- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی سێهەەم)
وەرگێڕ :سەعیدکاکی
کاتیگۆرییەکانی کانت
پێش ڕیزکردنی کاتیگۆرییه دوانزه لایه‌نه‌که‌ی کانت پێویسته، ئه‌م خاڵه ڕوونبکه‌ینه‌وه، کاتیگۆرییه‌کانی کانت هاوشێوەی کاتیگۆرییه‌کانی ئهرهستۆن و جگه له‌مه‌ش هیچ پەیوەندییه‌کیان پێکه‌وه نییه.
کاتیگۆرییه‌کانی ئه‌ره‌ستۆ، فۆڕمهکی و له مانایه‌کی تردا پاش ئه‌زموونین، واته له ئه‌زموونه‌وه سه‌ر چاوەیان گرتووە، مه‌نتیقی فۆڕمهکی له ڕێگه‌ی ده‌رهه‌ست کردنی مادده‌کان و ناوه‌ڕۆکی ئه‌زموونه‌وه به‌رهه‌مدێت. مه‌به‌ستی ئه‌م مه‌نتێقه ئه‌وه‌یه؛ به‌ڵگه‌کانمان سازگاریهکی مه‌نتێقی پێوه دیاربێ و مافی ئه‌وه‌شمان بێ، به شێوه‌یه‌کی مه‌نتقی، گوزارەی جۆربەجۆر بهعهمهڵ بێنین. به‌ڵام مه‌نتێقی به‌رزه‌جێ ئاماژەیە به چه‌مکه‌کانی تێگه‌یشتن و بایه‌خ به هه‌لوومه‌رجی به‌کارهێنانی مه‌نتێقی ده‌دا. دیاره بۆچوونی کانت ئه‌مه‌یه، تێگه‌یشتن له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا هێزی داهێنه‌رانه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه بڕیاری لێکدراو له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان ده‌دا و دووه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌یکه، ئه‌م بڕیارانه له‌سه‌ر بنه‌مای کاتیگۆرییه پێشیانەکان به‌دی دێت، واته لایه‌نێکی هه‌مه‌کی و زه‌روری له خۆده‌گرێ، که‌واته عهینیبوونی ڕوون و ئاشکرایه. له‌م ڕوانگه‌وه ده‌رده‌که‌وێ مه‌نتێقی فۆڕمهکی، مۆرکی عهینیبوونی پێوه دیارنییه و له‌گه‌ڵ بابه‌ته واقێعیهکانیشدا یه‌ک ناگرنه‌وه. مه‌نتێقی فۆڕمهکی پشت به ئه‌سڵی ههمانناسی tautologyویاسای نه‌بوونی ناکۆکیNON- contradiction ده‌به‌ستێ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌ربڕینێکی ههمانناسیانهی هه‌یه.
و هه‌ربۆیه له سه‌رجه‌م ئه‌و پێوانەانهی له‌م مه‌نتیقه‌دا هه‌یه، پەیوەندی نێوان چه‌مکه‌کان له جۆری گونجاندنه و ئه‌نجامی به‌ڵگه‌کان، هه‌ر له‌سه‌ره تاکاندا خۆی گونجاندووه.وەکوو، AB,BA" ولهم جۆره پێوانەیهدا زه‌ین بابه‌تێکی نوێ نادۆزێته‌وه و بڕیارێکه له ئه‌نجامدا ده‌رده‌که‌وێ، ناوڕۆکێکی عه‌ینی لێناکه‌وێته‌وه، به‌ڵام له مه‌نتیقی بهرزهجێدا کانت له‌به‌رانبه‌ر پێوانەی فۆڕمهکیدا، ڕاده‌وه‌ستێت وپشت به یاسای نه‌بوونی ناکۆکی نابهسێ. هه‌ربۆیه بڕیاره‌که‌ی به‌پێی کاتیگۆری پێشیانهیهو بابه‌ته عه‌ینییه‌کان پێکه‌وه گرێده‌دا(مجتهدی:1385، 42 ).
ئه‌م به‌شه له شیکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌جێ، مه‌نتیقی زه‌ینی پێده‌وترێت و دووبه‌شی لێ ده‌که‌وێته‌وه:
1ـ شیکردنه‌وه 2ـ دیالێکتیک "جه‌ده‌ل"
مه‌به‌ست له شیکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌جێ، شڕۆڤەی بڕیاره زانستیه‌کانه، یانی بڕیاره لێکدراوه پێشیانەکان. لێره‌دا هه‌ستیش دووبه‌شی لێده‌که‌وێته‌وه: 1ـ شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کان 2ـ شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکان
به‌ڵام شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکه‌کان سێ به‌شی لێده‌که‌وێته‌وه:
1ـ گه‌ڕان له‌چه‌مکه زهینهکانی نێوان ئه‌و دیاردانه‌ی له کات و شوێندان و پەیوەندیه‌کی زه‌روری وههمهکی سازدهکەن، کانت ئه‌م چه‌مکانه‌ی به کاتیگۆری ناوبردووه.
2ـ ئه‌م کاتیگۆریانه، به‌هایه‌کی پێشیانه یان عهینیان له‌گه‌ڵ دیارده‌کاندا هه‌یه، کانت ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی به هه‌ڵهێنجان یان " ده‌رهێنانی" کاتیگۆریهکان ناوبردووه.
3ـ کاتیگۆرییه‌کان چۆن له‌گه‌ڵ دیاردهکاندایهک ده‌گرنه‌وه و کانت ئه‌مه‌ی به «سیگمای[1] به‌رزه‌جێ» ناوبردووه. به‌ڵام شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکان، مانای دۆزینه‌وه‌ی یاسا زانستیه‌کانی سروشتی په‌تی ده‌گه‌ێنێ و هه‌ل دهڕهخسینێ تاکوو کاتیگۆرییه‌کان له‌وێدا به‌کار بهێنرین. دابه‌ش بوونی فۆڕمی مه‌نتێقی بڕیاره‌کان، هه‌ر له کۆنه‌وه باو بووه، به‌ڵام ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ی کانت له به‌شی کاتیگۆرییهکاندا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ جیاوازه. کانت دابه‌ش بوونی بڕیاره‌کانی وه‌کوو، بابه‌تێکی نه‌گۆڕ و ڕه‌ها چاو لێده‌کرد، هه‌روه‌ها له به‌شه‌کانی دیکەی بیرکردنه‌وه‌ی وه‌کوو؛ فه‌لسه‌فه‌ی ئاکار و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نجامه‌کی و ته‌نانه‌ت له ئاینیشدا به‌کاریده‌هێنا(کۆرنێر، 1380 : 179).
بابەت |
|
کاتیگۆرییەکان[2] |
هەمەكی universal تەوايی مرۆڤەكان دەمرن هەندەكیParticular هەندێك لە مرۆڤەكان دەمرن تاكێتی Singular سۆقڕات فەيلەسووفە |
Quantity چە ندێتی |
يەكێتیunity زۆرينە Plurality گشتێتی totality |
١.ئەرێنی affirmative هەر مرۆڤێك دەمرێ. ٢.نەرێنی negative وەها نييە سوقڕات بمرێ. ٣. مەعدوول infinite وەهايە كە سوقڕات ناماددييە |
Quality چۆنێتی |
بوون، ڕاستیreality سەلب negation براوە، سنووردارlimitation |
٤.بابەتی categorical سوقرات مرۆڤە ٥.مەرجی پەيوەست Hypothetical ئەگەر مرۆڤ دادپەروەر بێ سەر دەكەويت. ٦.مەرجی جياكار disjunctive يان يۆنانيەكان دادپەروەرن يان ئاڵمانییەکان |
Relation پەيوەندی |
ناوەڕۆك Substance هۆيەكی Causality هاوبەشی Community |
٧.گومانی Problematic بۆی هەيە لە مانگ دا زيندەوەر هەبێ. ٨. سەلماندنی assertoric زەوی بە دەور خۆر دەسووڕێتەوە ٩.پێويستی (زەرورەت) Apodictic پێویستە مرۆڤ دادپەروەر بێ |
Modality جيهەت |
شیاوەکی Possibility بوون و نەبوون existence – non existence پێويستی (زەرورەت) و ڕێکەوت Necessity-Contingency |
لێکدانه‌وه‌ی کاتیگۆرییەکانی کانت[3]
1ـ جیاوازی نێوان سه‌لب ومهعدوول له‌وه‌دایه، هه‌ر بڕیارێکی فۆرمه‌کی یان ئه‌رێنییه وه‌کوو، "هه‌رمرۆڤێک ده‌مرێ" یان سه‌لبه، وه‌کوو ئه‌وه‌یکه،"وه‌هانییه سوقڕات بمرێ "و بڕیاری مهعدووله وه‌کوو ئه‌مه‌یه کە ده‌ڵێین: "به‌م شێوەیه که‌وا سۆقڕات نامرێ".(کۆرنێز، 180)
به‌ڵام لێره‌دا پێویسته، چه‌ند خالێک روون بکه‌ینه‌وه، کانت به چ شێوه‌یه‌ک له‌م گوزارانه، کاتیگۆرییەکانی ده‌رهێناوه. بۆنموونه، گوزارەی «هه‌موو مرۆڤێک ده‌مرێت[4]» هه‌موو مرۆڤێک له بارهەڵگری مردن هاوبه‌شن. ئه‌م گوزاریە، کاتێک ڕاسته، له‌سه‌ر بنه‌مای کاتیگۆریی یه‌کێتی سازدرابێ.
گوزارەی هه‌نده‌کی: چونکه زۆربه‌ی تاکه‌کانی بابه‌تی هه‌نده‌کی لهبارهەڵگردا هاوبه‌ش نین، واته هه‌ندێک له مرۆڤه‌کان فه‌یله‌سووفن و هه‌ندێکی تریان فه‌یله‌سووف نین، ڕاست بوونی ئه‌م گوزاریه له‌سه‌ر کاتیگۆریی زۆرینهدامهرزراوه، به‌ڵام له گوزارەی تاکێتی دا، کاتێک بابه‌تێک به سهرکهسێک دا بار ده‌بێ، مه‌به‌ستمان سه‌رجه‌م که‌سه‌که‌یه، و له گوزارەی ئه‌رێنیدا، بارهەڵگر باس له ڕاستی بابه‌ته‌که ده‌کات، واته ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که ڕاست نه‌بێ گوزارەکه هه‌ڵه له‌ئاو ده‌رده‌چێ، هه‌ربۆیه گوزارەی ئه‌رێنی پێده‌ڵێین.
گوزارەی نه‌رێنی، ئه‌بێ بارهەڵگر له بار زه‌وت بکرێت، واته ڕه‌تدانه‌وه‌ی بارهەڵگر له بابه‌ته‌که مه‌رجێکی پێویسته بۆ گوزاره نه‌رێنیه‌که، که‌وا ئێمه له‌م گوزارە نه‌رێنییه‌دا دۆزیمانه‌ته‌وه.
به‌ڵام له گوزارەی مهعدوولهدا، ئێمه مانای نه‌رێنی دهدهینهپاڵ بابه‌ته‌که بۆنموونه، نه‌فس ناماددییه و باری گوزارەکه له ڕێگه‌ی بارهەڵگرەکه سنووردار ده‌بێ، که‌واته گوزارەکه له‌سه‌ر کاتیگۆری بڕاوه دامه‌زراوه هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه کانت، کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتن ده‌دۆزێته‌وه. له‌بیرمان نه‌چێ کاتێک کە کانت، باسی بوون ده‌کات، مه‌به‌ستی بوونی ده‌ره‌کی یان هه‌ست نییه، لێره‌دا بوونێکی مه‌نتیقی مه‌به‌سته و ئه‌ویش پێویسته چه‌ند خالێک له‌سه‌ر ڕیزی بڕیاره‌کان ڕوونبکه‌ینه‌وه.
1ـ له گرووپی یه‌که‌می کاتیگۆرییهکاندا، واته چەندێتی و چۆنێتی، چونکە له‌گه‌ڵ هه‌ست پێکردندا پەیوەندی هه‌یه، پێکه‌وه به‌کاریان دێنین. چەندێتی باس له ڕاده‌ی درێژبوونه‌ی دیارده‌کان ده‌کات، به‌ڵام چۆنێتی باس له پله‌ی زۆربوون و که‌مبوون دیارده‌کان ده‌کات. کانت ئه‌م دوو کاتیگۆریه، به به‌رهه‌می کاتیگۆرییەکانی بیرکاری ناودێری کردووە، به‌ڵام له‌م دوو کاتیگۆریهدا، گه‌ڕان وگۆڕان یان زانستی سروشتی به‌رهه‌مدێت.
بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی باسه‌که جێگه‌ی خۆیه‌تی بڕیاره‌کانی مه‌نتێقی فۆڕمهکی کانت و ئه رهستۆ پێگه‌وه لێکبده‌ینه‌وه و پێکه‌وه به‌راوردیان بکه‌ین.
1ـ کانت ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ره‌ستۆدا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی خشته‌ی بڕیاره‌کان یه‌کێکه و ئه‌ویش دامه‌زراندنی خشته‌ی بڕیاره‌کانه. به‌ڵام جیاوازی خشته‌ی کاتیگۆرییەکانی ئه‌ره‌ستۆ له‌وه‌دایه، باس له تۆخمی به‌رز ده‌کات و له‌ژێر ناویی ئه‌م خشته‌یه‌دا سه‌رجه‌م بار و بارهەڵگرەکانی تێدا گونجاندووه، به‌ڵام خشته‌ی کاتیگۆرییەکانی کانت ، باس له ئه‌رکی مه‌نتیقی یان پەیوەندی نێوان بابه‌ته‌کان و بارهەڵگرەکانە،که‌واته کاتیگۆرییەکانی ئه‌ره‌ستۆ ئهنتۆلۆژیکین، شته‌کان و ڕووکه‌شه‌کان ڕێک ده‌خاتەوە. به‌ڵام کاتیگۆرییەکانی کانت زه‌ینین و مه‌به‌ستی ڕێک خستنی بڕیاره‌کانی عه‌قڵه.
2ـ کانت ڕه‌خنه‌ی له ئه‌رستۆ گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که، کاتیگۆرییەکانی له ڕێگه‌ی ئێستقڕا و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی په‌یڤه‌وه به‌ده‌س هێناوه. کانت ڕه‌خنه‌یه‌کی تریشی له ئه‌ره‌ستۆ گرتووه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه، کاتیگۆرییەکانی کات و شوێن، هه‌سته‌کین و عه‌قڵی نین.
به‌ڵام هه‌ڵهێنجانی کاتیگۆریهکان و سه‌لماندنی عهینیبوونیان له‌م ڕێگه‌یه‌وه ڕوونده‌بێته‌وه که‌وا ئێمه به یارمه‌تی کاتیگۆرییه‌کان، دیارده‌کان یه‌ک ده‌خه‌ینه‌وه، هه‌ربۆیه له‌ڕێگه‌ی کاتیگۆرییه‌کان، له نێوان دیارده‌کاندا، پەیوەندیه‌کی زه‌روری و هه‌مه‌کی ده‌سه‌لمێنین و شته‌کان بوونێکی سه‌ربه‌خۆیان پێده‌درێ. که‌واته دیارده‌کان ئه‌بێ له ژێرناوێکی یه‌که واته(زه‌ین)دا جێگیر بن و له‌م سه‌روبه‌نده‌دا کرده‌ی ڕێکخستن سه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌زموون، یان هه‌ستی ده‌رون به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردادێت. که‌واته یه‌کگرتنه‌وه یان ڕێکخستنی شته‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌کی زه‌ینه و ئه‌م کرده‌یه تێکه‌ڵ به ئاگامه‌ندی عه‌قڵی په‌تی ده‌بێت و لهژێرناویی ئاگامه‌ندی «من بیرده‌که‌مه‌وه» باسی له‌سه‌رده‌کات و مه‌به‌ستی کانت له‌م ده‌ربڕینه ئه‌وه‌یه، ئه‌بێ بیرکردنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئاگامهندییهکانی من ده‌رکه‌وێت. که‌واته له ئه‌سڵی بیرکردنه‌وه‌دا، یه‌کێتی پێویست بۆ تێگه‌یشتن هه‌یه و ئه‌ویش «من بیردهکهمهوهیه» و عه‌ینی تێگه‌یشتنه، تێگه‌یشتن وه‌کوو هێزێک ئه‌رکی ئه‌ویه، له نێوان بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌تێک و هه‌روه‌ها له نێوان دیارده‌کاندا پردی پەیوەندی سازبکات.
کاتیگۆرییه‌کان عهینین و هه‌ربۆیه دوو هۆکارن بۆ سازدانی بابه‌ته‌کانی ئه‌زموون و هۆکارێکی تری شهوودن intuition))[5]. که‌واته کاتیگۆرییه‌کان عهینین، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه دوو هۆکارن بۆ دابینی بابه‌ته‌کانی ئه‌زموون، و هۆکاریکی تری شهوودن (تێگه‌یشتن)، هه‌ربۆیه کاتیگۆرییه‌کان به‌بێ مادده‌ی هه‌سته‌کی مانا و چه‌مکی خۆیان له کیس ده‌ده‌ن و به‌تاقی ته‌نیا نابن به بابه‌تی ئۆبژه و هه‌ربۆیه له مانا زگماکه‌کانی "ئه‌فلاتوون"، " دێکارت "، "لایبنیتز" ناچن و پەیوەندییه‌کی په‌تیان هه‌یه و بۆ یه‌ک خستنه‌وه یان نهزمدان به دیارده‌کان به‌کارده‌هێنرێن. که‌واته به بێ هه‌ست، تێگه‌یشتن کوێره هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا کانت یه‌کگرتنه‌وه‌ی نێوان هه‌ست و تێگه‌یشتن له سووژه‌دا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مه له‌حاڵێکدایه،"دێکارت "و دێکارتییهکانی وه‌کوو: "لایبنیتز" و"سپێنۆزا" ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه وه‌کوو،بنه‌مایه‌ک به‌خوداوه گرێیدهدهن. کانت چۆن کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ داتا ههستهکیهکاندا یه‌ک ده‌خاته‌وه؟ کاتیگۆرییه‌کانی تێگه‌یشتن ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داتا ههستهکیان یه‌ک ناگرنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر کاتیگۆرییه‌ک، له‌گه‌ڵ کاتیگۆری ئەدراکی تایبه‌تی خۆیدا ده‌گونجێ و له‌گه‌ڵ کاتیگۆرییه‌کی تر یه‌ک ناگرنه‌وه. که‌واته ههرکاتیگۆرییهک، سیگمایهکی تایبه‌تی هه‌یه و به‌کارهێنانی ڕاستی ئه‌و کاتیگۆریه ده‌سه‌لمێنێ. لێره‌دا کانت باسی له دوو جۆر هێزی خه‌یاڵ کردووە، کانت ده‌یه‌وێ کاتیگۆرییه‌کان له‌ڕێگه‌ی سیگما و وهێزی خه‌یاڵه‌وه به‌سه‌ر عهیندا باربکات و له‌م ڕێگه‌وه زانین یان مه‌عریفه دەستەبەر بکات. که‌واته کانت باسی له دوو هێزی خه‌یاڵ کردووە. یه‌که‌میان چالاکه و ئه‌وتریان کارتێکراو و ناچالاکه. هێزی خه‌یاڵی کارتێکراو، پشت بە یاساکانی ئێنتباع و وێناکان دەبەسێ. به‌ڵام هێزی خه‌یاڵی چالاک له نێوان هه‌ست وتێگهیشتندایه، چونکه له لایه‌ک له تێگه‌یشتن ده‌چێت و له لایه‌کی تر هاوشێوه‌ی هه‌سته. مه‌به‌ستی کانت ئه‌وه‌یه، له ڕێگه‌ی هێزی خه‌یاڵی چالاکه‌وه سیگماکانی ههرکارتیگۆرییهک دیاری بکات و ئه‌م سیگمایانه میتۆدێکی ههمهکین، بۆ ئه‌وه‌یکه کاتیگۆرییه‌کان به شێوه‌یه‌کی هه‌سته‌کی له زه‌یندا وێنا بکه‌ن. بۆ پلان داڕشتن و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م سیگمایانه پێویستیمان به فۆڕمی هه‌ستی پێشیانه واته کات هه‌یه و کاتیش، مه‌رجی شهوودی ناوه‌کی و ده‌ره‌کییه، که‌واته بۆ ههرکاتیگۆرییهک، سیگمایهکی تایبه‌ت هه‌یه و به‌م شێوەیە لێکدەدرێنەوە:
یه‌که‌م:سیگمای[6] چەندێتی، ژمێره‌یان ڕاده‌ی کات دیاریده‌کات، هه‌ر بۆیه سه‌رجه‌م دیارده‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک له کاتی گونجاو‌دا ڕووده‌دن(یان به‌رده‌وامی له‌کاتدا). وێنای ئه‌م به‌رده‌وام بوونه، له ڕێگه‌ی خستنه سه‌ریی له‌ته هاوبه‌شه‌کانی کات له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌رهه‌مدێت. که‌واته سیگمای هه‌مه‌کی، سه‌رجه‌م ساته‌کانی کات وسیگمای هه‌نده‌کی، به‌شێک له ساته‌کانی کات،و سیگمای تاکێتی، ساتێکی یه‌که له کاتدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
دووه‌م: سیگمای چۆنێتی،مانای له کاتدا بوون یان له ده‌فری کاتدا بوون ده‌گه‌ێنێ، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه،ههردیاردهیهک خۆی له کاتدا گونجاندووه،ئه‌م دیارده‌یه، له‌خۆیدا باس له چۆنێتی ده‌کات، که‌واته سیگمای بوون پڕکردنه‌وه‌ی کاته. له‌و ڕووداوانه‌ی ڕووده‌ده‌ن،هه‌ربۆیه، سیگمای سه‌لب، داماڵینێ کاته له ڕووداوه‌کان و سیگما[7]ی عدوول کاتێک ڕووده‌دا، ڕووداوه‌که ناتەواو بێ، واته هه‌سته‌که به ئه‌نجامی خۆی نه‌گه‌یشتبێ.
سێیه‌م: سیگمای پەیوه‌ندی، سیسته‌می به‌رده‌وامی له کات دایه، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه دیارده‌کان به شێوه‌ی جۆراوجۆر کاته‌کان پڕده‌که‌نه‌وه، هه‌ندێک له‌و دیاردانه ده‌مێننه‌وه هه‌ندێکی تر نامێننه‌وه و بزر دەبوون و هه‌ندێکی تر هاوکات ڕووده‌ده‌ن. که‌واته سیگمای ناوه‌ڕۆک، ماننه‌وه له کات دایه و سیگمای هۆیه‌کی، وێنای به‌رده‌وام بوونی نهزمپێدراو له کات دایه و سیگمای هاوبه‌شی،هاوکات بوونی ڕووکه‌شه‌کانی دوو ناوه‌ڕۆک له‌کات دایه.
چواره‌م : سیگمای جیهه‌ت، جێبه‌جێ بوون و مسۆگه‌ر بوون له کات دایه، به‌هۆی ئه‌ویکه دیارده‌کان له‌هه‌رکاتێک دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕووبده‌ن، یان ئه‌وه‌یکه له کاتێکی تایبه‌تدا ڕووده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش بوونی ڕاسته‌قینه‌یانه، یان ئه‌وه‌یکه له ته‌واوی کاته‌کاندا ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش جۆرێک له زه‌روره‌ته. که‌واته له ڕێگه‌ی سیگما زه‌ینیه‌کان – و کرده‌یه‌کی له ناکاوی وزه‌ی خه‌یاڵه‌وه، ئێمه ده‌توانین کاتیگۆرییه هه‌مه‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ دیارده هه‌سته‌کی و ههندهکیهکاندا یه‌ک بخه‌ینه‌وه.
که‌واته مه‌بەستی کانت لهڕیزیی کاتیگۆرییه‌کان ئه‌وه‌یه، هه‌رکام له‌و سێ گرووپه، واته کاتیگۆری یه‌که‌م باس لهمهرجێک ده‌کات و له کاتیگۆری دووه‌مدا، مه‌رجدارێتی و له کاتیگۆری سێیه‌مدا، له ئه‌نجامی تێههلکێشی«مه‌رج» و «مهرجدارێتیه» و ئه‌مه‌ش مانای هێز و توانای داهێنانی کاتیگۆرییه‌کان ده‌گه‌ێنێ. به گشتی هه‌وڵی کانت له باسه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر مه‌نتێقی به‌رزه‌جێ، به‌پێچه‌وانه‌ی لایه‌نگرانی مه‌نتێقی فۆڕمهکی ئه‌وه نییه بیر له‌گه‌ڵ خودی بیرکردنه‌وه‌دا یه‌ک بخاته‌وه، به‌ڵکوو له ڕاستیدا توانای هێزی تێگه‌یشتن و به‌شداربوونی له ناسیندایه و هه‌روه‌ها به جۆرێک دیاریکردنی عهینیبوونێکه دیارده کان به‌ده‌ستی دێنن.
کانت لای وایه سیگماکانی هێزی خه‌یاڵ هێنده توانایان نییه، دیارده‌کان له‌گه‌ڵ عهیندا یه‌ک بخه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌یکه کرده‌ی سیگماکان بزواندن و هاندانی کاتیگۆرییه‌کی دیاریکراوه، بێ ئه‌وه‌یکه پاساوێک بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ئه‌م کاتیگۆریانه بێنێته‌وه، که‌واته جگه له سازدانی بڕیارێکی لێکدراویی پێشیانه، کارێکی گونجاویی له ده‌س نایه‌ت و ئه‌م بڕیارانه، بنه‌ماکانی تێگه‌یشتنی په‌تین، له‌سه‌ره‌تادا کانت ئه‌وانه‌ی لێکداوه‌ته‌وه تاکوو، هه‌لوومه‌رجی به راوردکردنی عه‌ینی سیگماکان دیاری بکات، هه‌نووکه ئاسانه بنه‌مای زانستی سروشتی په‌تی به شێوه‌یه‌کی پێشیانه، یاسای لێده‌ربێنین، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه، ڕیزی کاتیگۆرییه‌کان، ئێمهبهرهولای ڕیزی بنه‌ماکان، ڕێنوێنی ده‌کات، که‌واته بنه‌مایه‌ک بۆ کاتیگۆرییەکانی چەندێتی هه‌یه:«سه‌ره‌جه‌م ئەدراکەکان چەندێتییهکی درێژبوونی هه‌یه«، به هۆی ئه‌وه‌یکه ئەدراکەکان له ده‌فری کات و شوێندان و کات و شوێن، بۆخۆیان بابه‌تی چەندێتی درێژ بوونه‌وه‌ن. له‌سه‌ر کاتیگۆرییەکانی چۆنێتی، بنه‌مایه‌ک هه‌یه. واته له‌سه‌رجه‌م دیارده کاندا شتێکی ئۆبژێکتیڤ و خاوه‌ن ڕاده‌ی توندی هه‌یه، واته کاتیگۆری چۆنێتی خاوه‌ن زنجیره‌و پله‌ن، و به هۆی کاریگه‌ری پله جۆربەجۆرهکانی له‌سه‌ر هه‌سته‌کانی ئێمه‌دا هه‌ستی جۆربەجۆر لای ئێمه ساز ده‌بێ. ئه‌مه دوو ئه‌سڵێ بیرکارین و زانستی سروشتی لێده‌ردێت. هه‌رکام له کاتیگۆرییەکانی پەیوەندی، خاوه‌ن چه‌ندین بنه‌مان:
بنه‌مای یه‌که‌م :«ناوه‌ڕۆک له گۆڕانی دیارده‌کاندا به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه‌و ڕاده‌که‌ی که‌م و زۆر ناکات»
به‌هۆی ئه‌وه‌یکه ناوه‌ڕۆک له لایه‌نی بوونه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردانایه‌ت، که‌واته که‌م وزۆری ڕاده‌که‌ی نه‌گونجاوه.
بنه‌مای دووه‌م: هه‌رگۆڕانێک به پێی یاسای هۆیه‌کی ڕووده‌دا، دیارده سه‌ره‌تای هۆیهکییه، دیارده ئه‌نجامی هۆکرده.
3ـ سه‌رجه‌م ناوەڕۆکهکان به شێوه‌یه‌کی هاوته‌ریب له شوێندا هه‌ستیان پێده‌کرێ و له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، کاریگه‌ریه‌کی به‌رانبه‌ریان هه‌یه.
ئه‌م بنه‌مایانه هیچ نین جگه له ده ربرینی پەیوهندهی کاتی نێوان دیارده‌کان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یکه کات بابه‌تێکی پێشیانهیه، که‌واته سروشت نه‌ک له چوارچێوه‌ی ئه‌م پەیوەندیانهدا ده‌ناسرێت،به‌ڵکوو خۆیان جگه له‌م پەیوەندییانه شتێکی ترنین، واته یاساکانی فیزیا، له‌گه‌ڵ یاساکانی تێگه‌یشتنی په‌تی مرۆڤدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه. کانت کاتیگۆری پەیوەندی به «وێک‌چوونی ئه‌زموونی[8]» ناودێری کردووه.
بنه‌ماکانی کاتیگۆری جیهه‌ت
1ـ کاتێک دیارده‌ێک سه‌رده‌گرێ، که له‌گه‌ڵ ههلوومەرجی فۆڕمه‌کانی پێشیانهی ئه‌زموونی هه‌سته‌کیدا یه‌کبگرنه‌وه.
2ـ کاتێک دیارده هه‌یه و سه‌رده‌گرێ که‌وا له‌گه‌ڵ هه‌لوومه‌رجه ماددییه‌کانی ئه‌زمووندا سازگاربێ.
3ـ ئه‌و دیاردانه‌ی که به پێی هه‌لوومه‌رجی گشتی ئه‌زموون، له‌گه‌ڵ بابه‌تی عه‌ینی دا یهکدهکهونهوه و نه‌بوونی دژ به‌و ههلوومهرجەیه، پێویسته بوونی ببێ.
که‌واته ئه‌م بنه‌مایانه ئه‌وه ده‌گه‌ێنن، هه‌بوونی به‌خت و ئێقباڵ و هۆیه‌کی له‌سروشتدا چاو به‌ستووانه نییه، هه‌ر شتێک له سروشتدا مه‌رجێکی هه‌یه و به‌پێی زه‌روره‌تێکی عه‌قڵی ڕووده‌ده‌ن، که‌واته بنه‌ماکانی پەیوەندی و جیهه‌ت، پەیوەندی شته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردایه و هه‌روه‌ها پەیوەندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزی تێگه‌یشتندا دیاریده‌که‌ن، ئه‌وانه دوو بنه‌مای چالاکن، واته بنه‌ماکانی گۆڕان و جووڵه له یاساکانی سروشتدا له‌سه‌ر ئه‌م دوو بنه‌مایه بناغه‌یان داڕشتووه.
ههرلێرهدایه شۆڕشی کۆپێرنێکی کانت بۆئێمه ڕوونده‌بێته‌وه، به‌ڵگه که‌ی کانت ئه‌مه‌یه؛ شته‌کانی به پێی زه‌ینی مرۆڤ ڕێک خستووه‌ته‌وه و دژ به‌و بۆچوونه‌ی ڕابردووه، که‌وا زه‌ینیان له‌گه‌ڵ شته‌کاندا یه‌ک ده‌خسته‌وه. هه‌ندێک تیڕامان له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی کانت، بۆمان ده‌رده‌خا، کانت نه‌یویستووه زانستی نۆێ به شێوه‌ی فه‌یله‌سووفه ئه‌زموونخوازه‌کان دا بڕێژێته‌وه، له ڕاسیدا کانت به یارمه‌تی مه‌نتیقی به‌رزه‌جێ، زانستی به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌کی و له ڕیگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له فیزیای نێوته‌ن پاساوی داوه.
کانت له‌به‌شی«هه‌ستی به‌رزه‌جێ» و «شێکاری بهرزهجێدا»، پلانێکی هه‌مه‌کی بۆ پۆلێنبه‌ندی زانست داڕشتووە : بنه‌ما چوارلایهنهکانی کانت سێ جۆر یاسای زانستی لێده‌که‌وێته‌وه:
1ـ یاساکانی بیرکاری به‌گشتی ههمهکین، به‌ڵام له ڕاستیدا نابنه هۆی دیاریکرنی بابه‌تێک و هه‌ر بۆیه لایه‌نێکی مه‌نتیقی و بیرکاریان هه‌یه.
2ـ ئه‌و یاسایه‌ی باس له چەندێتی دیارده‌کان ده‌کەن، ئامانه یاسای «بیرکاری ـ فیزیان». وهه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه بیرکاری له فیزیادا به‌کار دێت و ئه‌گه‌ری پێواندنی چۆنێتی دیارده‌کان بەرههمدێنێت.
3ـ یاسایەک کە به‌ته‌نیا له فیزیادا به‌کار ده‌هێنرێت، ده‌ربڕی پەیوەندییه هۆیهکییهکانه، یانی پەیوەندییه‌کی هه‌مه‌کی و پێویسته که له کاتدا وله نێوان دیارده‌کاندا ساز ده‌بێ،ئه‌م یاسایه وه‌کوو پێش گریمانه‌یه‌ک به‌کاردێنێ به بێ ئه‌وه‌یکه له‌ناو یه‌کتردا بتوێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر له لایه‌نی مێژووییه‌وه، ئه‌م ڕیزبه‌نده سێ لایه‌نییه، قۆناغێک له بیرکردنه‌وه‌ی زانستی و تیۆری ناسینی مێتودمهندانهی خۆر ئاوامان پێ نیشیان ده‌دا و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌گه‌ڵ میتۆدی دێکارتی به‌راوردی بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ لای دێکارت یاسای به‌هادار بوونی زانست، له‌ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه دیارده‌کرێ، و به‌هۆی ئه‌وه‌یکه لای دێکارت بیرکاری به‌ته‌واویی لایه‌نێکی عه‌قڵانی هه‌یه، وله سه‌ر هه‌موو زانسته‌کانه‌وه ڕاده‌وه‌ستێ هه‌ربۆیه وه‌کوو بنه‌مایه‌ک له هه‌نده‌سه، مێکانیک و فیزیادا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن.
لای دێکارت ڕێسای دیاریکردنی به‌های زانست عه‌قڵییه، چونکوو بیرکاری لایه‌نێکی عه‌قڵانی هه‌یه.
هه‌ر زانستێک زنجیره پله‌یه‌کی هه‌یه و له زانستێکی تر دا ناتوێته‌وه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر له بیرکاری بۆ زانستێک که‌ڵک وه‌ربگرین، ئیدی له ناو زانستێکی دیکه‌دا ناتوێتوه. یانی ئه‌بێ بابه‌ت و میتۆدی تایبه‌تی هه‌ر زانستێک بپارێزرێت،[ لێره‌دا کانت تووشی یاسای تێکه‌ڵاوکردن نابێتەوە چونکه بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی له‌سەر فیزیای نێوته‌ن دامه‌زراندووه،هه‌ربۆیه ڕوونی و ڕاشکاوی پێوه دیاره و تووشی یاسای ناکۆکی نابێ].
ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی مۆدێرنیته لێک بده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، پڕۆسه‌ی مۆدێرنیته له‌سه‌ر سێ کۆڵه‌که ڕاوه‌ستاوه، یه‌که‌م سیاسه‌تی مۆدێرن، دووه‌م، فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن و گرینگ تر له‌مانه زانستی مودێڕن بە تایبەتی فیزیای مۆدێڕنه، که‌واته گالێلۆ و نێوته‌ن له فیزیادا و کۆپێرنیکۆس له فه‌له‌کناسیدا بناغه‌ی جیهان بینییه‌کی نوێیان داڕشت و به‌ته‌واویی زانستیان له‌ژێر کۆنه‌په‌رستی ئاییندا ده‌رهێنا. هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێڕنی دێکارتی و به‌تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونی، جۆن لۆک و تیۆری زایننی کانت گه‌شه‌یان بهمۆدێرنیتهدا و شێوازی بیرکردنەوەیان گۆڕیی.
ئه‌وه‌ی کانت له‌سه‌ر زانست باسیکردووه و ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی مێژووییه‌وه سه‌ره‌نجی بده‌ین، گۆڕانێکی شیلگیرانهی ساز کرد و به‌هێزترین به‌ڵگه‌یە تاکوو ئێستا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی پاش زایهن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی زانستی ئه‌زموونی هاتووه‌ته ئاراوه. فه‌یله‌سووفه‌کانی پيش کانت لایان وابوو، زانستی یه‌قینی له ئه‌زموون ناکه‌وێته‌وه و له لایه‌ن عه‌قڵه‌وه پاوانکراوه، هه‌ربۆیه زانست میتۆدێکی مه‌نتیقی فۆڕمهکی هه‌یه. هه‌ر له‌ڕێگه‌ی" ئۆرگانوونی نوێی"،فڕانسیس بەیکهن، مێتۆدی ئێستقڕایی له‌باتی پێوانە جێگیر کرد. گالیلۆ و نێوته‌ن، زانستیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون دامه‌زراند و بهپێویستان زانی یاساکانی زانست، به‌بێ بهڵگههێناونهوه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی عه‌قڵانی بیرکارییانه دایبمه‌زرێنن. به‌ڵام کانت ئه‌م ئیشەی له ئه‌ستۆ گرتووە و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌زموونه‌وه و به‌یارمه‌تی کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتن ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌لمێنی. جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌ی کانت ناوی ئایدیالیزمی به‌رزه‌جێی داوه‌ته‌پاڵ له ڕاستیدا هیچ نییه جگه له‌وه‌یکه ڕوونیبکاته‌وه،«سه‌ره‌تا و بنەمای زانست له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوەی گرتووە، به‌ڵام ئه‌زموونی زه‌روری بنه‌مایه‌کی پێشیانهی هه‌یه، که‌واته بیرکردنه‌وه‌ی زانستی کانت دووبنه‌مای هه‌یه:
1ـ سروشت خاوه‌ن یاسا‌و نهزمهو ئه‌مه‌ش یاسایه‌کی لێکدراوی پێشیانهیه.
2ـ یاساکان زه‌ینین.
به‌ڵام ئه‌بێ بزانین بیرکردنه‌وه و ته‌نانه‌ت زانست گۆڕانیان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌بێ له‌و ئاڵووگۆڕانه‌ی له‌سه‌ر زانست و بیرکردنه‌وه‌دا ڕووده‌ده‌ن ئاگاداربین، گه‌شه‌کردنی بۆچوونه‌کان مانای ئەوەیە بیرکردنەوەکان زیندوون، هه‌ر ئایدیولۆژیاییهک، یان بیرکردنه‌وه‌یه‌ک، ڕێز له‌گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م نه‌گرێت و به نه‌گۆڕیی بمێنێته‌وه، پێشن ناکه‌وێ و تووشی ئالۆزیی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی بیرناکه‌نه‌وه، یان له‌جیهان بینییهکانیاندا تووشی دۆگما ده‌بنه‌وه، یان که‌سێک ده‌په‌ره‌ستن و ڕێز له ئایدیۆلۆژیه‌ک ده‌گرن که‌وا فڕی به‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌وه نییه، و له ناو بازنه‌ی بیر‌و بۆچوونی ڕۆمانتیکیدا، هه‌رده‌م په‌ل بۆ ڕابڕدوو ده‌کوتن، به بێ ئه‌وه‌یکه ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن وبیناسن و بزانن ڕابردوو چي بووه و ئێستاچی پێویسته. هه‌رله‌م سه‌روبه‌نده‌دا بوو فیزیای کوانتۆم درزی خسته ناو فیزیای دوگمی نێوته‌ن و ئه‌مه‌ش خه‌سارێکی مه‌عریفی بۆ فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریکی کانت ساز کرد.
[1]. schema
[2]. Categories
[3]ـ وةر طيراو لة كتيَبي ئايدياليزمیی ئالَماني، نووسيني : قاسمي زاكر زادة، ل 54.
[4] لێکدانەوەی لۆژیکی گوزارەی(هه‌موو مرۆڤێک ده‌مرێ) بەم شێوەیە: هەموو(هەمەکی)،مرۆڤ(بار،بابەت)،دەمرێ(بارهەڵگر).
[5]ـ مه‌به‌ست له وشه‌یintuition ـــAnschaungتاڕادیه‌ک له‌گه‌ڵ وشه‌ی wahrnehmung " تێگه‌یشتن و هه‌ست پێکردن و تێگه‌یشتن په‌تی هاومانایه. هه‌ربۆیه شهوود intuitionمانایه‌کی عێرفانی ده‌گه‌ێنێ و ئه‌مه له‌حاڵێکدایه مه‌به‌ستی کانت جۆرێک له تێگه‌یشتنه.(کۆرنێر)
[6]. Schema
[7]ـ مه‌به‌ستی کانت له سیگما، ڕه‌وتێکی زه‌ینی یه، یان ڕێسایه‌کی هه‌مه‌کییه، به‌جۆرێک کاتێگۆرییه‌کی هه‌مه‌کی پێک دێنێ و به‌سه‌ر دیارده هه‌سته‌کییه‌کاندا باری ده‌کات.
[8]ـ وێکچوونه‌کانی ئه‌زموونیی عه‌ینی analogies of objective experience، مه‌به‌ستی کانت له‌وشه‌ی ئانالۆگ ته‌مسیل نییه به‌وجۆره‌ی له بیرکاریداکهڵکی لێوه‌رده‌گرن. له‌بیرکاریدا وشه‌ی analogies به گوزارەیەک ده‌ڵێن چه‌ندایه‌تی دیاریده‌کات. لێره‌دا مه‌به‌ست دیاریکردنی لایه‌نی شاراوه‌یه وه‌کوو، دۆزینه‌وه‌ی هۆی هۆکردێک، کانت ده‌ڵێ، بنه‌مای پێشیانهی تێگه‌یشتنی په‌تی له‌گه‌ڵ کاتێگۆری پەیوەندی و لایه‌نی کاتی‌دا به‌کار دێت.
په یوه ندی