- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت(کۆتایی)
سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێمانۆیل کانت
وەرگێڕ : سەعیدکاکی
بوونی خودا
سێیه‌م مانای پێشیانهی عه‌قڵ له به‌شی «دیالێکتیکی تێپه‌ڕدا»، وێنایەکه ئێمه له خودا هه‌مانه و هه‌ر له په‌رتووکی «ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تیدا» باسی له سه‌ر کردووه. پرسیاری کانت ئه‌وه نیه، ئایا وێنای خودا له زه‌ینی ئێمه‌دایه یان نا، وڵامه‌که‌ی ئاشکرایه و پێشتر که‌سانێکی وه‌کوو؛ دیکارت و دێکارتییهکان به دڵنیاییه‌وه وتوویانه وه‌ها وێنایەک زگماکییه. یان ئه‌وه‌یکه مانایه‌کی پێشیانهی له زه‌ینی ئێمه‌دا هه‌یه. پرسیاره‌که له ڕاستیدا کاتێک شیاوی ئاراسته‌کردنه، ئێمه له خۆمان بپرسین ئایا وه‌ها مانایه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی ئێمه دا هه‌یه، یان ئه‌وه‌یکه بابه‌تێکی عه‌ینیه؟ به بوچوونی کانت فه‌یله‌سووفه‌کان له سه‌ر بابه‌تێکی وه‌کوو، سه‌لماندنی بوونی خودا سێ گروپیان لێکه‌وتووه‌ته‌وه:
1ـ که‌سانێک هەن باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌ی بوونە،ontologicalargumentوه‌کوو؛ ئانسلیم و به تایبه‌ت دێکارت.
2ـ که‌سانێک هەن باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌ی جیهان ناسییە «cosmological argument».نموونه‌ی ئه‌م جۆره به‌ڵگانه له فه‌لسه‌فه‌ی ڤوڵف دایه.
3ـ که‌سانێک هەن لایه‌نگری له به‌ڵگه‌ی سروشتی یان لاهووتیphysicotheological argumentده‌که‌ن . کانت سه‌باره‌ت به‌م جۆره به‌ڵگانه، ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مه‌کانی ڕێماروس[1] کردووه.
ڕه‌خنه‌ی کانت له سه‌ر به‌ڵگه‌ی بوون، ئاماژه‌یه‌که له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌وا له‌لایه‌نی مهنتێقییهوه له سه‌ر چه‌مکی بوون وه‌کوو شتێکی ئه‌وتۆ ناکه‌وێته‌وه، واته بوون بارهەڵگر نییه تاکوو به بابەتێکهوه گرێی بده‌ین. سیفه‌تێکیش نییه وه‌سفی له‌سه‌ر کرابێ. ته‌نانه‌ت، بوون چه‌مکێک له‌و مانایه‌ی که‌وا له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنه‌وه شیاوی ناسین بێ نییه. فه‌یله‌سووفانێکی وه‌کوو؛ دێکارت بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا له به‌ڵگه‌ی بوون که‌ڵکی وه‌رگرتووه و هه‌روه‌ها دێکارت وه‌کوو، عهقڵخوازێکه له هه‌مان ڕه‌سه‌نایه‌تی بیرکاری که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، دێکارت وای خه‌یاڵ کردووه،وێنایەکه ئێمه له سێ گۆشه هه‌مانە، ئێمه هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌یکه که‌وا بوونیشی ببێ هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یشی له‌سه‌ر وێنای خودا‌ش به کارهێناوه. دیاره به بۆچوونی دێکارت هه‌روه‌ها که وێنای زگماکی و ساده‌ی ئێمه بابه‌ته عه‌ینیه‌کان گارانتی ده‌کات، له سه‌ر خودایش وێنای که‌ماڵی عه‌ینی، ئه‌و ئێمه هانده‌دا به‌ره‌و ئه‌وه‌یکه خودا بوونێکی کامڵ و ته‌واوی هه‌بێ.( ئه‌بێ بزانین کاتێک ده‌ڵێین دوو بابه‌تی وه‌کووAو B پێکه‌وه پەیوەندییان هه‌یه، یان له یه‌کتر ده‌چن یان ئه‌وه‌یکه بمانه‌وێ لایه‌نێک به سه‌ر لانێکی تردا بار بکه‌ین. ڕاده‌ی وێکچوونیان ئاشکرا بکه‌ین، تا چ ڕاده‌یه‌ک A له Bده‌چێ، تا چ ڕاده‌یه‌ک گرێدانیAو Bپێکه‌وه گونجاوه و ئه‌نجامه‌که‌ی مهنتێقییه و تووشی ناکۆکی نابێ؛ دواتر ده‌یڤید هیۆم، له سه‌ر ئایین به وردی ئه‌م بابه‌ته‌ی شیکردۆته‌وه، واته گوزاره ئایینییه‌کان له بابه‌تگه‌لێکی وه‌کوو، «وێکچوون» و «یه‌کسانی» و «گشتاندنی» که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به پشت به‌ستن به پێش گریمانه لێک نه‌دراوه‌کان و هه‌روه‌ها له ریگەی هۆیهکییەوه بابه‌ته‌کان پێکه‌وه گرێده‌ده‌ن.
واته پردی نێوان هۆ و هۆکرد ده‌سڕنه‌وه یان ئه‌گه‌ر که‌سانێکی وه‌کوو، غه‌زاڵی باوه‌ڕی به هۆیهیکی نه‌بوو، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو بابه‌تێکی نا ئه‌زموونی وه‌کوو مۆعجزە بسه‌لمێنێ.
ئه‌مه جۆرێک بیری دۆگماتیکی ده‌مامکداره و ڕیشه‌ی له یاسای تیکه‌ڵاو کردندایه، له‌ڕێگه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌کانی وه‌کوو، وێک چوون و گشتاندن. هه‌ر بۆیه بابه‌تێکی وه‌کوو، ئیمان ده‌رونیه و به‌س، ئیدی مافی ئه‌وه‌ی نییه په‌ل بکوتێ بۆ بابه‌تێکی وه‌کوو، فه‌لسه‌فه یان زانست، که‌وا فۆڕمی بیرکردنه‌وه‌کانیان له ئایین جیاوازە و ته‌نانه‌ت بابه‌تگه‌لێکی وه‌کوو؛ عێرفان جگه له هه‌ستی ده‌رونی مرۆڤه‌کان شتێکی تریان به دواوه نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئێمه شهوودمان[2] له‌سه‌ر بابه‌تیک هه‌یه، ئه‌م شهووده له‌وپه‌ڕی کات و شوێن دایه، تا ئێستاش عێرفان دژ به بابه‌ته‌کانی وه‌کوو، فه‌لسه‌فه و زانست جووڵاوه‌ته‌وه،به‌ڵام پرسیارێک لێره‌دا هه‌یه ئایا له‌و دیو، سنووره‌کانی شهوود، شتێکیان به ده‌ستهێناوه له زانست و بیری عه‌قڵانی چاکتر بی؟ بڕوا ناکه‌م ده‌سکه‌وته‌کانیان تاکوو ئێستا موویەکیان له گرفته‌کانی مرۆڤ کردبێته‌وه جگه له سازدانی «ته‌وه‌هۆمی خه‌یاڵ و زەینی سادە و ساویلکەی شاعێرانە[3].» نەبێ!
به بۆچوونی کانت، به‌ڵگه‌کانی بوون له لایه‌نی مهنتێقییهوه هه‌ڵه و ناڕاستن. چونکوو به پێی یاسای ناکۆکی ساز دروان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه له لایه‌نی مه‌نتیقی به‌رزه‌جێ چاویی لێبکه‌ین، واته مهنتێقێکه خولیای لێکدانه‌وه‌ی عهینیبوونی وێنا و بڕیاره‌کانی ئێمه‌یه، ئیدی متمانه به وته‌کانی دێکارت ناکه‌ین. دیاره ئه‌سڵی یاسای ناکۆکی، عهینیبوونی بڕیاره‌کانی ئێمه له سه‌ر پرسه مێتافیزیکییه‌کان گارانتی ناکا. وێنایه‌که ئێمه له بوونه‌وه‌رێکی ته‌واو هه‌مانه، و بڕیار له سه‌ر هه‌بوونی ده‌ده‌ین، به بۆچوونی کانت ئه‌م بڕیاره،یان شیکاریه و یان ئه‌وه‌یکه بڕیارێکی لێکدراوه. ئه‌م بڕیاره شیکاری نییه، چونکه بوون نابێ به «بارهەڵگر»ی مه‌نتێقی تاکوو، له ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌ن. که‌واته بڕیاری ئێمه ئه‌بێ شیکارییانه بێ، یانی ئه‌بێ «بوون» له ده‌ره‌وه به باته‌وه گرێبده‌ین و ئه‌وسا پێویستمان به ئه‌زموونی هه‌سته‌کی عه‌ینی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ها ئه‌زموونێکمان به‌کرده‌وه بۆ جێبه‌جێ نابێ.
کانت دوای ئه‌وه‌یکه ڕه‌خنه له به‌ڵگه‌ی بوون ده‌گرێت، به‌ڵگه‌ی فه‌یله‌سووفانێکی وه‌کوو، ڤۆڵف له سه‌ر جیهانناسی بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا به‌کاریهێناوه لێکده‌داته‌وه، ڤۆڵف له ڕێگه‌ی جیهان ناسیه‌وه به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتبوو که‌وا، ئه‌بێ بوونی هه‌مه‌کی و ته‌واو هۆی سه‌رجه‌م هه‌بووه‌کان بێ و خولقێنهریشیان بێ. کانت سه‌باره‌ت به چه‌مکگه‌لێکی وه‌کوو؛«هه‌مه‌کی»و«زه‌رووره‌ت» و«که‌ماڵ» و «هۆیه‌کی»،که‌وا یاسای دیاریکراوی خواناسی«ڤۆڵف»ن، باسی له دوو پرسیاری گشتی کردووە، یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه چۆن ده‌توانین له بوونه‌وه‌رێکی واقێعی و دیاریکراو، بگه‌ینه بوونێکی پێویست؟ دووه‌م ئه‌وه‌یکه چۆن ئه‌بێ ئه‌م بوونه به کامڵ و ته‌واو بزانین؟ کانت ده‌ڵێ نه مه‌نتیقی فۆڕمهکی و نه میتۆده‌کانی سازدرا‌و له سه‌ر عه‌قڵ، و وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی پێ نادرێته‌وه، مادام متمانه به بابه‌تێکی وه‌کوو، ئەدراک«یان شهوودی عه‌قڵانی» بکه‌ین و کانت متمانه‌ی به وه‌ها ئەدراکێکی ده‌رونی نه‌بوو. هه‌روه‌ها که پێشتر «ده‌یڤید هیۆم» ڕوونیکردوه‌ته‌وه له بابه‌ته‌ی هه‌ست و دیارده‌کان بابه‌تێکی پێویست و زه‌رووری ناکه‌وێته‌وه. به هۆی ئه‌وه‌یکه بابه‌تێکی وه‌کوو زه‌روره‌ت و که‌ماڵ چه‌مک گه‌لێکی ئه‌زموونی نین و چه‌مک گه‌لێکی په‌تی و نائهزموونین. کانت بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆی جیهانناسی له گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی بووندا پێکه‌وه به‌راورد ده‌کات. به‌ڵام کانت ده‌ڵێ به‌ڵگه‌یه‌که له سه‌ر جیهانناسی بنیات نرابێ ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی لێ ساز نابێ. به هۆی ئه‌وه‌یکه زه‌ینی مرۆڤ له هه‌سته‌وه به‌ره‌و عه‌قڵ هه‌نگاو ده‌نێ. نه‌ک ئه‌وه‌یکه له عه‌قڵه‌وه بێ بۆ هه‌ست. بۆ نموونه ئاسایی تر ئه‌وه‌یه بڵێین، له جیهانی هه‌سته‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و پاشان به خودا بگه‌ین تاکوو ئه‌وه‌یکه، بمانه‌وێ له خوداوه به‌ره‌و جیهانی هه‌ست هه‌نگاو بنێین.[4] هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، کانت ده‌ڵێ؛ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له سه‌ر جیهانناسی بناغەیان داناوە، ده‌که‌ونه پێش به‌ڵگه‌کانی بوون و ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی لێناکه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها که له به‌شی ئانتی نۆمییهکان دا بۆمان ده‌رکه‌وت. له جیهاندا هیچ هۆیه‌کی بێ گریمانه‌مان گیر ناکه‌وێت و له سروشتدا هه‌ر هۆیه‌ک له لایه‌نێکه‌وه هۆکرده و له ڕێگه‌ی سروشت و بینینەوە ده‌ستمان به ئه‌وپه‌ڕی سروشت ناگات و زانینێکی عه‌قڵیمان بۆ مسۆگه‌ر نابێ. زنجیره‌ی هۆ و هۆکرده‌کان له شوێنێک به کۆتایی ده‌گات، که بمانه‌وێ له جیهانی هه‌ست تێپه‌ڕین. هه‌ربۆیه که‌سانێکی وه‌کوو، «ڤۆڵف» بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا تووشی وههم بوونه‌ته‌وه. کانت له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ڕه‌خنه‌ی له فه‌یله‌سووفانێکی وه‌کوو؛ سپینۆزا گرتووه،باوه‌ڕیان به یه‌کانه‌کی بوون بووه و سروشتیان وه‌کوو، سیفه‌تێکی خودا چاو لێکردووه. ئه‌گه‌ر خودا له هه‌ناوی ئه‌م جیهانه‌دا بێ ئیدی خودا بوونێکی پێویست و کامڵی نییه، کانت له دوایین ڕه‌خنه‌ی خۆی له سه‌ر به‌ڵگه‌کانی سه‌لماندنی بوونی خودا، ئه‌و به‌ڵگانه له ژێرناویی به‌ڵگه سروشتیه‌کان، لێکده‌داته‌وه و لێره‌ش دا مه‌به‌ستی کانت[5]بیر و بۆچوونه‌کانی ڕیماڕووسه.
له لایه‌نی مێژووییه‌وه،ئه‌بێ بزانین کانت، پێش قۆناغی«فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یی»یان هه‌ڵسه‌نگاندن واته پێش ساڵی ١٧٧٠ی زایینی له گه‌ڵ بیر وبۆچوونه‌کانی ڕیماڕووسدا ئاشنا بووه و له نامیلکه‌یه‌کی به ناوبانگ دا که وا له ساڵی ١٧٧٥ی زایهن نووسیویه‌تی، هه‌روه‌کوو ڕیماڕووس له ڕێگه‌ی«هۆی ئامانجه‌کی» یان مهبهستدارییهوه، بوونی خودای سه‌لماندووه. به‌ڵام له به‌شی «دیالێکتیکی تێپه‌ڕدا»کانت له بیر و بۆچوونه‌که‌ی خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
به بۆچوونی ڕیماڕووس، هۆی مه‌به‌ستداری یان«ئامانجه‌کی»ئه‌وه‌یه، له سروشتدا هۆیه‌ک هه‌یه به‌و جۆره‌ی له لای بوونه‌وه‌ره‌کانی تریش هه‌یه. واته ئامانج یان مه‌به‌ست لای بوونه‌وه‌ره‌کانی تر ئه‌بێ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، لی تێبگه‌ین و نابێ به سه‌ر دیارده ماددییه‌کاندا باری بکه‌ین و ده‌بێ هه‌ر له ڕێگه‌ی هۆی ئامانجهکییهوه بوونی خودا بسه‌لمێنین. کانت بۆ شیکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی ڕیماڕووس هه‌ڵوێستی ئه‌مه بوو، نه‌زمی سروشتی له هۆ سروشتیه‌کانه‌وه سه‌رچاوەی گرتووە و ئه‌م نه‌زمه له ئه‌نجامدا لایه‌نێکی ڕووکه‌شی هه‌یه و خودا له‌م ڕووداوه‌دا سه‌ربه‌ست نیه. به ڕای کانت ئه‌م به‌ڵگه‌یه واته هۆ ئامانجهکییهکان بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا له‌و به‌ڵگانه‌ی تر بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا به‌هایه‌کی زیاتری هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌یکه تا ڕاده‌یه‌ک ئۆقره‌یی ده‌رونی مرۆڤ دابین ده‌کات، ئه‌گه‌ر به وردی ئه‌م بۆچووهنهش لێکبده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ تا ڕاده‌یه‌ک پشتی به‌ڵگه‌کانی پێش تر به‌ستووه، کانت وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر له گریمانه‌کانی ڕیماڕووس که‌ڵک وه‌رگرین بوونی خودایه‌کی تەواومان بۆ ناسه‌لمێندرێ. هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نییه سیسته‌می سروشت کامڵ بێ و هه‌روه‌ها ده‌ستکردی خودا‌ش بێ. کانت له کتێبی «ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی»ده‌ڵێ: به‌ڵگه‌کان له سه‌ر سه‌لماندنی بوون و جیهانناسی له زه‌ینی فه‌یله‌سووفه‌کان و مه‌نتێق زانه‌کان که‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌م به‌ڵگانه به ته‌واویی ڕه‌ها و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌سته‌کین و عه‌ینی نین. ئه‌گه‌ر ناسینێک هه‌بێ له چوارچێوه‌ی کات و شوێن دایه و به یارمه‌تی کاتێگورییهکانی تێگه‌یشتن و له ڕێگه‌ی سیگماکانهوه جێبه‌جێ ده‌بێ. جگه له‌وه‌ش مرۆڤ تووشی ناکۆکی ده‌بێتەوە و له سنووره‌کانی ئه‌زموون و تێگه‌یشتن تێده‌په‌ڕێ.
ڕیماڕووس لای وایە، ئه‌و سیسته‌مه‌ی به سه‌ر جیهاندا زاڵه ئه‌وه‌یه، له ڕێگه‌ی هۆی ماددیه‌وه واته دیارده‌کان لێک نادرێته‌وه، که‌واته به بۆچوونی ئه‌و ئه‌م سیسته‌مه ئه‌بێ، خودایه‌کی به پشته‌وه بێ که‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه دایه و خولقاندوویه‌تی. به‌ڵام ئه‌بێ بزانین له بابه‌تی ده‌ستکرددا ئێمه مادده و فۆڕممان هه‌یه، مادده و فۆڕم ده‌ستکردی زه‌ینی یۆنانیه‌کان بووه، به هۆی ئه‌وه‌یکه ئیشی پیشه‌سازیان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه به‌ڵگه‌کانیان له سه‌ر جیهان وه‌کوو شتێکی ده‌ستکرد وێنا کردووه و سروشتیان له‌م ڕێگه‌یه‌وه لێکداوه‌ته‌وه. کانت ده‌ڵێ فه‌رز که‌ین ته‌نانه‌ت جیهان و سروشت ده‌ستکردبن، هه‌مدیسانه‌وه بوونی خودایه‌کی داهێنه‌ر ناسه‌لمێنێ. به هۆی ئه‌وه‌یکه پیشه‌ساز خولقێنه‌ری مادده نییه، مادده له پێش دا بووه و ئه‌و له ڕێگه‌ی ویست و سه‌ربه‌ستی خۆیه‌وه فۆڕمی به به‌ردا کردووه. له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ خودا فۆڕمی به به‌ر جیهاندا کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یکه چ هۆکارێک، مادده‌ی ساز کردووه به بێ سه‌لماندن ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه بۆچوونه‌کانی ڕیماڕووس له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئانسیلم و دێکارت و ڤۆڵڤ ده‌مێنێته‌وه.
له دوای ئه‌م باسانه له سه‌ر ئه‌وه‌یکه ئایا سه‌باره‌ت به مانای پێشیانهی عه‌قڵ، زه‌ینی مرۆڤ له ڕێگه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌وه به یه‌قین ده‌گا یان نا؟ گه‌رچی وڵامی ئه‌م پرسیاره لای کانت ڕوون و ئاشکرایه، به‌ڵام وڵامی پرسیاره‌که هێشتا گرفتی هه‌یه. کانت ده‌ڵێ،مانای پێشیانهی عه‌قڵ له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
بۆچی و چۆن له ناکاو له زه‌ینی مرۆڤدا وه‌همێک له سه‌ر هێزی ناسینی عه‌قڵانی له سه‌ر بابهتهمێتافیزیکییهکان سه‌رهه‌ڵده‌دا؟ به بۆچوونی کانت مانای ئه‌م پرسیارانه به شێوه‌یه‌کی پێشیانه له عه‌قڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و بایه‌خدان به پرسه مێتافیزیکییه‌کان له سروشتی عه‌قڵ دایه. عه‌قڵی مرۆڤ ئه‌م پرسیارانه له سه‌ر مێتافیزیک ئاراسته ده‌کات و ژیر بوونی مرۆڤ له ئاراسته کردنی ئه‌م پرسیارانه‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سروشتی مرۆڤ قه‌ناعه‌ت به سروشت ناکات و ده‌یه‌وێ له سروشت تێپه‌ڕێ، هه‌ربۆیه وڵامێکه بۆ ئه‌م پرسیارانه ده‌یداته‌وه ژیرانه نییه. له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا هه‌مدیسانه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ کانت له کتێبی «ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تیدا» هه‌ر جۆره زانینێک له سه‌ر بابه‌ته مێتافیزیکیه‌کان بێ به‌ها ده‌زانێ و له لایه‌نی عه‌قڵی تیۆریکییه‌وه مرۆڤ بوونی خودای بۆ ناسه‌لمێندرێ. دیاره مه‌به‌ستی کانت له زانین یان تیۆری زانین ئه‌وه‌یه، بابه‌تی زانین له چوارچێوه‌ی پێشیانهی کانت و شوێن دایه و هه‌روه‌ها به کاتیگۆرییه‌کانی تێگه‌یشتنه‌وه به‌نده. هه‌ربۆیه زه‌ینی مرۆڤ توانای ناسینی خودای له‌م فۆڕمه‌دا نییه، هه‌ر لێره‌دایه ڕه‌خنه‌ی عه‌قڵی په‌تی له‌مپه‌ڕێکه بۆ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه نهسهلمێندراوهکانی عه‌قڵ و ڕێگه له هه‌ر جۆره مێتافیزیکێکی ناعه‌قڵانی ده‌گرێ. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ڕێگه‌خۆش کەرە بۆئه‌وه‌یکه، به شێویه‌کی به‌ربڵاوتر له عه‌قڵی کرده‌کیدا و به تایبه‌ت له ئاکاردا باسی له سه‌ر بکه‌ین و مرۆڤ به‌و ئاسته بگات، یاسای ناسین به‌و جۆره‌ی له ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌دا له دوای ده‌گه‌ڕا و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ، ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌رونی خۆی
[1]ـReymaroce(زمان ناس و فه‌یله‌سوفی ئاڵمانی ساڵی 1696 له شاری هامبۆرگ له دایک بووه و ساڵی 1768کۆچی دواییکردووه، رێماڕوس لایه‌نگری فه‌لسه‌فه‌ی«عه‌قڵخوازیی»بووه←→و به‌هایه‌کی ڕه‌های داوه‌ته پاڵ عه‌قڵ).
[2]ـ شهوودچهندین مانای هه‌یه. 1ـ له مانای عێرفانی دا ئه‌وه‌یه له کات و شوێن تێده‌په‌رێت و دژ به یاساکانی عه‌قڵ و زانسته 2ـ شهوود بۆبابهتێک به کاردێنن ڕاسته و خۆ بێ و یان ئەوەی کە ڕوون و ڕاشکاوبێ. له ئه‌خلاقدا ده‌ڵێن، هه‌ندێک له‌چه‌مکه‌کانی وه‌کوو، ڕێزگرتن له دایک و باوک شهوودیه و پێویست به سه‌لماندن ناکا. یان خۆشه‌ویستی و ئه‌مه‌کداری، ئه‌مانه شهوودین . و.ک
[3]ـ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له بۆچوونه‌کانی، کاسیره‌ر و لوویی بڕۆل کهڵکهم وه‌گرتووه. و.ک
[4]ـ له‌فه‌لسه‌فه‌دا بۆسه‌لماندنی بابه‌ته‌کان له ئێستقڕاو قیاس که‌ڵک وه‌رده‌گرین و ئێستقڕا دوو شێوه‌ی هه‌یه: یه‌که‌م ئێستقڕای ته‌واو و دووه‌م ئێستقڕای ناته‌واو.
[5]ـ مه‌به‌ست لهشهودی عه‌قڵی ڕوون و ڕاشکاویی بابه‌ته‌کانی عه‌قڵه، دێکارت بۆسه‌لماندنی فه‌لسه‌فه‌که‌ی بابه‌ته فه‌لسه‌فیه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یکه ئه‌بێ ڕوون و ڕاشکاوبن، هوسرڵ شهودی عه‌قڵی لهنیهتمهندی دا ده‌بینیه‌وه.
په یوه ندی