- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
دەربارەی خۆراگری کۆبانی
دەربارەی خۆراگری کۆبانی
نووسەر: مەنسورتەیفوری
یەکێک لە دروشمەکانی خۆپیشاندەرانی شاری " ئامەد" کە دژی سیاسەتی گەمارۆدانی شاری کۆبانێ هاتبوونە
سەر جادەکان و راستەوخۆ روبەرووی پۆلیسی تورکیا و چالاکانی داعش/حیزبوڵای تورکیا دەبوونەوە ئەمە بوو :" چیدی هیچ شتێک وەک
رابردوو نابێت".
ئەم درۆشمە جودا لە کارکردی وەک درۆشم، هەڵگری
رەهەندێکی دیکەیە بۆ کات، بۆ دابەشکردنێک لە نیوان کاتی سیاسەت و کاتی واقیعدا، لە
نێوان کاتێکدا کە خۆی بەردەوام وەک تەنیا کاتی هەبوو و ئەگەردار، وەک تاکە شێوەی
ژیان بە سه رەماندا دەسەپێنێت و کاتێکدا کە چیدی دەزانین نابێت و ناکرێت هیچ شتێک
وەک رابردوو بێت، کە کاتی سیاسەتە. ئەم کاتە کاتی لەتکردنە، کاتێکە شانس خۆی
دەردەخات، شانسی و بەختی جۆرێکی دیکەی
ژیان و بیرکردنەوە لە سیاسەت. ئەم بەختە ناوی کۆبانێیە، هەر چۆن جارێک وەک
شۆڕشی دژی په هله وی خۆی بە سەر خەڵکی کوردستاندا دەکاتەوە و ناوەکەی و شێوەی
کردوەیی سانسەکە دەبێتە شورای شارەکان، شتێک وەک شانۆی خەڵک کە تێیدا ئیمکانی
یەکسانی خۆی دەردەخات بەلام لە گەل کۆبانیدا ئەوانەی شانوکه یان بە جیهێشت ، لە
کۆبانێ وە هاتنەوە ناو شار بۆ ئەوەی بیپارێزنەوە.
لەوەتەی ئەو شوێنەی جیهان کە ئێمەی تێدا دەژین و
کوردستانی تێدا هەڵکەوتووە، تەنیا دوو بژاردەمان دەخرێتە بەردەست: یان دەوڵەتێکی ئایینی یان دیکتاتۆرێکی سەربازی،
کە دەتوانین لە هاوکێشەی ئەلمۆرسی و ئەلسیسیدا لە میسر دایبڕێژین، یان هاوکێشەی
ئاتا تورک و ئەردۆغاندا، سەدەیەک زیاترە پێمان دەلێن کە تەنیا بژاردەتان
هەڵبژاردنە لە نێوان ئەلمۆرسی و ئەلسیسدا، لە نێوان ئاتا تورک یان ئەردۆغاندا،
بەڵام چرکە هەیە ئەم جەغزە بە رواڵەت ئەبەدییە دەشکێت و بۆ ساتێک دەبینین شێوەی
دیکەی ژیان و فۆرمی دیکەی هاوژیانی کۆمەڵایەتی مۆمکینە، ئەم چرکە چرکەی سیاسەتە،
چرکەیەک دەبینین دەکرێت هیچ شتێک وەک رابردوو نەبێت. ئەزموونی
ئێمە وەک کورد لە رۆژهەڵات تژییە لەم چرکە: شوورای
شارەکان. لە سەر وەختی شۆڕشی دژه په هله وی دا لە پڕ ئەم
ناوچە پڕ دەێت لە توانانی داهێنانی فۆرم، دەزگایەک کە بەرە بەرە بە هۆی گەورەبوونی
ئەزموونی شورای گەرەکەکانەوە لە دایک دەبێت شوورای شارەکانە، دامەزراوەیەک کە نە
لە دۆخی پادشاییدایە و نە درێژکراوەی سیستمی سوننەتیی ئیدارەدانی کۆمەڵگاشە نه
سیستمێکی هێراشیکە و نوێنەرەکانی ئاگاکانی چینی بۆرژوای شارین کە دەستیان لەگەڵ
دەزگا ئەمنیەتیەکانی وەک ساواک تێکەڵە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەم فۆرمە نوێیە دەوڵەتی
بۆرژوازیش نییە، فۆرمێک نییە خەڵکان لە سیاسەت دەربکاتەوە و پێیان بلێ :" خەڵکینە شۆرش تەواو بوو و برۆنە ماڵێ" بەڵکوو پێیان دەڵێت کە ئەرێ دەتوانیت فۆرمی دیکە
دابهێنیت و جێگر یان ئەلترناتیڤێک بە جیهان زیاد بکەیت، شتێک زیاد بکەیت بە جیهان
کە پێشتر نەبووە، شتێک کە پێشتر لە دەستووری جیهاندا بەو جۆرەی هەیە وەک نەکردە
وێنا و سەیر کراوە و کەچی ئیستە کردەکی و مومکینە، ئەم چرکە چرکەی سیاسەتە، چرکەی
سیاسەتە وەک داهێنان، داهێنانێک لە دەرەوە ی ئەو بازنە ئەبەدییەی دووپاتبوونەوە لە
نێوان ئەلمۆرسی و ئەلسیسیدا، لە نێوان بەشار ئەسەد یان داعشدا، ئەمە ئەو شوێنەیە
خەڵک تێیدا خۆی دەردەبڕێت، هەر ئەم چرکەشە کە هەر مانایەکی شوورا بە حەتمی
رووبەرووی پیوەندیی بە لێڤیاتان یان هەمان دەوڵەت دەکاتەوە، واتە فۆرمی ژیانی
هاوبەشی داهێنەرانە و خەڵکی ناتوانێت بەشێک بێت لە لێڤیاتان یان دەوڵەت، ئەویش بەو
مانا کلاسیکەی کە لە جیهانی روژ هه لاتدا ئەزموون دەکرێت کە خولخواردنە لە نێوان
دو جۆر تۆتالیتاریزمدا، ئایینی یان سەربازی.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای شۆڕشی دارووخانی
پاشایه تی ئەو فۆرمەی کە شۆرش بە خۆی دەگرێت دەبێتە شوورا، کە رێک لە دەرەوەی
لێڤیاتانە و بۆیە لیڤیاتان ناتوانێت قەبوول بکات هیچ شتێک لە دەرەوەی جەستەی
ئەوەدا بێت، بۆیە ناچار هاتنی لیفیاتان و نەمانی شوورای شار یەک مانا وەردەگرن و شار چۆل دەکری.
بەڵام چما ئەم ئایدیا، ئەم ئایدیای شکاندنی
بازنەی هەمیشەیی هەڵبژاردن لە نێوان دوو فۆرمی باوی تۆتالیتاریزمدا، کەی سیاسەتێک
هەبێت دەشکێت و ئەمجارە ئەم بەختە لە کۆبانێوە سەرهەڵدەدات، لەویوە خه لک دێتەوە
ناو شار بۆ ئەوەی ئێمە و رابردوو ئاشت بکاتەوە و پێمان بڵێتەوە کە هەمیشە رێگەیەکی
سێهەم هەیە، رێگەیەک لە دەرەوەی ئەو دووپاتبوونەوە ئەبەدیەوە کە ئەم بەشەی جیهان
گرفتاریەتی، رێگەیەک لە دەرەوەی جەستەی لێڤیاتانەوە کە تەنیا ژیانی ئەگەردار و
مومکین بە ژیانی نیوە دەوڵەت دەزانێت.
کۆبانێ مەترسیدارە هەرو ەک جیگاکانی تریش مەترسیدار
بوو، چونکوو نیشان دەدات دەکرێت لڤیاتان قەبووڵ نەکەیت و هەمیشە دەکرێت بیر لە
داهێنان بکەیتەوە و داهێنانەکە بپارێزیت، پێت نیشان دەدات ئەو فۆرمانەی کە پێمان
پێشنیار دەکرێت، کە نمونەکەی هاویشتنی چارەنووستە چه ند ساڵ جارێک لە توێی
لاپەڕەیەکدا بۆ نێو سندووقێک کە دیسان لڤیاتانی لێ دێتە درەوە، چەندە ناراستن و
چەندە خەریکی دەرکردنی ئێمەن لە جیهان. بویه کوبانی مەترسیداره چونکوو دەکەویتە دەرەوەی
جەستەی لڤیاتانەوە.
ئەوانەی ئەم چرکە دەژین و بڕوای پێدەکەن،
ئەوانەی لە دنیا بەو جۆرەی هەیە رازی نین و بەرژەوەندیەکانیان بە بەشداری لە
هاوکێشە نایەکسانەکانیەوە نەبەستراوە دەتوانن لەم چرکە تێبگەن، دەتوانن ببینن کە
جۆری دیکە ژیان مومکینە و دوای ئەمەشە کە ناتوانن جارێک دیکە بگەڕێنەوە بۆ دەخەکەی
پیشوو، ناتوانن پێی رازی بن، بۆ ئەمەشە ئەوان دەبێ خۆیان رێک بخەن بۆ ئەوەی دنیا نەگەرێتەوە
بۆ پێشتر، بەڵام ئەگەر تەنانەت لەو جەنگەشدا بشکێن، خۆیان دەزانن کە ئەوان
مرۆڤەکانی دوێنێ و پێرێ نین، بەڵکوو شتێک روویداوە و ئەوانەی وەک سووژە و بکەری
ژیانی خۆیان بانگ کردووە و پێی گوتوون کە چیدی نابێ هیچ شتێک وەک پیشوو بێت، ئەمە
ئەو شانسەیە کە پیشتر وتراوه و کۆبانێ بیرمان دەخاتەوە، ئەم دەنگەیە کە کۆمۆنی
پاریس و ئێمە پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەمە دەمانخاتە نەریتی چەوساوانەوە بەرامبەر بە
هەر نهیلیزمێکی سیاسی کە لە دواییدا بۆی جیهان کورت دەبێتەوە بۆ هەڵبژاردن لە
نێوان ئەلمۆرسی یان ئەلسیسیدا.
په یوه ندی