵ گه‌لێ كه‌سدا، كه هه‌ر ناشمه‌وێ ناویان ببه‌م، نووستووه!». بیگومان حه‌قمه فه‌خر به وه‌ها چاوپۆشییهكی ئازایانه‌وه بكه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه خه‌به‌رم بۆوه و هه‌موو تین و توانام به جێی هێشتم. له دڵی خۆمدا وتم: «ده‌بێ خه‌وێكی قووڵ خه‌وتبم وا هێند پارێزم كرد. ئاخ، ئه‌گه‌ر له بێداریدا ده‌هاتنه لام هێنده پارێزم نه‌ده‌كرد».
پاشان به ده‌نگی به‌رز با‌نگم كردنه‌وه، لێیان پاڕامه‌وه بمبه‌خشن، داوام لێ‌كردن چه‌ند پێیان خۆشه سووكایه‌تیم پێ بكه‌ن، به‌ڵكوو شیاوی كهرهمیان بم. به‌ڵام بیگومان زۆر رهنجاندبوومن، چونكوو هیچ كات نه‌گه‌ڕانه‌وه.9
ئه‌گه‌ر له ئوستووره و حه‌ماسه ئایینیه‌كاندا، شه‌یتان رواڵه‌تێكی تایبه‌ت و دیار و هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی دیاریکراوی هه‌یه، لێره‌دا ئاگامان له شێوه گۆڕكێی شه‌یتانه. ئاگامان له بزووتنی شه‌یتانه به‌ره‌و گشتی، ئاشكرا و هاوكات بزربوونهوه. ئه‌گه‌ر لای رۆمانی دراكوولا ـ كه پاش بوودلێر نووسراوه ـ شه‌یتان سیمایه‌كی دیاری هه‌یه و ده‌كرێ نیشانه‌كانی بناسیته‌وه و ته‌نیا خۆی به هه‌ندێ شتی مۆدێرن بارگای كردووه، لای بوودلێر كار و ده‌ركه‌وته‌ی شه‌یتان ئاڵۆزتره. لێره‌ا شه‌یتان له چه‌ندین كه‌وڵ و شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: یه‌كه‌مجار، شه‌یتان وێنه‌یه‌كی جادوویی و ئه‌ساتیری هه‌یه. شه‌یتانی یه‌كه‌م بێ جنسه. شووشه سووره‌كه‌ی ده‌مانخاته‌وه بیری مه‌سیح و په‌یامه‌كه‌ی، له قه‌دی شووشه‌كه نووسراوه: بیخۆنه‌وه ئه‌مه خوێنی منه، سوكنادهرێكی پڕ و ته‌واو»؛ هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌یتانه به مۆسیقا (ویۆلۆن) پڕچه‌كه و دوو شت ده‌دات، توانای راكێشانی كه‌سانی دیكه و بوون به خودای كه‌سانی دیكه. كه ئه‌شق بیرده‌خه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌شق له ناوه‌رۆكی رۆمانسیانه‌ی خۆی. شه‌یتان لێره‌دا ده‌توانێ هێزی له خۆداقاڵدان و تواندنه‌وه‌ی كهسانیدی ببه‌خشێت؛ «خواردنه‌وه‌ی شووم» و «ویۆلۆن» ده‌توانێ ته‌عبیر بێت له ده‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سه‌ی كولتووری و سه‌رقاڵیی نوێ و توانای سڕ و بێهۆشکه‌ری هونه‌ریش خۆی.
وێنه‌ی شه‌یتانی دووهه‌م زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه. شه‌یتانی دووهه‌م دیاریه‌كه‌ی «پاره»یه. پاره وه‌ك توانایه‌ك كه ده‌توانێ «هه‌موو شتێك ده‌سته‌به‌ر بكات»، وه‌ك هێزێكی «چنۆك و نه‌وسن»، كه نه‌خشی ره‌نجی مرۆڤی له سه‌ره. به‌ڵام ئاماده‌یی دوو نه‌خش له نه‌خشه‌كانی سه‌ر له‌شی ئه‌م ئه‌هریمه‌نه سه‌یرن: یه‌كه‌م، وێنه‌ی جنۆكه‌ی داماو و ده‌رۆزه‌كه‌ر؛ هێزی پاره هه‌موو ورده شه‌یتانه‌كانی به‌ر له خۆی به‌زاندووه. دووهه‌م، وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی «به دڵی خۆیان، خۆیان پێیه‌وه هه‌ڵواسیه‌وه»؛ كه ده‌توانێ ته‌عبیر بێت له ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ گرێدانه‌وه‌ی خۆی به‌و هێزه‌وه. له زرینگه‌ی پاره‌ی نێوزگی ئه‌م ئههریمهنهشدا، ناڵه‌ی مرۆڤ ده‌نگ ده‌داته‌وه.
شه‌یتانی سێهه‌م مێوه. جوانیه‌كه‌ی بێكۆتاییه، «جوانیی كه لاوه‌كانی تێدایه». ئه‌م ئه‌هریمه‌نه ته‌عبیره له شێوه‌یه‌كی دیكه شه‌ڕ: «ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵات بناسی گوێ بگره». شهیپوورێك كه كۆنتڕۆڵی هه‌موو رۆژنامه‌كان (میدیاكان)ی به ده‌سته. ئه‌م دوو شه‌یتانه‌ی دواییش هه‌ر ده‌ره‌كین. به‌ڵام سه‌یره، چۆنه هه‌ستیان پێ ناكرێت و نابینرێن؟
خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ویستی شه‌یتانی له شاعیر خۆیدا، له ناخی مرۆڤه‌كانی دیكه‌شدا هه‌یه: «له كۆڕی چه‌ند ناسراوێكی به‌ڕه‌ڵای خۆمدا ... بینیبووم»؛ «هه‌ندێ مرۆڤ به دڵی خۆیان، خۆیان پێوه هه‌ڵواسیبوو»، ئاخ ئه‌گه‌ر له بێداریدا ده‌هاتنه لام هێند پارێزم نه‌ده‌كرد، «پاڕامه‌وه، بمبه‌خشن به‌ڵام هیچكات نه‌گه‌ڕانه‌وه». لێره‌دا شه‌یتان، گۆڕاوه بۆ هێزو له ناخی مرۆڤیش‌دا ئاماده‌یه.
ئه‌م شیعره و دراكوولا، له‌گه‌ڵ ده‌قێكی دیكه هاوچه‌رخن: ده‌ستنووسه ئابووری و فه‌لسه‌فیه‌كانی ساڵی 1844ی كارل ماركس. ماركس له وتارێكی ئه‌م كۆمه‌ڵه وتاره‌دا به ناوی "هێزی پاره له كۆمه‌ڵگای بۆرژوازی" دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوو ده‌قی پێش خۆی كه ده‌رباره‌ی هێزی پاره دواون. تیمۆنی ئاتێنی ی شێكپیر و فاوست نووسینی گوته. با به‌ر له چوونه نێو باسه‌كه‌ی ماركس ئه‌وه‌ش زیاد بكه‌ین كه لایه‌نی ته‌واكه‌ری هێزی فاوست له فاوستی گوته‌دا مێفیستۆفلێسه كه ناوێكه بۆ شه‌یتان، مێفیستۆ هاوكار، هاوڕێ و راوێژكاری فاوسته و ئه‌وه كه هێزی گۆڕینی جیهانی پێ ده‌به‌خشێ و ئه‌وه كه فێری فاوست ده‌كات كه شه‌یتان خۆی سێبه‌ری هێزی خولقێنه‌ریی خوداوه‌ندییه و هه‌موو خولقاندنێك به ناچار زه‌بروزه‌نگ و خوێن و هاواری قوربانیانی له‌گه‌ڵه و هه‌ر بۆیه‌ش فاوست ده‌بێ شه‌ڕ وه‌ك به‌شی خۆی له خولقێنهرێتیی خوداوه‌ندی چاو لێبكات و وه‌ریبگرێ.
فاوستی گوته، خه‌ریكی دارۆشینی قازانج و سووده له هه‌موو شتێك: ئه‌گه‌ر من بتوانم لۆ خۆم شه‌ش ئه‌سپ و جوانوان بكڕم/ هه‌موو هێزیان هی من ده‌بێ / ده‌ئاژووم خۆش و میرانه/ چما بیست و چوار پێی ئه‌وان هی منه. شیكسپیر ده‌رباره‌ی پاره ده‌ڵێ: ئه‌م كۆیله زه‌رده/ ئایینێك درووست ده‌كات و یه‌كێكی دیكه هه‌ڵده‌وه‌شێنێ .../ تۆ ئه‌ی خوداوه‌ندی نادیار/ كه مه‌حاڵی نزیك پێكه‌وه جۆش ده‌ده‌ی، به یه‌كه‌وه/ په‌یوه‌ست ده‌كه‌ی ....
ماركس له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارچه‌دا ده‌رباره‌ی فاوست ده‌ڵێ: «ئه‌و شته‌ی له رێگه‌ی پاره‌وه بۆ من ده‌سته به‌ر ده‌بێ «خۆمم»: خاوه‌نی پاره. سنووره‌كانی هێزی پاره، سنووره‌كانی هێزی منه؛ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاره، تایبه‌تمه‌ندیی و هێزه جه‌وهه‌رییه‌كانی منن: تایبه‌مه‌ندیی و هێزه‌كانی خاوه‌ن پاره». هه‌روه‌ها له لێكدانه‌وه‌ی شێكسپیردا دوو خاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات: «شێكسپیر به تایبه‌ت جه‌خت له سه‌ر دوو تایبه‌تمه‌ندیی پاره ده‌كاته‌وه: 1ـ پاره خودایهتییهكه ده‌ركه‌وتووه ـ [خودایه‌ك] كه ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌موو تایبه‌مه‌ندییه مرۆیی و سرووشتیه‌كان بۆ شتێكی دژی خۆیان و شێوان و بهراوهژووبوونهوهی هه‌موو شته‌كان، ده‌ڕه‌خسێنێ. 2ـ پاره سۆزانییه‌كی ئاسایی و تهباكهرێكی سووكی نێوان خه‌ڵكان و نه‌ته‌وه‌كانه، شێوان و بهراوهژووبوونهوهی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه مرۆیی و سرووشتییه‌كان، برایه‌تی مه‌حاڵه‌كان و هێزی خودایی پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنێتی پاره وه‌ك سرووشتی له جه‌وهه‌ردا نامۆكهری مرۆڤ كه به فرۆشتنی خۆی، خۆی نامۆ ده‌كاته‌وه؛ پاره، توانای بهخۆنامۆی مرۆڤه». ماركس له وتاری "كاری بهخۆنامۆ"ی نێو ده‌ستنووسه‌كانی 1844 تێزی خۆی ده‌رباره‌ی بهشت بوون «reification » ده‌ره‌بڕێ و ده‌ڵێ: «زۆربوونی به‌های جیهانیی شته‌كان پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌های جیهانی مرۆڤدا هه‌یه ... واته به‌رهه‌می كار، له به‌رامبه‌ر كاردا وه‌ک شتێكی نامۆ و هێزێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی نمایش ده‌دات. به‌رهه‌می كار، ئه‌و كاره‌یه كه له كه‌وڵی شتێك‌دا جهستاوه، واته بۆته مادده‌یه‌ك».
پاش دابڕانی به‌رهه‌می كاری مرۆڤ له مرۆڤ (كرێكار) و ده‌ركه‌وتنی له شێوه‌ی مادده‌یه‌كی سه‌ربه خۆ له به‌رهه‌مهێنه‌ردا، ماركس ده‌گاته خوازیهكی تهعبیركهر كه یه‌كسه‌ر ماركس به ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی خۆیه‌وه ده‌به‌ستێ: خوازه‌ی خوێنمژ: «سه‌رمایه كارێكی مردووه كه هه‌ر وه‌ك خوێنمژ ته‌نیا به مژینی كار ده‌ژی، چه‌نده زیاتر بژیه‌ت، كارێكی زیاتر ده‌مژێت». ئه‌م ته‌عبیره ده‌توانێ راسته‌وخۆ بمانباته‌وه بۆ لای كۆنت دراكوولا، كۆنتێكی (خاوه‌ن پاره و زێڕ) زاراوی كه به مژینی خوێنی كه‌سانی دیكه ده‌ژی. به‌ڵام لێره‌دا جیاوازییه‌ك هه‌یه: كۆنت سیمای هه‌یه ؛ سه‌رمایه بێ سیمایه؛ كۆنت سه‌ر به جیهانی تاریكستان و نووتهكه (قه‌ڵا)؛ سه‌رمایه له هه‌موو جێگه‌یه‌كه‌وه ده‌زێ؛ سه‌رمایه زاده‌ی چالاكیی مرۆڤ خۆیه‌تی؛ كۆنت له له‌شی مرۆڤ (خوێن و گۆشت) ده‌خوات؛ سه‌رمایه له هێزی مرۆڤ؛ كۆنت ده‌كوژی، سه‌رمایه ده‌یهێڵێته‌وه تاكوو زیاتر«بیمژێ».
ئێسته كه هاتینه ئێره، له ئاوڕێكدا ده‌بینین كه، ئه‌گه‌رچی رۆمانتیكه‌كان زۆر زیاتر له هه‌موو كه‌سێك باسی شه‌یتانیان كردووه، به‌ڵام شه‌یتان لای ئه‌وان بوونێكی نامێژوویی هه‌یه، واته ئه‌گه‌ر لای بوودلێر و ماركس سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری یان پێوه‌ندییه‌كانی هێزه و سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام لای رۆمانتیكه‌كان، ئه‌م سیما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شه‌ڕ مێژوویی نین، به‌ڵكوو به جۆرێك نامێژوویین. تهمسیلیبوونهوهی جیهان، رۆمانتیكهكانی نه‌ك به‌ره‌و ئه‌قڵ، به‌ڵكوو به‌ره‌و توخمی دژی ئه‌قڵ واته شه‌یتان پاڵنا، ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و رای لووكاچ كه ده‌ڵێ: «رۆمانتیكه‌كان نه‌یانده‌توانی له شه‌ڕی شه‌یتانی بگه‌ن11».
ئاماژه بۆ پله‌ی خودایی پاره (سه‌رمایه) له سه‌رده‌می مۆدێرندا، ته‌نیا بۆ ئه‌م نووسه‌رانه‌ی ناومان هێنان كورت نابێته‌وه. بۆ نموونه گێورگ زیمێل، هه‌وڵده‌دات گشتێتی جیهانی مۆدێرن، له ژێر تیشكی بابه‌تێكی ههندهكیی (particular) وه‌ك پاره‌دا، له كتێبی فه‌لسفه‌ی پاره (philosophy of the Money)ی خۆیدا بخوێنێته‌وه. ئه‌و له وتارێكی ئه‌م كتێبه‌دا بۆ ئاماژه به پله‌ی خودایی پاره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نموونه‌یه‌كی ئایینی: «مانای قووڵی چه‌مكی خودا بریتییه له یه‌كیه‌تی توخمه جۆراوجۆر و لێكدژه‌كانی جیهان، نیكۆلاسی كۆزایی، كه خۆی رۆحی مۆدێرنی كۆتاییه‌كانی سه‌ده ناوهڕاستهكان بوو، خودای به وشه‌یه‌كی جوان، واته به یه‌كیه‌تی لێدژهكان وه‌سف كردووه. له‌م چهمكهدایه كه هه‌موو لایه‌نه سه‌یر و ناته‌باكانی بوون به یهكدهگهن12» له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا، زیمێل راده‌گه‌یه‌نێ كه پاره، وێڕای ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵیه‌تی (گۆڕانی پاره بۆ مه‌به‌ست نه‌ك سه‌یركردنی وه‌ك نێوهنجێكهر و ناوكۆ، دابڕینی مرۆڤ له شت و بابه‌ت، له بیركردنی چۆنێتی تایبه‌ت و تاقانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به ئه‌و ده‌پێورێن و ...) «وه‌ك ئه‌و ڕمه ئوستووره‌ییه كار ده‌كات كه ئه‌و برینانه‌ی خۆی درووستیاندهكات سارێژ ده‌كات». (هـ.س.پ.ل 338).
لێره‌دا، له خوێندنه‌وه‌ی گشتێتی (كۆمه‌ڵگا) له ناخی بابه‌تی هه‌نده‌كی (پاره)دا ده‌توانین هه‌ست به جۆرێك سازان و گونجان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و نوقستان بكه‌ین، نوقستانێك كه له بنچینه‌وه وه‌ك شتێكی ناچاری وه‌رگیراوه، شه‌ڕێك كه سیمای به‌ربه‌ره كاڵ ده‌بێته‌وه و له ئاڵۆزیه‌كانی سیسته‌می دان و ستاندندا ون ده‌بێ. «خه‌ڵك به‌ها تایبه‌ته‌كانی شته‌كان، كه پاره ناتوانێ ده‌ریان ببڕێت، له بیرده‌كه‌ن. (هـ.س.پ)» به‌ڵام ماركس ئه‌م سازان و له بیركردنهی له وتاری "كاری به خۆنامۆ" دا له بنچینه‌ی ئابووری سیاسی‌دا دۆزیوه‌ته‌وه: «ئابووری سیاسی كاری خۆی له راستیه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست و سهلماوهوه ده‌ست پێده‌كات به ناوی خاوه‌نداریی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌م [راستیه] سه‌لماوه، روونناكاتهوه ... تاقه هێزێكی بزوێنه‌ر كه ئابووریی سیاسی له سه‌ری بنیاتنراوه، ته‌ماح و چنۆكی و ململانێی نێوان ته‌ماحكاران، واته كێبڕكێیه».
لێره‌دا ئاگامان له توانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی جۆرێك شه‌ڕ (به تاڵ له سه‌رچاوه‌یه‌کی میتافیزیكی و نامێژوویی) ه له بنچینه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داریدا و هه‌روه‌ها به ئاساییوهرگرتنی بوونی شه‌ڕ. به‌ڵام ئایا قایل‌بوون به ئاساییبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ، جودا له‌وه‌ی له كامه سه‌رده‌مدا باس بكرێت، دیسانه‌وه جۆرێك خۆلادان نییه له پاڵنانی ئه‌قڵ به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی به‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، ئایا وتنی ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕ به‌شێكی ناچارییه له بوون (بۆ نموونه دیمۆكراسی وه‌ك شه‌ڕی پێویست یان ده‌وڵه‌ت وه‌ك لیڤیاتانی پێویست و هتد ...) دیسان پاساوێك نییه بۆ به‌جێهێشتنی شته‌كان بۆ جۆرێك ته‌قدیری كوێر، ئایا ئه‌گه‌ر گوزاره‌ی ناچاریبوونی شه‌ڕ، تا دوا راده‌ی لۆژیكیی خۆی درێژه بدرێ، خۆی به جۆرێك به مانای به پێویستكردن و ته‌نانه‌ت موبارهككردنی شه‌ڕ نییه.
3ـ جیهانی كافكا، جیهانی ته‌مسیله، جیهانی شكان، شاراوه‌یی، لێڵی و ناكۆكی، جیهانی به تاڵ و بێ سیما. جیهانێك كه هه‌رده‌م ده‌شێ تێیدا شتێكی نائاسایی رووبدات و نائاساییش نه‌بێت. جیهانێك كه چما تێیدا نهفرهتهكانی مرۆڤ هاتۆته‌دی و هه‌موو هیوایه‌ك خه‌یانه‌تی لێكراوه.
«ئه‌م مرۆڤانه ده‌كرا كێ بن؟ باسی چی‌یان ده‌كرد؟ نوێنه‌ری كامه هێزی حوكمداری بوون؟ كاف له وڵاتێكدا ده‌ژیا سیستمێكی سیاسی یاسایی هه‌بوو، وڵاتێك كه له هه‌موو جێگهیهكیدا ئاشتی و ئاسایش هه‌یوو، هه‌موو یاساكان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، كێ ده‌یوێرا ئه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ند بكات؟13» ئه‌مه كافه، كارمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتووی چینی مامناوه‌ندیی، كه له به‌رده‌م شتێكی نائاساییدا حه‌په‌ساوه، كه‌چی خێراش مل به‌م یاریه ده‌دات، چما ئاساییه لێره شتی له‌م جۆره رووبدات. ئه‌مه دیمه‌نێكی ده‌سپێكی رۆمانی دادگایی ((trialكافكایه. به‌یانییه‌ك، دووكه‌س دێنه ژووره‌كه‌ی كاف و راده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و مه‌حكووم كراوه. ره‌وتی رووداوه‌كانی دواتر بریتین له هه‌وڵی كاف بۆ به‌ره‌نگاریی له خۆی، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه هیچكات روونناكرێتهوه گوناهه‌كه‌ی كافه. له‌م رۆمانه‌دا ئاگامان لێیه كه هیچ شتێك جێگیر نییه و هه‌موو كه‌سه‌كان به جۆرێك به دادگاوه به‌ستراون. به‌ڵام دیاریش نیه كه دادگا خۆی به چ میكانیزمێك ده‌گه‌ڕێ و داوای چی ده‌كات، دادگا سه‌ر چاوه‌ی گوناهه: كاتێ كافكا ده‌ڵێ من قانوون ناناسم، یه‌كێك له نیگابانه‌كان به ئه‌ویدیكه ده‌ڵێ: «ویلم، ئاگات لێیه، ده‌ڵێ قانوون ناناسێ و كه‌چی ده‌شڵێ بێگوناهم».
ئه‌گه‌ر له رۆمانی دادگایی دا، لانیكه‌م بۆ رووداوی نائاسایی شتێك به ناوی «دادگا» و ده‌ست و پێوه‌نده سه‌یره‌كانی ئاماده‌ن، كه‌چی له رۆمانی كهوڵاوكهوڵ (metamorphoses) ی كافكادا، هیچ شتێكی سه‌یر، هیچ نیشانه‌یه‌كی شه‌ڕ، هیچ رووداوێكی نائاسایی بۆ گۆڕانی كرێگوارساما به ده‌سته‌وه نییه. «به‌یانییه‌ك كاتێ گرێگوار سامسا له خه‌ونه ئاڵۆزه‌كانی راچهڵهكا ...» به‌م دێڕه‌وه رۆمانی «كهوڵاوكهوڵ» ده‌ست پێده‌كات. گرێگوار گۆڕاوه بۆ جانه‌وه‌رێكی گه‌وره، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه هیچ زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كیی نییه ـ ته‌نانه‌ت له رۆمانه‌كه‌شدا. گرێگوار بۆته حهشهرهیهك و خوشكی بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ته‌راتێنی ئه‌و گه‌وره بكاته‌وه، ده‌یه‌وێ كه‌ل و په‌لی نێو ژووره‌كه‌ی گرێگوار بێنێته ده‌ر و چۆڵی بكات، گرێگوار سه‌ره‌تا پێی خۆشه، به‌ڵام دایكی شتێك ده‌ڵێ كه كار له گرێگوار ده‌كات ـ هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی كاتی: «پێم وابێ وا باشتره ده‌ست له ژووره‌كه‌ی نه‌ده‌ین، تاكوو کاتێ گه‌ڕایه‌وه لامان، ببینێ هیچ شتێك ده‌ستکاری نه‌كراوه و بتوانێ ئه‌و شتانه‌ی روویداوه، ئاسانتر له بیر بكات».14
گریگواری خۆی، دوودڵه: «ئایا به راست حه‌ز ده‌كات ژووره گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی، ئه‌و ژووره‌ی كه‌ڵ و په‌له بنهماڵهییهكه خۆشیه‌كه‌ی بوون، ببێته ئه‌شكه‌وت، ئه‌شكه‌وتێك كه ئه‌و ده‌یتوانی به مه‌رجی فه‌رامۆشكردنی رابردووی ئینسانیی خۆی، ره‌حه‌تتر ته‌راتێنی تێدا بكات؟ ئه‌و به‌راستی وه‌ها له فه‌رامۆشی نزیك ببۆوه كه ته‌نیا ده‌نگی دایكی، كه ئه‌و هه‌موو رۆژه نه‌یبیستبوو، له‌و فه‌رامۆشییه گێڕایه‌وه». (هـ.س.پ.ل44) به‌ڵام ژووره‌كه‌ی چۆڵ ده‌كرێ، دۆخی گۆڕانی ئه‌م ئاسایی ده‌بێته‌وه و به‌ربه‌ره و بێده‌نگ له ژووره‌كه‌یدا ده‌مرێ. كاتی خۆی، داهاتی ماڵ به ئه‌م بووه، به‌ڵام ئێسته گرێگوار ناتوانێ كاربكات، خوشكی و دایك و باوكی پیری ده‌بێ كار بكه‌ن، ئه‌وان له كاره‌كه‌یان بێزارن. به‌یانییه‌ك خزمه‌تكاره‌كه به گسك له گرێگوار ده‌دات و ده‌بینێ مردووه، بنه‌ماڵه‌كه ئاگادار ده‌كات و كاتێ بنه‌ماڵه بڕیار ده‌دات ئه‌وڕۆژه پشوو بدات، پێیان ده‌ڵێ: «ده‌ی، خه‌می ئه‌وه‌تان نه‌بێ چۆن ئه‌و شته له‌و ژووره ببه‌نه ده‌ر. جێبه‌جێ كراوه». بنه‌ماڵه، رێگه به خزمتكارهكه ناده‌ن بڵێ چۆن ئه‌م كاره جێبه‌جێ ده‌كات و ته‌نانه‌ت بێزاریش ده‌بن. «پاشان سێ قۆڵی له ئاپارتمانهكهیان هاتنه‌ده‌ر، چه‌ند مانگێك بوو وایان نه‌كردبوو، به تراموا چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار، تراموا ته‌نیا ئه‌مانی تێدابوو، به تیشكی هه‌تاو گه‌رم ببوو. ره‌حه‌ت پاڵیان دابۆوه و باسی داهاتووی خۆیان ده‌كرد و كه وردیش بوونه‌وه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ئاسۆیانه‌ی داهاتوویان، هیچیش خراپ نییه. چونكوو كاره‌كه‌ی هه‌رسێكیان، كه تا ئه‌وكات لای یه‌ك باسیان نه‌كردبوو، زۆریش باشه و به تایبه‌ت داهاتوویه‌كی دڵخۆشكه‌ری هه‌یه» (هـ.س.پ، ل 70).
كه‌مێك ده‌گه‌ڕێینه دواوه: یه‌كه‌م رۆژی گۆڕانی گرێگوار كاتێ نوێنه‌ری نووسینگه‌ی بازرگانی هاتووه بزانێ بۆ چی گرێگوار نه‌چۆته سه‌ر كاره‌كه‌ی، گرێگوار هه‌وڵ ده‌دات بچێته ده‌ره‌وه و حاڵی خۆی باس بكات و خێرا بگاته سه‌ر كاره‌كه‌ی. ئه‌و به نێوه‌نجی كاره‌وه بوونی هه‌یه، ئه‌و تا ئه‌وكاته‌ی كارده‌كات زیادی نییه، ئه‌و ئه‌گه‌ر كارنه‌كات نییه. بوونی ئه‌و و چۆنێتیی ئینسانی ئه‌و گرێدراوی ئه‌وه‌یه كاربكات. ئه‌و ناتوانێ كاربكات و كه‌واته له ده‌ره‌وه‌ی سیستمه. لای گرێگوار خۆیشی، ئه‌وه كاركردنه كه ده‌یكاته‌وه به مرۆڤ. ئه‌وی كارنه‌كات شته: خزمه‌تكاره‌كه‌ی وتی: «خه‌می ئه‌وه‌تان نه‌بێ چۆن ئه‌و شته له ژووره‌كه ببه‌نه ده‌ر، جێبه‌جێ كراوه». كهڵكداری، تاقه شتێكه بشێ شوناسی مرۆڤی پێ پێناسه بكرێ: ئه‌ی باشه گرێگوار بۆ وای لێ هات، ته‌رمه‌كه‌ی چی به سه‌ر هات؟ نازانین. لێره‌دا دیسان روبه‌ڕووی سیستمێكی هێمایینین كه ده‌توانێ بیری گرێدراویی شوناسی مرۆڤ و كرده‌ی قوربانیمان بخاته‌وه، قوربانیش له ده‌ره‌وه‌ی بۆنه و سیسته‌می قوربانییه بوون و مانای نه‌بوو. لووكاچ بۆ باسكردنی تراژێدیای مرۆڤی مۆدێرن، به‌راورد به تراژێدیای كلاسیك، باس له حاڵه‌تێكی تاتیبه‌ت له تراژێدیای مۆدێرندا ده‌كات، كه حاڵه‌تێكی كۆمیكیشی پێ ده‌به‌خشێ. ئه‌گه‌ر له تراژێدیای كلاسیك‌دا سه‌رچاوه یان بونیادێك بۆ شه‌ڕ هه‌یه، ئه‌گه‌ر قاره‌مان به هۆی توانایه‌كی ناوازه‌ی خۆی، وریایی، قه‌ده‌ر یان هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی تووشی به‌ڵا دێت، كه‌چی له تراژێدیای مۆدێرندا، چیدی هیچ بونیادێك نه‌ماوه كه بتوانی تراژێدیا بۆ ئه‌وێ بگێڕێته‌وه، چیدی سه‌رچاوه‌ی كاره‌سات ون و قوربانیانیشی ون و بێ سیمان. تراژێدیایه‌ك كه له هه‌موو بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، مافناسیی و هتده‌وه ده‌زێ، نابینرێ و ناناسرێته‌وه و چۆنیه‌تیی كاركردنیشی له سه‌ر مرۆڤ دیار نییه، كاره‌ساتێك كه نه خوی سیمایه‌كی ئاشكرای هه‌یه و نه قوربانیانیشی به‌سه‌رهات و سیمایه‌كی روون و ئاشكرا، تراژێدیایه‌ك كه ژیان و به‌رده‌وامی تێیدا گرێدراوی فه‌رامۆشییه، فهرامۆشییهك كه له بهشت بوونی مرۆڤدا كۆتایی دێت: «چونكوو كاره‌كه‌ی هه‌ر سێكیان كه تا ئه‌و كات لای یه‌كتر باسیان نه‌كردبوو، زۆریش باشه. به تایبه‌ت داهاتوویه‌كی دڵخۆشكه‌ری هه‌بوو». لێره‌دا به‌شتبوون پڕ ده‌بێ و پێده‌گات و فه‌رامۆشی شادی ده‌هێنێ. لێره‌دایه كه ته‌نانه‌ت كاره‌ساتیش ته‌نیا روویه‌كی جوانیناسانه وه‌رده‌گرێ. بنه‌ماڵه ئه‌و به‌سه‌رهاته، وه‌ك خه‌ونێك، وه‌ك خه‌یاڵێكی سه‌یر، ئه‌زموونی ده‌كات و لێره‌وه قوربانی (گرێگوار) له ناوه‌رۆكی خۆی به تاڵ ده‌كرێته‌وه و، روودانی دووباره‌ی ئه‌م شته‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه. نه پزیشك، نه بنه‌ماڵه، نه نوێنه‌ر، نه سه‌رۆكی نووسینگه و، نه قوربانی خۆیشی بیر له چۆنیه‌تی ئه‌م رووداوه ناكه‌نه‌وه، چما ئاساییبوونه‌وه‌ی كاره‌سات بنچینه و مه‌رجی یه‌كه‌می سیسته‌می جیهانی بابه‌تییه، سیسته‌مێك كه تێیدا هه‌موو نائاساییه‌ك ئاساییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونه بچووكه به پێی شێوازی بنیامین و زیمێل، بكرێ بابه‌تی گشتیشی تێدا بخوێنرێته‌وه، ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو كارهساتكی مرۆیی و، مرۆڤ و سیسته‌می كاره‌سات خولقێنیش له نێو سیسته‌می فه‌رامۆشیی خولقێنی سه‌رمایه‌داریدا شتێكه ئاسایی: هیتله‌ر به‌ری پێشكه‌وتنه و سه‌ددام و هاوترازهكانی له سنووری «ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه»ی خۆیاندا ئازادن هه‌مووشتێك بكه‌ن. سیته‌می ئابووری مۆدێرن له كاپیتاڵیزمدا ده‌وه‌ستێ و سیسته‌مه سیاسیه‌که‌شی له فۆرمی «ده‌ۆڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه»دا ده‌به‌ستێ، سنوورێك «ده‌وڵه‌ت» ئازاده هه‌موو شتێكی تێدا بكات. لێره‌دا روبه‌ڕووی شهڕێكین زه‌ق، هێند زه‌ق كه نابینرێت و، ئاگامان له قوربانییهكیشه كه مردنی هێند ئاساییه كه نابینرێ، قوربانییه‌كی بێ شێوه و سیما. ئه‌گه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م سیستمه له سه‌ر هه‌ندێ به‌ڵگه‌نه‌ویست «به بێ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی به‌ڵگه‌نه‌ویسته» دامه‌زراوه، كه واته ئه‌م تێزه ده‌توانێ بۆ هه‌موو شتێك بگشتێنرێ و فه‌رامۆشیش خۆی ده‌بێته شتێكی پێویست. ئایا سه‌ددام زاده‌ی ئه‌م چه‌شنه سه‌یركردنه‌ی بوون نییه، ئایا سه‌ددام زاده‌ی لۆژیکی داروینیستی «بنه‌مای شه‌ڕی چه‌شنه‌كان» و قاییلبوون به كه‌مترین راده‌ی شه‌ڕ نییه؟
ئا ئێره‌ی ئه‌م وتاره هه‌موو شتێك ئاماده‌یه بۆ راگه‌یاندنی حوكمێك: حوكمی ئه‌وه‌ی كه «سه‌رمایه‌داریی خۆی شه‌ڕه». راسته كه هه‌ر له ئوستوورهكانهوه ئاگامان له ئاماده‌یی قوربانی، توند و تیژی، هێماكانی قوربانیی، له بیركردن، ئاسایی بوونه‌وه‌ی توندوتیژی و دیكه‌ی ده‌ركه‌وته‌كانی شه‌ڕه، راسته كه نه ئایین و نه سیاسه‌ت و ئابووریی و ته‌قڵی مۆدێرنیش دابڕانێك نین له سیسته‌می ئوستووره‌یی، راسته سیسته‌می سیاسه‌تی مۆدێرنیش بنچینه‌ی خۆی له سه‌ر ئاساییبوونی جه‌نگ و پێویستی فه‌رامۆشی داناوه، راسته چیدی شه‌ڕ هێند زه‌ق و روونه كه له روونیدا ناناسرێته‌وه، راسته كه سه‌ددام و هاوتاكانی به‌ری ملدان به لۆژیكی ئازادیی فۆرمی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و تاوانه‌كانی ئه‌م فۆڕمه سیاسیانه‌ن، راسته كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش تایبهتمهیی و ده‌ركه‌وته جۆراوجۆره مێژووییه‌كانی شه‌ڕن، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه راگه‌یاندنی ئه‌م حوكمه‌ی كه سه‌رمایه‌داریی خۆی شه‌ڕه، هیچ داهێنانێكی تێیدا نییه و نابێ، جگه له‌وه‌ی حوكمێگی گێلانه‌یه و تیۆریزه كردنی ئه‌و هه‌موو جههلپهرستی و بنهڕهتخوازییه ئایینی و گرووپی و رهگهزیانهیه كه هه‌یه؛ ئه‌م حوكمه هاوكات هیچیش نییه جگه له خزانێكی دووباره بۆ نێو هه‌ر ئه‌و گوتارانه‌ی كه شه‌ڕ و كاره‌سات ده‌خولقێنن و، هیچ نییه جگه له وه‌ستان و خۆرهحهتكردنی ئه‌قڵ. ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ بێت و لێره‌دا سه‌رمایه‌داریی یان هه‌ر شتێكی دیكه ناو بنێت شه‌ڕ، خۆی به ده‌زگایه‌كی چه‌مكی كاری كردووه كه بڕیار بوو لێی تێپه‌ڕێنێت، لێره‌دایه كه ئه‌قڵ خۆی روبه‌ڕووی پرسیار ده‌بێته‌وه، لێره‌دایه كه ئه‌قڵ بۆ ده‌ربڕینی كاره‌سات و بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز ده‌بێ مل به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و هه‌موو گریمانه و چه‌مكه‌كانی خۆی بدات، لێره‌دایه كه ئه‌قڵ، به‌و زمانهشهوه كه هه‌یه‌تی ده‌بێ بۆ جۆرێكی دیكه‌ی زمان بگه‌ڕێت كه بتوانێ ته‌عبیر له كاره‌سات بكات. به‌ڵام لێره‌شدا له به‌ر ده‌م مه‌ترسییه‌كی ئه‌قڵیی دیكه‌داین، له به‌رده‌م مه‌ترسیی رازاوه‌یی كردنه‌وه‌ی ئه‌م «دیكه» داین. ئه‌م «دیكه»یه نابێ رازاوی بكرێته‌وه. ئه‌م شته‌ی دیكه ده‌كرێ نه‌ك له به‌رامبه‌رماندا، به‌ڵكوو له پشت سه‌رمانه‌وه بێت، له مێژوو خۆیدا، له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا له «فریاكه‌وتن و زرگاركردنی هیواكانی رابردوو»دا بێت.15
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م هیوا خه‌یانه‌ت لێكراوانه، كه ره‌وتی به په‌له‌ی پێشكه‌وتن به جێی هێشتوون و له بیری كردوون، ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه تازه بێت. ئه‌گه‌ر مێژوو تا ئێسته له سێبه‌ری ئوستووره‌دا به هه‌موو شته‌كانی هه‌ناویه‌وه، به كاره‌سات و سیسته‌مه وه‌حشیه‌كان و به ئه‌نفال و دیكتاتۆرهكانیهوه، وه‌ك شتێكی سرووشتی و ئاسایی سه‌یر كردووه، ئاوڕێكی روو له دوا، وه‌ك فریشته‌ی مێژوو (كه پشتی له ئاینده‌و رووی له رابڕدووه و بای پێشكه‌وتن به قه‌د به‌ره و ئاینده پاڵی ده‌نێ و ئه‌م ئاگای له زنجیره‌یه‌ك رووخان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی وێرانیهكانه).16ده‌توانێ نیشان بدات كه زنجیره‌ی رووداوه‌كان ئاسایی و سرووشتی و حه‌تمی نین و هیچ ته‌قدیرێكی سرووشتی و بان سرووشتی له سه‌روویانه‌وه كار ناكات؛ ئه‌م ئاوڕه روو له دوا ده‌توانێ نیشانمان بدات كه ئه‌م رووداوانه نه‌ك حه‌تمی و سرووشتی، جه‌وهه‌ری و بان مێژوویی نین، به‌ڵكوو شتێكن مێژوویی، مێژوویی به‌و مانای كه هه‌ر ده‌م ده‌كرا به جورێكی دیكه بن؛ ئه‌م ئاوڕه نیشانمان ده‌دات كه هه‌ر ده‌م ره‌وتی رووداوه‌كان ده‌یتوانی به جۆرێكی دیكه بێت و ئه‌وه‌ش كه ده‌یتوانی ئه‌م ره‌وته به پێچه‌وانه بگه‌ڕێنێ، مرۆڤ و ئه‌قڵی مرۆڤ بووه؛ ئه‌م ئاوڕه ده‌توانێ نیشانمانبدات كه ئه‌و ره‌وته زه‌به‌لاحه‌ی، به ناوی سرووشتی بوونه‌وه، مێژوو له خۆی مارهدهبڕێ، نه‌ك حه‌تمی به‌ڵكوو زاده‌ی رێكه‌وته و ده‌توانێ نیشانمان بدات كه ئه‌و جههالهتانهی، ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی به ئاسایی وه‌رگیراون و ده‌گیرێن، چه‌نده نائاسایی و چه‌نده بۆش و به‌تاڵن؛ نیشانمان بدات كه ملدان به ئاسایی و سرووشتی بوون ئوستووره‌یه و، له خۆمارهبڕینی مێژوو ئوستووره‌یه و، نامێژووییكردنهوه ئوستووره‌یه، ئوستووره‌یه‌ك كه هێند زه‌ق و روونه كه ئه‌قڵ و زمان ناتوانن چاوله چاوی ببڕن، چونكوو خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه، و ناشتوانن چاوی لێ نه‌بڕن چونكوو به جۆڕێك حه‌ز به رووخان ده‌كه‌ن، رووخانی خۆیان و جهانیش و ره‌نگه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌و ئاماژه‌ی ئادۆرنۆ بێت بۆ «ویژدانی ئازازاویی مرۆڤ» و سه‌رچاوه‌ی «نیگای ئه‌وقی كاره‌سات و، ئاماده‌یی توخمێك له هاوكاری و هاوده‌ستی»18 بێت له‌گه‌ڵ كاره‌ساتدا. ئه‌م نیگا روو له دوایه ده‌توانێ هه‌ندێ چركه‌ی ده‌گمه‌ن بیربێنێته‌وه كه هه‌مان هیواكانی رابردوون، یه‌كێك له‌م چركانه، رۆشنگه‌ری خۆیه‌تی، رۆشنگه‌ری و ئه‌قڵ به پرۆژه‌ی دژه جه‌هل و دژه ئوستووره‌ی خۆیه‌وه؛ له هه‌موو شتێك گرنگتر به ره‌هه‌ندی نوێ و هه‌مه‌گیر یان یوونیوێرساڵی خۆیه‌وه به بانگه‌شه‌ی ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانیی خۆیه‌وه. ئایا روودانی كاره‌سات له قوژبنێكی دووری جهان و ئاماده‌یی پاساوی سیاسی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م تاوانانه له ژێر ناوی بۆ نموونه ئازادی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌دا، داماڵرانی رۆشنگه‌ری نییه له ناوه‌رۆكی جیهان وه‌ته‌نی (cosmopolitan) خۆی، وازهێنانی ئه‌قڵ له‌م چۆنتیه گشتگیره‌ی خۆی له كار خستنی ئه‌قڵ خۆیه‌تی.
بیر هێنانه‌وه لێره‌دا كرده‌یه‌ك نییه به ئاراسته‌ی دژی پێشكه‌وتن و، به مانای گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ سه‌رده‌می پێش مۆدێڕن یان سه‌رده‌می وهحدهتێكی خه‌یاڵكرد یان فڵانه ئیمپراتۆریای زێڕین كه تا ئێسته‌ش جه‌ماعه‌ت خه‌ریكی تێوهریزهكردنین، به مانای پاساوی جه‌هاله‌تی بنهڕهتخوازانهی دینی نییه، به‌ڵكوو به‌رگرییه له مێژووییبوونی حه‌قیقه‌ت خۆی و به‌رگرییه له ناوه‌رۆكی مێژوویی ئه‌و چه‌مكانه‌ی مرۆڤ به درێژایی مێژووی خۆی ره‌نجی بۆ داون و هیواكانی خۆی پێوه به‌ستوون، ئازادی، كۆمه‌ڵگا، دیمۆكراسی، یه‌كسانی و هتد. ئه‌م چه‌مكانه هه‌ر هه‌مان هیوا خیانه‌ت لێكراوهكانن، ئه‌و چه‌مكانه‌ن كه ده‌بێ بگێڕدرێنه‌وه بۆ واتای حه‌قیقی مێژوویی خۆیان و به‌ر به‌وه بگیردرێت كه له ناوه‌رۆكی حه‌قیقیی خۆیان دابماڵرێن. ناسینه‌وه‌ی ئه‌م هیوایانه و هه‌وڵ بۆ رزگار كردن و به‌دیهێنانیان، زرگاركردنی قوربانیان و، چڵهتیشكێكه له هیوا له جیهانی لێڵ و شاراوه و به‌تاڵ له هیوای مرۆڤدا مابێته‌وه.
1ـ جۆرج، ئێمیری، جۆرج لووكاچ، وه‌رگێڕانی مه‌نسوور ته‌یفووری، خانه‌ی وه‌رگێڕان، سلێمانی 2004، ل 80.
هه‌ر لێره‌دا پێویسته رابگه‌یه‌نم كه ئه‌م وه‌رگێڕانه، وه‌رگێڕانێكه پڕ له هه‌ڵه‌یه‌كی دوولایه‌نه و به‌شێكه له‌و په‌له و هه‌ڵه‌یه‌ی هه‌موو قوژبنێكی جیهانی ئێمه‌ی گرتووه: هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕێك كه بێ ناسینی پاشخانی مه‌عریفی بابه‌ته‌كه‌ی كار ده‌كات و هه‌ڵه و په‌له‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌زگا زه‌به‌لاحانه‌ی كه ته‌نیا «ژماره» و «چه‌ندێتی» له لایه‌ن گرنگه و هیچیتر. ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه هه‌ر یه‌كه و پرۆژه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی سه‌دان كتێبییان هه‌یه و كه‌چی یه‌ك «ئێدیتۆر» و بگرهیهك «خوێنده‌وار» یان نییه. ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه نه شتێكیان به‌رهه‌مهێنا و، ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه خۆیان هیچ فێرنه‌بوون. ئه‌مانه‌ش نیشانه‌یه‌كی كزی و بێناوهرۆكیی ئه‌م وهرگێڕانانهن كه «هه‌موو كه‌سێك» به «هه‌ر ئاستێكی خوێنه‌واری»یه‌وه خهریكیهتی و هیچ فڕێكی به كولتوور، رۆشنبیری، فیكر، به‌رهه‌مهێنان یان گواستنه‌وه‌ی فیكره‌وه نییه.
2ـ برن، لوسلا، اسطورههای یونانی، ترجمهی عباس مخبر، مركز، 1375، ڵ 15.
3ـ علیریبعو، تركی، خشونت سیاسی در اسطورههای بینالنهرین و اسلامی، ترجمهی محسن آرمین، كیان، شمارهی 45، ڵ 84.
4ـ هـ .س.پ، ل 82.
5ـ هـ .س.پ، ل 88.
6ـ رڤاییراد، محمد، مسیحای شر و تناول شیطانی، ارغنون، 25، ڵ 282.
7ـ فرهادپور، مراد، شیطان، ماخولیا، تمسیل، ارغنون، 2، ڵ 252.
8ـ استوكر، برام، دراكولا، واژه، 1384.
9ـ بودلر، شارل، ملال پاریس و گلهای شر، ترجمهی محمدعلی اسلامی ندوشن، 1372، ڵ 105ـ99.
10ـ ئه‌و وتانه‌ی له‌م وتاره‌دا له ماركس ده‌گێڕدرێنه‌وه جگه له‌و دێڕه‌ی نێو كتێبی سه‌رمایه، له‌م سه‌رچاوه وه‌رگیراون: ماركس، كارل، دستنوشتههای اقتڵادی و فلسفی 1844، ترجمهی حسن مرتڤوی، آگه، 1377.
11ـ ئه‌م دێڕه، له وتاری شه‌یتان، ماخوولیا، ته‌مسیلی موراد فهرهادپووردا، به باشی و به روانینێكی دیكه‌وه، په‌ره دراوه. ارغنون، شمارهی 25.
12ـ زیمل، گیورك، پول در فرهنگ مدرن، ترجمهی یوسف اباڕری، ارغنون، 3، ڵ 335.
13ـ كافكا، فرانتس، محاكمه، ترجمهی امیر جلالالدین علم، نیلوفر، 1375، ڵ 11.
14ـ كافكا، فرانتس، مسخ، ترجمهی فرزانه طاهری، نیلوفر، 1383، ڵ 43.
15ـ تئودور ئادورنو، ماكس هوركهایمر، دیالكتیك روشنگری، ترجمهی مراد فرهادپور و امیر مهرگان، گام ن‌و، ڵ 23.
16ـ ئه‌مه ده‌قی تهمسیلهكهیه به پێی وه‌رگێڕانی فارسیی موراد فه‌رهادپوور له گۆڤاری ئورغهنوون، ژماره 12ـ 11: له یه‌كێك له شێوهكاریهكانی پۆل كلێدا (p-klee) به ناوی Angelus Novus) فریشته‌یه‌ك ده‌بینین به سیمایهكهوه كه چما هه‌ر ئێسته خه‌ریكه ئان و سات رووی له شتێك وه‌ربگێڕێ كه خه‌ریكه به سه‌ر سووڕمانه‌وه بیری لێده‌كاته‌وه. چاوانی ئهوقماو، ده‌می داپچڕاووه و باڵه‌كانی كراوه‌یه. ئه‌مه‌یه وێنای ئێمه بۆ وێنه‌ی فریشته‌ی مێژوو. رووی له رابردووه. له‌و جێگه‌ی ئێمه زنجیره و ریزێك رووداو ده‌بینین، ئه‌و ته‌نیا كاره‌ساتێكی یه‌كه ده‌بینێ كه بێههدا كه‌لاوه له به‌رده‌می ئه‌مدا كه‌ڵه‌كه ده‌كات. فریشته‌كه به نیازه بمێنێته‌وه، مردووه‌كان بانگ بكات و، رووخاویهكان چاك و یه‌كپارچه بكاته‌وه؛ بابه‌ك له بههشتهوه، هه‌ڵی كردووه و هێند تووڕهدهدا به باڵه‌كانی فریشته‌دا، كه فریشته باڵه‌كانی پێ داناخرێ. ئه‌م تۆفه به هێزێكی به‌ده‌ر له توانای خۆراگرتنهوه به‌ره‌و داهاتوویه‌ك پاڵی ده‌نێ كه فریشته‌كه پشتی لێیه‌تی، له كاتێكدا كه‌ڵه‌كه‌ی رووخاویهكان له به‌رده‌میدا تا كه‌شكه‌شان كه‌ڵه‌كه ده‌بێ. ئه‌مه ئه‌و تۆفهیه ئێمه پێی ده‌ڵێین پێشكه‌وتن.
17ـ ئه‌مه پهرهدانێكی ئه‌م دێڕه‌ی پیشهكیی دیالێكتیكی رۆشنگه‌رییه (ل 22): «روونیی درۆیین ته‌نیا ناوێكی دیكه‌یه بۆ ئوستووره».
18ـ «نیگای ئه‌وقی كاره‌سات توخمێك له شه‌یدایی تێدایه. به‌ڵام هه‌ر له به‌ر ئه‌مه توخمێك له هاوده‌ستی یان هاوڕایی نهێنی تێدایه. وێژدانی به‌ئازاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له زاڵبوونی بێعهداڵهتیدایه و، رق له ژیانی خۆش، هێند به هێزه كه له دۆخی قهیڕاندا وه‌ك جۆرێك تۆڵه‌ی ناوه‌كی راسته‌وخۆ دژی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی راده‌چڵه‌كێت». دیالێكتیكی رۆشنگه‌ری، ل 380.
په یوه ندی