- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی یەکەم)
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی یەکەم)
وەرگێڕ :سەعیدکاکی[1]
تێگەیشتن لە فەلسەفە گەلێک زەحمەتە، سەرەڕای ئەوەی کە پێویستی بە زانینی لۆژیکە، مێشکێکی شیکاریانەشی پێویستە، فەلسەفە بیر و هزری دووهەزار و پانسەد ساڵی خۆرئاوایە، گەر سەرنجێکی سەرچاوەی کتێبە فەلسەفییەکان بدەین یان چاوێک لە سایتەکان و زانکۆکانیان بدەین بۆمان دەردەکەوێ ئاستی زانستی و توێژینەوەکانی ئەوان چەندە بەرزە. گەر چاوێک لە مێژووی بیری وڵاتانی خۆمان بخشێنین، بیرمەندەکانی لە ژمارەی قامکەکان تێناپەڕن. تێنەگەیشتن لە جیهانی مودێڕن و تەنانەت پرسیارنەکردن لە دۆخی کولتووری خۆمان کە بۆچی هونەری بیرنەکردنەوە بووە بە بەشێکی دانەبڕاویی کولتوورەکانی ئێمە. گۆڕینی شیوازی بیرکردنەوە و پیشکەوتنی شتێک نییە بە ئاسانی بەدەسهاتبێ. گۆڕینی بناغەی بیرکردنەوە کە توانی شێوازی زەینیش بگۆڕێ لەم چەند زانستەوە سەرچاوەی گرت: ١-زانستی نوێی وەکوو:فیزیا، فەلەکناسی، بیرکاری، کیمیا، ئەوەی پێیدەوترێ زانستی بنەڕەتی،ئەم زانستانە شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤیان گۆڕی، واتە لە زەینی خەیاڵی و ئۆستوورەیی بەرەو زەینی پرسیارکەر و میتۆدمەند و لیکۆڵەر گۆڕیی. ٢- زانستە مرۆییەکان؛ زانستەکانی وەکوو فەلسەفەی نوێ بە تەواوی لقەکانی، سیاسەت، دەرونناسی، کۆمەڵناسی.... لەم زانستانەدا بەتایبەتی فەلسەفە چەندین شۆڕشی فەلسەفیمان هەیە کە شێوازی بیرکردنەوەیان گۆڕیوە، وەکوو، شۆڕشی دێکارتی لە عەقلدا، کە nouse یان عەقڵی یۆنانی دەبێ بە reasonو rationalئەم چەمکانە پاشخانێکی مەعریفی، مێژوویی و کولتووریان بە پشتەوەیە، کەواتە زەین و میشک و شێوازی بیرکردنەوە لە زەینی ئۆستوورەیی و عێرفانی و شێعریی و خەیاڵی کە تەقڵید و لاساییکردنەوە بناغەکایەتی، بەرەو زەینی بەڵگەیی و گومانکار و شیکاریانە ماڵئاوایی لە هەزار ساڵ بیری تەقلیدی کرد، لێرەدا تێگەیشتن لە سووژە و ئۆبژەی نوێ زۆرگرینگە، ئەویش ئەمەیە، هەرچەندە مرۆڤ لە بابەتی بیرکردنەوە قووڵتر بێتەوە و بە باشی بابەتەکە(ئۆبژە)شەن و کەو بکات بە هەمان شێوەش لە بیری تەقڵیدی دووردەکەوێتەوە پێکهاتەی مێشکی میتۆدمەندانە تر دەبێت و لە یاسای تێکەڵاوکردن دوور دەکەوێتەوە و متمانە بە عەقلی بەڵگەمەند زیاتر دەبێت، لە لۆژیک دا دوو یاسا هەیە، یەکەم یاسای تێکەڵاوکردن دووهەم یاسای لۆژیکی. یاسای یەکەم لەو کۆمەڵگایانەدا پەرەدەسێنێ، مێشکی مرۆڤەکان خوو! بە هونەری بیرنەکردنەوە دەگرن. خەیاڵ، عێرفانی ئاسمانی ئێستاکە و عێرفانی زەویی لە جۆری ئانیمیزم لە کۆندا، هەروەها خەیاڵی شاعێرانە و ئایینی کە یەکسانسازی لە نێوان شتەکان دەکەن((واتە دووشت کە هێچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە تێکەڵاویی یەکتریان دەکات، کە لە لۆژیک دا پێیدەڵێن مەغلەتەی قیاسی مەعەلفارق)) و گەلێک شتی دیکە لە یاسای تێکەڵاویی سەرچاوەدەگرن. نەبوونی پەروەردەی نوێ، زانستی مرۆیی پێشکەوتوو، داخراویی کۆمەڵگا، هەبوونی ئایدیۆلۆژی و سیاسەتی پاوانخواز کە مرۆڤ دەستەمۆ دەکات تاکە شێوازێکی بیرکردنەوە لە کۆمەڵگا هەر ئەو شێوازەش بەردەوام دووپات دەبیتەوە لە هۆکارەکانی زەینی ئۆستوورەییە کە لە یاسای تێکەڵاوکردن کەڵک وەردەگرێت،نموونەکەی خوێندکارانی کۆمەڵگا جیهان سێیەمەکانە،کە پلەی دکتۆراش وەردەگرن، بەڵام پێکهاتەی مێشکیان پێش لۆژیکییە، هێشتا لە قۆناغی هەستی خاودایە و نەگەیشتووەتە ئاستی لێکدانەوە و فامکردنی بابەتەکان. کەواتە لە زەینی پێش لۆژیکییدا، هەڵوێستی مرۆڤ دەرووناسیانەیە A متمانەی بە B یە بێ ئەوەی کە بۆچوونەکانی لێک بداتەوە. کەواتە وەخەبەرهاتن لە خەونی بیرنەکردنەوە و زەینی دۆگمایی یەکێ گرفتەکانی کۆمەڵگای دواکەوتووە. کانت وەکوو یەکێ لە کۆڵەکە مەرنەکانی بیری مودێڕن بە باشی مەعریفەی نوێی تاوتوێ کردووە، ئەوەی لێرەدا باسم کرد جۆرێک تێگەیشتن لە فەلسەفەی کانت بوو.
سەرەتای فەلسەفەی کانت
سۆقڕات فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش کردبوو، قۆناغی پێش سوقراتی، واته "فه‌لسه‌فه سروشتیه‌کان" و قۆناغی دوای خۆی، واتە فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون و ئەرەستۆ....
هه‌روه‌ها به هۆی گۆڕانێکه له هزری فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوا هاتە ئاراوە، دێکارت بە بناغەدانەری فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن دەزانن و که‌سێکه له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و نوێ‌دا ڕاوه‌ستاوه، ئێمه‌یش ده‌ڵێن، کانت فه‌لسه‌فه‌ی نوێی به‌سه‌ر دوولایه‌نی پێش خۆی و دوای خۆی دابه‌ش کردووه. گه‌رچی که‌ڵکی له فه‌لسه‌فه‌ی هێوم و ڕۆسۆ وه‌رگرتووه، به‌ڵام کانت گۆرانکاریه‌کی نوێی له فه‌لسه‌فه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه، کانت به‌درێژایی ته‌مه‌نی له شاره‌که‌ی خۆی نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه، له ژیانیدا هێنده رێک و پێک و به نه‌زم بووه، هه‌رکه ئه‌هاته ده‌ره‌وه، خه‌ڵکی ده‌یانزانی کات ژمێر چه‌نده‌یه. کانت له‌شاری "کۆنێگزبێرگ1"، له دایک و باوکێکی هه‌ژار، به‌ڵام ئایینی و خاوه‌ن فه‌زیله‌ت چاویی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه، دایک و باوکی سه‌ر به ڕێبازی "پێتیزم"2 له ئایینی پڕوتستاندا بوون، پێتیسته‌کان هۆگری تێورییه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی "لووته‌ر" بوون، تێورێیەک که لای وابوو ئیمان به‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و به‌س ئه‌م شێوه باوه‌ڕه پله‌وپێگه‌ی ئایینی له ویست دا ده‌بینیێ و بایه‌خی به عه‌قڵ نه‌ده‌دا، هه‌ربۆیه ئیمانی ڕاسته‌قینه‌یان له کرده‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه و خۆشه‌ویستی و ئیمانداریان به ناوه‌ڕۆکی ئایین له قه‌ڵه‌مده‌دا، هه‌ربۆیه ئیمان بابه‌تێکی تاکه‌که‌سی و ده‌رونی بوو. کانت له‌وه‌ها فێرگه‌یه‌کدا په‌روه‌رده کرابوو. دواتر کانت نێردرایه زانکۆی فه‌لسه‌فه، بۆ ئەوەی لاهووت بخۆێنێ و ببێته قه‌شه، به‌ڵام دواتر له‌م بڕیاره پاشگه‌زبوه‌وه و چووه زانکۆ لای مامۆستایه‌ک کە سه‌ربه ڕێبازی "پێتیزم " و لایه‌نگری فه‌لسه‌فه‌ی "ڤوڵف" بوو، لەوێ بیرکاری و فه‌لسه‌فه‌ی خوێند. ڤۆڵف، بڕه‌وی به فه‌لسه‌فه‌ی لایبنیتزد‌ا وهه‌روه‌ها، وه‌کوو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی عه‌قڵخوازانه ناوبانگی ده‌رکردبوو، کانت له‌م ڕێگه‌یه‌وه، فیزیای نیۆتنی ناسی و هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌شێکی تر له بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌کانی کانتی پێکهێنا. به‌ڵام کانت له نێوان " پێتیزم " و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵدا قه‌تیس مابوو، له‌لایه‌ک " پێتیزم" ستایشی ویست و سۆزی ده‌کرد، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵخوازی،بایه‌خی به عه‌قه‌ڵ و زانستی به‌ڵگه‌مه‌ند دەدا و ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌ی وه‌کوو " فه‌زیله‌ت و ڕۆشنایی " له قه‌ڵه‌مده‌دا ولای وابوو له هه‌ردوولایه‌ندا تاڕاده‌یه‌ک هه‌ڵه و که‌لێن هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه باوه‌ڕێک کە مرۆڤ هانده‌دا، تاکوو هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی خۆش بوێ، به بێ ئه‌وه‌یکه خزمه‌تێکی پێ بکات و دووه‌م ئه‌وه‌یکه مڕۆڤ خودای خۆش ده‌وێ بێ ئه‌وه‌یکه بیناسی. کانت سالی1746له بروانامه کەیداهه‌وڵی ئه‌وه بوو، دێکارت و لایبنیتز پێکه‌وه ئاشت بداته‌وه. پاش مردنی باوکی، وای به‌باش زانی بۆدابین کردنی بژیوی ژیانی له ناوخیزانه ده‌وڵه‌مه‌نه‌کاندا وانه بڵێته‌وه. نۆساڵی ره‌به‌قی به‌م ئیشه تێپه‌ڕاند، به‌ڵام هیچ کات وازی له بیرکردنه‌وه نه‌هێنا و سالی 1755 کتێبێکی بە ناویی «مێژووی گشتی سروشت و تیۆریی ئاسمانه‌کان» بڵاو کرده‌وه و له‌م کتێبه‌دا ئه‌و یاسایانه‌ی نیۆته‌ن بۆ ته‌فیسری سیسته‌می هه‌نووکه‌ی گه‌ردوون که‌ڵکی لێوه‌رگرتبوو وه‌کوو، سه‌ره‌تایه‌ک بۆبه‌راوردکردنی جیهان به‌کاریهێنا هەروەها تێورییه‌کی مێکانیکی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی جیهان داڕشت، ئه‌م تێورییه تاڕاده‌یه‌ک له بۆچوونه‌کانی "لاپلاس"، نزیک بوو که چل ساڵ دوای مه‌رگی کانت بڵاو بووه‌ته‌وه‌وه. کانت ساڵی 1٧50 له شاری کۆنیگزبێرگ نیشته‌جێ بوو، پاش ماوه‌یه‌ک دووپله‌ی زانکۆیی به ده‌سهێنا، یه‌که‌م پله، به‌هۆی نوسینی وتارێک له‌بارەی «ئاگر» بوو و ئه‌وتیر،وتارێک له سه‌ر سه‌رتاکانی زانینی مێتافیزیک بوو» کانت بۆماوه‌یه‌ک له‌ژێرکاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی(شافێتبری)، (هاچسه‌ن)، (هیۆم) و دواتر (ڕۆسۆ) بوو. کانت له‌سێ که‌سی یه‌که‌م ئه‌مه فێر ببووه، وێژدانی ئاکاری به ڕاشکاوی له چه‌مکه ئاکارییه‌کان تێده‌گات و خێروشه‌ڕ به بێ ئه‌وه‌یکه پێویست به سه‌لماندن بکات، په‌سه‌ندی ده‌کات. به‌ده‌ربڕینێکی تر له‌وکه‌سانه فێر ببوو فه‌لسه‌فه‌ی ئاکار سه‌ر به‌خۆیه و پەیوەندی به ئه‌قڵ و ئایین نییه. هێوم کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌رکانت داناوه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی دواتر وتبوویی؛ «ئه‌وه هێوم بوو منی له خه‌ونی دۆگماتیکی وه‌خه‌به‌ر هێنایەوە». ئه‌م کاریگه‌ریه له‌ڕێگه‌ی بۆچوونی تایبه‌تی هێوم له‌سه‌ر بابه‌تێکی وه‌کوو "هۆیه‌کی" بوو. هێوم لای وا بوو هۆیه‌کی، گوزارەیەکی شیکاریانه نییه، واته هۆکرد خۆی له ناوهۆدا نه‌گۆنجاندوه، به‌ده‌ربڕینێکی تر پەیوەندیه‌کی پێویست له نێوان هۆ و[2] هۆکرددا نییه.
ئه‌م پێویستییه عاده‌تێکه له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، کانت به‌شێک له بۆچوونه‌که‌ی هێوم په‌سه‌ند کردووە، به‌ڵام بۆی ده‌رکه‌وت پێویستی واقێعییه و ئیمه له‌گۆمانکاری دوورده‌خاته‌وه، هه‌ربۆیه هۆیه‌کی ئه‌سڵێکی عه‌قڵی یه و هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه گوزارە ئه‌زموونی به‌ره‌و لای گوزارەیەکی گشتی و پێویست هانده‌دا. هه‌رله‌م سه‌روبه‌نده‌دا، لێکدانه‌وه‌ی بنه‌ماکانی عه‌قڵ ودیاریکردنی ئه‌رکه‌کانی له مه‌عريفه‌ی زانستیدا ده‌بێ به زه‌رووره‌تێک وئه‌مه‌ش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ییانه‌یه کانت فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر دامه‌زراندووه. به‌ڵام ڕۆسۆ مرۆڤه‌کانی گه‌ڕانده‌وه بۆ باوه‌شی سروشت، واته بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زگماکییه وکۆمه‌ڵگا جل و به‌رگی داب و نه‌ریتی لاسایی کردنه‌وه‌ی به به‌رداکردووه.
کانت ده‌ڵێ:(من باوه‌ڕم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه، زانست گه‌وره‌ترین هێمای سه‌ربه‌رزی و هیوای بێ بڕانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی یه. ته‌نانه‌ت به‌چاوی سووک چاوم له خه‌ڵکی کاڵفام ده‌کرد، تاکوو ئه‌وه‌یکه ڕۆسۆ ئه‌م په‌رده‌ی له به‌رچاوم داماڵی و تێیگه‌یاندم، دۆخی سروشت زۆر به‌رزتر له دۆخی ژیاره، هه‌ربۆیه پێویسته، په‌روه‌رده بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵک نه‌رێنی بێ، هه‌روه‌ها له په‌ره‌وه‌ر‌ده‌دا ئه‌بێ لایه‌نگری له سه‌ربه‌ستی غه‌ریزه و هانه سروشتیه‌کان بکه‌ین و ئه‌و جه‌بره ده‌ستکرده جه‌علیانه بسڕینه‌وه، هه‌ربۆیه ڕۆسۆ به بو چونی من زانایه‌کی ئاکاری یه، هه‌روه‌ها که نێوته‌ن ڕێساکانی سروشتی ماددیی پێکه‌وه گرێدا، ڕۆسۆ حه‌قێقه‌تێکی ساده‌ی دۆزییه‌وه به جۆرێک قووڵایی سروشتی مرۆڤی ڕوونکرده‌وه و ئه‌ویش دانانی ئاکارێکی ساف و به‌دوور له هه‌رچه‌شنه جه‌عل و ساخته‌کاری بوو.
په یوه ندی