- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
ئەزمونی شار لە هزری واڵتەر بنیامیندا
ئەزمونی شار لە هزری واڵتەر بنیامیندا
مسعوود یەزدی / وەرگێران: پەیمان عەلیپور
تێبینی وەڕگێر: بە شایەدی مووراد فەرهاد پوور، مەسعوود یەزدی (١٣٢٨-١٣٨٥) یەکەمین کەس بووە کە لە ئێراندا باسی لە تێیۆدۆر ئادۆرنۆ و تیۆری ڕەخنەگرتن، کردوە و وتاری لە سەر نووسیوە. سەبارەت بە ژیانی مەسعوود یەزدی شتێکی ئەوتۆ لە بەر دەست دانیە. بەکالەریۆسی لە کۆلێژی زانستە سیاسی و ئابوریەکانی زانکۆی نەتەوەیی ئێران تەواو کردوە و بڕوانامەی دکتۆرای کۆمەڵناسیشی لە زانکۆی ئێسێکسی بریتانیا وەرگرتوە. نامەی دکتۆراکەی لە ژێر سەر دێری « هێربێت مارکووزە: دیاردەناسی بە فیڕۆدان و ڕەخنە گرتن لە کولتوور» بووە وە بە قسەی فەرهادپووریش درەوشاوەترین نووسراوەی یەزدی بە زمانی فارسی «وتارێک لە بارەی کۆمەڵناسی مووزیکی کۆمەڵانی خەڵک لە ئێراندا» بووە. مەسعوود یەزدی بیست و چەند ساڵی کۆتایی ژیانی بە تەواوی لە کۆمەڵگای ڕۆشنبیری ئێران غاییب بووە و بەس ماوەیەکی کورت بە شێوەیەی حەق دەست لە زانکۆی شەهید بێهێشتی و زانکۆی ئیمام سادق وانەی وتوەتەوە و پێش دوو ساڵ لە مردنیشی دەستیکردوە بە وتارنووسین بۆ دوو ڕۆژنامەی «شەرق»و «هەمشەهری». مەسعوود یەزدی بە شێوەیەکی ڕبەق کەمتەرخەم بوو، وە ژیانی ئاوێتە بە نەخۆشی ئەستەم و شکستی پەیتا پەیتا لە ژیانی ژنومێردایەتی و دەستەویەخەبوون لەگەڵ نەخۆشی دەروونی، مەسعوودی یەزدی کردبووە بە بیرمەندێکی لاتەریک و گۆشە نشین. بە قسەی ئۆمید مێهرێگان، یەزدی هەرگیز کتێبی بە زمانی فارسی نەدەخوێندەوە وە بە تەواوی لەگەڵ کەش و هەوای کولتووری ئێران نامۆ بوو و بەس ڕۆژنامەی بە زمانی فارسی دەخوێندەوە. مەسعوود یەزدی لە پانتایەکی بەر بڵاودا وتاری نووسیوە، لە هیگڵ و نیچەوە بگرە هەتا زێمیل وهانا ئارێنت و جان ڕاڵز و واڵتەر بنیامین. فۆرمی نووسراوەکانی لە سەر شێوازی وتار نووسی پارچەیی و لەت لەت و کۆپلەیی بووە، وە ناوەڕۆکی نووسراوەکانیشی ئالۆز و نا لێ تێگەیشتنانە بەڵام زۆر جاریش لیپاولیپ لە بەر چاو ڕوونی بوون. بیرمەندی خۆشەویستی یەزدی واڵتەر بنیامین بوو کە بە ڕێکەوتیش ژیان و بە سەر هاتی وەک ئەو دەچوو بە جۆرێک کە دووای سێ ڕۆژان تەرمەکەی لە ناو ئاپارتمانەکەیدا دۆزرایەوە.
وەرگێڕانی وتارێکی ئەستەم و ئالۆز و تا ڕادەیەک بێ سەروبەرە لە مەسعوودی یەزدی هەڵگری هیچ گرینگایەتیەکی ئاکادێمیک نیە لە بەر ئەوەیکە خودی یەزدیش لە هەوڵی ناساندنی بنیامین لە ڕێگەی پۆلێن کردن و کوورت کردنەوەی بیروڕاکانیدا نەبووە. هەر ئەو ئەرکەی کە بنیامینیش بۆ خۆی پێی هەستابوو ئەویش لە بری گەڕان بە دوای ناسیندا، بە دوای کۆتایی پێهێنان و ڕزگار کردن دابووە. بەڵام ئەوەی هانیدام بۆ وەرگێڕان، پێگەی یەزدی لە ناو نەریتی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە ئێراندا بوو بە جۆرەیەک کە وەک باوکی ڕۆحی برەو پێدەری ئەم نەریتە لە ئێراندا سەیری دەکەن. ئەوەی بۆ نەریتێکی بیرکردنەوە گرینگە، قەبارە و ژمارەی بڵاوکراوەکان نیە بەڵکوو ڕەچە شکێنی و برست و تواناکانی ئیلهام بەخش بوونێتی بۆ نەوەکانی یەک لە دوای یەکی ئەو نەریتە یە.
بۆ بنیامین، ئەزمەنی شار و سەرمایەداری هەر دوک ناسێنەری یەک شتە: لەیەک داپچراوێتی[1]، چەند پارچەیی[2] و ڕاچڵەکان ( شۆک ). لە جیهانی سەرمایەداریدا چەند پارچەیی بوون و شۆک بناخەی ئەزمونی مۆدێرن پێکدێنن.
شۆک هەمان لەیەک داپچراویەتییە کە تاکیەتی[3] بیچم[4] دەبەخشێ. بە وتەیەکی تر، جیهانی تاک لە کۆکراوەیەکی یەکانگیر[5] پێک نەهاتوە وە خاوەنی لەت[6] و پارچە جیاوازەکانە. هەر ئەم لەتانەن کە بە شێوەی کۆکراوەیەک دنیای تاک ساز دەکەن. تاک لەم جیهانە چەندفاقەدا[7] هەست بە نامۆیی و چەند پارچەیی بوون دەکات. لە ڕابردوویەکی نە زۆر دووردا، تاک خاوەنی کۆکراوەیەکی یەکە[8] بوو وە لە ئەم کۆکراوەیەدا ئاسوودەیی خەیاڵ[9] و ڕەزامەندی ناخ[10] لە ئارا دابوو. بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی شار، تاک ئیتر خاوەنی کۆکراوەیەکی یەکە نییە و زۆربەی جیهانی ئەو پارچە پارچەیە. لەم جیهانە پارچە پارچەیەدا، ئەو لەگەڵ دنیای شۆک ڕووبەڕوو بوەتەوە، هەوڵی تاک بۆ ئەوەیە کە دنیای شۆک کۆنترۆڵ بکات وە ئەو بە چەشنێک بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی[11]. لێرەدا دەبێ ڕۆلی شاریش سەرنجی بدرێتە. شار دیاردەیەکە کە تاک لە ئەودا خاوەنی «ئەزمونی» خۆی نییە. ئەزمونی جیهان- شار[،] تاک لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا ڕادەگرێت. وە ئەوەی لێرەدا واقعیەتی هەیە بوونی جیهانە جیاوازەکان و جارجار پێکدژ ەکانە [12].
جیهانی سەرمایەداری بە شێوەیەکی گشتی جیهانێکی خەیاڵ ووڕووژێنە[13] وە لەم جیهانە خەیاڵ ووڕووژێنەدایە کە فەرمانڕەوایی وێناکردنەکانی تاک بە سەریدا زاڵە. لەم رووەوەش شار بە شێوەیەکی گشتی دیاردەیەکی خەیاڵییە وە لەم جیهانە خەیاڵیەدایە کە شۆکگەلی جۆراوجۆر توشی تاک دەبێ وە ئەمە تاکە، دەبێ ئەوانە لە خۆیدا چارەسەر بکات. شۆک، بەڵام، تایبەتمەندیەکی دیکەشی هەیە وە ئەویش ڕەهەندی خەیاڵ وورووژێنی ئەوە. تاک پەیتا پەیتا[14] لە بەر دەم جیهانی خەیاڵاتدایە. بەم پێیە شۆک وخەیاڵات هەر دووک یەک دیاردە پێکدێنن وە شۆک لە ڕاستیدا دۆخی تۆخکراوەی[15] خەیاڵاتە.
لە جیهان- شاردا ( پاریس وەک نموونە) توێژگەل وگروپگەلێک لە ئارا دان کە کارەکەیان بەرەو خۆ ڕاکێشانی[16] شۆکە [بۆلای خۆیان]. بەرەو خۆ ڕاکێشانی شۆک بەشێکی سەرەکی[17] لە ئەزمونی مۆدێرنی شار پێکدێنێت. شار بە شێوەیەکی گشتی دیاردەیەکە بۆتە هۆی وەبەرهێنانی شۆک،[وە] تاک لە ئەودا هەست بە لەیەک داپچراوێتی دەکات. بە وتەیەکی تر، شار، سەرمایەداری و وەبەرهێنان و بەرەو خۆ ڕاکێشانی شۆک کۆکراوەیەکی یەکە پێکدێنێت. لێرەدا تاک لە ڕەهەندی سۆبژێکتیوێتی خۆی دێتەدەرێ و پارچە پارچە دەبێت. لەم ڕووەوە سۆبژێکتیوێتی یەکە و یەکانگیر ئیتر لە دنیای تاکدا شوێنێکی نییە، [وە] بەردەوام لە بەر دەم گۆڕانکاری دایە...
تایبەتمەندی سەرەکی شت[18] هەمان پاڵاوتنە[19] کە تاک، دیسانسازی[20] دەکات. هەر لە ئەم دیسانسازییەدا (جیهانی خسوسی) جۆرەیەک بەتاڵ کردنەوەی دەروونی بەدی دەکردرێت. ئەم بەتاڵ کردنە دەروونییە مانا بە شتەکان دەدات،[وە] ئەوان بۆ مرۆڤ لە بەستێنی[21] خسوسیدا دیسانسازی دەکات. شت ئەرکی دیسانسازی لە ئەستۆیە، وە ئەوە دیسانسازییە کە بۆتە هۆی گەشەکردنی[22] شت،[وە] مرۆڤ دەخاتە نێوە پەیوەندیەکی نوێ لەگەڵ ئەودا.
بە قسەیەکی دیکە، جیهانی خسوسی، جیهانی بەرەو خۆ ڕاکێشانی شۆکە. ئەمە جیهانی خسوسییە کە شۆک درووست دەکات و لە لایەکەوە ئەوانیدکە بەرەو خۆی ڕادەکێشێت. کۆمەڵگای بورژوایی خاوەنی وەها خەسڵەتێکە کە لە جیهانی خسوسی، دیاردەی بەرەو خۆ ڕاکێشانی شۆکی سازکردوە،[وە] بۆتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگا لە هاوسەنگییدا بمێنێتەوە. هاوسەنگیی خەسلەتی سەرەکی جیهانی خسوسیە. ئەمە هاوسەنگییە، کە سەرلەبەری بەستێنی خسوسی دیاری دەکات .
سێحرلێدراوەیی[23] شتەکان، ڕەهەندی سەرەکی جیهانی بەستێنی خسوسییە . بەڵام بەرەبەرە جیهانی بەستێنی گشتیش توشی سێحرلێدراوەیی دەبێ . جیهانی پاساژەکان لە پاریسی سەدەی ١٩دا خاوەنی خەسڵەتێکی وێکچو بە جیهانی خسوسی بورژوازی هەیە . لە دنیای پاساژدایە کە جیهانی بەستێنی خسوسی دنیای تایبەت بە خۆی پەرەدەدات . جیهان لێرەدا وەکوو ئەو هۆڵانەیە کە لە ئەودا تاک هەست بە هێمنایەتی دەکات . بوونی ئەم هۆڵانە ، پەرەدەدات بە دنیای بەستێنی خسوسیش . ئەم هۆڵانە ناسێنەری جیهانی« سێحرلێدراو[24] » بە شتە .
ئەم سێحرلێدراوەییە دنیای پاساژ بیچم دەبەخشێت، وە کەش وهەوایەکی تایبەتی دەداتێ. جیهانی بورژووازی سەدەی ١٩ بە تەواوەتی بە گوێرەی سێحرلێدراوەییی درووست کرا بوو . دەتواندرێ بوترێ بوژووازیش لە سەر بنەمای سێحرلێدراوەیی بیچمی گرتووە. لێرەدا توشی ئەم خاڵە بنەماییە دەبین کە لە ڕوانگەی بنیامیندا شار وەکوو دەقە وایە. لەم دەقەدا، دەستپێک و کۆتاییەک بەدی ناکرێت. تاک دەتوانێت لە هەر جێگایەکی ئەم دەقدا بگیرسێتەوە[25].
تاک دەتوانێت لە ناو دەقدا وون بێت، هەر بەو جۆرەی کە لە شاریشدا ئەگەر[26]ی وون بوونی تاک لە ئارادایە. شار، جیهانی خەیاڵاتە و جا[27] لەو خەیاڵاتەدا، تاک لە نێو دەقی ئەودا دەگیرسێتەوە. دەق چەند ڕەهەندییە، هەر بەو جۆرەی کە شاریش چەند ڕەهەند و چەند فاقە[28]. لە ڕاستیدا ئەوە چەند ڕەهەند بوونی جیهانە کە شار هەر وەکو دەق بە ئێمە نیشان دەدات. جیهانی دەق یەکانگیر نییە، هەر بەو جۆرەی کە جیهان-شاریش وایە. ئەوەیکە دەق یەکانگیر نییە بۆ خۆی نیشانەی ئەو واقعیەتەیە کە جیهانی ئۆبژێکتیو خاوەنی سنوردارێتیەکانی[29] تایبەت بە خۆیەتی.
ئەوانەی لە جیهان-شاردا ئیش دەکەن، وەکوو، سواڵکەرەکان، بەڕەڵاکان[30] و ... ، خاوەنی زەینییەتێکن[31] کە زۆرتر هاوتا[32]یە لە گەڵ وەدی بوون[33]، بەڵام خاڵی گرینگ لێرەدا ئەوەیە کە سواڵکەرەکان خاوەن زەینییەتێکن کە زۆرتر وەکو دەق دەچێت...ئەوە دەقە کە بە ئەوان ڕەهەندێکی تایبەت لە سۆبژێکتیویسم دەبەخشێت ؛ بەڵام وردە وردە سواڵکەرەکان دەکەوەنە ژێر کاریگەری ڕەهەندی ئۆبژێکتێویسم ، [وە] زۆرتر بە شێوەی کرێکار دەردێن. ئەمە بەو مانایەیە کە لە جیهانی ئابووری دان و ستاندا[34][،] جیهانی زەینی بووژوازی دەبێتە بە جیهانی وەدی[35].
جیهانی دەق وەها جیهانێکی چەندفاقە کە لە نێوان جیهانی زەینی و وەدیدا لە جۆلانەدایە[36]. ڕوانگەیەکی گشتی سەبارەت بە دەق دەست نادات[37]، لە بەر ئەوەیکە ناتواندرێ کۆکراوە وەکوو دەق لە بەر چاو بگیردرێت. لەم ڕووەوە ، وێناکردنی تێکڕایەتی[38] وەکو یەک دیاردەی تێکڕا[39] دەست نادات ...
بنیامین لە دیارکەوتناسیی[40] شاردا ڕووی کردوەتە حەشیمەت[41]، [وە] ڕەهەندەکانی ئەوی خستوەتە بەر لێکۆڵینەوە . حەشیمەت لە ڕاستیدا دیاردەیەکە کە تاکەکان لە حوکمی پاژەکانی[42] ئەودان ، بێ ئەوەیکە پێکهینەری ئەو بن ، وەکوو تێکڕایەتیەک . حەشیمەت لە هەمان حاڵدا کە تێکڕایەتییە ، لە دەرەوەی تێکڕایەتیشدایە . وتەزابەندی[43] حەشیمەت کارێکە کە کەم تا کورت دەست نادات[44]. لێرەدا ڕەهەندی ئانارشیکی حەشیمەت خۆی نیشاندەدات. کرێکارانی دنیای زەینیش خاوەنی ئەم ڕەهەندە ئانارشیکەن. یاسای بەهایەکی ئەگەر چی بە سەر سواڵکەران، قوماربازان و ئاڵمۆدەکان[45]دا حاکمە، بەڵام لە کۆمەڵگای بورژوادا شوێنگەلێک بۆ ڕاکردن لە ئارادایە کە ئەوان دەتوانن لە دەرەوەی ئەو دابن. کەوایە سواڵکەرەکان ئەو دیاردانەن کە لە دەرەوەی یاسا بەهاییەکان دان. ئەوان جیهانی بەهایەکی دەخەنە بەر دژبەرایەتیەوە[46].
هەر ئەم ڕەهەندە سەبارەت بە قوماربازەکانیش ڕاستە[47]. قوماربازەکانیش یاسای بەها دەخەنە بەر دژبەرایەتییەوە جا بۆیە لە جیهانی بوروژوازیدا دەبیندرێ کە سەرەڕای چەندفاقێتیەکانی هەروا بە گوێرەی یاسای بەها ئیش دەکات. جا بۆیە توشی دیاردەگەلێک نابین کە بتوانێت ژێرخانەکانی کۆمەڵگای بوروژوا بخاتە بەر تەنگژەوە[48].
جا بۆیە دیاردەگەلێکی وەک قوماربازەکان و ئاڵمۆدەکان لە واقعدا پەراوێز نشینی کۆمەڵگای بوروژوا بوونە ،[وە] لە دژبەرایەتی لەگەڵ ئەو خۆدەبوورن[49].
ئەمانە سازکەران و بەدیهێنەرانی[50] مێژوون کە بە شێوەی بێ ناوونیشان[51] لە جیهاندا لە ئارا دان. بۆ بورژوازی سازکەرانی مێژوو ئەو کەسانەن کە خاوەن ناو و نیشان بن. بەڵام مێژوو لە بورژوازیدا، مێژووی بێ ناوونیشانەکانیشە وە لەم جیهانەدا، بێ ناوونیشانەکان ڕوڵێکی بنچینەیی ناگێڕن. وەبیرهێنانەوەکەی برێشت سەبارەت بەوەیکە وەستاکانی خانووبەرە سازکردن دوای کۆتایی کار چوونە کوێ؟ لە مەڕ بۆچوونەکانی بنیامینیشدا ڕاستە [،] ئەوەیکە لە ئارا دایە نەبوونی[52] سیمایەکی مێژوویی لە کرێکارانە. لەم ڕووەوە، نەجات و ڕزگاری[53] لە مێژوودا لە ڕاستیدا هەمان ڕزگاری وەبەرهێنەران و کرێکارانە. ڕزگاری بە واتای گەیشتن بە ناو و ناوبانگ[54] نییە، بەڵکو گەیشتن بە دۆخی دەربازبوو[55] لە نامۆیی یە [، باروودۆخێک ] کە [لە ئەودا] ناو و ناوبانگ ڕۆڵێکی کاڵی هەیە.
لێرەڕا دەتوواندرێ بگەیتە بە چەمکێکی نوێ لە « ستەم ». لە ڕاستیدا نامۆیی و شت ئاسایی بوون[56] دەبێتە هۆی سەقامگیر بوونی بناخەکانی ستەم. بۆ ڕووخاندنی[57] جیهانی شت ئاسا [،] بە تەنیا ڕەخنەگرتن لە شت ئاسی بوون بەس نییە. ماتریالیسم مێژووی لە هەوڵدایە [بۆ] ڕووخاندنی شت ئاسایی بوون. لە ماتریالیسمی مێژوویدا، شووناسی ڕاستەقینەی بەدیدێت،[وە] نامۆیی وەلاوە دەچێت. لە ماتریالیسمی مێژووییدایە کە چەشنێک لە جەژن و شادی لە پیناو سەرکەوتن بە سەر شت ئاسایی بووندا دێتە کایەوە. جەژن و شادی نیشاندەری جیهانی سەرکەوتوو بە سەر لە خۆ نامۆیی بوونی مێژووییە، کەوایە جەژن، خاڵی بەرامبەری شت ئاسایی بوونی میژووییە. لە ڕاستیدا لە جەژندایە کە شت ئاسایی بوونی مێژوویی ڕەهەندی بنەڕەتی خۆی لە دەست دەدات ...
لێرە دا دەتواندرێ بگەیە بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە بۆ چوونەکانی فرۆید. مۆزیک خاوەنی ڕەهەندی مازووخیستیە، موزیسیەن و ئاپۆڕەی بیسەران خاوەنی چەشنیک لە هۆگری سۆزەکی[58] بۆ ئۆرکێستێرن. لە دیاردەکانی جوانیناسانەدا، ڕەهەندی مازووخیستی خاوەنی گرنگایەتیەکی زۆرە. لە بەستێنی خسوسیشدا[59] هۆگری بە شتەکان باس لە چەشنێک لە مازووخیسم دەکات. لە ڕاستیدا لە بەستێنی خسوسیدایە کە شتەکان خاوەنی ڕەهەندێکی مازووخیستین وە تاک لە هۆگری بە ئەوانەوە گەشە دەکات. بنیامین لە « تێزگەلێک لە بارەی فەلسەفەی مێژوودا» دەڵێ کە لە جیهانی مێژووییدا تاک لە ژێر کاریگەری مێژوودایە، وە لە ڕاستیدا ئەوە جیهانی میژووییە کە بە سەر ئەوەدا حوکم دەکات. وەبەرهێنەری هونەریش خاوەن ڕەهەندی مازووخیستییە، وە ئەوە مازووخیسمە، کە بە سەر ئەودا حاکمە. ڕەخنەگرتنی مێژوویی هەمان دەربازبوونی تاکە لە جیهانی « ساد و مازووخیستی ». لە ڕەخنەگرتنی مێژووییدا، تاک لە سنوورەکانی دەربازبوون نزیک دەبێتەوە. وەبەرهێنەری هونەر لە سەردەمی وەبەرهێنانی مکانیکیدا [،] ڕوو دەکاتە جیهانی مکانیکی. لە سەردەمی وەبەرهێنانی مکانیکیدا، ئەگەری لە ناو چوونی مازووخیسم لە ئارا دایە، جا بۆیە وەبەرهێنانی مکانیکی چەشنێک دەربازبوونە بۆ هونەر. هونەر لە سەردەمی کلاسیکی بوروژوازیدا، خاوەنی ڕەهەندێکە کە ناویان ناوە Aura یان کەش و هەوا [ خەرمانە ]. ڕەهەندی خەیاڵاوی[60] هونەر لێرەدا گرنگایەتی پەیدا دەکا و هونەرمەند لە ژێر کاریگەری کەش و هەوای هونەری دایە. هونەر لێرەدا ناتوانێ خۆی لە خەرمانەیەک کە دەوروبەری داگرتوە، ڕزگار بکات. هونەر، تاک توشی نامۆیی و شت ئاسایی بوون دەکات. جیهانی هونەر لە ڕاستیدا هەمان جیهانی کەش و هەوای هونەریە، کە تاک دەخاتە ژێر کاریگەرێوە. تاک لێرەدا دەکەوێتە بەر دڵرفێنی[61] کەش و هەوای هونەر وە دڵرفێنی[62] ئەو بۆ ئەم تا ڕادەیەکە کە تاک سێحراویی دەکات. بە وتەیەکی تر، هونەر وە دڵڕفێنی لێرەدا کۆکراوەیەکی یەکە پێکدێنن وە دڵڕفێنی [گشتی] هونەر، شتی هونەری دەخاتە ژێر دەسەڵاتی[63] خۆیەوە. شتی هونەری تاک دەخاتە ژێر گوێڕایەڵی[64] خۆیەوە وە ئەم گوێڕایەڵیە بە ناوبژیگەری[65] لە ئارا دابوونی هەمان « خەرمانە »ی هونەریەیە، کە بە تەواوی بە سەر شتدا زاڵە. ئەرکی وەبەرهێنەری بەرهەمی هونەری نەجاتدانی دیاردەی هونەریە لە دەسهەڵات دارێتی ئەو کەش و هەوایەوە. تەنیا بە ناوبژیگەری، لە ئارا دابوونی وەبەرهێنانی مکانیکیە، کە کاری هونەری دەتوانێ لە خەرمانەی هونەری دوور ببێتەوە.
سەرچاوەی وەڕگێران : تک گویی فرجامین – گزیدە مقالات مسعود یزدی – گردآوری و ویرایش امید مهرگان – چاپ اول ١٣٨٦تهران –انتشارات گام نو
[1] از هم گسیختگی
[2] چند پارگی
[3] فردیت
[4] شکڵ
[5] مجموعەای یکپارچە
[6] تکە
[7] چندگانە
[8] واحد
[9] امنیت خاطر
[10] رضایت باطن
[11] در اختیار گیرد
[12] متضاد
[13] خیال انگیز
[14] مرتبا
[15] تشدیدشدە
[16] جذب
[17] عمدە
[18] شیء
[19] پالایش
[20] دوبارە سازی
[21] حیطەء
[22] تکامل
[23] افسون زدگی
[24] افسون زدە
[25] قرار گیرد
[26] احتمال
[27] لذا
[28] چندگانە
[29] محدودیت
[30] ولگردها
[31] ذهنیت
[32] منطبق
[33] عینیت
[34] مبادلەای
[35] عینی
[36] نوسان
[37] میسر نیست
[38] کلیت
[39] کلی
[40] پدیدارشناسی
[41] جمعیت
[42] اجزا
[43] مقولەبندی
[44] غیر ممکن
[45] ژیگولها
[46] ستیزە
[47] صادق
[48] چالش
[49] ابا دارند
[50] بە وجودآورندگان
[51] گمنام
[52] عدم وجود
[53] رستگاری
[54] اسم و رسم
[55] وضعیت رهاشدە
[56] شی گونگی
[57] سرنگونی
[58] وابستگی عاطفی
[59] حیطە خصوصی
[60] خیالین
[61] مجذوب
[62] جذابیت
[63] سلطە
[64] انقیاد
[65] واسطە
په یوه ندی