- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
داعش و سیاسه‌ت
داعش و سیاسه‌ت
دیاکۆ حهقگوو
له لای داعش هه‌ر شتێک که ره‌نگ و بۆنی تێ په‌ڕبوونی مێژوو نیشان بدا ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له ئیسلامی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دوور بکاته‌وه. هه‌رچه‌ند داعش خۆی تاکووئێستا ناعیلاجه که مل بداته به تێکنۆلۆژی و دام و ده‌زگای مۆدێرن و ئه‌وه خۆی نیشان له نارێکی نێوان تێیوری و پراتیکی داعشه. به‌لام ئه‌و شته‌ی که مێدیاکان به ئێمه نیشان ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌و دونیایه که داعش ده‌یهه‌وێ پێمان نیشان بدا.قه‌ڵه‌مڕه‌و سڕینه‌وه له عه‌رد،یان له عه‌ردی سه‌رده‌می ئێمه (گۆڕینی شار به بیابان). شار‌و عه‌ردی سه‌رده‌می ئێمه زۆر له شار‌و عه‌ردی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر جیاوازتره. ئینجار ده‌بێ سه‌رده‌می ئێمه خۆی وه‌ک سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر لێبکات و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وون نه‌بین ئه‌بووبه‌کری به‌غدادی ڕێگامان نیشان بدات و سه‌رمان لێ نه‌شێوێت.
به‌لام چوونکه مه‌کینه‌ی زه‌مان شتێک زیاتر له خه‌ون نیه، داعش ناچاره خۆدی زه‌مان بسڕێته‌وه، مۆزه‌خانه یان هه‌ر بینا و شتێکی کۆن تۆزی تێ په‌ڕبوونی زه‌مانیان له‌سه‌ر دانیشتوه. له‌به‌ر ئه‌وه داعش که باش ده‌زانێ تۆزی زه‌مان که به لووتی خه‌لک بگات ده‌بێته هۆی پشمین ، و شایه‌د ئه‌و پشمینه به‌زمی دیکه‌ی به‌دوادابێ هه‌ر باشتر وایه که تۆز و بینا و هه‌رچی کۆنه تێکرا بیسڕێته‌وه و تێکی بشکێنێت.
پێکدان له‌گه‌ڵ فاشیسم و نووسین له‌سه‌ر فاشیسم سه‌ختی زۆری هه‌یه، ترس و شه‌رم له‌وه‌یکه خۆد نه‌بی به فاشیسم ده‌بێ له‌گه‌ڵ پێکه‌نینێک ڕوو به ژیان بێت. ده‌بێ بترسێین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ره‌نگی فاشیسم به خۆمان نه‌گرین ، ئه‌و کاته که دژ به داعش راده‌وه‌ستین، به کاریکاتۆرهکهی شارلی عه‌بدۆ ئافه‌رین نه‌له‌ین (بۆ ئه‌وه من له‌گه‌ڵ بهدییۆ هاوده‌نگم )[1]. ده‌بێ شه‌رم بکه‌ین که له ڕووخاندنی مێژوو(مێژووکان) به ده‌ست داعش رازی بین. و ده‌بێ له‌ناو ئه‌و هه‌موو ره‌شایی و مرۆڤکوژیه دا ئێستاش باوه‌رمان به ژیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
بۆ به‌رگری به‌رامبه‌ر به داعش پێویستمان به‌وه نیه که وه‌ک ده‌وله‌ته‌کان بیروبۆچوون و چه‌کی دژ به داعشمان هه‌بێ، ده‌بێ جیاواز له‌وانه بیر بکه‌ینه‌و پراتیکی خۆمان جیاواز له‌وان دابه‌زێنین. گرینگ نیه لهچوو ده‌ژین، گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌ژین و ژیانمان هه‌یه! زۆرکه‌س ده‌سته ئه‌ژنۆ راوه‌ستاون تا ئه‌و شوێنه‌ی له‌ی ده‌ژین تووشی قه‌یرانێکی وه‌ک داعش بێ تا خۆیان نیشان دهن که چه‌نده ئازا و شۆرشگێرن، به‌لام مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که داعش له هه‌موو شوێنێک خۆی بلاو کردۆته‌وه. ئێستاش هیتلێر و ئه‌بووبه‌کری به‌غدادی میکرۆکۆمهلهکان له هه‌موو شوێنێک هه‌ن و جێگای مه‌ترسین. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ک که‌سانێک که ده‌مانهه‌وێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌ت رابوه‌ستین و له‌گه‌ڵ فاشیسمیش شهر بکه‌ین پێوه‌سته که خۆمان به میکرۆپالتیکهکان چه‌کدار که‌ین. میکرۆپالتیک یان "سیاسهتیورد" له هه‌ر مه‌یدانه‌ی و میکرۆکۆمهلێک مانای خۆی هه‌یه، به‌و مانایه که مانایێکی له‌پێشه‌وه روونی نیه و له یه‌ک که‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کان دا مانای تایبه‌تی خۆی به‌ده‌ست دێنێ. ئینجار ئێمه ده‌بێ هه‌مووکات میکرۆکۆمهلهیهک ساز که‌ین که به ژیان به‌لێ ده‌لێت و میکرۆپالتیکی خۆمان هه‌بێت تا له ژیان به‌رگری بکه‌ین(من نامهه‌وێ که با راشکاوه‌یی شرۆڤه‌ی بکه‌م چوونکه هه‌ر میکرۆکۆمهلهیهک، میکرۆپالتیکی خۆی پێویسته). دۆلووز پرسیارێکی! باشمان لێ ده‌پرسێ ئه‌و کات که ده‌لێ »بۆ به‌جێگای قومار له‌سه‌ر ناممکین بوونی هه‌تاهه‌تایی راپه‌ڕین (Revolution) و گه‌رانه‌وه‌ی فاشیستی مه‌کینه‌ی شهر ، بیر له‌وه نه‌که‌ینه‌وه که جوورێکی نۆ له راپه‌ڕین (Revolution) ممکینه؟ ...«[2] ئه‌و جووره له راپه‌ڕین هه‌مووکات ده‌توانێ له هه‌موو شوێنێک ممکین بێت. مێکرۆپالتیک زۆربار ده‌توانێ مایکرۆپالتێک تێک بشکێنێت، مائۆ باش ده‌یزانی که بۆ رزگاربوون هه‌میشه زۆربوونی هێز و سۆپا باش نیه و هێز و سۆپای که‌متر و نه‌زمی باشتر (نه‌زمی تایبه‌تی مائۆیی بۆیه سه‌رکه‌وت چوون ته‌نیا له یه‌ک که‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی دوژمنی تایبه‌تی خۆی مانای تایبه‌تی خۆی به‌ده‌ست هێنا) ده‌توانێ سه‌رکه‌وێ . ئینجار "که‌مینه" یان مینۆر (minor) ده‌توانێ ببێته هۆی گۆڕانی "زوربه" یان ماژۆر (major) و له‌سه‌روی پێچوونی* هه‌بێ (وه‌ک گۆڕانکاری له ناو زمانی ئینگلیزی ئه‌مریکیه‌کان که به‌ده‌ست ره‌ش پێسته‌کان پێکهات). باشتر وایه ئاماژه به‌وه بکه‌م که مینۆر و ماژۆر به لۆجیکی ژماردن ترخان ناکرێت، بۆ نموونه چینی کرێکار له دونیای کاپیتالیستی مینۆره و چینی بۆرژوا هێزی ماژۆره. ده‌سه‌ڵات و هێزه که مینۆر و ماژۆر ته‌رخان ده‌کات. هێزی مینۆر ده‌توانێ هێزێکی پێشکه‌وتوو بێ ئه‌گه‌رکوو وه‌ک له‌سه‌رێ باسم کرد ئه‌و هێزه نه‌هێلێت ره‌نگی فاشیسم به‌خۆی بگرێت و له‌وانه‌شه جاری وایه وه‌ک به‌رگری کۆبانێ یان ئیستالینگراد به چه‌ک خوێنی فاشیسم برژێت. مینۆر هێزی خۆی له‌وه‌دا نیشان ده‌دا که داعش ده‌یهه‌وێ بیسرێته‌وه ، مینۆر ده‌بێ باس له مێژووی خۆی بکات، ئه‌و مێژوویه‌ی که مینۆری سازکردۆ به هه‌موو خۆشی و ناخۆشێکانێوه ده‌بێ زیندۆ بێته‌وه، مه‌بستی من خۆدی میژووی زندویه. ئه‌گه‌ر داعش ده‌یهه‌وێ کۆبانێ نه‌مێنێت ، به‌و مانایه‌یه که بۆنموونه هه‌لپه‌رکێی کوردیش نه‌مێنێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه شه‌ره‌ڤانان له نێوان ئاور و خوێنیشدا له‌بیریان نه‌چوو که هه‌لپه‌رن ، چوونکه هه‌لپه‌رکێ به‌شێکه له مێژووی زندوی کورد و کۆبانێ. داعش زه‌مان و مێژوو ده‌کوژێت هه‌تا هه‌مووشتێک سانسۆر بکات و مێژوویێک به ئێمه بناسێنێت که بێزاره له هه‌موو مێژووکانی ژیان. به‌لام ئێمه ده‌بێ به‌رگری له ژیان (و مێژووکانی ژیانه‌کان) بکه‌ین که بێ زه‌مان و تێ په‌ڕبوونی زه‌مان، ژیان مانای نێت.
*Effect
[1] بدیو ، آلن ،1393، سرخ و سه رنگ ، بابک فراهانی ، فلاخن شمارهی دوازدهم
[2] دُلوز ، ژیل ، 1391 ، چندین سیاست ، امیر احمدی آریان ، نام های سیاست ، تهران ، نشر بیدگل ، ص 407
په یوه ندی