- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی دووهەم)
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی دووهەم)
وەرگێڕ :سەعیدکاکی
ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی
لێره‌دا باس له قۆناغێکی دیکەی فه‌لسه‌فه‌ی کانت ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان(ساڵی 1760-1770). کانت پێش ئه‌وه‌یکه ده‌س بداته ڕه‌خنه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆ چوونه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌قڵی تێوریک و ئاکاری کردهکیوتارێکی له ژێر ناویی «تاکه بنه‌مای سه‌لماندنی بوونی خودای» له سالی(1763)، بڵاو کرده‌وه و له‌و وتاره‌دا چوار به‌ڵگه‌ی بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا به‌کارهێناوه.
له‌م وتاره‌دا، واته" به‌ڵگه‌ی بوون"، چەمکی بوونی وه‌کوو بارهەڵگرله وێنای خودا وه‌کوو بابه‌ت، ده‌رهێناوه و ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه و ده‌ڵێ : بوونی عه‌ینی بارهەڵگرنییه له‌ناو وێنای بابه‌تێک دا بیگونجێنین. مه‌به‌ست له به‌ڵگه‌ی بوون ئه‌م ڕه‌سته‌یه: {خۆدا "بار" هه‌یه "بارهەڵگر"}.
که‌واته کانت ڕه‌خنه له به‌ڵگه‌ی سروشتی ده‌گرێ، هه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که بوونی ڕێکه‌وتی به‌ره‌و بوونی زه‌روری [پێوستی] ته‌واوکه‌ر هانده‌دا، کانت به‌ڵگه دێنێته‌وه ئه‌م به‌ڵگه‌یه له زه‌روره‌ته‌وه به‌که‌ماڵ ده‌گات، وه‌کوو ئه‌وه‌یکه هاوته‌ریبن، که‌واته ئه‌م به‌ڵگه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر"به‌ڵگه‌ی بوون". کانت لهلایهکهیتر، شلگیرانه ڕه‌خنه له به‌ڵگه‌ی "هۆ ئهنجامهکییهکان "گرتووە. به‌ڵگه‌ی کانت ئه‌مه‌یه؛ کهمالێ جیهان، بابه‌تێکی ڕێژییهبو له‌ناوه‌ڕۆکدا، ده‌لاله‌ت ناکاته سه‌ر بوونی ته‌واو و هه‌ربه ناته‌واویی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆلای هه‌مان "به‌ڵگه‌ی بوون". کانت تاکه به‌ڵگه بۆسه‌لماندنی بوونی خودا ئه‌وه‌یه؛ له بوونی شیاوهکییهوه بوونی گونجاو و نه‌گۆڕ ده‌ربێنێ.
کانت، له کتێبی «توێژینه‌وه یه‌ک سه‌باره‌ت به جیاکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی زانستی لاهووتی تێوریکی و زانستی ئاکار 1764» ده‌ڵێ: عه‌قڵی مه‌نتیقی له زاتی خۆیدا ڕاستی یه‌کی دیاریکراومان بۆ ده‌رناخات، به‌ڵکوو بنه‌مایه‌کی گشتی بێ ناوه‌ڕۆک ده‌دۆزێته‌وه و بابه‌تێکمان له‌سه‌ر زانین بۆ ڕاست ناکاته‌وه، وه‌کوو بنه‌ماکانی یاسای ناسنامه، هه‌روه‌ها چه‌مک گه‌لێکی وه‌كوو،ئه‌رک وکه‌ماڵ که‌وا له فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵیدا دوو چه‌مکی بنه‌ڕه‌تی ئاکارن، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه چه‌مکی که‌ماڵ، ئه‌و ته‌واوکه‌ریی و کامڵ بوونه‌ی که‌وا ئێمه ده‌مانه‌وێ، به ئێمه ناناسێنێ و هه‌روه‌ها چه‌مکی ئه‌رک، هیچ نییه‌جگه له چه‌مکی پێویستی یاسایی و ئه‌ویش شتێکی ئه‌وتۆمان بۆ دیاری ناکات.
ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که‌ی کانت به‌ناویی «خه‌ونه‌کانی بینه‌ری ڕۆحه‌کان، که‌وا به خه‌ونه مێتافیزیکییەکان ڕوونکراوهتهوە1» ده‌یه‌وه‌ێ به ته‌وسه‌وه ڕه‌خنه له که‌سێک به‌ناویی سۆئێدێنبێرگ بگرێ که هاوسه‌رده‌می خۆی بووه، ئه‌م زانای مێتافیزیکییه باسی هه‌بووێکی لەم شێوەیەی کردووە. زانای مێتافیزیکی لای وایه ئه‌زموونی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌بووانه نه‌گونجاوه، هه‌ربۆیه چاره‌ی نییه جگه له‌وه‌یکه بۆخۆیشی دان بهوهدابنێ که‌وا ئه‌م هه‌بووانه شیاویی تێگه‌یشتن نین.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، مێتافیزیک زانستی ناسینی سنووره‌کانی عه‌قڵی مرۆڤه وعه‌قڵ به‌ده‌ر له ئه‌زموون ناتوانێ به زانستێکی ڕاسته‌قینه بگات، هه‌ربۆیه ئه‌مه بابه‌تێکه گومان ڕێگه‌ی تێنابا.
ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری جیهانی ئێمه دایه و بۆ داڕشتنی ژیانی ئاکاری، پێوسته جیای بکه‌ینه‌وه ئه‌مه‌یه، واته جیهانی ڕۆحه‌کان، بابه‌تی ئیمانه و به‌ڵگه‌مه‌ند نییه.[1]
کانت دواتر بابه‌تی هه‌ست و بابه‌تی عه‌قڵی لێک جیاکرده‌وه، زانینی هه‌سته‌کی، چۆنێتی ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌وا لهناوکات وشوێندا ده‌رده‌که‌ون، ئاراسته‌ده‌کات، کات و شوین دوو فوڕمن وزه‌ین ئه‌و جووته به‌سه‌ر چۆنێتی هه‌سته‌کیدا داده‌سه‌پێنێ، که‌واته زانینی هه‌سته‌کی، له کۆمه‌ڵێک دیارده پێکهاتووه.
به‌ڵام زانینی عه‌قڵی بنه‌ما و چه‌مکه عهقڵییهکانمان بۆ ئاماددە دەکات و ئه‌مانه هیچ پەیوەندییه‌کی بههەستهوه نییه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چه‌مکه‌کانی عه‌قڵ به‌سه‌ر جیهانی هستهکیدا باربکه‌ین تووشی ناکۆکی ده‌بینەوە. بۆنمونه چه‌مک گه‌لێکی وه‌کوو، ڕێکه‌وت، بوون، پێوستی،جه‌وهه‌ر و هۆ، وێنای هه‌سته‌کی نین و له‌هه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتووه، که‌واته هه‌ست و عه‌قڵ به ته‌واوی لێک جیاوازن {هه‌روه‌ها که عه‌قڵ و ئیمان هیچ پەیوەندییه‌کیان پێکه‌وه نییه}.
هه‌ڵسه‌نگاندن یان"ڕه‌خنه‌ی1" عه‌قڵی په‌تی
زۆربه‌ی مێژونووسانی فه‌لسه‌فه‌ی خۆرئاوا، ساڵی(1770 پ .ز) وه‌کوو کۆتایی گه‌شه‌سه‌ندنی بیروبۆچوونه‌کانی کانت له قه‌ڵه‌مداوه و کانت له‌مه‌به‌دواوه له‌وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆی له ژێرناویی، (سه‌باره‌ت به شێوه و بنه‌ماکانی جیهانی هه‌ست و عه‌قڵ)، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر پرسیاره فه‌لسه‌فی یه زانستیه‌کان ڕوونکرده‌وه و ئه‌مه‌ش به‌گشتی سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له‌مێژووی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤدا بووه و ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجدانه، وبهڕاشکاوی باسی له‌سه‌ر کراوه، به‌ته‌واوه‌تی داهێنه‌رانه ونوێ کارییه.
لێره دا باسه‌که ئه‌وه نییه چۆن ده‌ستمان به ڕاسته‌قینه بگات. به‌ڵکو باسهکهلهسهر سه‌رچاوه‌و سنووره‌کانی زانینی مرۆڤه و چۆنێتی گه‌یشتن بهڕاستهقینهیه وئه‌مه‌ش له خۆلیاکانی مرۆڤه. گۆڕانکارییەک کانت ده‌یه‌ویست له‌م ڕێگایه‌وه به‌ئه‌نجامی بگه‌ێنێ، وه‌کوو ئه‌وکاره وایه، کۆپێرنیک2 له زانستی فه‌له‌ک ناسیدا کردی. چونکوو کۆپێرنیک سەلماندنی گۆی زه‌ویی ده‌سوورێته‌وه وهه‌ربۆیه جووڵه‌ی زه‌وی له رێگه‌ی خۆره‌وه به‌راورد ده‌کرد. کانتیش له‌ڕێگه‌ی بکه‌ر و پێداویستییه‌کانی هه‌ست و زه‌ینی بکه‌ره‌وه بابه‌ته‌کانی ده‌سه‌لماند. کانت پاش ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگی ساڵی(1781) کتێبه به نرخه‌که‌ی واته «هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی په‌تی3» نووسی. له‌م کتێبه‌دا به چڕوپڕی و ڕێک و پێک بیر و بووچونه‌کانی خۆی ڕوونکردوه‌ته‌وه. زه‌ینی مرۆڤ به ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی جیهانی هه‌ست نییه. به‌ڵکوو بۆ خۆیشی له پێکهێنانی ناسیندا به‌شداره، واته زه‌ینی مرۆڤ چالاکه و ئه‌مه زه‌ینی مرۆڤه، هاوردەکانی جیهانی ده‌ره‌وه ڕێک دەخات و فۆڕمیان بەبەردە دەکات، واته زه‌ینی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی داهێنه‌رانه ده‌س به لێکدانه‌وه و پێکهێنانی بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کان ده‌کات و هه‌ربۆیه ئه‌بێ له‌سه‌ره‌تادا له‌چه‌مکه‌کانی وه‌کوو، شیکاری و لێکدراو تێبگه‌ین. کۆمه‌لێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی وه‌کوو، دێکارت و دێکارتییهکانی وه‌کوو، سپێنۆزا و لایبنیتز، بایه‌خیان به وێنا[2] داوه و که‌سانێکی تری وه‌کوو کانت بایه‌خیان به بڕیار judgmentداوه .هێگلیش بایه‌خی به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه reasoningداوه. کانت، شکڵه چوار لایه‌نه‌کانی پێوانەی بڵاوکرده‌وه و به ڕاشکاوی پێداگری له چه‌مکی، "بڕیار " کردووه و وای بو ده‌چوو به‌ڵگه‌هێنانه‌وه هه‌مان بڕیاری ناڕاسته‌وخۆیه. کانت لای وابوو زانین له کۆمه‌ڵێک وێنا پێک نه‌هاتووه، زانین له مانا ڕه‌سه‌نه‌که‌یدا، پەیوەندی نێوان وێناکانە. که‌واته بڕیاره‌کان، به‌شی زه‌ین و تێگه‌یشتنی مرۆڤ و شێوه‌دان به داتا ده‌رکییه‌کان دیاریده‌کات. هه‌ربۆیه پێویسته بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی زانین له‌م بڕیارانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. به گشتی بڕیار دوو جۆرن:
1ـ شیکاری(analytical)2ـ لێکدراو(synthetic).
له بڕیار وگوزارە شیکاریدا، بابه‌ت یان بار له‌گه‌ڵ بارهەڵگردا کۆ ده‌بنه‌وه و بارههمان بارهه‌ڵگره و شتێکی زیاتر ناخاته سه‌ری. له‌ڕاستیدا، لایه‌نێک له بابه‌ته ناسراوه‌که به‌سه‌ر خۆیدا بارده‌کات. ئاساییه له‌وه‌ها بڕیارێکدا، له لایه‌نی مه‌نتیقییه‌وه ڕاشکاوییهک هه‌یه و پێویست به ئه‌زموونی ده‌ره‌کی ناکات، هه‌ربۆیه بڕیاری شیکاری له‌سه‌ر بنه‌مای ههمانناسی دامه‌زراوه، بۆنموونه "جه‌سته درێژ ده‌بێته‌وه" هه‌بوونی درێژی له پێناسه‌ی جه‌سته‌دایه و چه‌مکی جه‌سته بۆخۆی هه‌ڵگری چه‌مکی درێژە کە له پێناسه‌ی جه‌سته ده‌که‌وێته‌وه، و چه‌مکی جه‌سته بۆخۆی هه‌ڵگری چه‌مکی درێژ بوونه‌وه‌یه، یان ئه‌م بڕیاری که ده‌ڵێ : "هه‌مه‌کی له هه‌نده‌کی گه‌وره‌تره"ئه‌م بڕیاره گشتی و پێویسته.
ئه‌و بڕیاری که بارهەڵگر شتێکی نوێ ده‌خاته سه‌ر بابه‌ت یان بارەکە و زانیاری ئێمه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که زیاتر ده‌کاتەوە بڕیارێکی ئهزموونییهو له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌م بڕیاره باس له پەیوەندی پێویست و هه‌مه‌کی نێوان بابه‌ت و بارده‌کات و ڕاوستهو خۆ و به‌ده‌ر له زه‌ینی بکه‌ر بوونیان هه‌یه، واته:"عهینین". وه‌کوو ئه‌م ڕسته‌یه که ده‌ڵێ،«هه‌تاو لهبهردهکهدهدا وگه‌رم دەبێت».ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئه‌م بڕیارانه بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ له بڕیاری لێکدراودا، بار (بابه‌ت) و بارهەڵگر یه‌کێک نین و ئه‌زموونین و له ڕێگه‌ی ئهزموونهوە بڕیاره‌که دیاری ده‌کرێت، زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌کانی پێش کانت بڕیاره باوه‌کانی زانستی بیرکاریان له جۆری شیکاری له‌قه‌ڵه‌مداوه و بڕیاره‌کانی زانستی سروشتی، فیزیا و کیمیایان له جۆری " لێکدراو " له قه‌ڵه‌مداوه. به‌ڵام کانت ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ بڕیاری لێکدراو به‌رده‌وام پاش ئه‌زموونی نین.
کانت ده‌یه‌وێ بڵێ زۆر جار ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، بڕیار له لایه‌ک«لێکدراو و پێشیانه1» بێ، گه‌رچی بڕیاره‌کانی ئه‌زموونیی هه‌سته‌کی پاش ئه‌زموونییه2، ئێستا بڕیاری لێکدراویی پێشیانه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. کانت ده‌ڵێ: ئه‌م بڕیاره له بیرکاری و زانستی سروشتیدایه. کانت له کتێبی «ره‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی»، بریاری «لێکدراوی پێشیانه«ی له زانستی ژمێره و ڕسته‌کانی هێندسهدا ده‌بینێته‌وه. بۆ نموونه کاتێکه له زانستی ژمێرهدا ده‌ڵێین،(12 = 7 + 5) ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوی سه‌ره‌نج بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م ڕسته‌یه شیکاری نییه و لێکدراوه، چونکوو ژمێره‌ی 12 له ڕاستیدا نه لهژمێرهی 5 و نه له ژمێره‌ی 7 دا هه‌یه، به‌ڵکو زه‌ینی ئێمه چالاکه و له ڕێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی لێکدانی دوو ژمێره‌ی 5، 7 به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتووه.
به‌ڵام له لایه‌کی تر به هۆی ئه‌وه‌یکه ئێمه له‌م بابه‌ته زهینیهدا، له «ئه‌زموونی هه‌سته‌کی» که‌ڵکمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌م بڕیاره لێکدراوه پێشیانهیه. کانت لای وابوو، له زانستی سروشتی به‌تایبه‌تی له فیزیای نێۆتهن دا، ئه‌م بڕیارانه هه‌ن و له جۆری لێکدراویی پێشیانهن. بۆ نموونه کاتێک ده‌ڵێین «گۆڕانێ ماددەکه ڕاده‌ی مادده‌که به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه«. ئه‌مه بڕیاڕێکی شیکاری نیه، چونکه چه‌مکی«ماددە» له چه‌مکی«نه‌گۆڕ» ناکه‌وێته‌وه و پەیوەندی ئه‌م دوو چه‌مکه له هێزی لێکدراوی زه‌ین سه‌رچاوه ده‌گرێت، و لایەنێکی پێشیانهی هه‌یه، به‌بۆچوونی کانت،فیزیای نیۆتهن له قۆناغی به‌رزی خۆیدا به‌ڵگه‌مه‌نده، هه‌ربۆیه ئه‌مه هه‌بوونی بڕیاری لێکدراوی پێشیانه له‌م زانست‌دا ده‌سه‌لمێنێ.
دۆزینه‌وه‌ی(بڕیاری لێکدراوی پێشیانه)[3]، بۆپێکهێنانی سیسته‌می فهلسهفیکانت بایه‌خی ئه‌وتۆی هه‌یه. له‌سه‌ره‌تادا بۆ بیرکردنه‌وه و ورد بوونه‌وه له‌سیسته‌می کانت دا بڕیاری لێکداراوی پێشیانه سه‌ره‌ڕای ئه‌ویکه بۆ تێگه‌یشتن له زانستی بیرکردنه‌وه یارمه‌تیدره، بڕیارێکه وه‌کوو به‌ردی بناغه‌ی دیاریکردنی سنووره‌کانی زانینی مرۆڤ چاوی لێده‌کرێت. لێره‌دا پرسیارێک ئاراسته ده‌بێ، کانت چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی له‌م بڕیاره‌دا دیاریکردووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه گرینگه، پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد،بیرمه‌ندانی پێش کانت،«بڕیاری لێکدراویان» به پاشیانه و دوائه‌زموونی ده‌زانی، واته له‌م جۆره بڕیارانه‌دا پێویستی و هه‌مه‌کی بوویان دیارینه‌کردبوو. هه‌رکه فیزیای نێوته‌ن سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌ره‌نجی کانتی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، فیزیای نێوته‌ن، له‌ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر یاساکانی سروشتدانه گرتووه ونیۆتهن توانیبووی بنه‌مایه‌ک دابڕێژێ، له‌لایه‌ک له‌گه‌ڵ ڕاستیه عینیهکاندا یه‌ک ده‌گرێته‌وه وله لایه‌کی تریش عه‌قڵانییه و له‌گه‌ڵ یه‌کتر ته‌بان. یانی بڕیاری لێکدراو شوێنی یه‌کگرتنه‌وه و یه‌ککه‌وتنی بابه‌ته‌کانی عه‌ین وله لایه‌کی تریش بابه‌ته‌کانی زه‌ینه. واته عهینیبوونی بابه‌تێکی زه‌ینی له‌م ڕێگه‌یه‌وه دیاریده‌کرێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ میتۆدی کانت له‌گه‌ڵ دێکارت به‌راورد به‌که‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، له فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵخوازی دێکارتی، عه‌قڵ له خۆیدا بڕشت و توانای ئه‌و توی بۆ گه‌یشتن به زانین هه‌یه و هه‌ر زانینێکی عه‌قڵیش له خۆیدا تۆخمی عه‌ینی تێدایه، چونکوو دێکارت هه‌رله سه‌ره‌تادا، گریمانه‌ی خودایەکه فریوده‌ر ده‌سڕێته‌وه. پرسیاری دێکارت لێره‌دا، ئه‌نجامێکی میتۆدمهندانهی لێده‌که‌وێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر میتۆده‌که‌ی ئێمه ڕاست بێ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یکه ده‌ستمان به تێوری زانین ده‌گات، به‌ڵکوو له لایه‌کی تر، عهینیبوونی کەشفە زهینهکانی ئێمه دابین ده‌بێ، هه‌ربۆیه یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی زه‌ین و عه‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه، ئێمه مێتودێکی هه‌ڵه‌مان ڕچاوکردووه،به‌ڵام نابێ له بیرمان بچێ پرسی کانت، پرسی میتۆد نییه، وای دابنێین میتۆده‌که‌ی ئێمه ڕاست بێ و هه‌ڵه نه‌بێ، ئه‌بێ بزانین زانیاری و توانایی زه‌ینی ئێمه تاچ ئاستێکه، و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی چالاکی زهیینیهوه به‌ده‌ستمان هێناوه، تاچ ئاستێک عه‌ینییه و له‌گه‌ڵ ڕاستیدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کانت له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفێکی ئه‌زموونخوازی[4]وه‌کوو، هێوم به‌راورد بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ هێوم زه‌ینی مرۆڤی وه‌کوو، سه‌رچاوه‌یه‌کی چالاک و کاریگه‌ر چاولێ نه‌ده‌کرد، به گشتی وێنا زه‌ینیه‌کانی وه‌کوو، به‌رهه‌می «داتا ده‌رکییه‌کانی هه‌ست» چاولێ ده‌کرد و پەیوەندی نێوان وێناکانی عه‌ین له ڕێگه‌ی ئێنتباعهوه[5] گرێده‌دا. واته داتا هه‌سته‌کییه‌کان له ڕێگه‌ی ئێنتباعهوه وێناده‌کرێن و له زه‌ینی ئێمه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. له‌ڕاستیدا پرسی عهینیبوون بۆ هێوم گرینگ نه‌بوو. دیاره هێوم وای بۆ ده‌چوو ته‌نیا ڕاستیه ده‌ره‌کییه کانە که‌وا له له‌وحی زه‌ینی ئێمه‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، نه‌ک ئه‌ویکه زه‌ین بۆخۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌ر بابه‌تێک بناسێ.
متمانهیەک کە کانت به بڕیاری لێکدراوی پێشیانه هه‌یه‌تی، نه‌ک هه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونی دوریده‌خاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه دژ به بیروبۆچوونی عهقڵخوازهکانیش ڕاده‌وه‌ستێت و ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات هه‌ڵوێستی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێبازە فه‌لسه‌فییه‌که، واته عه‌قڵخوازی و ئه‌زموونخوازی ڕوونبکاته‌وه. دووفێرگهی فه‌لسه‌فی مودێڕن بریتین له:
1ـ عهقلخوازهکان: دێکارت، سپێنۆزا، لایبنیتز
2ـ ئه‌زموونخوازه‌کان : جۆن لۆک، بارکلی و هێوم. ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی باسه‌که له‌سه‌ر بڕیاره‌کان گرینگه، پێویستی و هه‌مه‌کی بوونە، وه‌کوو دوو خسڵه‌تی تایبه‌تی بڕیاره لێکدراوه پێشیهکان دهناسیرێن،ئه‌م بڕیاره به‌ستێنی سه‌ره‌کی عهینیبوونی مسۆگه‌ر کردووە. له‌ڕێگه‌ی«پێویستی و هه‌مه‌کی»،چه‌مکه په‌تییه‌کانی زه‌ینی ئێمه وه‌كوو،«هۆیه‌کی و ناوه‌ڕۆک» ڕێگه‌یان پێده‌درێ له‌گه‌ڵ داتا هه‌سته‌کییه‌کاندا یه‌ک بگرنه‌وه. که‌واته جیهانی زه‌ینی کاردانه‌وه‌ی جیهانی هه‌سته‌کی نیه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ری یه‌کخستنه‌وه‌ی «زه‌ین و عه‌ینه». و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆخۆی زانینی ئێمه له ئاستی تێگهێشندا دیاریده‌کا و له لایه‌ک فۆڕمی عه‌قڵی پێده‌دا و له لایه‌ک فۆڕمی عه‌ینی پێده‌دا و پاڵیشتێکه بۆ ئه‌وه‌یکه بەهای پێ‌بدا. دیاره له فه‌لسه‌فه‌ی کانت دا گرینگی دان به بڕیاری لێکدراوی پێشیانه، بایه‌خدان به نه‌فسی زانیاری مرۆڤه‌وه و دانانی پێوه‌رێکه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌هایه‌که ئه‌م بڕیاره هه‌یه‌تی. کانت له ڕێگه‌ی جێگیر کردنی ئه‌م ڕێسایانه، بۆ زانستهکانی وه‌کوو، بیرکاری یان زانستی سروشتی، نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتن به ده‌س دێنێ، به‌ڵکوو به های زانستهکانیشی پێ ده‌سه‌لمێنێ و زانینی مرۆڤی له‌م هه‌رێمه‌دا به به‌هادار لهقهڵهمداوە، و له ڕاستیدا له‌م ڕێگه‌یه‌وه هێزی ڕێسای باس‌کراو له " بڕیاری لێکدراوی پێشیانهدا" به گشتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانینی مرۆڤ ده‌خاته ڕوو. له ئه‌نجامدا ئه‌م پرسیاره‌ی که‌وا ده‌ڵێ، ئایا زانینی مرۆڤ له‌سه‌ر پرسیاره‌کانی مێتافیزیک به‌هادارن یان نا، ده‌بێ به پرسێکی سه‌ره‌کی:
ئایا له سه‌ر مێتافیزیک بڕیاری لێکدراوی پێشیانه ده‌درێت یان نا؟
ئه‌گه‌ر وڵامه‌که ئه‌رێنی بێ، ئه‌وه به‌های ئه‌م جۆره زانینه چ له زه‌ین و چ له عهیندا گارانتی ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵامه‌که نه‌رێنی بێ، ئیدی سنووره‌کانی مێتافیزیک به ته‌واویی له زانست دادەبڕێت و هه‌ر چه‌شنه ده‌ره‌کی بوون یان عهینیبوونی لێ زه‌رت ده‌بێت و له ئه‌نجامدا ئه‌بێ چاوپۆشی له‌وه بکه‌ین که‌وا به یه‌قین ده‌گه‌یین.
فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریکی کانت، پڕۆسه‌یه‌که، بۆ لێکدانه‌وه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌م بابه‌ته، واته لێکداونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به زانینی یه‌قینی سه‌باره‌ت به پرسیاره مێتافیزیکیهیهکانه.
«کانت ده‌ڵێ، بۆچوونی ئه‌زموونییه‌کان ڕاسته که‌وا ده‌ڵێن ههرزانینێک ئه‌زموونییه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ڕاست نازانێ ههرزانینێک له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌ربۆیه کانت به‌ره‌و زانینێکی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌زموون په‌ڵ ده‌کوتێ و ئه‌م زانینه‌ی به زانینی پێشیانه له‌قه‌ڵه‌مداوه و له به‌رانبه‌ر زانینی پاشیانه دایده‌نێ».
"هارتناک[6] " له کتێبه‌که‌ی خۆیدا بڕیاره‌کانی به‌م شێوه‌یه نیشان داوه، بڕیاری پێشیانه دوو جۆرن:
شیکاری پێشیانه
لێکدراو پاشیانه
جۆرێکی تر بڕیارمان هه‌یه له لایه‌ک لێکدراون و له لایه‌کی تر پێشانهن و به‌م شێوه‌یه نیشانی داوه :
شیکاری پێشیانه
لێکدراو پاشیانه
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یکه له‌م ڕه‌خنه‌یه تێبگه‌ین پێویستە له‌سه‌ره‌تادا بزانین، زانین لە لای مرۆڤ بە چ شێوەیەک مسۆگه‌ر ده‌بێت و مرۆڤ چۆن هه‌ست و تێگه‌یشتنی خۆی به‌کاردێنێ.
یه‌کێک له گریمانه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کانت ئه‌وه‌یه، بڕیار وتێگه‌یشتن لێک جیاوازن، هیچ کامیان پێکه‌وه گرێنادرێن. کانت دژایه‌تی هه‌لۆێستی عهقڵخوازهکانی کردووه که‌وا تێگه‌یشتنیان وه‌کوو بڕیاردانی پله‌خوار له قه‌ڵه‌مداوه و له‌لایه‌کی تر له به‌رانبه‌ر فه‌یله‌سووفه ئه‌زموونییه‌کان ڕادەوەستێ که‌وا بڕیاریان به هاوشێوه‌ی تێگه‌یشتن زانیوه، کانت جیاوازی نێوان بڕیار و تێگه‌یشتن له دوو هێزی جیاوازی زه‌ین واته تێگه‌یشتن و هه‌ست دا ده‌بینێته‌وه.(کۆرنێر)
له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا، پرسی پێکهاتنی زاینی مرۆڤ دوو شێوه‌ی هه‌یه. گروپێک بایه‌خیان به عه‌قڵ داوه و تاقمێکی تر بایه‌خیان به هه‌ست داوه. عه‌قڵییه‌کانی وه‌کوو؛ ئه‌فلاتوون، دێکارت،لایبنیتز و سپێنوزا هه‌ستیان به سه‌رچاوه‌ی زانین له قه‌ڵه‌مداوه، ئه‌مه ڕاسته له ڕوانگه‌ی ئه‌فلاتووندا هه‌ست هیچ نییه جگه له سێبه‌ر و ئه‌م سێبه‌رانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بابه‌تەکانی عه‌قڵن.[9] به بوچوونی ئه‌فلاتوون زه‌ین ئه‌بێ خۆی له هه‌ست داماڵێت و له ناوکۆی چه‌مکه هه‌مه‌کییه‌کاندا و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی بیرکاریه‌وه سه‌ره‌نجی بابه‌تی عه‌قڵی و جیهانی به‌رز بدا، تاکوو له ئه‌شکه‌وتی جه‌هل ده‌رباز بێت و به زانینی یه‌قینی[دڵنیا] بگات. دێکارت فه‌لسه‌فه و میتۆد خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای بیرده‌که‌مه‌وه[10] سهقامگیرکرد و هه‌روه‌ها بۆ پێکهێنانی زانینی به هادار و یه‌قینی هیچ بایه‌خێکی به هه‌ست نەدا و وێناکانی هه‌ست به لێڵ وپێڵ و بێ نرخ ده‌زانێ، و له ڕێگه‌ی به ناوه‌ڕۆک زانینی جه‌سته ناویی درێژبوونی پێده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری ناسینی عه‌قڵانی جیهانی هه‌ستپێکراوی ماددیی مسۆگه‌ر ده‌کات. گرووپی دووه‌م بیرمه‌ندانێکی وه‌کوو، جۆن لۆک و به‌تایبه‌تی هێومه که فاکته‌ری سه‌ره‌کی پێکهێنانی زانینی له هه‌ست دا بینیوه، مرۆڤ ئه‌وه‌ی له ژێر ناوی عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌دا مرۆڤ ده‌یناسێ، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌زموونی و هه‌سته‌کی هه‌یه. هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، له نێوان لایه‌نگرانی عهقڵخۆازی و ئهزموونخوازیدا، ناکۆکی و بۆشاییه‌ک هه‌یه و ئه‌م ناکۆکییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستێک که له سهرپرسی ناسینه.
گرووپی یه‌که‌م هه‌ست ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆسه‌ر تێگه‌یشتن و گرووپی دووه‌م، به‌پێچه‌وانه، تێگه‌یشتن ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆسه‌ر هه‌ست. گه‌رچی له نێوان ئه‌م دوو ڕێبازه‌دا هاوشێوه‌ییه‌ک ڕچاو ده‌کرێ. بۆ نموونه پێش خستنی هه‌ست یان تێگه‌یشتن له ئه‌نجامدا، یه‌کخستنه‌وه‌ی هەردوولایەنەکەی به دواوه‌یه. هه‌ڵوێستی کانت له‌م باره‌یه‌وه به ته‌واویی جیاوازه. ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره خۆی به لایه‌نگری ڤۆلف[11] ده‌زانی. هه‌ر وه‌کوو ڤۆڵف له نێوان هه‌ست و تێگه‌یشتن دا جیاوازی داده‌نێ،مەبەستی «تهباینە». هه‌ربۆیه ناکۆکی نێوان هه‌ست و تێگه‌یشتنی له پله‌ی زۆر بوون و که‌م بوونی لایه‌نێک به‌سه‌ر لایه‌نێکی تردا نه‌ده‌بینیه‌وه. کانت بۆی ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌و بڕیاری له تێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، تێکه‌ڵ به‌هه‌ست نابێ، و به‌گشتی زانیاری مرۆڤ له دوولایه‌نی به ته‌واویی جیاواز سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌ست و تێگه‌یشتن،وئه‌م دووبابه‌ته به ته‌واوی لێک جیاوازان و هه‌رکامیان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه. کانت بۆچوونی عهقڵخوازهکانی وه‌کوو، دێکارتی به ههڵهدهزانی که لایان وابوو تێگه‌یشتن ڕوون و ڕاشکاوه، و هه‌ست لێڵ و ناڕوونه. یان وه‌کوو فه‌یله‌سووفه لایه‌نگره‌کانی «ئه‌زموونخوازی»که‌وا، "داتا هه‌سته‌کییه‌کان "به‌ڕه‌سه‌ن ده‌زانن و به‌های پێده‌ده‌ن وهه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره زه‌ینیه‌کان به هه‌سته‌وه گرێده‌ده‌ن. کانت ده‌ڵێ، بیرکاری له و قۆناغانه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌ست پەیوەندی ساز ده‌کات، ڕوون و ڕاشکاوه، به‌ڵام میتافیزیک به‌هۆی پێوهندیەک به تێگه‌یشتنه‌وه هه‌یه‌تی،لێڵ و ناڕوونه. به پێچه‌وانه، له ئاکاردا چه‌مکه ڕوون و ڕاشکاوه‌کان له تێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، بۆنموونه چه‌مکی ئه‌رک به‌هۆی ئه‌وه‌یکه له‌هه‌سته‌وه سه‌رچاو ده‌گرن لێڵ و ناڕوونه. کانت چونکه هه‌ست و تێگه‌یشتنی لێک جیا کردووەته‌وه، هیچ کامیان پێکه‌وه‌گرێ نادا، هه‌ربۆیه دوو لایەنی پێشیانە بۆ ئه‌م مهبهستهدادهنێ.
لایەنی پێشیانەی تایبه‌ت به هه‌ست و لایەنی پێشینه‌ی تایبه‌ت به تێگه‌یشتن، له کتێبی«هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی په‌تیدا»جیا له یه‌ک لێکیان ده‌داته‌وه. شێوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی کانت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵ به دوو قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ، جارێک له ئایدیالیزمی ڕه‌ها[12] به‌ره‌و ڕێئالیزم[13] تێده‌په‌ڕێ و جارێکی تر هه‌ر له‌م ڕئێالیزمهوه بۆ گه‌یشتن به ئایدیالیزمی به‌رزه‌جێ[14] یان فه‌لسه‌فه‌ی به‌رزه‌جێ واته فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن " ڕه‌خنه‌یی"، تێده‌په‌ڕێ، ئه‌مه بناغه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی کانت پێک دێنی،: ئایدیالیزم ڕیالیزم فه‌لسه‌فه‌ی به‌رزه‌جێ.
بۆ تێگه‌یشتن له فه‌لسه‌فه‌ی کانت و شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و و هه‌روه‌ها ئه‌ومانا تایبه‌ته‌ی کانت بۆ وشه‌ی " به‌رزه‌جێ" که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ به ڕوونی تێبگه‌ین، لێره‌دا باس له هه‌ستی به‌رزه‌جێ[15] پرسێکه له ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌یشتن به دۆخێکی پێشیانە و هه‌مه‌کی زه‌رورییه، هه‌ربۆیه باسه فه‌لسه‌فییه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ست له لایه‌ک و تێگه‌یشتن له‌لایه‌کی تر کاتێک به هادارن، شێوازێکی به‌رزه‌جێ بگرینه پێش.
كانت وای بۆ ده‌چوو بۆ پێکهێنانی تیۆریی زانین دا، هه‌ست و تێگه‌یشتن به‌شدارن، گه‌رچی ئه‌م دوو لایەنە تێکەڵاو بە یەکتر نین. هه‌ربۆیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تیۆریی زانین له‌سه‌ره‌تادا باسه‌که به هه‌سته‌وه ته‌رخان ده‌که‌ین و ئه‌بێ ڕوونی بکه‌ینه‌وه ئەدراک چۆن سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
شوێن و کات، دوومه‌رجی پێشینه‌ی هه‌موو جووره هه‌ستێکن (دیاره پێ‌زانین به هه‌ر هه‌ستێک له شوێن و کاتی گونجاوی خۆیدا سه‌رده‌گرێت و به ده‌ر له شوێن و کات هیچ جۆره هه‌ستێک سه‌رناگرێ، ئه‌گه‌ریش سه‌ربگرێت ئێمه نازانین چییه). ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی کانت له‌سه‌ر شوێن و کات له‌گه‌ڵ فیزیای نیۆتهندا یه‌کده‌گرنه‌وه، ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی کانت جۆرێک سه‌لماندنی فه‌لسه‌فیانه‌ی فیزیای نیوتهنه.{هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌مدا نه‌گونجێ یان خۆی له زانست دوور ڕابگرێت و بایه‌خ به دهستکهوهتهکانی زانست نه‌دا ده‌وامی نابێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێنێ هه‌مووشتێک ئه‌بێ زانستی بێ، ئه‌و گرفتانه‌ی تووشی هێگل بوون هۆکارەکەی لەوێدا بوو، ئاگای له ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی سه‌رده‌می خۆی نه‌بوو، هه‌ربۆیه دیالێکتیک له بازنه‌ی ئایدیالیزمی زه‌ینیدا مایه‌وه و پاشان مارکس‌یش نه‌یتوانی ناکۆکییه نامهنتێقیهکانی ناو دیالکتیک چاره سه‌ربکات. واته له نێوان دژهوهستانی واقێعی و ناکۆکی دیالێکتیکی جیاوازی ئه‌وتۆیان دانه ناوه. له دژهوهستانی واقێعی[17] دا دوو بابه‌تی دژبه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌یه و دژ به یاساکانی ناکۆکی وههمانناسی ناجووڵنهوه، به‌ڵام له ناکۆکی دیالکتیکی[18]دا دووبابه‌تی لێکدژ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه له بابه‌تێکی تر واته سێنتێر، کۆ ده‌بێته‌وه دژ به یاسای ناکۆکی وههمانناسین.«موقن»
بۆچوونی کانت له‌سه‌ر شوێن ئه‌مه‌یه، شوێن مه‌رجی پێشیانهی هه‌بوونی شته ده‌رکییه‌کان و(عه‌ینن) وهه‌روه‌ها تێگه‌یشتنیه‌تی. به‌گشتی ئه‌وه‌ی ئێمه لێی تیدەگەین له‌ده‌ره‌وه‌ی سووژدایه و هه‌ر بۆیه له شوێنێک دایه. له‌سه‌رتادا واده‌رده‌که‌وێ شوێن چه‌مکێکه و به‌س، به‌ڵام خسڵه‌تی جیاوازیی شوێن لهمپهڕیکه له‌به‌رده‌م ئه‌ویکه وه‌کوو، چه‌مکێکی ئاسایی چاویی لێ بکه‌ین. "چه‌مک" له مانا مهنتێقیهکهیدا، وشه‌یه‌کی ده‌رهه‌سته، بۆنموونه وشه‌ی "مرۆڤ " چەمکێکه بۆ سه‌رجه‌م که‌سه‌کان به‌کاردێت،و لهدهرکهوتندا به‌ته‌واویی لێک جیاوازن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرین لایه‌نی ده‌رهه‌ستی چه‌مکه‌که‌یه و مه‌به‌ستمان ئهوکهسانهیهکه له ده‌ره‌وه‌یه و واقێعین. به‌ڵام وشه‌ی "شوێن" به‌م شێوه‌یه نییه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر شوێن له‌ت له‌ت بکه‌ین هه‌مدیسانه‌وه به‌شه‌کانی شوێن عه‌ینی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر وێناکهمان سنووردار و بڕاوه بێ. به‌ڵام شوێن چه‌مکێکه به سه‌ر به‌شی هاوشێوه‌ی خۆی دابه‌ش نابێ. ئهمهلهحاڵێکدایه هه‌ر به‌شێک له شوێن هاوشێوه‌ی به‌شه‌که‌ی دیکەیهتی، و مانای یه‌کێتی و یه‌کبوون ده‌گه‌ێنی، وهه‌ربۆیه شوێن چه‌مکێکی یه‌که وتهبایه وته‌واوی به‌شه‌کانی وه‌ک یه‌ک وان. هه‌متر وێنای شوێن له‌خۆیدا بێ سنور‌و بێ بڕانهوهیهو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شوێن له‌گه‌ڵ چه‌مکێکی ئاسایی‌دا به‌راوردبکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ناکۆکی زۆر ورزهوهندهی له نیوانیاندا هه‌یه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بڕوانینه چه‌مکی «مرۆڤ»، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌ر تاکه‌کان هێجگار زۆربن وتوانای ژماردنیمان نه‌بێ، ههمدیسانهوە تاکه‌کان بێ بڕاوه نین. یان زۆر بوونی دڵۆپی باران، مانای ئه‌وه نییه دڵۆپه‌کان بێ بڕاونهوهن و هه‌ر بۆیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵه به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که‌وا شوین، بابه‌تێکی یه‌که‌و بێ بڕانهوهیهو په‌یوه‌ست به یه‌که و به‌ش به‌ش نابێ. ئیدی شوێن وه‌کوو، چه‌مکێکی هه‌مه‌کی وێناناکرێت که‌وا له هه‌سته‌وه به شێوویهکی ده‌رهه‌ست بێنه ناو زین و به‌گشتی به سهرشتهکاندا باربێ. ئه‌بێ شوێن وه‌کوو، مه‌رجی پێشیانهی هه‌ست پێکردن چاو لێبکه‌ین. دیاره کانت به‌شێوه‌یه‌ک بیری ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاربی شوێن له‌پاش ئه‌زموون به‌دیی بێت و پێشیانه نه‌بێ، پێویسته هه‌رله‌سه‌ره‌تادا توانای ئه‌وه‌مان بێ لانیکه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن دا هه‌ستی پێبکه‌ین و دواتر به‌دستی بێنین و ئه‌مه‌ش شتێکی نه‌گونجاوه. که‌واته شوێن چه‌مکێکی ئاسایی نیه و له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئێمه‌دا لایه‌نێکی پێشینانه‌ی هه‌یه، ئایا شوێن وه‌کوو دێکارت باسی لێ ده‌کرد جه‌وهه‌ر و درێژبوونه‌وه‌یه؟ وڵامی کانت بۆ ئه‌م پرسیاره نهرێنیە. چوونکە وێنای جه‌وهه‌ر به ڕێکه‌وته‌وه به‌نده و تایبه‌تمه‌ندی یه‌که‌م خوازیاری تایبه‌تمه‌ندی دووهەمه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه شوێن وه‌ها بابه‌تێک نییه، ئێستا پرسیارێکی تر هه‌یه، ئایا شوێن و وێنایه‌کی زگماکییه؟ هه‌مدیسانه‌وه وڵامه‌که‌ی کانت نه‌رێنییه، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه شوێن وێنایه‌کی زگماکی و عه‌ینی و ده‌ره‌کی نییه، بیرێکی له‌م چه‌شنه ئێمه به‌ره‌ولای «ئایدیالیزمی ڕه‌ها» ده‌کێشێ، به پێچه‌وانه‌وه کانت ده‌یه‌ویست ئێمه به‌ره‌و «ڕیالیزم» یان واقێع و دهرهکیبوونی شوێن په‌لکێش بکات. دیاره کانت لای وایه به هۆی ئه‌وه‌یکه شته‌کان عهینین، که‌واته شوێن مه‌رجی پێشیانهی هه‌ر چه‌شنه ئەدراکێکە و له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌كی و زه‌روری و عه‌ینی ده‌رده‌که‌وێت. دیارە بۆچوونی کانت له سه‌ر شوێن ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، شوێن هه‌ستی پێده‌کرێت و نۆمێن[20] نییه و دیارده‌یه،[21] واته فینۆمێنه.
1. کات چه‌مکێکی ئه‌زموونی نییه، ئێمه چه‌مکی"کاتمان" له‌ڕێگه‌ی دهرههستکردنی ئه‌زموونه‌وه به‌ده‌س نه‌هێناوه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر کات له‌پێش دا وه‌کوو پێش گریمانه‌یه‌ک چاولێنهکهین، توانای گه‌ێشتن به ئه‌زموونمان لێ زه‌وت ده‌بێ. من دووشت که‌وا هاوکات ڕووده‌ده‌ن، یان یه‌کێکیان پێش له‌وه‌ی تر ڕووده‌دا ده‌بینم. ئه‌گه‌ر له پێشدا وێنایەکم له‌سه‌رکات نه‌بێ، توانای دیتن و تۆمار کردنی کاتم نابێ. ئه‌وسا چۆن بزانم مه‌به‌ست له‌وه‌یکه شتێک له‌دوای شتێکی تر دێت چییه؟ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ بۆکه‌سێکی تر شیبکه‌مه‌وه و له‌پێشدا نه‌زانێ کات چییه، هه‌وڵه‌کانی من ڕێگه به‌جێگایه‌ک نابا، له وه‌یکه بڵێم مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه، ڕووداوی یه‌که‌م سه‌ر هه‌ڵده‌دا و پاشان ڕووداوی دووه‌م به دوایدا دێت، ئه‌نجامێکی لێناکه‌وێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌یکه ئه‌وچه‌مکانه‌ی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرم بۆخۆیان چه‌مک گه‌لێکی کاتین[23] تێگه‌یشتن له شته ده‌ره‌کییه‌کان و هاته‌ریب بوونی ئه‌وان له‌ناوکۆی شوێنەوە به‌رهه‌مدێت. تێگه‌ێشتن له‌م به‌رده‌وامیه له‌ناو کاته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا، کاتیش هه‌روه‌کوو شوێن چه‌مکێکی پێشیانهیه. هه‌ربۆیه مه‌رجی هه‌مه‌کی و پێویستی هه‌ر چه‌شنه تێگه‌یشتنێکه، ئێمه کاتێک له شته‌کان تێده‌گه‌ین، به‌رده‌وامییه‌ک له نێوانیاندا بێت و ئه‌م بهردهدامیه پێویستی به کاته، کانت وشه‌ی کاتی به مانایه‌کی به‌ربڵاوتر له وشه‌ی به‌رده‌وامی به‌کارهێناوه،کاتیک له چه‌مکی به‌رده‌وامی تێده‌گه‌ین که‌وا له‌گه‌ڵ شته‌کاندا بێ، ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه، کات مه‌رجی پێشیانهی تێگه‌یشتنه و له هیچ ڕووێکه‌وه بابه‌تێکی ده‌رهه‌ست نییه.[24] کانت به‌ڵگه‌ی خۆی له‌سه‌ر شوێن و هه‌روه‌ها له سهرکاتیش به ڕاست له قه‌ڵه‌مده‌دا و کاتیش چه‌مکێکی ئاسایی نیه، که‌واته کات له خۆیدا چه‌مکێکی بێ بڕانه‌وه‌یه و زه‌ینی مرۆڤ توانایی ئه‌وه‌ی نییه سه‌ره‌تا و کۆتایی بۆ دابنێ، هه‌متر کات که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ تێگه‌یشتن له گۆران و خێرایی شته‌کان و که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ تێگه‌یشتنیان. هه‌ر گۆڕانێک له ناوکۆی کاته‌وه تێده‌په‌ڕێت.
ههرگۆرانێک له کاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه خسڵه‌تی جیاواز و ته‌نانه‌ت لێکدژیش ده‌درێته پاڵ شتێکی یه‌که. بۆ نموونه ئێستا که‌سێکی وه‌کوو Aده‌بینێ و له کاتێکی ترداAکوێره کاتێک ده‌ڵێین شتێک یان که‌سێک یان ته‌نانه‌ت چه‌مکێک گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه، واته دان به‌وه‌دا ده‌نێین له کاتی جۆربەجۆردا، خسڵه‌تێکی جیاوازی هه‌یه و ته‌نانه‌ت لێکدژیشن وله ڕێگه‌ی کاته‌وه ئه‌م خسڵه‌ته تایبه‌ته، خسڵه‌تێکی لێکدژ له زه‌ینی ئێمه‌دا لێک جیا ده‌کاته‌وه و گرێیان دەدا به بابه‌تێکی دیکه، هه‌ر ئه‌م گۆران و گۆڕانکارییه له‌شته‌کاندا عهینیبوونی کات ده‌سه‌لمێنێت و کات ئه‌گه‌ری گۆڕینی سه‌ر شته‌کان به‌دیی دێنی و ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه عه‌ینی بن، ئه‌وسا له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا کاتیش ئه‌بێ عه‌ینی بێ.
«کات وشوێن، پێکه‌وه ههلوومهرجێ پێشیانهی هه‌ستن و زانینی ئێمه به‌ره‌و ڕووی دیارده‌کان ده‌که‌نه‌وه.»
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م دیاردانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه عه‌ینی زاته‌کان نین، به‌هۆی عهینیبوونی کات وشوێن خۆیشیان عه‌ینی و واقێعین. کانت کات و شوێن وه‌کوو، بابه‌تێکی عه‌ینی چاوی لێده‌کات و هه‌ربۆیه خۆی له مه‌ترسی ئایدیالیزم دوورده‌خاته‌وه، و به جۆرێک خۆی به ئایدیالیزمی به‌رزه‌جێ یان فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌گه‌ێنێ. ڕاسته کات و شوێن تا ڕاده‌یه‌ک هاوشێوەی یه‌کترن ، به‌ڵام جیاوازییه‌ک له نێوانیاندا هه‌یه. شوێن هاوتایی شته‌کانه و کات به ردهوام بوونیانه، شوێن سێ سووچ و لایه‌نی هه‌یه، به‌ڵام کات یه‌ک سووچ و لایه‌نی هه‌یه. شوێن به‌ستراوه به بابه‌ته ده‌ره‌کییه‌کان و ئه‌مه له حاڵێکدا شوێن بەندە به بابەتە ناوه‌کییه‌کان، شوێن وه‌کوو فۆڕمی شته‌کان له‌ناو کاته‌وه و به شێوه‌یه‌کی ناوه‌کی دێته ناو زه‌ین، چونکوو هه‌ر بابه‌تێکی ناوه‌کی فۆرمێکی کاتی هه‌یه و سنوورداره.
«کات و شوێن دوو سه‌رچاوه‌ی زانینن و پێکه‌وه به شێوه‌یه‌کی پێشیانه زانینه لێکدراوه جۆربەجۆرهکانی ئێمه لێکده‌ده‌نه‌وه، به‌و شێوه‌ی که‌وا له بیرکاری په‌تیدا شهوودی شوێن و پەیوەندییه‌کانی نموونه‌یه‌کی ڕوون و دره‌وشاوه‌مان پێده‌ده‌ن، به وردی ئه‌بێ بڵێین شوێن و کات پێکه‌وه،فۆڕمه په‌تییه‌کانی ئەدراکەکانن، و ڕسته لێکدراوه پێشیهکان پێک دێنن.»
له کۆی ئه‌م به‌شه‌دا، وه‌بیری دێنینه‌وه، هه‌ندێک له تۆێژه‌ران، به‌رهه‌مه‌کانی کانتیان لێکداوه‌ته‌وه وتوویانه، کانت له به‌شی هه‌ستی بهرزهجێدا له کتێبی «هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی په‌تی» ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به شوێن و کات وتوویه‌تی، له‌گه‌ڵ به شه‌کانی دیکەی کتێبه‌که واته «شیکاری به‌رزه‌جێ» تاڕاده‌یه‌ک لێک جیاوازان، چه‌نکوو له به‌شی یه‌که‌مدا، شوێنی پێش خستووه و له به‌شه‌که‌ی تردا، کاتی پێش خستوو، به‌ڵام ئه‌بێ به‌وردی شی بکەینه‌وه له هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا پرسه‌که یه‌کێکه و بۆچوونی کانت له‌سه‌ر شوێن و کات نه‌گۆڕدراوه و هه‌ر ئه‌وه‌یه باسمان لەسەرکرد. له به‌شی" هه‌ستی بهرزهجێدا"، پرسیاره‌که لێکده‌درێته‌وه به‌ڵام وێنای شته‌کان له تیگه‌یشتندا چۆنه و کاتیگۆرییەکانی کامانه‌ن؟
دیاره بۆچوونی کانت به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی فه‌یله‌سووفه "ئه‌زموونخوازه‌کان" له‌ڕیگه‌ی هه‌ست و زانینی مرۆڤه‌وه سه‌رناگرێ، جگه له هه‌ست، تێگه‌یشتن، له ڕێگه‌ی چه‌مکه په‌تییه‌کانی خۆیه‌وه، زانینی مرۆڤ پێک دێنێ. بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، کانت بابه‌ته‌که له دوو ڕێگه‌وه لێکده‌داته‌وه.
یه‌که‌م له‌ڕێگه‌ی مێتافیزیکه‌وه، دووهه‌م له‌ڕێگه‌ی مه‌نتیقیه‌وه و ناویی «مه‌نتیقی به‌رزه‌جێی»داوه‌ته‌پاڵ. واده‌رده‌که‌وێ باسه مێتافیزیکییه‌که‌ی کانت جۆرێک وه‌سف کردنه، بۆنموونه «هه‌تاو له‌به‌رد ده‌دات و به‌رده‌که گه‌رم ده‌کات» ئه‌گه‌ر مه‌بستی ئێمه وه‌سفی دیارده‌کان بێت و ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ین له سنووری خه‌به‌ر تێپەڕ نەبێ، له‌ڕاستیدا ئێمه نه‌مان ده‌توانی چه‌مکی هۆیه‌کی لێکبده‌ینه‌وه و بهڵگهمهندیشی بکه‌ین، به‌ڵکوو هه‌ر له قۆناغی وه‌سفدا ده‌مێنینه‌وه، و له ناوه‌ڕۆکی پرسه‌که هه‌نگاوێک له مێتافیزیک تێنه‌په‌ڕیوین. ته‌نیا له مه‌نتێقی بهرزهجێدایه، پرسی هۆ و هۆکرد ئاراسته ده‌بێت و هه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه له‌سه‌ر پەیوەندی هۆ و هۆکرد ده‌کۆڵینه‌وه. مێتافیزیک وه‌کوو ئه‌وه وایه بڵێین له جیهاندا هۆیه‌ک هه‌یه، به‌ڵام له لێکۆڵینه‌وه‌ی بهرزهجێدا، ته‌نیا باسه‌که له سه‌ر وه‌سف یان خهبهردانێک له هه‌بوونی هۆیه‌کی له جیهاندا خۆمان قه‌تیس ناکه‌ین، به‌ڵکوو باسه‌که‌مان تایبه‌ته به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی و چه‌ندێتی هۆیه‌کی. ئیدی لێره‌دا باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه «هه‌تاو به‌رده‌که گه‌رم ده‌کات» به‌ڵکوو باسه‌که ئه‌وه‌یه، به چ شێوه‌یه‌ک له نێوان هه‌تاو و گه‌رم بوونی به‌رده‌که له زه‌ینی ئێمه‌دا پەیوەندیه‌کی هۆیه‌کی سازده‌کات و ئه‌م پەیوەندیه شیاوی تێگه‌یشتنه، و لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌ڵوێستی کانت له‌سه‌ر فه‌یله‌سووفه ئه‌زموونییه‌کان به‌تایبه‌تی، هیۆم ڕوون و ئاشکرایه. هیۆم، وه‌کوو فه‌یله‌سووفێکی ئه‌زموونی، له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌دا، چه‌ند پرسی له‌سه‌ر هۆیه‌کی وروژاند به شێوه‌یه‌ک کە پێش هیۆم فه‌یله‌سووفه‌کان هێنده سه‌رنجیان پێ نه‌دابوو. هیۆم به پێچه‌وانه‌ی جۆن لۆک، فه‌یله‌سووفی ئه‌زموونیی پێش خۆی، هۆیه‌کی وه‌کوو، بابه‌تێکی ده‌ره‌کی چاولێکرد و هۆیه‌کی به زه‌ینی و ناوه‌کی له‌قه‌ڵه‌مده‌دا، هێوم هۆیه‌کی وه‌کوو بابه‌تێک چاو لێده‌کرد له خۆیدا هیچ پێویستیه‌کی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت عه‌ینی یان ده‌ره‌کیش نییه، ئه‌مه زه‌ینی ئێمه‌یه به هۆی نزیک بوونه و وێک‌چوونی نێوان بابه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا خوو به ئێنتباعێک ده‌گرێ، که له زه‌ینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته‌ی له زه‌یندایه، له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین ته‌با ده‌بن و و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان وه‌ک یه‌ک وایه.
کانت ڕه‌خنه‌ی هیۆم له جۆن لۆکی[26] به ڕاست زانیوە، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌که هیۆم له سه‌ر هۆیه‌کی پشت ڕاستی ده‌کاته‌وه، په‌سه‌ند ناکات. کانت ئه‌م به‌ڵگه‌یه به ڕاست نازانێ هه‌ر وه‌کوو لۆک سه‌رچاوه‌ی هۆیه‌کی له شته‌کاندا نابینێته‌وه که‌وا وێناکهمان ئه‌وه بێ عهینیبوونی له زه‌ینی ئێمه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه، یان وه‌کوو هێوم، هۆیه‌کی وه‌کوو خوو یان عاده‌تێکی زه‌ینی لهقهڵهمبدەین و هه‌روه‌ها پێویستی عهینیبوونی لێ داماڵین. کانت ده‌ڵێ:
«کاتێک کە خۆر له بهردهکهدهدا و به‌رده‌که گه‌رم ده‌بێ، بڕیارێکمان داوە له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه که باسی له هۆیه‌کی کردووە و ئه‌مه‌ش بڕیارێکی لێکدراویی پێشیانهیه»، واته ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوەی گرتووە، له‌گه‌ڵ چه‌مکێکی په‌تی پێشیانهدا له پێش ئه‌زموونی ئێمه‌دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه. دیاره لێره‌دا هۆیه‌کی له لایه‌ک چه‌مکه و له لایه‌کی تریش عه‌ینی و ده‌ره‌کییه. که‌واته زه‌ینێکه له په‌یوه‌ندی نێوان هۆیه‌کی تێده‌گات، ههربۆخۆیشی عهینیبوونی گارانتی کردووە و ئێمه لێڕه‌دا له ڕێگه‌ی مێتافیزیکه‌وه هۆیهکیمان وه‌سف نه‌کردووه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی به‌رزه‌جێیانه، پەیوەندی نێوان عه‌ین و زه‌ین به گشتی، به جۆریک کە تێگه‌یشتن ده‌ستی که‌وتووه سه‌لماندووه. باسه‌که له‌سه‌ر هۆیه‌کی و ئه‌وه‌ی کانت سه‌باره‌ت به هۆیه‌کی که‌شفی کردووه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یکه،کانت سه‌ره‌تایه‌ک بۆ شیکاری تێگه‌یشتنی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رزه‌جێیانه به‌ده‌س بێنێ. گه‌ر وابێ چه‌مکی هۆیه‌کی، ئیدی چه‌مکێکی په‌تی نییه، له ڕێگه‌ی پەیوەندی نێوان عه‌ین و زهنیه‌وه پاساوی بده‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه تێگه‌یشتن له ڕێگه‌ی داتا هه‌سته‌کییه‌کان، له چه‌مک گه‌لێکی په‌تی وه‌کوو، ناوه‌ڕۆک، یه‌کێتی، ڕێکه‌وت و هتد... بۆ بڕیاردان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، ئه‌م چه‌مکه په‌تییانه مه‌رجی پێشیانهی هه‌رکام له‌م بڕیارانه له‌سه‌ربابه‌ته‌کان کە بە کاتیگۆری ناودێرکراوە و لە دوانزە کاتیگۆری پێکهاتوون.
په یوه ندی