- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
مارتین هایدیگه‌ر (1976ـ 1889)(بەشی دووهەم)
مارتین هایدیگه‌ر (1976ـ 1889
(بەشی دووهەم)
وەرگێران: سەعیدکاکی
ڕێگه‌چاره‌ی هایدیگه‌ر بۆ سڕینه‌وه‌ی بێ زێدی مرۆڤ: یه‌کخستنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤ وجیهانه
بێ زێدی مرۆڤ له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که‌وا مرۆڤ له جیهان دابڕاوه. گه‌ر له نێوان مرۆڤ و جیهاندا هه‌مدیسانه‌وه پردی پەیوه‌ندی ساز بکه‌ین، یانی جارێک مرۆڤ به پێی جیهان و جیهان به پێی مرۆڤ پێناسه بکه‌ین،ئه‌وسا لانیکه‌م له پێناسه‌ی کێشه‌ی بێ زێدی ڕزگارده‌بین.دواتر ئه‌م کێشه‌یه، شیده‌که‌ینه‌وه. شیکردنه‌وه کێشه‌كه، مرۆڤ له بێ زێدی ڕزگار ده‌کات. که‌واته ئه‌م ڕێگه چاره‌یه دوو قۆناغی هه‌یه: ئا) پێناسه‌ی مرۆڤ له ڕێگه‌ی جیهان،ب) شیکردنه‌وه‌ی کێشه و لێکدانه‌وه‌ی دۆخی بێ زێدی مرۆڤ و ڕزگار بوونی.
هایدیگه‌ر له کتێبی «بوون و کات» بۆ سڕینه‌وه‌ی بێ زێدی مرۆڤه‌کان هه‌وڵیده‌دا. له هایدیگه‌ری دووهەمدا، بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر نیهیلیزم هه‌وڵده‌دا. که‌واته هایدیگه‌ر دوو فه‌لسه‌فه‌ی جیاواز وناکۆک لە یەکتری نییه، به‌ڵکو دوای ڕێگه و شوێن و پلانه‌کانی خۆی ده‌که‌وێت. هایدیگه‌ر له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه بڵێ «مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ره« و له ئه‌نجامدا بۆ مرۆڤ چیه‌تییه‌کی به‌ده‌ر له خۆی دابنێت، مرۆڤ به پێی جیهانێکه هه‌یه‌تی پێناسه ده‌کا. چونکو مرۆڤ ئاماده‌بوونه. هایدیگه‌ر مرۆڤی به ئاماده‌بوون له قه‌ڵه‌مداوە، به بۆچوونی هایدیگه‌ر، ئێمه جگه له خۆمان،سه‌رچاوه‌یه‌کمان بۆ گه‌یشتن به بوون نییه، به مه‌رجێ مرۆڤ وه‌ک سووژه چاو لێبکه‌ین، له ئه‌نجامدا بۆی هه‌یه له ڕێگه‌ی شیکردنه‌ه‌ی بوونی مرۆڤه‌وه کڵاوڕۆژنه‌یه‌ک به‌ره‌وبوون بکه‌ینه‌وه. له ڕاستیدا بوونی خۆمان، تاکه ڕێگەیە بۆ گه‌یشتن به بوون. بوونی مرۆڤ بریتیه له: ئاماده‌بوون، ئاماده‌یی له چوارشت پێکھاتووە:
1ـ ئیگزێستانسی من
2ـ ئاگامه‌ندی من
3ـ ئاماده‌یی کاتی من
4ـ ئاماده‌یی زمانی من.
کاتێ ئه‌م چوارشته پێکه‌وه له‌به‌ر چاو بگرین، جیهان پێکدێت. ده‌رهاوێشتنی ئه‌م جیهانه له لایه‌ن من، له ڕێگه‌ی ئێگزێستانسی «من»پێکدێ، واته exمنه.
ex-istence، واتە به‌رده‌وام له خۆم دێمه ده‌ره‌وه.یانی به‌رده‌وام شتێک له لایه‌ن من به‌رزده‌بێته‌وه و ئه‌م شته‌ش خۆمم و به شێوه‌یه‌ی بوون به‌رز ده‌بێته‌وه. ئاماده‌یی من مانای بوون ده‌گه‌ێنێ. له زۆربه‌ی زمانه‌کاندا، سێ فاکته‌ری یه‌که‌م مانای ئاماده‌یی ده‌گه‌ێنن. به‌ڵام فاکته‌ری چواره‌م پتر مۆرکی هایدیگه‌ری پێوەیه. به دهربڕینێکیدیکه،ئاماده‌یی مانای ئه‌وه‌یه، که‌سێک له کاتی ئێستادا هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه که‌سێکی ئاگامه‌نده. له زانستی ئاماده‌ییدا، کاتێ که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت شتێک لای من ئاماده‌یه، مانای «ئاگامه‌ندی» ده‌گه‌ێنێ.
که‌واته مرۆڤ، هه‌بووێکی ئاماده‌یه و ئاماده بوونیشی چوار لایه‌نی هه‌یه. کاتـێ ئه‌م چوار لایه‌نه له ئامه‌ده‌یی مرۆڤدا سه‌رهه‌ڵده‌دا جیهان ده‌رده‌که‌وێ. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، ته‌نیا مرۆڤ ئاماده‌یه وته‌نیا مرۆڤ خاوه‌ن ئێگزێستانسه.
* * *
مانای بوون لای هایدیگه‌ر
به بۆچوونی هایدیگه‌ر Beingمانای بوونی ڕه‌ها ده‌گه‌ێنێ. وشه‌ی Existenceله بۆچوونه‌کانی هایدیگه‌ردا تایبه‌ت به مرۆڤه. دوو وشه‌که‌ی دیکەی هایدیگه‌ر بریتیه له: بوونی دوورده‌ست[1]ئه‌گه‌ر باس له بوون بۆخۆی بکه‌ین، وشه‌یBeingبه‌کار دێنین.بەڵام وشه‌ی Existence تایبه‌ت بهمرۆڤە. بۆیه مرۆڤ ته‌نیا هه‌بووێکه، بوون له‌ودا سات به سات له‌خۆی دێته ده‌ره‌وه، بوونی خودا که‌ماڵی ته‌واو و نه‌گۆڕه و له ئه‌نجامدا که‌م وکۆڕی نییه بۆ ئەوەی كه بیه‌وێ له‌خۆی بێتهدرو تێپه‌ڕێت. به‌ڵام مرۆڤ، خاوه‌ن هه‌ڵبژاردنه و به جۆرێک ڕوبه‌ڕوی لایه‌نی پێداویستی وکه‌ره‌سه‌کانی خۆی ده‌بێته‌وه وبۆیه به‌رده‌وام به‌ره‌وداهاتوو هه‌نگاو ده‌نێت، که‌واته له پێشه‌وه دیاریکردنێکی تایبه‌ت له ئاراد نییه، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی که‌وا هه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێت و شوناسی خۆی دیاریده‌کات و دیاریکردنی خۆی له دهرهاویشیتنی به‌ره‌و که‌ره‌سه‌کانی جێگیر ده‌بێ، مرۆڤ، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنەوە، شۆناسی خۆی دیاریده‌کات. بۆیه جیاکردنه‌وه‌ی نێوان بوون وماهییهت له هایدیگه‌ردا بوونی نییه، چونکو ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه مێتافیزیکییه. هه‌ڵه‌ی سارته‌ر له‌وه‌دا بوو،ئه‌م جیاکردنه‌وه مێتافیزیکییه‌ی هه‌مدیسانه‌وه به‌ره‌و فه‌لسه‌فه هێناوه‌ته‌وه. سارته‌ر بوونی مرۆڤی خستۆته پێش ماهییه‌ته‌که‌ی. هایدیگه‌ر ئه‌م جۆره ته‌فسیره‌ی له فه‌لسه‌فه‌که‌ی به هه‌ڵه داناوه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، بوونی مرۆڤ له پێش ماهییه‌تدا نییه، چونکو له بنهڕهتەوه مرۆڤ ماهیه‌تێکی نییه. مرۆڤ له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه شێوهگیردهبێ. که‌واته بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بێ زێدییه، پێویسته، مرۆڤ بایه‌خ به ئاماده‌یی مرۆڤ و ئێگزێستانسی بدات. چونکو ئێگزێستانس ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌ره‌سته‌کان و کاتی ئێستایه. له بۆچوونه‌کانی هایدیگه‌ردا، کات سی لایه‌نی،ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی نییه . ئێگزێستانس چاودێڕی له‌سه‌ر کاتی ئێستا ده‌کات. ئێمه لێره‌دا نازانین بوون نییه. له یه‌که‌م هه‌نگاودا، ئێمه ڕوبه‌ڕوی فۆڕمێکی مێژووییـکولتووری دەبینەوە. بۆیه هایدیگه‌ر له هه‌ندێ به‌رهه‌میدا BeingبەپیتیBگه‌وره ده‌نووسێ و پاشان هێڵێکی به‌سه‌ردا دێنێ.eing بۆ ئەوەی وه‌بیرمان بێنێته‌وه که‌وا ئێمه له ڕاستیدا eingناناسین و ئه‌وه‌ی له مێتافیزیکدا وه‌ک بوون ده‌ناسرێت ئه‌مه نییه. به‌ڵام ڕێگه‌چاره‌یه‌کمان بۆ نه‌نووسینی ئه‌م وشه‌یه نییه، چونکو ده‌مانه‌وێت قسه بکه‌ین.بوونBeing پانتایه‌کی نه‌ناسراو ی هه‌یه و هایدیگه‌ر له کتێبی «مێتافیزیک چییه« ده‌ڵێ: نه‌بوون بنه‌مای ئه‌م پانتایه پیکدێنێ. واته نه‌بوون سه‌رچاوه‌ی پرسیار کردنه له‌سه‌ر بوون.
هایدیگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بێ زێدییهیکەمرۆڤباسی له ئاماده‌یی بوون کردووه. ئاماده‌یی بوون، جیهان پێکدێنێ. ئه‌م جیهانه چۆنیه‌تیه و ئێگزێستانسیاله و جیهانی چه‌نده‌کی نییه. لهدیاردهناسیدا به جیهانی چۆنیه‌تییه‌وه سه‌رقاڵین وبۆیه جیهان چه‌نده‌کی نییه، چه‌نده‌کی پەیڕه‌وی لە چۆنیه‌تی دەکات. هایدیگهرلای وایه، مرۆڤ وه‌ک ئاماده بوونی، بوونێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.واته ئێگزێستانس تایبه‌ت به مرۆڤه، هه‌بووه نامرۆییه‌کان له دیارده‌ناسیدا به‌هۆی ئاماده‌بوون له جیهانی مرۆیی‌دا، ده‌که‌ونه‌به‌ر توێژینه‌وه وبۆیه جگهلهمەبێههڵدهپهسێردرێن، واته «ئێپۆخه«ده‌کرێن. له دیارده‌ناسیدا ئه‌وه‌ی دهرکهوتەیمرۆیی هه‌یه بۆئێمه گرینگه. جیهانی مرۆڤ چوار له‌یه‌نی هه‌یه :
1ـ ئاماده‌یی من وەک بوون، بناغه‌ی جیهان پێکدێنێ.
2ـ ئامه‌ده‌یی من وەک کات، ئاسۆی جیهانه.
3ـ ئاماده‌یی من وەک ئاگامه‌ندی، بایه‌خدان بهههبووهکانی ناوجیهانی من پێکدێنێ.
4ـ ئاماده‌یی من وەک زمان، سازدانی پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بووه‌کانی دیکه‌یه.
وشه‌ی پەیوه‌ندیی له لای هایدیگه‌ر گرینگی ئه‌وتۆی هه‌یه. زمان لای هایدیگه‌ر، له ڕاستیدا سازدانی ئه‌م پەیوهندیانهیه. کاتێ له‌گه‌ڵ بابەتێکدا پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌ین، ده‌رفه‌ت به‌و شته ده‌ده‌ین خۆی بنوێنێ و ناوێکی بۆدابنێین، که‌واته ئه‌م پەیوه‌ندییانه، زمانین و شته‌کان به‌وشه‌وه گرێدراون، بۆیه هایدیگه‌ر زمان به زێدی بوون ده‌زانێ.واته گهرزمان نه‌بێ، پەیوه‌ندی بوونێکی بێ مانای هه‌یه و بوون مانادار نابێ. کاتێ زمان پەیوه‌ندی ساز ناکات، بوونیشی بێ مانایه.کاتێ پەیوه‌ندی ساز بێت زمان چالاکه، ئه‌م زمانه ئیدی لۆژیکی یان خودزمانی نییه به‌ڵکو بوونه. وێنه‌کێشێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه، پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشت ده‌گرێت به‌رهه‌مێکی هونه‌ریش ده‌خولقێنێ. شاعێرێک سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت ساز دەکات، شێعر ده‌ڵێ. ئه‌م پەیوه‌ندی گرتنه، پەیوهندییئەنتۆلۆژیکییە. زمان، عه‌ینی بوونه. جیهان بریتیه له، کۆمه‌ڵێ پەیوه‌ندیی ئه‌نتۆلۆژیکی، به‌و جۆره‌ی که‌وا مرۆڤ سازیده‌کات. ته‌نانه‌ت فیزیازانهکانیش له کاتی داڕشتنی تیۆریدا، پەیوه‌ندی ئه‌نتۆلۆژیکی سازده‌که‌ن. له‌ڕاستیدا گه‌رچی ئه‌م جیهانه چۆنێتی و ئێگزێسیانسیاله، به‌ڵام چه‌ندێتی پهیڕەویلە چۆنێتی دەکات. بۆیه هایدیگه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌ولایه‌نه کردووه، ته‌نانه‌ت فیزیازان وزاناياني بیرکارکانیش له‌گه‌ڵ جیهان پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌ن. که‌واته جیهانی چه‌نده‌کی، ده‌که‌وێته خوار جیهانی چۆنیه‌تییه‌وه و له‌ڕاستیدا جیهانی چه‌نده‌کی ڕواڵه‌ت و فۆڕمی جیهانی چۆنیه‌تییه. بەڵام جیهانی هایدیگه‌ر،جیاواز له جیهانی پۆزێتیڤیستهکانە.
به بۆچوونی هایدیگهرجیهانی پۆزێتیڤیستی، به‌رهه‌منایه‌ت، چونکوله جیهانی پۆزێتیڤیستهکاندا، چه‌نده‌کی و چۆنیه‌تی لێک داده‌بڕن و له ڕێگه‌ی چهندهکییهوه، مێکانیزم له‌جیهاندا به‌ڕێده‌که‌وێت. پەیوه‌ندییه‌کانی بوون له وه‌ها جیهانێک دا، لۆژیکاڵ و ئه‌نتۆلۆژیکی نییه. بۆیه پۆزێتیڤیستهکان له نێوان جیهانی چه‌نده‌کی ده‌ره‌کی و جیهانی مرۆیی پەیوه‌ندی سازناکه‌ن. هوسرڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، جیهانی زانستی گه‌ڕانده‌وه بۆ باوه‌شی ژیانه جیهان. مه‌نتێق به بۆچوونی هایدیگه‌ر، فۆڕمێکی مێتافیزیکی ھەیە. هایدیگه‌ر مه‌نتێق وه‌ک، زانستیکی بایۆلۆژی و که‌ره‌سه‌یی چاو لێ‌ناکات، به‌ڵکوو لای وایه به‌رهه‌مه مهنتێقییهکان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی مێتافیزیکی ده‌ره‌کی ڕاوه‌ستاون. هه‌روه‌ها که مه‌نتێقی ئه‌ره‌ستۆ له سه‌ر دهکاتێگۆری دامه‌زراون،بۆخۆی سیسته‌مێکی مێتافیزیکی هه‌یه. مه‌نتێقی بیرکاری تێکڕا بنه‌مایه‌کی تیۆری زانینی و مێتافیزیکی هه‌یه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، هیچ مه‌نتێقێک پێش مێتافیزیک ناکه‌وێت. مه‌نتێق به‌رده‌وام لە بەرانبەر بیر و بۆچوونه‌کاندا،بابەتێکی لاوەکییە. ته‌نانه‌ت مه‌نتێقی فازی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی مێتافیزیکی ڕاوه‌ستاوه. بۆیه هایدیگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کتێبێکی به ناوی «بنه‌ما مێتافیزیکییه‌کانی مه‌نتێق» هه‌یه. ئه‌و له‌م کتێبه‌دا بانگه‌شه‌ی کردووه مه‌نتێق، فۆڕمێک له میتافیزیکە. بۆیه مه‌نتێق له ڕیزی مێژووی مێتافیزیک دا ده‌گونجێت و شتێکی به‌ده‌ر له مێتافیزیک نییه، بۆ ئەوەی به پاڵپشتی مه‌نتێق، ئه‌رکی مێتافیزیک دیاری بکرێت. هایدیگه‌ر به ڕێک و پێکی و نه‌زمه‌وه بیری ده‌کرده‌وه و هێزی شیکردنه‌وه‌ی زۆر لهسهرەوە بوو، هه‌وڵیده‌دا تا ڕاده‌یه‌ک زمانی مێتافیزیکی بسڕێته‌وه‌و زمانێکی ڕۆژانه بگرێته به‌ر. بۆیه ئاماژه‌ی بهوهکردووهکهرهسهی به‌رده‌ست، شێوازێکه له بوونی ههبوویک که‌له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا پەیوه‌ندی ساز کردووە. واته هه‌بووێکه له ناو جیهانی ئێمه‌دایه. ئه‌م هه‌بووه، مێز، سروشت، ئاسمان، کو‌لتوور، ئایین و کۆمه‌ڵگا و زۆر شتی دیکەیه. له مۆدێرنیته‌دا دۆزینه‌وه (که‌شف[2]مانایه‌کی جه‌علی هه‌یه وئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه هایدیگه‌ر دۆزینه‌وه‌ی له مانای په‌رده لاداني (ده‌مامک) وده‌رفه‌ت دان به ده‌رکه‌وتنی شتێک چاو لێکردووه. هۆی ئه‌وه‌ی كه هایدیگه‌ر دژ به ته‌کنیک ده‌وه‌ستێته‌وه له‌مه‌دایه،ته‌کنیک فۆڕم به هه‌موو شتێک ده‌دا. له یۆنانی کۆندا، هونه‌ر و ته‌کنیک مانای ئه‌وه‌یه، هه‌لی ده‌رکه‌وتن به شتێک بده‌ین، فۆنکسیۆنی ئێگزێستانسی مرۆڤ ئه‌مه‌یه، ده‌رفه‌ت به شته‌کان بدات خۆیان ده‌ربخه‌ن و پەیوه‌ندییه‌کی ئهنتۆلۆژیک له‌گه‌ڵ شته‌کان ساز بکات. به‌م شێوه‌یه ئه‌و شته له جیهانی مرۆڤدا جێگیرده‌بێ، چونکو جیهانی مرۆڤ، هیچ نییه جگه له پەیوه‌ندییه‌کان، گه‌ر پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ شته‌کان سازنهبێت، ئه‌و شتانه ده‌که‌ونه دوورده‌ست، گەرچی دوورده‌ست بە مانای جیهانیی نۆمێنه نییە.چونکو جیاکردنه‌وه‌ی نۆمێن و فێنۆمێن تیۆری زانینییانهیه. به‌ڵام ئێمه له پێگه‌ی فینۆمینۆلۆژیداین، نه‌ک ئه‌وه‌ی كه ئێپێستمۆلۆژیکی بێت. جیاکردنه‌وه‌ی نۆمێن و فێنۆمێن، جیاکردنه‌وه‌یه‌کی تیۆری زانینییانهیه، هه‌روه‌ها که جیاکردنه‌وه‌ی ماده و فۆڕم جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ئهنتۆژیکییه، فینۆمینۆلۆژی تێپه‌ڕین له ئێپێستمۆلۆژی و ئه‌نتۆلۆژییه، له فینۆمینۆلۆژیدا، ته‌نیا باس له‌و شته ده‌کرێت که بۆ مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێت. به بۆچوونی هایدیگه‌ر ئه‌وه‌یکه ده‌رده‌که‌وێت، بوونی به‌رده‌ستی هه‌یه. به‌رده‌ست که‌ره‌سه‌یه، که‌ره‌سه لای هایدیگه‌ر چه‌مکێکی ئاڵۆزی هه‌یه و چه‌مکێکی جیاوازي له که‌ره‌سه له بۆچوونی ئهنسترۆمێنتاڵیستهکاندا ھەیه. که‌ره‌سه له بیری هایدیگه‌ردا، دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌و ده‌رخستنی لایه‌نی بوونه و ڕێگه‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به بوون. که‌واته ئێگزێستانس وه‌ک بوونێکی جیاواز چاویی لێده‌کرێت. جیهان چۆنیه‌تی بوونی ئێمه‌یه. که‌واته جیهان ماناىجیاکردنهوهی مرۆڤ له هه‌بووه‌کانی دیکەیه. له ڕێره‌وی پێدەگەریدا، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ره. به‌ڵام هایدیگه‌ر لای وایه، مرۆڤ قسه‌که‌رێکی بوونه‌وه‌ره، یانی مرۆڤ په‌رده له بوونهوهربوونی خۆی داده‌ماڵێت و پەیوه‌ندی ساز ده‌کات. مرۆڤ مانای دازاین ده‌گه‌ێنێت و دازاین له جیهانی بووندایه، هه‌موو شتێک جیهانێکی هه‌یه وله‌ڕێگه‌ی هاودازاینییهوه، جیهانه‌کان هاوئاسۆ ده‌بنه‌وه. هه‌ر مرۆڤێک، لایه‌نێک له بوون داده‌ماڵێ. دازاین[3] مانای ڕووناکی بوونەوله ئاسۆی مرۆڤدا، بوون ده‌بێ به بوون. بۆیه هیچ هه‌بووێکی دیکه له‌گه‌ڵ بووندا پەیوه‌ندی ساز ناکات، شته‌کان له ڕێگه‌ی مرۆڤه‌وه له گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌رده‌که‌ون. هایدیگه‌ر ده‌ڵێ: «جیهان بریتیه له چۆنێتی بوون» ئێگزێستانس شێوه‌ی بوونی مرۆڤه. جیهان چۆنێتی بوونی منه، نه‌ک ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئێگزێستانس دا بێ،بۆ ئەوەی پەیوه‌ندی ئه‌و دوانه زهروورەتێکی بێ. هونه‌ری هایدیگه‌ر له‌وه‌دایه، ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر لایانی بێ زێدی مرۆڤ دا سه‌ربکه‌وێت. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، جیابوونه‌وه‌ی مرۆڤ له هه‌بووه‌کانی دیکه له‌وه‌دایه، مرۆڤ جیهانی هه‌یه،له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ردا، له جیهاندا بوون، ده‌وری قسهکهردهگێڕێت. که‌واته له جیهاندا بوون و ئێگزێستانس یه‌ک شتن و له دوو لایهنهوهچاویی لێده‌کرێت و هه‌ر دووپێکه وه باس له چۆنیه‌تی ده‌که‌ن. سووژه بنکه‌یه‌کی تیۆری زانییانهی هه‌یه، به‌ڵام دازاین، له پانتای بووندایه، یانی مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی بوون ده‌بێته‌وه و کۆتاییهکهیشي گه‌یشتن به نه‌بوونه. هایدیگه‌ر باس له پله‌یه‌ک به ناوی دڵه‌خۆرپه ده‌کات و ده‌ڵێ مرۆڤ تووشی دوو دڵی یان دڵه‌خۆرپه ده‌بێته‌وه، ئه‌م دڵهخورپهیه له‌م روه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا مرۆڤ خۆی بهرهونهبوون هانده‌دا. له دازایندا تێگه‌یشتنێکی مه‌عریفه‌یی له‌سه‌ر شتێک بوونی نییه و سووژهمهند نییه. ئاگامه‌ندی من ڕێگه‌یه‌که به‌ره‌و بوون، هایدیگه‌ر بنکه‌ی تیۆری زانین تێک وزهبهردهدا ولای وایه، مرۆڤ سووژه نییه، به‌ڵکو ئێگزێستانسه وپەیوهندییهکی ئه‌نتۆلۆژیکی ساز ده‌کات، نه‌ک ئه‌وه‌ی پەیوه‌ندییه‌کی مه‌عریفه‌یی له‌گه‌ڵ شته‌کانی دیکه ساز بکات و بیکات به ئۆبژه‌ی خۆی، ده‌رکه‌وتن له ڕێگه‌ی ئێپێستمهی مندا سه‌ر هه‌ڵنادات، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی ئیگزێستانسی من جێبه‌جێ ده‌بێ. ئیگزێستانس،عه‌ینی ههڵبژاردنەو له‌ڕاستیدا، هه‌نگاونان بهرهوداهاتووه. ئاگامه‌ندی له لای هایدیگه‌ر، بوونه.
* * *
پێناسه‌ی دازاین
پێویستە بۆچاره‌سه‌ری لایه‌نی بێ زێدی مرۆڤ، هه‌ڵوێستێکی ده‌رهه‌ست سه‌باره‌ت به مرۆڤ بگرینه به‌ر، ئه‌م ڕوانینه ئهنتۆلۆژیکییانهیه. یانی مرۆڤ وه‌ک ڕاستییه‌ک که هه‌یه له‌به‌رچاو بگرین، نه‌ک وه‌ک چه‌مک و چییهتیکهوا فۆڕمێکی مه‌نتیقی هه‌یه پێناسه‌ی بکه‌ین، که‌واته پێویستەڕوانینی ئه‌ره‌ستۆیی، مه‌سێحی، دیکارتی و کانتی له‌سه‌ر مرۆڤ بسڕینەوه و بگه‌ڕینه‌وه بۆ لای مرۆڤ (ئه‌م بۆچوونه تا ڕاده‌یه‌ک بۆچوونی هوسرڵه) و وه‌ک ڕاستیه‌ک بوونی هه‌یه.
گه‌ر مرۆڤ وه‌ک ڕاستیه‌کی ده‌ره‌کی له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وسا ده‌بێ به دازاین و هه‌ندێ که‌س به «له‌وێدا بوون»پێناسەی ده‌که‌ن،به‌ڵام وه‌رگێڕانێکی شیاو نییه. دازین وشه‌یه‌کی ئاڵمانییه و ئه‌م وشه‌یه‌له زمانی ئاڵمانیدا باوه وکانت و هیگل به‌کاریان هێناوه. به‌ڵام هێگل به شێوه‌یه‌کی فینۆمینۆلۆژیکاڵ، ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌کار هیناوه. گەرچی هێگل دازاین له قۆناغی هه‌سته‌کیدا به‌کاردێنێت، دازاین لای هایدیگه‌ر پەیوه‌ندی به شته‌کان نییه و تایبه‌ت بەمرۆڤه.Daله زمانی ئاڵمانیدا مانای لێره و له‌وێ ده‌گه‌ێنێ و sein به مانای بوونه.گهردازاین به شێوه‌یه‌کی سه‌رزاره‌کی وهریبگێڕینەوه مانای ئەویە،بوونێک لێرهولهوێدایه. هایدیگه‌ر لایه‌نی Da شیکردوه ته‌وه، لێره‌وله‌وێ له یه‌که‌م هه‌نگاودا، مانای شوێن ده‌گه‌ێنێ.Daله زمانی ئالمانیدا ئاماژه به شوێنە، بهڵامهایدیگهربۆوشهی Da لایه‌نی کاتیشی مه‌به‌سته. شوێن و کات لای هایدیگهرمانای ئه‌نتۆلۆژیکی هه‌یه. گه‌رچی وەک بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ره‌ستۆ بابه‌تێکی ده‌ره‌کی نییه. کات و شوێن، له بۆچوونی کانت، هێگل و هایدیگه‌ر به مرۆڤه‌وه بەنده، به‌ڵام جیاوازییه‌که له‌وه‌دایه، به بۆچوونی کانت، شوێن و کات ئاپریۆرین، به‌ڵام لای هێگل کات و شوێن دوو که‌ره‌سه‌ن بۆ سازدانی سروشت و مێژوو. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، کات و شوێن دوو بابه‌تی ئێگزێستالی مرۆڤن و له کڵاورۆژنهیهکەوه به‌ره‌و ڕۆشنایی بوون هەنگاوده نێت. به ده‌ربڕینێکی دیکه، مرۆڤه‌کان ده‌رکه‌وته‌ی بوونن[4]. ئه‌م ده‌رکه‌وتنانه‌ی بوون، لایه‌نیکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ده‌گرێت وبه ئێگزێستانس ناودێری کردووه.دازاین بریتیه له: «نێوان جیهاندا بوون». مرۆڤ بریتیه، له نێوان جیهاندا بوون، له جیهاندا بوون تایبه‌ت به شوێن نییه. گه‌رچی، هایدیگه‌ر هه‌وڵی ئه وه بوو، شوێن له کیس نه‌دات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به مڵکی بوون له قه‌ڵه‌می ده‌دا «له‌نێوان جیهاندا بوون»دوو لایه‌نی هه‌یه :له نێوان[5]وجیهان[6]. له فه‌لسه‌فه‌ی هایدیگه‌ردا جاوربار باسه‌که ،لایه‌نێکی چه‌مکی یان وته‌زایانه به خۆیه‌وه ده‌گرێت و جاورباریش به شیوه‌یه‌کی ئیگزێستانسیال گه‌ڵاڵه ده‌کرێت. گه‌ربه شێوه‌ی یه‌که‌م باسی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وسا باسه‌که، چهمکییانهیه، به‌ڵام باسەکە به شێوه‌یه‌کی ئێگزێستانسیال دۆخێکی جیاوازیی هه‌یه.بۆیەچەمکیله نێواندوو شیوه‌ی هه‌یه:
1ـ یان چه‌مکییانه و وته‌زایانه‌یه و مانای پەیوه‌ندی شوێنی ده‌گه‌ێنێ،
2ـ یان ئێگزێستانسیاله ومانای پەیوه‌ندی یه‌کگرتنه‌وه ویه‌کبوون ده‌گه‌ێنێ.
به بۆچوونی هایدیگه‌ر له نێوان جیهاندا بوون، مانایه‌کی ئیگزێستانسیالیھەیە نه‌ک ئه‌وه‌ی كه مانایه‌کی چه‌مکی و وته‌زایی هه‌بێت. هه‌ربۆیه مرۆڤ بریتیه له دازاین. دازاین له نێوان جیهاندا بوونه. که‌واته مرۆڤ له‌گه‌ڵ جیهاندا پەیوه‌ندییه‌کی بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ جیهانی نه‌بێ، ئه‌وسا بوونیشی نییه. که‌واته هیچ مرۆڤێک به‌بێ جیهان بوونی نییه. جیهان مانای ئاماده‌یی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێ. له ئه‌نجامدا، بوون و ئاماده‌یی مرۆڤ یه‌کده‌گرنه‌وه، واته جیهان، عه‌ینی مرۆڤه، بێ زێدی له شوێنێکەوه سه‌رچاوه‌ی گرتووەکەمرۆڤ جیهانی نه‌بێ و شوینی خۆی له جیهاندا ونکردبێ. له ڕێگه‌ی پیناسه‌یه‌که هایدیگهرلهسهرمرۆڤ کردوویەتی، مرۆڤ خاوه‌ن جیهانە. له ئه‌نجامدا پێویست به‌سه‌لماندنی جیهان و جیهانی ده‌ره‌وه ناکات. چونکو جیهان کۆمه‌ڵیک لهوپەیوهندیانهیه، مرۆڤ سازیکردووە. که‌واته جیهان به‌مرۆڤه‌وه بەنده، چونکو مرۆڤ به‌رده‌وام لایه‌نێک له پەیوهندییهکهیه. کهواتهجیهان به‌بۆچوونی هایدیگه‌ر، دووتایبه‌تمه‌ندی هه‌یه:
1ـ ئێگزێستانسیاله، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه، زنجیره‌یه‌ک له پەیوه‌ندییه‌کانی من، له‌گه‌ڵ که‌سانێکی دیکه جگهلهمنه.
2ـ جیهان زاتی منه‌و چۆنێتییه، بۆیه شێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه وکۆبوونهوهیشی هه‌یه.
هه‌ندێ له ته‌فسیره‌کانی هایدیگه‌ر،سه‌باره‌ت به جیهانی چه‌نده‌کی چه‌ن پرسیاریان گه‌ڵاڵه کردووه وپێویستە ئه‌م خاڵه له به‌رچاوبگرین. به بۆچوونی هایدیگه‌ر ولایه‌نگرانی، جیهانی چه‌نده‌کی خوار جیهانی چۆنێتی ده‌که‌وێت و چۆنێتی بهسهرچهندهکیدا زاڵه. ئه‌م بۆچوونهپێچهوانهی هه‌ڵوێستی پۆزێتیڤیستهکان، سروشت خوازه‌کان و ماتێریالیستهکانه. که‌واته له بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگه‌ردا، سه‌ربه‌خۆ بوونی جیهانی چه‌نده‌کی، به‌سه‌ر جیهانی چۆنێتیدا بوونی نییه وبێ مانایە. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، هه‌بووه‌کان لایه‌نێکی خوارو بهرزبوونیان نییه، ئێگزێستانس زنجیره‌یه‌کی ئه‌نتۆلۆژیکی پێکدێنن و ئیدی پەیوه‌ندی به بوونی دوور ده‌سته‌وه نییه. بوونی دووره ده‌ستیش زنجیره‌یه‌کی ئهنتۆلۆژیکن و پەیوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆیان به‌بوونه‌وه نییه.
له دیارده‌ناسیدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی مرۆڤه، بۆیه لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک(هه‌بووه‌کان و سروشت و...) لای دیارده‌ناسه‌کان راده‌گیردرێت. گهرههبووهکانی دیکه، جگه له مرۆڤ، له ئاگامه‌ندی مرۆڤدا ده‌رکه‌وته‌یه‌کی دیاردهییان هه‌بێ، له دیارده‌ناسیدا ڕچاو ده‌کرێت. بهدهرلهمهرئێپۆخه ده‌کرێن که‌هه‌مان «هه‌ڵپه‌ساردنه». هایدیگه‌ر باسی له دوو جۆربوونکردووە:
1ـ بوونهبهردهستهکان[7]، له دۆخی ده‌ره‌کیدا،ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه
2ـ بوونه دوورەدهستهکان[8]، له دۆخی تیۆریکدا، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
بوونی به‌رده‌ست، بوونێکه لایه‌نێکی مرۆڤه ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌که‌ی تریههبووێکی دیکه یه. سهرجهمبوونهکان له جیهانی مرۆڤدان.بوونه دوورده‌سته‌کان لایه‌نی تیۆریکییان نییه. پەیوه‌ندی ره‌سه‌نایه‌تی هه‌یه وده‌رکه‌وتنی هه‌بووه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه، بۆیه هایدیگه‌ر ئه‌م دهڕبرینهی به‌کارهێناوه. «پێویستهڕێگه بده‌ین بۆ ئەوەی بوونەکان ده‌ربکه‌ون».گه‌ر مرۆڤ پەیوه‌ندی سازنه‌کات، هه‌لی ده‌رکه‌وتنی پێ‌نادرێت. بۆیه مرۆڤ جیهانیي، به پێی ئاماده‌بوونی خۆی سازیی كردووه. له‌بۆچوونه‌کانی هایدیگه‌ری دووھەمدا، پەیوه‌ندییه‌که له لایه‌ن مرۆڤه‌وه نییە، به‌ڵکو پەیوه‌ندییه‌که جۆرێک ڕاکێشانی ئه‌نتۆلۆژی تێدایه،واته بوون، ئێمه به‌رولای خۆی ڕابکێشێ. هەروەها بوون ده‌رفه‌تمان پێده‌دات، ئێمه به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشێت و پەیوه‌ندی ساز بکات،که‌واته پەیوه‌ندی ره‌سه‌نایه‌تی هه‌یه. (ئه‌م بابه‌ته کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانی «لڤێناس» داناوه) کاتێ ڕێگه‌ده‌ده‌ین بوونه‌کان ده‌رکه‌ون و له جیهانی ئیمه‌دا ده‌رکه‌ون، بوونی به‌رده‌ستیان پێده‌ڵێن. کاتێ له‌گه‌ڵ بوونه‌کانی دیکهپەیوهندی ساز نه‌بێت، بوونی دوورده‌ستن. هایدیگه‌ر بوونی به‌رده‌ستی به بوونی که‌ره‌سه یان که‌لووپه‌ل[9]ناودێرکردووه.له‌بیرۆکه‌ی پراگماتیزمدا و به‌تایبه‌ت له ئێنسترۆمێنتالیزمدا، که لقێک له فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزمە، به مانای که‌ره‌سه‌یه که، کارئاسانی له ئیشێک دا بکات و کێشه‌یەک چاره‌سه‌بکات. بۆیه له‌م جۆره پراگماتیزمهدا بۆ سه‌رجه‌م تیۆری وێناکان، لایه‌نێکی که‌ره‌سه‌یی له‌به‌رچاو گرتووە. به‌ڵام کهرهسهلای هایدیگهرئهم مانایه‌ی نییه، به‌ڵکو مانای پێکهێنانیھەیە. که‌ره‌سه لای هایدیگه‌ر، مانای پێکهێنان دەدات، چونکو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا پەیوه‌ندی ساز ده‌کات، که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستن، ئه‌م که‌ره‌سه‌یه په‌رده‌ی له بوون داماڵیوە. که‌واته ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی به‌جیهانی ئیمه داوە،که‌ره‌سه‌یه. مه‌به‌ستی هایدیگه‌ر ئه‌مه‌یه، ئێمه له یه‌که‌م هه‌نگاودا[10]له ڕێگه‌ی کهرهسهوه ڕوبه‌ڕوی بوونه‌کان ده‌بینه‌وه، نه‌ک له ڕێگه‌ی شته‌کان، واته که‌ڵکی کرده‌یی پێش زانین ده‌که‌وێت. که‌ره‌سه چییه و شت کامه‌یه؟ شته‌کان له شکڵی ئهنتۆلۆژیکدا، له ڕێگه‌ی وته‌زاکانی وه‌ک، جه‌وهه‌ر،ماده و درێژی ... باسی له سه‌ر ده‌که‌ن. گه‌ر باس له شتێک بکه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه، له شوێنێکدایهولهگهڵ شته‌کانی دیکه دا پەیوه‌ندییه‌کی هۆیه‌کی سازده‌کات و له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوینێکی دیکه له گه‌ڕاندایه. پێویستە به شێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکبڵێین، شتبوونێکه، کاتێگۆرییه‌کانی کانت و هێزی تێگه‌یشتنی لهسهرساغ ده‌بێته‌وه، بۆیه له ڕێگه‌ی کاتێگۆرییه فه‌لسه‌فییه‌کانه‌وه باسی که‌ره‌سه ناکرێت. گه‌رچی لیره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نییه کتێب و پێنووس و چه‌کوش ماددیی نین و درێژ نابنه‌وه، مه‌به‌ستی ئیمه ئه‌وه‌یه، کاتێ وه‌ک که‌ره‌سه که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرین گوێ به‌م بابه‌تانه ناده‌ین. جیاوازیی نیوان شت و که‌ره‌سه له‌وه‌دایه، له شت که‌ڵک وه‌رده‌گرین وشته‌کان ده‌بینین، به‌ڵام ھیچکات کهسهریەکه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرین نایبینین (بۆ نموونه، کاتێ قاله‌مه‌ڕه شمشاڵ لێده‌دا یان که‌سێ ماشین لێدەخوڕێ، که‌ره‌سه‌که نابینیێ، هۆشمان لای جه‌ماوه‌ریان شایه‌د هۆشمان لای خێزانهکەمانبێت) ئه‌م دیتنه ئه‌زمونییه، جیاوازیی نێوان دوو شێوه‌ی زانین ئاشکرا ده‌کات. واته له نێوان که‌ڵک وه‌رگرتن و دیتندا جیاوازیی هه‌یه. به‌وته‌ی گیلبێرت ڕایڵ،«ئێمه له‌کاتی ئاگامهندییدا» که‌ڵک له که‌ره‌سه‌که وه‌رده‌گرین و له کاتی زانیاریی یان سایهنسدا سه‌رقاڵی شته‌کانین و له کهرسهکه که‌ڵک وه‌رده‌گرین، به‌ڵام شته‌کان له سووچێک‌دا فڕێده‌ده‌ین، واته چه‌کوش وه‌ک شت له سووچێک‌دا فڕێده‌درێت،به‌ڵام وه‌ک که‌ره‌سه پەیوه‌ندی به که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌وه هه‌یه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه، هایدیگه‌ر گه‌رچی له فه‌لسه‌فه‌که‌یدا له ناوه‌ڕۆکی نیه‌تمه‌ندی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام خۆی له ده‌ربرینی وشه‌که ده‌پارێزێت، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه چه‌مکی نیه‌تمه‌ندی، لایه‌نێکی ئهپێستمۆلۆژیکی هه‌یه و بۆیه له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیدا له وشه‌ی Transcendence که‌ڵک وهردهگرێتو ئەمەش مانای تێپه‌ڕبوون له شتێکە. ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ڵ مانایexله وشه‌ی existenceدا ده‌گونجێ، ex تێپه‌ڕین و ده‌رهاتنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که‌له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی و له ڕێگه‌ی سازدانی پەیوه‌ندی له دۆخی هه‌نووکه‌ی خۆی تێدهپهڕێتوله ئه‌نجامدا، جیهانی ئه‌وکه‌سه، هه‌نگاوێک پهرهدهسهێنێت.«به‌رده‌ست بوون» مانای ئه‌وه‌یە، شتیک له ناو جیهانی خۆماندایه وبه‌شوێن خۆماندا ڕایده‌کێشین. ئه‌ده‌بیات، کو‌لتوور، زانست و ته‌کنۆلۆژی پێکهێنه‌ری جیهانن. بۆیه که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ستن، ناوەڕۆکی بوون له بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگه‌ردا، هه‌ناویی جیهانی ئێمه‌ی پێکهێناوه و پەیوه‌ندییه‌کی میژوویی و کولتووری هه‌یه وتا ڕاده‌یه‌ک هێگلییه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر،جیاکردنه‌وه‌ی، نۆمێنه و فێنۆمێن ده‌سته‌به‌ر نابێت. بۆیه کاتێ له کتێبی بوون وکات باس له فینۆمێن ده‌کات و مانای تیۆری زانینی لێده‌رده‌کات و له‌ڕاستیدا فینۆمێن، ده‌رکه‌وته‌ی بوونه. ئه‌وپه‌ڕی فینۆمین شتێکه هایدیگه‌ر له کتێبی «میتافیزیک چییه؟»به نه‌بوون ناوی لێبردووه. که‌واته دازاین بریتیه له، نێوان جیهاندا بوون«له نیوان» مانای یه‌کگرتنه‌وه و یه‌ککه‌وتنه‌وه ده‌گه‌ێنێ، که‌واته له نێوان مرۆڤ و جیهانی چۆنێتی ئه‌ودا، جیابوونه‌وه‌یه‌ک نییه و ئه‌م دوانه یه‌کێکن، یانی دووناو بۆیەک حه‌قێقه‌تن.
هایدیگه‌ر ڕۆح و له‌ش لێک جیا ناکاته‌وه، هه‌ربۆیه دژ به نه‌ریتی دێکارتی راده‌وه‌ستێت وئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه، به مێتافیزیکی ده‌زانێ. به بۆچوونی هایدیگه‌ر مرۆڤ حهقیقهتێکي يەکەیه، واته هه‌مان دازاینه. ئه‌مه له حاڵێکدایه، سارته‌ر ئاگامه‌ندی و له‌شی به دوو شتی جیاواز له یەکتر قه‌ڵه‌مداوه و بۆ یەکخستنەوەی نیوان ئه‌م جووته هه‌وڵیداوه. هایدیگه‌ر، نه‌فسی ئه‌ره‌ستۆیی به‌چالاک و به هێزKineticله‌قه‌ڵه‌مداوه. ئه‌و وای بۆ ده‌چێت، نه‌فس کاتێ له مرۆڤدا شیاوی ته‌فسیره، لایه‌نی چالاکی و به‌هێزبوونی مرۆڤبخاتهڕوو. یانی لایهنێککه مرۆڤ به‌رده‌وام له خۆی دێته ده‌ر (ex) وجاروبار ده‌ربڕینی ترانسێندێنس «تێپه‌ڕین»و ده‌رهاتن به‌کاردێنێت. کاتێ پەیوه‌ندی سازده‌کات تاک، له ڕێگه‌ی ئازادی و هه‌ڵبژاردنه‌وه، په‌ره به جیهانی خۆی ده‌دات. له گشتێتی جیهاندا، تاک و جیهان، پەیوه‌ندیی بوونی، کولتووری و... ئاوێتەی یەکتردهبن. نه‌فس لایه‌نی دێنامیکی مرۆڤه و له‌ش که‌ڕواڵه‌تێکی شوینیـکاتی مرۆڤ ده‌خاته‌ڕوو. که‌واته هایدیگه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی لهشـ نه‌فس پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. هەربۆیە جیهان له‌گه‌ڵ بووندا یه‌کێکن و وه‌ها ڕوانینێک، پرسی بێ لایه‌نی مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌رده‌کات. هایدیگه‌ر له‌م ڕاستایه‌دا هه‌وڵی ئه وه بوو ، له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی، که‌وا ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م جیهانه‌یه، له لایه‌نی ئه‌نتۆلۆژی مرۆڤ و ئامادهییدادابمهزرێنێ. ئێگزێستانسی مرۆڤ لایه‌نی تایبه‌تی بوونه و ئه‌م سێ وته‌زایه‌ی له‌خۆ گرتووه و ئاماده‌یی پیده‌ڵێن وبریتین له (ئاگامهندیـکاتیـ زمان) و ئه‌مانه ته‌فسیره‌کانی بوونن، ئاگامه‌ندی مانای ئەوەیە، ئێمه جیهانمان هه‌یه. ناوه‌ڕۆکی ئاگامه‌ندی زمانه، هایدیگه‌ر سی جۆر ئیگزیستانسی که له تایبه‌تمه‌ندییه پێشیهکانی دازاینهبهناویی دوودڵی یان دڵه‌خورپه[11]ناوی بردوون وده‌ڵێ؛ دڵه‌خورپه ئه‌م سێ لایه‌نه یه‌کده‌خاته‌وه وبریتین له :
1ـ بوون[12]
2ـ فهکتیسێتی(مهجعوول)[13]
3ـ به‌ربوونه‌وه[14]
ئه‌م دابه‌ش بوونه له راستیدا، کڵێلی ڕه‌مزی شیکردنه‌وه‌ی به‌رزه‌جێی دازاینهو هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌نتۆلۆژییه بنه‌ره‌تییه‌کانی هایدیگه‌ره :
1ـ دڵه‌خۆرپه |
بوونـله نێوان جیهاندا |
بوونـ له نێوان |
کاتیه‌تی |
2ـ بوون |
خۆبوون |
تێگه‌یشتن |
داهاتوو |
3ـفاکتێستی |
بوونـ له نێوانـ ته‌نیشت که‌رسه و شته‌کان |
شێوازه‌کانی زه‌ین |
ڕابردوو |
4ـبهربوونهوه |
بوونـ له‌گه‌ڵ (ئه‌وانی تر) |
زمان |
ئێستا |
* * *
[1]handat-present = vorhanden.
[2]discover
[3]Dasein
[4]Being
[5]in
[6]world
[7]hand ـ toـ Redy
[8]present - at – hand
[9]instrument
[10]ـ بۆ ئەم بەشە لە هایدیگه‌ر،نوسینی یووسف ئه‌بازه‌ری له کتێبی «خرد جامعهشناسی» كەڵکم وه‌رگرتووه (وه‌رگێڕ)
[11]care
[12]existentiality
[13]facticity
[14]fallenness
په یوه ندی