- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(بەشی چوارم)
گۆڕانکارییه زانستییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م لەم دووخاڵدا کۆ دەبنەوە:
1ـ ئه‌وه‌ی له زانستی فیزیای نێوته‌ن و فه‌لسه‌فه‌ی کانتدا یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه،واتە ئه‌و یاسایه‌ی له بیرکاری‌دا له جۆری زه‌ینین و داتا ئه‌زموونییه‌کان له جۆری عهینین، له زانستی نۆێدا وه‌کوو دوو هێڵی چونیه‌ک وێنا ده‌کرێ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که له بی بڕانه‌وه‌دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، یانی گرووپی زانستی بیرکاری و گرووپی زانستی سروشتی، ئه‌م دوو گرووپه له زانست و له بابه‌ت و له میتۆد لێک جیاوازن و له‌سه‌ر ئه‌مه هاوده‌نگن که‌وا یاساکانی سروشتی له ناو زمانی بیرکاری‌دا دابڕێژینەوە.
2ـ له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئه‌و یاسایه‌ی له لایه‌ن نێوته‌ن و کانته‌وه په‌سه‌ند کرابوو، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ئیدی بههایهیەکی نه‌گۆڕیی نییه، هه‌ر بۆیه یاسا زانستیه نه‌گۆڕه‌کانی نێوته‌ن، جێگه‌ی خۆیدا به یاسایه‌کی ڕێژه‌یی. به‌گشتی بیری زانستی نوێ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانی فیزیای نێوتهنی وه‌کوو؛ کات و شوێن و بارستایی به ڕێژه‌یی داناوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش له تێوریی زانیندا هه‌ره‌سی به فه‌لسه‌فه‌ی کانت هێنا. به‌ڵام شێوه‌ی پرسیاره‌کان و هه‌روه‌ها پرسیار له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی زانست و چۆنێتی پێکهێنانی هێشتا،جێگه‌ی سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه‌یه. باس له ڕێژه‌گه‌ری جێگه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه، ڕێژه‌گه‌ری له زانست‌دا باسێکه‌و رێژه‌گه‌ری له ئاکاردا لایه‌نێکی تری هه‌یه، زۆر که‌س ده‌ڵێن : هه‌مووشتێک نه‌گۆڕه، ئه‌مه له خۆیدا بڕیارێکی ڕه‌هایه، بۆ پووچهڵکردهنهوهی ئه‌بێ بزانین ئه‌و بابه‌تانه‌ی ناگۆڕدرێن کامانه‌ن؟! که‌سانێکی تر هه‌ن ده‌ڵێن، هه‌مووشتێک ڕێژه‌ییه، ئه‌بێ بزانین ئایا ئه‌م بڕیاره تاچ ڕاده‌یه‌ک ڕاسته، لایه‌نه‌کانی لێک بده‌ینه‌وه بۆنموونه مه‌به‌ست لهڕێژهگهری کام بوواریی مهعریفییە. ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌مووشتێک ڕێژه‌ییه، له ئاکار، تێوریی زانین، کۆمه‌ڵناسی و سیاست دا چۆنه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بڵێین. Aنه‌گۆڕه وههمووشتهکانی Aبه نه‌گۆری ده‌مێنێته‌وه، ئێمه ئه‌بێ مه‌به‌سته‌که لێک بده‌ینه‌وه و کاتێک بڕیاره ده‌ده‌ین ئه‌بێ مه‌به‌ستی Aله نه‌گۆڕیی ڕوونبکه‌ینه‌وه؟
1ـ مه‌به‌ست کام لایه‌نی زانسته؟ واته ئاکاره، سیاسه‌ته، زانسته....
2 – ئایا بڕیارێکه Aده‌یدا به‌ڵگه‌کانی تا چ ئاستێک بڕده‌کا، چه مهنتێقێکی به پشته‌وه‌یه؟
3 – که‌سێکی تر بۆنموونهB، ده‌ڵێ، هه‌مووشتێک ڕێژه‌ییه. ئه‌بێ بزانین مه‌به‌ستی B له ڕێژه چیه؟ ئایا بۆچوونه‌کانی Bخۆی بڕیارێکی هه‌مه‌کی یان هه‌نده‌کییه؟ هه‌مووشتێک ڕیژییه له‌خۆیدا بڕیارێکی هه‌مه‌کی و نه‌گۆڕ سازده‌کات و مهغلهتەی لۆژیکی لێدەکەوێتەوە و له‌گه‌ڵ ڕههاگهریدا جیاوازییەکی ئەوتۆی نییه.
مه‌به‌ستی B لهژێرگهری کام بابه‌ته؟ کام مه‌عریفه‌ی مه‌به‌سته؟ ئه‌بێ لایه‌نه‌کان لێکبده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه ژێرهگهریی سازکردووه، ده‌ستکه‌وته‌کانی زانست به تایبه‌تی فه‌لسه‌فه پۆزیتیڤه‌کانه، ئه‌بێ له‌پێشدا بزانین خولیاکانی زانست کامانه‌ن؟ ئایا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له زانستی ئه‌زموونیدا هه‌یه، له‌زانسته مرۆییه‌کانیشدا به‌کاردێت.خشتەی بابەتەکە بەم شێوەیە داڕێژراوە:
مهبهستله
مه‌عریفه‌ی
زانستی
چییه؟
1ـ ئایازانست مێتۆدێکی ڕئیالیستی هه‌یه؟
٢ـ زانست له‌لایه‌نی مه‌عریفیه‌وه، 1ـ ڕێئالیستی " عه‌ینی "
بابه‌ته‌کانی خۆی چۆن پێناسه 2 ـ ئایدیالیستی "
ده‌کات؟ 3 ـ گومانکارانه
4 ـ شهوودی(حه‌ده‌س)
3ـ مه‌نتیقی فه‌یله‌سووفه‌کان 1ـ ئێستقڕایی
بۆ سه‌لماندنی مه‌عریفه‌ی 2ـ پێوانەیی
زانستی چییه؟ ٣ـ ئه‌زموونیی ساده
٤ـ یان تێکه‌ڵاوێک لهههموویانە
له‌بیرمان نه‌چێ، پێوه‌ری دیاریکردن ڕاستی و ناڕاستی له فه‌لسه‌فه‌دا عه‌قڵه، هه‌ربۆیه بابه‌تێکی تر جگه له عه‌قڵ بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ململانێ فه‌لسه‌فییه‌کان په‌سه‌ند ناکرێت. ئه‌گه‌ر که‌سێک فه‌لسه‌فیانه بیربکاته‌وه، پێویست ناکا خۆی له قه‌ره‌ی ئیمان و عێرفان بدات، چونکوو فۆرمی بیرکردنه‌وه له‌و بابه‌تانه‌دا شتێکی تره، فه‌لسه‌فه پشت به یاسای عه‌قڵ دهبهسێ. "و.ک"
پرسی عهینیبوون objectivity
دیاره پێش کانت، فه‌یله‌سووفانێکی به ناوبانگ پرسی عهینیبوونیان هێناوه‌ته ئاراوه و بیریان له‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تووشی ده‌وردانه‌وه بوونه‌ته‌وه و گرفته سه‌ره‌کیه‌کانیان له‌په‌ڕاوێز خستووه.
بوونموونه، کاتێک دێکارت وێنا ڕوون و جیاوازه زگماکییه‌کانی هێنایه ئاراوه، بۆ سه‌لماندنی عهینیبوونیان په‌نای برده به‌ر خودا‌و گریمانه‌ی ڕۆحی فریوده‌ری به‌مه‌حاڵ له قه‌ڵه‌مدا. لێره‌دا کانت پرسه‌کانی دێکارتی[1] به هه‌ڵه زانیوه و وه‌کوو بابه‌تێکی نافهلسهفیانهچاویی لێکردووه، چونکه له سنووری تواناکانی عه‌قڵ تێپه‌ڕیوه،«ماڵبڕانش»، لایه‌نگری له فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت کردووه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته په‌ناده‌باته به‌ر بابه‌تی وه‌کوو وه‌حی، ئایین. سپێنۆزا، وه‌کوو لایه‌نگری فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت،بیرکردنه‌وه و درێژبوونی وه‌کوو سیفه‌تی جه‌وهه‌رێکی یه‌که‌و تاقانه له قه‌ڵه‌مداوه، ویستوویه‌تی پەیوەندی عه‌ینی ئه‌و دوانه بخاته ڕوو و هه‌ربۆیه کانت ده‌ڵێ : ئه‌م جۆره بیروبۆچوونانه هه‌مدیسانه‌وه پرسی ئۆبژهمان بۆچاره سه‌رناکات. «لایبنیتز»، ئه‌ویش له‌وکه‌سانه‌یه، ڕێچکه‌ی دێکارتی هه‌ڵبژارد، و په‌نای به‌رده به ر «مۆنادەکان[2]».
کانت گرفتی دێکارتییهکانی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه سه‌رپاکیان بایه‌خیان به هێزی تێگه‌یشتن نه‌داوه و لایان وابوو تێگه‌یشتن مافی به‌سه‌ر ڕاسته قینه‌وه نییه. بۆی نییه ده‌س له‌م شتانه وه‌ربدا، هه‌ربۆیه دێکارت و دێکارتییهکان لایان وابوو، ڕاسته‌قینه و ڕاستی له‌زه‌یندا سه‌ر به‌خۆن. به‌گشتی زه‌ین خاوه‌ن داهێنان نییه، و لای دێکارتییهکان ماهییه‌ت به ته‌واوه‌تی له زه‌ین دا جیاوازه و هه‌ربۆیه له نه‌ریتێکی ئه‌فلاتوونیدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام کانت ده‌ڵێ، زه‌ین و به‌تایبه‌تی هێزی تێگه‌یشتنی مرۆڤ چالاکه، هه‌روه‌ها له باسی کاتیگۆرییهکاندا بۆمان ده‌رکه‌وت زه‌ین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆبژه‌کان دادنێ و وڕێکیان ده‌خاته‌وه. له‌ڕاستیدا کاتیگۆریه پێشیانهکانی تێگه‌یشتن ئه‌رکێکی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌رکێکیان نییه جگه له‌رێکخستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان، کانت بۆ گه‌یشتن به‌م بیرۆکه‌یه له‌به‌رانبه‌ر دێکارتییهکاندا له بنه‌ماکانی فیزیای نێۆتهن که‌ڵک وه‌رده‌گریت.
نیۆتهن پیشانیداوه له سروشتدا تەفرەدان له ئارادانییه و سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌کان له‌گه‌ڵ یاسا هه‌مه‌کی و پێویسته‌کاندا ده‌گونجێن. که‌واته زانستی فیزیای په‌تی هه‌یه، یانی له‌دوای نیۆتهن، زانستی فیزیا له لایه‌ک واقێعییه ولایه‌کی تریش عه‌قڵییه. دیاره کانت ئه‌م داهێنانه گه‌وره‌ی نێوتهنی له‌سه‌ر کاتیگۆریه پێشیهکانی تێگه‌یشتن و ئۆبژه‌ی بڕیاره‌کانی به‌ڕاست زانیوه و هه‌ر بۆیه فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تری له به‌رانبه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت دا داناوه و ناوی فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یی داوه‌ته پاڵ. لای دێکارت سه‌ره‌تای هه‌رچەشنە ناسینێکی یه‌قینی و به‌هادار له «بیرکردنه‌وه‌دایه»، دێکارت ده‌یگوت، سه‌ره‌تای بیرکردنه‌وه ئه‌وه‌یه: له گومان ده‌رباز بین و به‌یه‌قین بگه‌ین. به بۆ چوونی کانت «بیرده‌که‌مه‌وه«ی دێکارت به‌و شێوه‌یه‌ی که‌وا له مه‌نتیقی فۆڕمهکیدا هه‌یه، تووشی هه‌مان ناسی بووه‌ته‌وه. به بۆچوونی کانت «خۆ» ئه‌گه‌ر له بابه‌ته ده‌ره‌کییه‌کان داببڕیهت تووشی ده‌ر هه‌ست بوون ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه گارنتییهک بۆ عه‌ینی بوون و هه‌روه‌ها هه‌بوونیشی نییه، به‌ڵام کانت ده‌ڵێ؛ له‌جیاتی ئه‌وه‌یکه بڵێین«من بیرده‌که‌مه‌وه، که‌واته هه‌م»ئه‌بێ بڵێین «بیرده‌که‌مه‌وه، که‌واته شته‌کان هه‌یه». چونکوو بۆ ئه‌وه‌یکه له خۆم بیربکه‌مه‌وه ئه‌بێ بیر له‌وشتانه بکه‌مه‌وه له ده‌ره‌وی مندا هه‌ن، بیریان له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه و بزانم ئه‌وه‌ی «له‌ده‌ره‌وه‌ی مندایه» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی «له ده‌رونی مندایه» پەیوەندییان پێکه‌وه هه‌یه یان نا، به‌ڕای کانت «خۆ» وه‌کوو ناسنامه و «خۆ» وه‌کوو، یه‌کگرتنه‌وه له‌ڕێگه‌ی لێکدانه‌وه سه‌رده‌گرێ، نه‌ک له ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه. ئه‌مه ڕاسته که«خۆ» له‌ڕێگه‌ی «ناخۆوه» ده‌ناسرێت، و یه‌کگرتنه‌وه‌ی «خۆ» له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی بابه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه یه‌کده‌گرنه‌وه. بۆئه‌وه‌یکه " خۆ" له شۆناسی یه‌که‌ی خۆ ئاگا داربێ ئه‌بێ، له‌گه‌ڵ ڕاستیه زۆرینه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی پەیوەندی ساز بکات. حه‌قێقه‌تی " خۆ" له‌ڕێگه‌ی ئاگامه‌ند بوون له ئۆبژه‌ی جیهان و پێوهندییەک سازی ده‌کات به‌رهه‌مدێت.
که‌واته، تێگه‌یشتن کاتێک له ئۆبژه‌ی کاتیگۆرییەکانی خۆی دڵنیا ده‌بێ، ئه‌م کاتیگۆریانه به‌ره‌و پێدراو هه‌سته‌کییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هانده‌دات، به‌جۆرێک پەیوەندیه‌کی به‌رانبه‌ر له نێوانیاندا سازده‌کات. «مجتهدی، 1378: 50 ـ 48».
دیاردهphenomena و نۆمێنNoumenon[3]
کانت بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بارکلی و هیۆم کراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یکه فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆی له ئایدیالیزم و دیارده گه‌رایی ساده‌ی هیۆم دوربخاته‌وه، ناچارده‌بێ له نێوان دیارده و نۆمێنهدا جیاوازییه‌ک دابنێ. دیارده له لایه‌نی فه‌لسه‌فییه‌وه به فۆڕمه پێشیانەکانی هه‌ست، واته کات و شوێن و کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتن بەنده، ناچارین له به‌رانبه‌ر دیارده‌دا، باوه‌ڕ به نۆمێنه بێنین، نۆمێنه له ڕاستیدا دیاریکردنی سنووره‌کانی ناسینی ئێمه‌یه، هه‌ربۆیه نۆمێنه له پێکهێنانی ناسینی تێورێکییهوه لایه‌نێکی نه‌رێتی و لایه‌نێکی ئه‌رێنی هه‌یه نۆمێنه له فه‌لسه‌فه‌ی کانت، له به‌شی عه‌قڵی کردهکیدایه. فه‌یله‌سووفه دۆگماییه‌کان،سنوورێکیان بۆ زانینی زانیاری عه‌قڵی مرۆڤ دانه‌نابوو و وای بۆده‌چوون ده‌ستیان گەیشتووەبه بابه‌تێکی وه‌کوو، نۆمێنه و کانت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه وه‌کوو، ئه‌وان له به‌شی تێگه‌یشتندا شوێنێک بۆ چه‌مکه په‌تییه پێشیەکانی وه‌کوو، هۆیه‌کی و جه‌وهه‌ر و.... ته‌رخانده‌کات، به‌ڵام به‌بوچوونی کانت ئه‌م کاتیگۆریانه به ده‌ر له سنووره‌کانی هه‌ست، ناوه‌ڕۆک و ناواخنی خۆیان له‌کیس ده‌ده‌ن و ده‌بن به فۆرمگهلێکی بێ ناوه‌ڕۆک، کاتیگۆرییەکانی تێگهتشتن، کاتێک عه‌ینی ده‌بنه‌وه، له بابه‌ته ئەدراکییەکان پێک بێن و جگه لەمه عهینیبوونیان لێ زه‌وت ده‌بێ و توانای ناسینیان نامێنێ. کانت له نێوان شت له خۆیدا things-in- themselvesو نۆمێنه nominal جیاوازی داناوە. بابه‌تێکی وه‌کوو، «شت له‌خۆیدا» سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ناسراوه، به‌ڵام چه‌مکی نۆمێنه جیهانێکی عه‌قڵانی هه‌یه و به ته‌نیا له عه‌قڵدایه و جیا له هه‌ر چه‌شنه ئه‌زموونێکه. که‌واته بابه‌تێکی وه‌کوو شت له‌خۆیدا بۆ پێکهێنانی ناسینی تێورێکی له مرۆڤدا، توانایه‌کی ئه‌وتۆی نییه. زه‌ینی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی سروشتی حه‌زی له هه‌مه‌کی بوون و گشتاندنە، هه‌ربۆیه له سنووره‌کانی هه‌ست تێده‌په‌رێ و ده‌یه‌وێ نۆمێنه بناسێت.
کانت له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بێتوو له سنووره‌کانی زانین تێپه‌ڕین، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان ده‌که‌وێ بێ به‌هایه و هیچ نییه جگه له وههم، بۆ نموونه له فه‌لسه‌فه‌ێ ئه‌فلاتووندا، کاتێک عه‌قڵ له‌ڕێگه‌ی بیرکارییه‌وه به‌ره‌و جیهانی به‌رز تێده‌په‌رێ و وای بۆ ده‌چێ له حه‌قێقه‌ته به‌رز و ههتاهەتایی و نه‌گۆڕه‌کان تێده‌گات، له ڕاستیدا عه‌قڵ تووشی وههم ده‌بێت. جیهانی نموونه‌ی به‌رزی ئه‌فلاتوونی بۆ کانت مانایه‌کی ئه‌وتۆی نییه. که‌واته له عه‌قڵی تێوریک دا سنوورێک بۆ ناسین ههیهڤو ئه‌وه‌ی زه‌ین بیه‌وێ له‌گه‌ڵ بابه‌تێکی ناههستهکیدا پێکه‌وه گرێیان بدات، هیچ حه‌قێقه‌تێکی نییه و له ئه‌ساسدا زه‌ین به بێ ناوه‌ڕۆکێکی هه‌سته‌کی به‌های نییه. بونموونه کاتیگۆریه‌کی وه‌کوو، «هۆیه‌کی» ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆکی کاتی لێ بسرینه‌وه عهینیبوونی لێ زه‌وت ده‌بێ. چوونکە هۆیه‌کی له به‌رده‌وامی نێوان دیارده‌کاندا به‌دی دێت و ئه‌گه‌ر عهینیبوونی لێ زه‌وت بکه‌ین، پەیوەندییه‌کی فۆڕمهکی بێ ناوه‌ڕۆکی لێ ساز ده‌که‌ین و ئیدی بۆمان ڕوننابێتهوه کام له‌م دوو دیارده‌یه له باسه‌که‌دا سه‌ره‌تایه و کامیان ئه‌نجامه، که‌واته به بێ چه‌مکی کات کاتیگۆری هۆیه‌کی مانای خۆی له کیس ده‌دات. هه‌ر بۆیه کانت ده‌ڵێ؛ ئه‌فلاتوون له‌وه‌یکه دیارده و نۆمێنهی وه‌کوو یه‌ک چاولێکردووه تووشی هه‌ڵه بووه‌ته‌وه، دیارده‌کان به زانینه‌وه گرێدراون، نه‌ک ئه‌وه‌یکه هه‌بووێک بن و زانینی ئێمه پێک بێنن. زانینن و بابه‌تی زانینین تایبه‌ت به دیارده‌کانن. جیاکردنه‌وه‌ی دیارده له نۆمێنه و باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه زانینی ئێمه له ئاستی دیارده‌کاندایه، ئیدی کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتن له‌سه‌ر بابه‌تێکی وکوو، نۆمێنه گرفتی زانینی سازده‌کات. چونکوو له نێوان ئه‌زموونی هه‌سته‌کی و یێگهیشتندا یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه. ئه‌م دوو بابه‌ته له ناو هێزی خه‌یاڵ و له ڕێگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له سیگماکان، بابه‌تی زانینی بۆ ئێمه مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه کانت ده‌ڵێ ؛ هه‌ست به بێ تێگه‌یشتن کوێره وتێگه‌یشتن به بێ هه‌ست بێ ناوەڕۆکه و به ته‌نیا لایەنێک زانین بۆ ئێمه پێک ناهێنن، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا شوێنێک بۆ نۆمێنه نامێنێته‌وه. کانت له‌ڕێگه‌ی دیاریکردن و سنووردار کردنی تیۆری زانین، بنه‌ماکانی مێتافیزیکی دۆگماتیکی تێک و زهبهردا و به‌های زانینی له ئاستی هه‌ست و تێگه‌یشتندا سنووردار کرد، کانت وته‌نی؛ ئه‌گه‌ر ناسینێک هه‌بێ له چوارچێوه‌ی هه‌ست و کاتیگۆرییەکانی تێگه‌یشتندایه)) به‌ده‌ر لهمهزهین تووشی ناکۆکی ده‌بێت. هه‌ربۆیه عه‌قڵ توانای گه‌یشتن به‌ناسینی نییه و له دیالێکتیکی تێپهردا، ئانتی نۆمییهکانی عه‌قڵ ڕوونده‌کاته‌وه.
"دیالێکتیکی تێپه‌ر"[4]The transcendental Dialectic
له دیالێکتیکی تێپهردا به پێچه‌وانه‌ی شیکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌جێ، کاتیگۆرییەکانی عه‌قڵ له سنووره‌کانی کات و شوێن تێده‌په‌رن و ئاکوو ئێستا عه‌قڵ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، توانای گه‌یشتنی به حه‌قێقه‌ت هه‌یه، و هه‌روه‌ها توانای وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاڕه مێتافیزیکییه‌کانی ئێمه‌ی هه‌یه، گه‌رچی ئه‌م پرسیاره مێتافیزیکیانه ده‌رکه‌وته‌ی ماهییه‌تی عه‌قڵن، هه‌ربۆیه و ناڕه‌واو هه‌ڵه‌ن. به‌ڵام تێپه‌ڕ، ڕیشه‌ی له ماهییه‌تی عه‌قڵدایه، هه‌روه‌ها که هه‌ڵه‌کانی بینین له‌ڕێگه‌ی ئاگادار بوون، له هه‌ڵه‌که پاک نابێته‌وه، وه‌همه‌کانی عه‌قڵیش چاره سه‌ر نابێ. دارێکه له ئاودا لار و چه‌ماوه ده‌رده‌که‌وێ، چ بزانین یان نه‌زانین بهلاڕیی و چهماویی ده‌مێنێته‌وه وئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی بینینی مرۆڤ. کانت بابه‌تی تێگه‌یشتن و عه‌قڵی لێک جیا کردووەته‌وه و بیرکردنه‌وه له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک، بریتییه له بڕیارێکه له‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌ی له‌ڕێگه‌ی کات و شوێنه‌وه بۆ ئێمه دیاریده‌کرێن و له‌ڕێگه‌ی کاتیگۆرییه‌کان دیاریدکرێن، وئه‌م بڕیاره که له‌سه‌ر بابه‌تێک ده‌درێت ده‌بێ به کرده‌ی چه‌مکی تێگه‌یشتن. به ده‌ربڕینێکی تر، کرده‌ی تێگه‌یشتن بریتیه له: دابینکردن و یه‌کخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی نێوان بابه‌تی زۆرینه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی کات و شوێن کە له‌ڕێگه‌ی دانانی کاتیگۆرییهکانە و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌لوومه‌رجی ئەدراکی به‌رزه‌جێ و کرده‌ی تێگه‌یشتن،understanding و ئه‌مه‌ش هیچ نیه جگه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئەدراکهکان apperception. ده‌توانین بڕیاره‌کان وه‌کوو، سه‌ره‌تاکانی پێوانە هه‌ر له پێوانە که‌دا به کاری بێنین. کرده‌ی عه‌قڵ ده‌رهێنانی ئه‌نجام یان هه‌ڵهێنجانه. کانت وای بۆده‌چوو، کاتیگۆرییه‌کان له‌ڕێگه‌ی فۆڕمی مهنتێقیهوه بڕیاره جۆراوجۆره‌کان ده‌دۆزێته‌وه. و هه‌روه‌ها ئه‌و شته‌ی کانت «وێنای عه‌قڵی» پێده‌وت و ده‌یه‌ویست له ڕێگه‌ی فۆڕمه جۆراوجۆره‌کانی پێوانە یان ههڵهێنجانهوه بیدۆزێته‌وه. هه‌مدیسانه‌وه به پێی نه‌ریتی زانایانی لۆژیک پێداگری لەسێ پێوانە کردووە.
1ـ پێوانەی بابه‌تی categories2ـ پێوانەی گریمانه‌یی "مه‌رجدار" hypothetical 3ـ پێوانەی جیاکار disjunctiveهه‌رکام له فۆڕمه پێوانەییهکانی وێنایه‌ک به‌یه‌کێک له وێنا سی لایهنییهکانی عه‌قڵه‌وه بەنده.
بۆنموونه وێنای نه‌فس هاوتایە له‌گه‌ڵ پێوانەی بابه‌تی، وێنای جیهان هاوتایە له‌گه‌ڵ پێوانەی گریمانه‌یی(1) و وێنای خودا هاوتایە له‌گه‌ڵ پێوانەی جیاکار. له پێوانەی حهملیدا پێوانەکه له سێ گوزارەی بابه‌تی پێکهاتووه، دوانیان سه‌ره‌تان و سێیه‌میش ئه‌نجامی پێوانەکهیه، بۆنموونه کانت ده‌ڵێ:
1ـ هه‌رمرۆڤێک ده‌مڕێ :پێشه‌کی گه‌وره
2ـ هه‌ر زانایه‌ک مرۆڤه: پێشه‌کی بچووک
هه‌ر زانایه‌ک دمرێ: ئه‌نجام
جیاوازی ئه‌م پێوانەیه، له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌وه‌دایه، تێگه‌یشتن له‌ڕێگه‌ی کاتیگۆرییهکانهوه یه‌کێتییه‌ک سازده‌کات. به‌ڵام عه‌قڵ له‌رێگه‌ی زۆرینه‌ی چه‌مک و بڕیارکانهوه، ده‌یه‌وێ لهژێرناویی ڕێسا هه‌مه‌کییه‌کان یه‌کێتییه‌ک ساز بکات. چونکوو ڕێسای وه‌کوو:«هه‌رمرۆڤێک ده‌مرێ»سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه، باس له‌م ڕسته‌یه ده‌کات، ڕێسای له ڕاده به‌ده‌ری تریش ده‌گرێته‌به‌ر. که‌واته ئه‌رکی عه‌قڵ ئه‌وه‌یه گوزارەکان له‌ژیر ڕێسایه‌کی هه‌مه‌کیدا کۆ بکاته‌وه. هه‌ندێک له گوزارەکان له‌ڕێگه‌ی گوزاریه‌کی تر به ئه‌نجام بگه‌ێنێ. «هارتناک 131- 130»
له لایه‌نی مێژووییه‌وه ئه‌مه کانت نییه بۆ یه‌که‌م جار له وشه‌ی دیالێکتیک «جه‌ده‌ل» که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م وشه‌یه، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و به تایبه‌تی وتووێژکانی ئه‌فلاتوون. له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست دا "پیته‌ر ئابلار"[5]وشه‌ی، دیالێکتیکی بۆ مه‌نتێق بهکارهینابوو. پاشان کانت دیالێتیکی گه‌ڕانده‌وه بۆ باوه‌شی فه‌لسه‌فه .کانت ئه‌و مانایه‌ی که مه‌به‌ستی بوو تاڕاده‌یه‌ک له فه‌یله‌سووفه‌کانی پیش خۆی جیاوازه و لێره‌دا سیفه‌تی«به‌رزه‌جێ یان تێپه‌ڕ»ی داوه‌ته پاڵ فه‌لسه‌فه. به پێچه‌وانه‌ی هێگل که له‌ژێرکاریگه‌ری کانت دا په‌ره‌ی به دیالێکتیک دا و دواتریش مارکس به شێوه‌یه‌کی تر به‌کاریهێنا جیاوازییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گریان له نێواندایه.
کانت چه‌مکی دیالێکتیکی به‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێکدا ناسەپێنێ و ته‌نیا له‌سه‌ر پرسیاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مێتافیزیکه‌وه که‌ڵکی لێوهردهگڕی. که‌واته دیالێکتیک له‌سه‌ر زات و چۆنێتی پرسیاره مێتافیزیکییه‌کان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌ویش کاتێکه زه‌ین له سنووره‌کانی زانین تێده‌په‌ڕێ و عه‌قڵی مرۆڤ جاروبار قه‌ناعه‌ت به داتا هه‌سته‌کی و بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌کان به تێگه‌یشتن ناکات. فه‌لسه‌فه به درێژایی مێژوو، سێ پرسی سه‌ره‌کی له مێتافیزیکدا وهروژاندووه.1ـ سه‌باره‌ت به نەمری نه‌فس 2ـ سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تا و ئه‌نجامی جیهان 3ـ سه‌باره‌ت به بوونی خودا، کانت ده‌ڵێ له‌ڕێگه‌ی ئەدراکهکان و بڕیاره‌کانی تێگه‌یشتن، وڵامێکی بنه‌بڕ به‌م پرسیارانه نادرێته‌وه. هه‌رکات عه‌قڵی مرۆڤ بیه‌وێ بایه‌خی پێ‌بدا له جیاتی بڕیارێکی لێکدژی نه‌گۆڕ به‌ره‌و دوو بڕیاری ئانتی نۆمی[6] په‌لده‌کێشێ.
[به‌ڵام له دیالێکتیکی مارکس و هێگل دا بایه‌خ به ئانتی نۆمییهکان نه‌دراوه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی مه‌نتێقی چاو له دیالێکتیکی مارکس و هێگل بکه‌ین، ده‌رده‌که‌وێ سه‌رجه‌م مارکسیسته‌کان به درێژایی مێژوو(جگە لە لووچۆکۆڵتی) نەبێ، دژهوهستانی واقێعی و دیالێکتیکیان ئاوێته‌ی یهکترکردووه، به‌بێ ئه‌وه‌یکه بزانن ئانتی نۆمییهکانی جیهانی زانست و واقێع له‌گه‌ڵ ئانتی نۆمییهکانی دیالێکتیک جیاوازن، گه‌رچی هێگڵ به‌هۆی ئه‌وه‌یکه به شێوه‌یه‌کی ئایدیالێستیانه چاویی له دیالێکتیک کردووه، هێنده‌ی مارکس و مارکسیسته‌کان تووشی هه‌ڵه‌ی مه‌نتیقی نه‌بووته‌وه.] هه‌ربۆیه له دیالێکتیکی کانت دا، هه‌ر بڕیارێک کە ده‌درێت، ئه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یدا بێ، هیچ کامیان به‌سه‌ر لایهنەکهی دیکە زاڵ نییه و له سێنتەزدا ناتوێته‌وه. تێگه‌یشتن خۆی به داتا ههستهکییهکانهوه ته‌رخانکردووه و بڕیاری یه‌قینی له سه‌ر کاتیگۆرییه‌کان ده‌دا، به‌ڵام عه‌قڵی تیۆریکی له داتا هه‌سته‌کییه‌کان تێده‌په‌ڕێت، له جیاتی ئه‌وه‌یکه به یه‌قین بگات، تووشی دیالێکتیک «جه‌ده‌ل» ده‌بێتەوە. لێرەدا خاڵێک هەیە پێویستە ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ئه‌وه‌یه، هه‌رکام له‌و دووبڕیاره ئانتی نۆمییه سه‌باره‌ت به یه‌کێک له پرسیاره مێتافیزیکیهکانن و به‌ته‌نیا و له لایه‌نی فۆڕمه‌وه، له جۆری بڕیاری لێکدراویی پێشیانهیه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بڵێین «نه‌فس هه‌رمانه» یان «نه‌فس هه‌رمان نییه»، به‌ده‌ر له ناکۆکی نێوانیان، هه‌رکامیان ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا لێکبدرێنه‌وه فۆڕمێکی لێکدراوی پێشیانهی هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌یکه نه‌فس له خۆیدا و به ته‌نیا نه چه‌مکی "هه‌رمان" و نه چه‌مکی"نه‌مان" ناگرێته به‌ر.
دیاره چه‌مکی نه‌فس له ئه‌زموون نه‌که‌وتووه‌ته‌وه، زه‌ین به بێ ئه‌وه‌یکه، سه‌ره‌نجی داتا هه‌سته‌کییه‌کان بداته‌وه بڕیاری له‌سه‌رده‌دا، که‌واته بڕیاری «لێکدراوی پێشیانه»، له چوارچێوه‌ی دیالێکتیک دا تووشی وههم ده‌بێتەوە و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی مه‌نتیقی«ئه‌ره‌ستۆ»وه، شتێکی ئه‌وتۆمان گیرناکه‌وێ. چونکە، له‌م مهنتێقهدا پرسی عهینیبوون و یه‌کگرتنه‌وه‌ی بڕیاره‌کان له سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه چاره‌سه‌رناکات. به‌ڵام له مه‌نتێقی به‌رزه‌جێی کانت دا، پرسه‌که به قووڵاییه‌کی زیاتر باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ و یه‌کگرتنه‌وه‌ی زه‌ین وعه‌ین له‌ڕێگه‌ی کاتیگۆرییهکانهوه سه‌رده‌گرێ. له مه‌نتیقی فۆڕمهکی ئه‌ره‌ستۆدا، زه‌ین تووشی جۆرێک ههمانناسی و ده‌ور ده‌بێته‌وه، به‌ڵگه‌کانی کانت له‌سه‌ر "دیالێکتیکی تێپه‌ڕ" به‌ته‌واویی دوولایه‌نی لێده‌که‌وێته‌وه:
1ـ لایه‌نی ئه‌رێنی 2ـ لایه‌نی نه‌رێنی. له لایه‌نی ئه‌رێنی دا، کانت وای بۆده‌چێ هه‌ر له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رزه‌جێ، ده‌توانێ بۆ هه‌تاهه‌تایه مێتافیزیکی دۆگماتیکی بسڕیه‌وه و لایه‌نی نه‌رێنیش له‌وه‌دایه، به یارمه‌تی زانستی پۆزێتیڤ، و وڵامی پێداویستی و پرسیاره مێتافیزیکییه‌کان نادرێته‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌بێ له‌عه‌قڵی تیۆریکییه‌وه به‌ره‌و عه‌قڵی کرده‌کی هه‌نگاو بنێین، واته بابه‌ته‌کانی وه‌کوو ئاکار و ئایین و جوانیناسی له‌عه‌قڵی کرده‌کیدا باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
هه‌روه‌ها که باسمان له‌سه‌ر جۆره‌کانی پێوانە کرد، کانت ویسیتوویهتی له رێگای پێوانەکانی دیالێکتیکی تێپه‌ڕ بنه‌ما زه‌ینیه‌کانی «مانا» ی پێشیانهی عه‌قڵ که‌وا په‌یوه‌ندییان به پرسیاره سێ لایهنییهکانی مێتافیزیکه‌وه هه‌یه واته«نه‌فس، جیهان و خودا»ڕونبکاته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م مانایانه ڕوونبکاته‌وه. ئه‌بێ له بیرمان نه‌چێته‌وه ئه‌وه‌ی کانت له به‌شی «شیکردنه‌وه‌ی بهرزهجێدا» کاتیگۆری جه‌وهه‌ری پێده‌وت له به‌شی دیالێکتیکی تێپه‌ڕدا باردهگۆڕێته سه‌ر سێ چه‌مکی «مانا»، «خۆ» و «نه‌فس»،چونکوو به‌رده‌وامی«خۆ» و نه‌فس له کاتدایه و ته‌نانه‌ت هه‌تاهه‌تایی بوونی له‌وپه‌ڕی کاتدا ئاراسته ده‌بێت، هه‌مدیسانه‌وه ئه‌وه‌ی پێشتر کاتیگۆری هۆیه‌کی ناونابوو، له‌م به‌شه‌دا وه‌کوو، مانای جیهان چاویی لێده‌کرێ. به‌هۆی ئه‌وه‌یکه له به‌شی شیکردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕدا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌یه، ئایا له سه‌ر بابه‌تی گریمانی و مهجدار ده‌توانین به‌ره‌و بابه‌تی نامهرجدراو بێ گریمانه هه‌نگاوبنێین، بۆنموونه ئه‌م پرسیاره ئایا جیهان سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه؟ ئه‌یا هۆیه‌ک هه‌یه هۆکردی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌بێ له‌سه‌ر سێیه‌م "مانا " ئه‌م خاڵه ڕچاو بکه‌ین، له ئاستی " شیکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌جێ " له بڕیاری جیاکاردا، یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی گوزارەکه بسڕینه‌وه، بۆنموونه، بیسه‌لمێنین ڕۆژه یان رۆژنییه، به‌ڵام له پێوانەی جیاکاردا باسی دیالێکتیکی تێپه‌ڕ، له‌سه‌ر پرسیاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مێتافیزیکه‌وه، پێویست ناکات یه‌کێک له دوولایه‌نی بڕیاره‌که بسڕینه‌وه. بۆنموونه، له‌عه‌قڵی تیۆریکی دا، هه‌بوونی خودا و نه‌بوونیشی ناسه‌لمێندرێ. لێره‌دا دووجۆر مهغلهته هه‌یه: ١-مه‌نتیقی ٢- به‌رزه‌جێ. لهمهغلهتهی مه‌نتیقیدا هه‌ڵه یان له فۆڕمی مهنتێقدایه یان له مادده‌ی پێوانەهکهدایه. مهغلهتهی مه‌نتیقی ئه‌مه‌یه:
1ـ رۆژنامه‌وانه‌کان نووسه‌رانێکی به توانان
2ـ نووسه‌ری کورته چیرۆکه‌کان نووسه‌رانێکی به توانان
3ـ ڕۆژنامه‌وانه‌کان نووسه‌ری کورته چیرۆکه‌کانن
به‌ڵام له مهغلهتهی به‌رزه جێ‌دا، هه‌ڵه‌که له ئه‌نجام دهرهێناندایه و هه‌ڵه‌که له سروشتی عه‌قڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. عه‌قڵ ناتوانی له خۆی هه‌ڵه‌ی به‌رزه‌جێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی مهغلهته مه‌نتیقییه‌کان، دووربخاته‌وه، به‌مه‌رجێک مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی له‌بار و گونجاو په‌روه‌رده بکرێت و له‌و مهغلهته و هه‌ڵانه دووره په‌رێزی بکات. «هارتناک، 1376»
ڕه‌خنه‌ی ده‌رونناسی تیۆریک[7] یان ده‌رونناسی عه‌قڵانی
هه‌ندێک له فه‌یله‌سووفه‌کانی پێش کانت و هه‌ندێکی تر له دوای کانت بە نموونە فیشته، ده‌یانویست جۆرێک زانستی نه‌فس «ده‌رون» له شێوه‌ی بیرکاری یان مه‌نتێق به بێ ئه‌وه‌یکه له تاقیگاه یان ئه‌زموون که‌ڵک وه‌ربگرن دابمه‌زرێنێ و ئه‌زموونی ده‌رونناسی تیۆریکیان پێده‌وت. که‌واته ده‌رونناسی تیۆریکی تایبه‌ته، به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌فس و له‌ڕێگه‌ی عه‌قڵ و به‌ڵگه‌وه ده‌سه‌ڵمێندرێ. له‌به‌رانبه‌ردا، ده‌رونناسیی ئه‌زموونی هه‌یه و باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌فس له ڕێگه‌ی ئه‌زموونی زانستی و بینین ده‌کات و ئه‌مڕۆکه ئه‌م زانسته پێشکه‌وتنی چڕوپڕی به خۆیه‌وه دیوه.
کانت باشترین نموونه‌ی ده‌رونناسی دۆگماتیکی له فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت دا ده‌بینێته‌وه. بابه‌تێکی وه‌کوو، بیردهکهمهوهی دێکارت که‌ره‌سه‌ی بهڵگهکانیهتی و سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی عه‌قڵخوازی به‌شێوه‌یه‌ک هه‌رله‌ڕێگه‌ی بابه‌تێکی وه‌کوو، بیر ده‌که‌مه‌وه ویستوویانه نەمری ده‌رون یان نه‌فس بسه‌لمێنن. له ئه‌زموونی«بیرده‌که‌مه‌وه که‌واته هه‌م» پرسیاری سه‌ره‌کی، کاتێک ئاراسته ده‌بێ، پردی پەیوەندی له نێوان «بیردهکهمهوهو و هه‌م» ساز بکه‌ین، چۆن ده‌بێ به بیرکردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێک بگه‌ینه شتێکی تر جگه له‌و بابه‌ته و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین ئه‌م بیره عهینیبوون و ڕاستی «بوون» گارانتی ده‌کات؟ وای دابنێین بیرکردنه‌وه له ناوه‌ڕۆکی «هه‌مam» تێبگات. به‌ڵام چۆن ده‌ستی دەگاتە بوونی«هه‌م am».دێکارت له‌سه‌ر ئه‌زموونی تیۆری زانین «Epistemology»، بوونناسی «ontology» یهکخستوهتهوه . به‌ڵام کانت دژ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی دێکارت له‌سه‌ر «بیرده‌که‌مه‌وه» ده‌جوولێته‌وه و وهکووقۆناغێک له تیۆری زانست له ئاستی زه‌یندا چاویی لێکردووه، به‌ڵام به‌رگێکی ئه‌نتۆلۆژیانه‌ی به‌به‌ردا نه‌کرد، واته له تیۆری زانین، ئه‌نتۆلۆژی ناکه‌وێته‌وه.[دیاره بووچوونهکهی دێکارت تاڕاده‌یه‌ک ئه‌فلاتوونمان له کۆمار‌دا وه‌بیر دێنیته‌وه، تیۆری زانین و بوونناسی پێکه‌وه گرێدابوو]. کانت ده‌ڵێ، هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌بێ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه له‌خۆبگرێ. دیاره ههرتێگهیشتنێک، پێویستی به بابه‌تی تێگه‌یشتن هه‌یه. کانت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی «بیردهکهمهوهی» دێکارت بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ پێوانەیەکی حهملییه و هه‌ر بۆیه کانت گۆڕانی به‌سه‌ر«ڕسته‌ی بیرده‌که‌مه‌وه، که‌واته هه‌م»ی دێکارت هێناوه.
پێشه‌کی گه‌وره 1ـ هه‌رشتێک بیرده‌کاته‌وه، هه‌یه
پێشه‌کی بچووک 2ـ من بیرده‌که‌مه‌وه 3ـ که‌واته من هه‌م
کانت دژ به هه‌رچه‌شنه ئەدراککردنێکی بێ ناوه‌ڕۆکه، که‌واته بیرده‌که‌مه‌وه بوونی عه‌ینی من جێبه‌جێ ناکات، ته‌نانه‌ت گارانتی جه‌وهه‌ر " خۆ "یان "نه‌فس " ناکات. دیاره سووژه له بابه‌تێکی وه‌کوو "بیرده‌که‌مه‌وه" دا ناوه‌ڕۆکێکی سه‌ر به‌خۆی نییه و خۆی له ڕێگه‌ی ئۆبژه‌وه وێنا ده‌کات.
ئانتی نۆمییهکانی عه‌قڵی تیۆریکی سه‌باره‌ت به جیهان
کانت له سه‌ر ئانتی نۆمییهکانی په‌یوه‌ندیدار به پرسه تایبه‌ته‌کانی مێتافیزیک له سه‌ر ئه‌وه‌یکه جیهان کۆنه یان نوێیه، یان سه‌ره‌تا و ئه‌نجامێکی هه‌یه، ده‌یه‌وێ بزانێ ئایا به یارمه‌تی عه‌قڵی تیۆریکیوڵامێک بۆ ئه‌م پرسیارانه هه‌یه یان نا؟
هه‌ندێک له فه‌یله‌سووفه‌کانی سه‌رده‌می یۆنان بایه‌خیان به ئانتی نۆمی زه‌ێنی مرۆڤ داوە، له سه‌ر ئه‌وه‌یکه له نێوان تیۆری زانین و ڕاستیدا که‌لێنێک هه‌یه. نموونه‌یه‌کی مێژوویی له سه‌ر ئه‌م یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڵگه‌کانی پارمێندیس وزێنۆن. له نمونه‌ی به‌ناوبانگی ئاشیل و کیسه‌ڵ ده‌رکه‌وت، گرینگ ئه‌وه نییه ئایا ئاشیل چاکتر ڕاده‌کات و کیسه‌ڵیش هێواشه، به‌ڵکوو گرینگ ئه‌وه‌یه بزانین له لایه‌نی عه‌قڵییه‌وه ده‌توانین ڕوونیبکه‌ینه‌وه له ڕاکردندا ئاشیل به کیسه‌ڵ ناگاته‌وه، گه‌رچی له ڕاستیشدا پێیگهیشتبێتهوه. ئه‌م فه‌یله‌سووفانه نموونهیەکیان هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه، له نێوان بابه‌تی عه‌قڵی و بابه‌تی واقێعیدا یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک له ئارادا نییه. گومانکارهکانیش به‌م شێوه‌یه و هه‌روه‌ها به هاوردنی نموونه‌ی له‌م شێوه‌یه، ویستوویانه بیسه‌لمێنن له نێوان زه‌ین و عهیندا یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه مه‌حاڵه به زانینێکی یه‌قینی به‌گه‌ین، دڵنیاش نین لەوهیکه شتێک له ژێر ناویی زانین هه‌بێ.
کانت هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا باسه کۆنه‌که‌ی له سه‌ر ئانتی نۆمییهکانی سه‌رده‌می نوێ‌دا زیندو کرده‌وه، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌کی کانت له گه‌ڵ ئه‌و فه‌یله‌سووفانه له‌وه‌دایه، به کارهێنانی ئانتی نۆمی له سه‌ر هه‌ست و کاتیگۆری تێگه‌یشتن به مه‌حاڵ زانیوه، و له سه‌ر «ماناکانی» پێشانهی عه‌قڵی تیۆریکی، واته پرسه‌کانی مێتافیزیکی به ڕاست زانیوه . کانت پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به جیهان ناسی له سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵخوازی گه‌ڵاڵه کردووه و ڕوونیکردهتهوه، مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه بڕیارێکی دڵنیا و یه‌قینی و یه‌کلاکه‌ره‌وه بدات و هه‌ر بۆیه بڕیاری ئانتی نۆمی له زه‌ینی مرۆڤدا ساز ده‌بێ، واته زه‌ین تووشی جۆرێک به‌ڵگه‌ی دیالێکتیکی ده‌بێته‌وه. بڕیاری یه‌که‌م «تێز» و بڕیاری ئانتی نۆمی، ئانتی تێزی پێدوترێ. کانت ده‌ڵێ گه‌رچی ئه‌م دوو بڕیاره لێکدژن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ردوو بڕیاره‌که به‌های خۆیان هه‌یه. له‌م جۆرە به‌ڵگانه‌دا بڕیاری یه‌که‌م، واته تێز، لایه‌نێکی مه‌نتیقی و ژیرانه‌ی هه‌یه، و بڕیاری دووه‌م واته ئانتی تێز، لایه‌نێکی عه‌ینی و ئه‌زموونی هه‌یه و لایه‌نێکیان به سه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تردا ناشکێته‌وه. کانت که‌م تا کورتێک بۆ جیهانناسی هه‌ر له‌و مێتۆده که‌ڵکی وه‌رگرتووە، که بۆ ده‌روونناسی عه‌قڵانی نه‌فس به کاریی هێنابوو. کانت هه‌وڵی ده‌دا، له زنجیره‌ی بابه‌ته گریمانه‌ییه‌کان تێبگات به جۆرێک لە زنجیره‌ی هۆ و هۆکرد به بابه‌تێکی بێ گریمانه‌یی ده‌گه‌ین، یان ئه‌وه‌یکه ده‌گه‌یینه هۆێکی سه‌ره‌تایی و ئیدی پێویستمان به هۆکرد نییه؟ ئایا جیهان سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، یان به پێچه‌وانه‌وه کۆنه و بێ سه‌ره‌تایه؟ کانت له پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌یه‌وێ ئه‌م پرسیاره شیبکاته‌وه و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی ئێمه له بابه‌تی گریمانه‌یی دیارده‌کانه و ئه‌م دیاردانه له ڕێگه‌ی کات و شوێنه‌وه هه‌ستیان پێده‌کرێت. هه‌ر له ڕێگه‌ی کات و شوێنه‌وه دیارده‌کان هاوتایی به‌رده‌وامیان ده‌بێ، که‌واته پرسیار له سه‌ر کۆن و نوێ بوونی جیهان له ڕاستیدا پرسیارێکه له سه‌ر ئه‌وه‌یکه، کات سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، و شوێنیش سنوورێکی هه‌یه. که‌واته پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه کات سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه یان ئه‌وه‌یکه شوێن سنوورداره، له چوارچێوه‌ی بابه‌تێکی وه‌کوو؛ تێگه‌یشتندا گه‌ڵاڵه نابێ، به هۆی ئه‌وه‌یکه، تێگه‌یشتن ته‌نیا لایه‌نێکی واقێعی له‌سه‌ر هه‌ست هه‌یه. به‌ڵام عه‌قڵ ده‌یه‌وێ له سنووره‌کانی زانین تێپه‌ڕێت و به یه‌قین بگات و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ له سه‌ره‌تای کات و سنووره‌کانی شوێن سه‌ر ده‌ربێنێ، هه‌ر بۆیه تووشی ناکۆکی ده‌بێته‌وه، دیاره کانت ئانتی نۆمی بڕیاره‌کان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بۆشاییه‌ک که‌وا له نێوان تێگه‌یشتن و عه‌قڵدایه. واته مرۆڤ خاوه‌ن هێزێکی تایبه‌ته و له لایه‌ک قه‌ناعه‌ت به‌وه ده‌کات بابه‌تێکی واقێعی بۆخۆی ته‌رخان بکات و له لایه‌کی تریش حه‌ز ده‌کات، له دیارده‌کان تێپه‌ڕێ. هه‌ر بۆیه زه‌ین له جیاتی ئه‌وه‌یکه له سه‌ر پرسیاره‌کان به وه‌ڵامێکی بنه‌بڕ بگات، له چوارچێوه‌ی جۆرێک به‌ڵگه‌ی دیالێکتیکی له‌سه‌ر جیهان و سه‌رچاوه‌کانی تووشی ناکۆکی ده‌بێته‌وه.
1ـ ئانتی نۆمی یه‌که‌م،له سه‌ر پرسیاری کۆن و نوێبوونی جیهانه. کاتێک کە بڕیار ده‌ده‌ین جیهان سه‌ره‌تایەکی نییه و کۆنه، به خێرایی بڕیاره به‌رانبه‌ره‌که‌یشی له زه‌یندا سه‌رهه‌ڵده‌دا . ئه‌گه‌ر وای بۆ بچین جیهان سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، یان ئه‌وه‌یکه جیهان کۆنه و سه‌ره‌تای نییه، چۆن پاساو بۆ هاوتایی و به‌رده‌وام بوونیان بێنینه‌وه. دیارده هه‌بووه‌کان به شوێن دیارده‌کانی پێشوودا هاتوون، دیارده‌کان له زنجیره‌یه‌کی به‌رده‌وامی کاتدا ڕاده‌وه‌ستن. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای نه‌بێ، چۆن دیارده‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک به‌دیدێن و به به‌رده‌وامی ڕوو ده‌ده‌ن؟ ئێستا فه‌رز که‌ین جیهان سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، ئایا ئه‌بێ دان به‌وه دا بنێین پێش به دیی هاتنی جیهان کاتێک هه‌بووه و ناوه‌ڕۆکێکی نه‌بووه. ئه‌م کاته بێ ناوه‌ڕۆکه یه‌کسان و ته‌بایه، چۆن له ناکاو به بابه‌تێکی ناته‌با و نایه‌کسان ڕێگه‌ی بردووه. هه‌ر له سه‌ر شوێن، ئه‌م پرسیاره‌ش ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر جیهان سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، پێش به‌دی هاتنی، شوێنێکی ته‌با و یه‌کسانی به دیارده‌ی ناته‌با داوە و یه‌کی خستووته‌وه.
2ـ ئانتی نۆمی دووه‌م؛ ئایا جیهان ساده‌یه، یان لێکدراوه؟ ئایا جیهان له کۆمه‌ڵێک لق و پۆ پێکهاتووه، یان ئه‌وه‌یکه بابه‌تێکی یه‌که‌یه؟ ئه‌گه‌ر جیهان وه‌کوو بابه‌تێکی لێکدراو چاو لێبکه‌ین هه‌ر بابه‌تێکی لێکدراو له به‌شی ساده پێکهاتووه، واته دانه پاڵی سیفه‌تی لێکدراو له سه‌ر جیهان پێویستی به ساده‌یی به‌شه پێکهێنه‌ره‌کانیه‌تی.به‌ڵام له لایه‌کی تر وا ده‌رده‌که‌وێ هیچ بابه‌تێکی لێکدراو له به‌شی ساده پێکنه‌هاتووه، به هۆی ئه‌وه‌یکه هیچ دیارده‌یه‌کی ساده‌مان بۆ په‌یدا نابێ و هه‌ر بابه‌تێکی ساده‌ی هه‌نده‌کی، له به‌ش و لقی هه‌نده‌کی تر پێکهاتووه.
بڕیاری یه‌که‌م له سه‌ر بنه‌مای بیرکاری پێکهاتووه، به‌ڵام بڕیاری دووه‌م له سه‌ر زانستی سروشتی و ئه‌زموونی پێکهاتووه، لێره‌دا کانت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت مه‌به‌ستی فه‌لسه‌فه‌ی لایبنیتزه و ڕه‌خنه‌ی له مونادهکان گرتووه، جیهان ئه‌گه‌ر له مونادهکان پێکهاتبێ، ئه‌م مونادانه ساده نین و ئه‌بێ لێکدراو بن. به بۆچوونی کانت، لایبنتیز، مونادهکانی به جۆرێک بەش بەش کردووه تاکوو به ئاستێک بگات ئیدی دابه‌ش نه‌بێ، و له هه‌مان کاتدا، جلی ڕۆحانی و ماددیشی به به‌ردا کردووه، هه‌ربۆیه وڵامێکی بنه‌بڕی بۆ پرسیاری لێکدراو یان ساده‌بوونی جیهان نه‌داوه‌ته‌وه.
3ـ ئانتی نۆمی سێیه‌م ، له سه‌ر پرسی هۆیه‌کی دامه‌زراوه. سه‌ره‌ڕای زنجیره‌ی هۆ و هۆکرده‌کان، وا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌بێ هۆێکی یه‌که له سه‌ره‌تادا هه‌بێ. هۆی یه‌که‌م هۆکردی، هۆیەکی پێش خۆی نییه. که‌واته ئه‌بێ هه‌تاهه‌تایی و له ده‌ره‌وه‌ی هۆکاره سروشتیه‌کاندا بێ، و له نه‌بوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. به‌ڵام له لایه‌کی تر، له جیهاندا هۆی سروشتی هه‌یه و دانانی هۆکارێکی سه‌ربه‌ست له ده‌ره‌وه‌ی سنووریی زنجیره‌ی هۆ و هۆکرده‌کان مه‌حاڵه. به‌ڵگه‌یه‌که کانت له‌م ئانتی نۆمیهدا ڕه‌چاوی کردووه هه‌ر له‌و به‌ڵگانه ده‌چێ که له ئانتی نۆمی سێیه‌مدا باسمان هێنا.
4ـ ئانتی نۆمی چواره‌م ، له سه‌ر هه‌بوونی جیهانه و ئه‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م جیهانه‌دا بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ ببێ، سا ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌شێک له‌م جیهانه‌یه، یان ئه‌وه‌یکه هۆی سه‌ره‌کی خولقاندنی ئه‌م جیهانه‌یه، یان ئه‌وه‌یکه بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆیه، چ له ناو جیهان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا بێ، و پێویست ناکات هه‌بووێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م جیهانه‌ی خولقاندبێ. هیچ بوونێکی گونجاو وه‌کوو هۆی جیهان چ له ناو جیهاندا و چ له ده‌ره‌وه‌ی جیهاندا بوونی نییه.
له به‌شی یه‌که‌مدا دوو گریمانه هه‌یه:
1ـ هەبووی زه‌روری به‌شێک له‌م جیهانه پێکدێنێت و وه‌کوو سه‌ره‌تای ڕه‌های زنجیره گۆڕانه‌کانی جیهان داده‌نێن و ئه‌مه‌ش دژی یاسای هۆیهکییه.
2ـ هەبووی زه‌رووری هه‌مان زنجیره گۆڕانه‌کانی جیهانه و هه‌مان بیر و بۆچوونی سپینۆزا و لایه‌نگرانی «یه‌کانه‌گی بوونه»، که‌واته ئه‌م زنجیره‌یه له هه‌ر بازنه‌یه‌کدا سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه، به‌ڵام له لایه‌نی هه‌مه‌کیدا، زه‌روورییه و ئه‌مه‌ش ناڕاسته.
له به‌شی دووه‌هه‌مدا هۆی جیاواز، سه‌ره‌تای زنجیره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی جیهان پێکدێنێ، ئه‌گه‌ر وابێ هۆ له ناو کاتدایه و له ئه‌نجامدا به‌شێکه له‌م جیهانه و ئه‌مه‌ش دژ به‌و گریمانه‌یه له سه‌ره‌تادا باسمان هێنا.
ناکۆکی نێوان زه‌ین و عه‌ین،یا«جیهانی ده‌ره‌وه»، له سه‌ر کێشه مێتافیزیکییه‌کان، هه‌مان ناکۆکی نێوان سه‌ره‌کی و زاتییه‌ی که کانت له سه‌ر تێگه‌یشتن و عه‌قڵ باسی هێناوه. «مانای»پێشنیاری عه‌قڵ له گه‌ڵ عهینیبوونی جیهاندا یه‌ک ناگرنه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌شه مێتافیزیکی پووچه‌ڵکردوه‌ته‌وه.
وردبینی و ژیربوونی کانت له‌وه‌دایه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئانتی نۆمییهکان، له زه‌ینی ئێمه‌دا، ئێمه تووشی چه‌رمه‌سه‌رێ ده‌که‌ن به هۆی ئه‌وه‌یه حاشا له یاسای ناکۆکی ده‌کات. له حاڵێکدا ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌نتیقی بیرکردنه‌وه‌یه.
1ـ یه‌که‌م هه‌ڵوێست له سه‌ر ئانتی نۆمییهکان، هه‌ڵوێستی گومانکاره‌کان بوو،که له سه‌رده‌می یۆنانی که‌ونینه‌دا دژ به‌یاسای ناکۆکی ڕاوه‌ستان. به‌ڵام کانت، گومانکار نییه و دژ به‌م هه‌ڵوێسته‌ی گومانکاره‌کان ڕاوه‌ستا. فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یی کانت، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاێک بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی گومانکاری له‌سه‌ر زانست و سه‌لماندنی، مه‌عریفه‌ی مرۆڤ. که‌واته کانت یاسای ناکۆکی له سنووری هه‌ست و تێگه‌یشتندا به‌کار دێنێ. دووه‌م هه‌ڵوێست له سه‌ر ئانتی نۆمییهکان له فه‌لسه‌فه‌ی «ڕۆمانتیکی»ئاڵمانیدایه، به‌تایبه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی فیشته، شیلینگ و هێگل دا، له دوای کانت له سه‌ر پرسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئانتی نۆمیهکان بیریان کردبووه‌وه و هه‌ڵوێستی نوێیان هێنایه ئاراوه. بۆ نموونه هێگل بایه‌خێکی زاتی به ئانتی نۆمییهکان ده‌دا و به به‌ربڵاویی په‌ره‌ی پێدا. ئه‌گه‌ر لای کانت ئانتی نۆمییهکان به شێوه‌ی پرسیار ئاراسته کراوه و هیچ کات وه‌کوو ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ته‌واو چاوی لێنه‌ده‌کرد، له به‌رانبه‌ردا، لای هێگل ئانتی نۆمییهکان نه‌ک هه‌ر ڕێگهیەکه بۆ ئه‌وه‌یکه عه‌قڵ په‌ره به زانینه‌کانی خۆی بدا، به‌ڵکوو له ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه پله و پێگه‌ی سه‌ره‌کی خۆی په‌ره پێده‌دا و له سێنتێزدا synthesis کۆی ده‌کردنه‌وه . گه‌رچی له فه‌لسه‌فه‌ی کانت دا، ئانتی نۆمییهکان لایه‌نێکی ئه‌رێنییان لێ ناکه‌وێته‌وه، به‌ڵام نابێ چاوپۆشی لێبکه‌ین، ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی کانت دا، پرسی سه‌ره‌کی زانین و زانسته‌کان و بیرکردنه‌وه‌ی ئاکاری خۆی له‌ناو ئه‌م ئانتی نۆمیانهدا حه‌شار داوه . ئه‌گه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی کانت دا بایه‌خ به ئانتی نۆمییهکان نه‌ده‌ین، یه‌کگرتنه‌وه‌ی خۆی له کیس ده‌دا، ته‌نانه‌ت پرسیاره سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو تیۆری زانین و زانست و بیرکردنه‌وه‌ی ئاکاری له‌م ئانتی نۆمییانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن. کانت به یارمه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ئاکار، خۆی له‌م ئانتی نۆمییانه ده‌رباز کرد و ته‌نانه‌ت، ئاکاری کانت له سه‌ر ئه‌م ئانتی نۆمییانه بناغه‌ی داڕشتووه.
[1]ـ ڕه‌خنه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دێکارت ئه‌مه‌یه، تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی دهرونناسییانه بووه‌ته‌وه، که‌سێکه به‌شێوه‌ی عه‌قڵی بیربکاته‌وه، ئیدی پهناناباته به‌ر قه‌ده‌ر و ئێمان و بابه‌تی ناعه‌قڵانی، چوونکه بواری فه‌لسه‌فه، به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی مهنتێقییانهیه. و.ک
[2]ـ جیهان له مۆناده‌کان پێکهاتووه، هه‌رکاتێک مرۆڤ کارێک بکامونادی ئه‌و بابه‌ته ئاماده ده‌بێ.
[3]ـnomenon لهیۆنانیدا nous: به‌مانای،عه‌قڵ، ووزه‌ی تێگه‌یشتنی عه‌قڵی وnoein= بیرکردنه‌وه noumenon واته ئه‌وه‌ی بیری له سه‌رده‌کرێ هاتووه.
[4]ـ وه‌همی تێپه‌ڕ: مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌یکه به‌وردی سه‌رنجی شته‌کان نادا و لێکیان ناداته‌وه له ئه‌نجامدا تووشی هه‌ڵه ده‌بێ، هه‌ڵه‌ی مه‌عریفی دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌یکه مرۆڤ به وردی له‌بابه‌ته‌کانی زانین تێنەگەیشتووە، به‌تایبه‌ت که‌سێکه له زانستی سه‌رده‌م تێنه‌گات و له ده‌ستکه‌وته مه‌عریفیه‌کانی زانین شاره‌زا نه‌بێ تووشی هه‌ڵه‌ی مه‌عریفه‌یی ده‌بێتەوە، وه‌همێکی تر هه‌یه‌له وزه‌ی خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ کاتێکه مه‌عریفه‌ی مرۆڤ بنه‌مایه‌کی مه‌نتیقی نه‌بێ و سنووره‌کانی بیرکردنه‌وه نه‌ناسێ تووشی وه‌همی تێپه‌ڕ ده‌بێته وه. و.ک
[5]ـpiter Abelard، فه‌یله‌سووف و زانای تیۆلوژی فه‌ڕانسه‌یی (1142ـ 1079)
[6]ـ antinomy، contradiction لێک جیاوازن و کانت ئه‌م دوو جەمکە ئاوێتەی یەکتر ناکات، له دیالێیتکی تێپهردا transcendental Dialectic هه‌وڵی ئانتی نۆمیهکان ئه‌وه‌یه له عه‌قڵ تێپه‌ڕن و حاشا له یاسای ناکۆکی بکه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش مهغلهتهی مەنتیقی لێدەکەوێتەوە.
[7]. speculative psychology
په یوه ندی