- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
وانەکانی کۆبانێ
موراد فەرهادپوور - مەنسوور تەیفووری / وەرگێڕانی : پەیمان عەلیپوور
ناوی جووگرافیاییەکی نوێ لە دایک بووە ، بەڵام بێ بە فەرمی ناسران لە [لایەن] هیچ نەخشە یان دەوڵەتێک ، ناوێک وەک ناوی جەماوەر ، هیچ شووناسێکی تایبەت بەرجەستە ناکاتەوە ، ناوێک کە پاشماوەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنانەوەی ماشێنی شەڕی سیاسەتە دەوڵەتیەکان و دەسهەڵات تەوەرەکانە ، هەمان ماشێنی دەوڵەتی هەنووکەیی بەشار ئەسەد ، سوپای ئازاد یان هەر ئەو هێزەی کە بڕیارە بە ڕۆنیشتن لە سەر جێگای بەشار ئەسەد ئازادی بە دیاری بێنێت ، وە دواجار ئیسلامیە جەهادیەکان کە داعش ناوی ئێستاکەیانە .«ڕۆژئاوا» یان هەر ئەوەی لە سەر زارانە ، کوردستانی سووریە ، هەمان ناوە ، کە هەڵبەت لە لایەن هیچ کام لە دەسهەڵاتەکانی سەرەوە دەرنەخراوەتەوە[1] ، وە ئێستاکە لە شوێنگەی پاشماوەیەکی جێکەوتوویی هەڵنەگرێک[2] ، کە لە خۆدەرخستنەکانی [3] لە ئارادا بوو زۆرترە ، سەر دەردەخات . کۆبانێ ناوی دڵی بە ترپەی ئەم پاشماوەیەیە ، شوێنێک کە هەر کام لەو سێ هێزە مەبەستیانە دەستی بە سەر داگرن وە داعش لەم نێوەدا زۆرترین هەوڵی خستۆتەگەڕ هەتا بۆ دامزراندنی خەلافەت/دەوڵەتەکەی و هەروەها بۆ لە یەکدابڕاندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لە یەکتر ، کۆبانێ داگیر بکات . بەڵام جگە لەم سێ هێزە ، دەڵێی هێزەکانی دیکەی ناوچەیی و جیهانیش لە سەر لە ناوچوونی ڕۆژئاوا کۆکن ، چ دەوڵەتەکان ، وە چ دامزراوە نێونەتەوەییەکان ، وە چ کەڵە ڕاگەیاندنەکانی جیهانی . نەختە وێنەیەکی لە ئارادا بوو لە ڕۆژئاوا چەند گرتە فیلمە ، کە لە ڕاستیدا چالاکوانانی نەناسراو بێ یارمەتی میدیاکانی ڕۆژئاوا لەو شارە هەڵیانگرتۆتەوە . بە دەر لەو نەختە نموونانە ، ئەگەر ئاماژەیەک لە ئارادایە هەر ئەو هەوڵانەیە کە بۆ کوورت کردنەوەی ڕۆژئاوا و کۆبانێ بۆ باروودۆخی جەماوەرێکی ستەم لێکراو و پاسیڤ لە کایەدایە ، واتا هەر ئەو ماددە خاوەی کارەساتێکی مرۆیی ، کە گوونجاوە بۆ دەرخستنەوەی میدیاکان و سەنتەرەکانی داکۆکی کرد لە مافەکانی مرۆڤ . بێجگە لە لایەنە ئایدۆلۆژیکەکانی ئەم فەرامۆشکردنە ، ناهاوتای ڕێکخستەیی و هێزەکانی لە ئارادا بوو لە نێو کۆبانێ لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ڕاستڕەوە زێدەڕەوییەکانی زاڵ بە سەر ناوچەکەدا ، جێگای چاوەڕوانیەکی زۆرمان بۆ ناهێڵێتەوە . لەم ڕوویەوە ڕەنگە ئاماژە کردن بە هێندێک خاڵی دیکە بۆ ڕۆشنتربوونەوەی ڕەوشەکە پێویست بێ . ئەو شتەی کە چەپ دەتوانێ لە کۆبانێ بیدۆزێتەوە وە هەتا ئێستا لێی خافڵ بووە ، دەتوانێ بۆ ڕەخنە لە خوودی سیاسەت بە سوود بێ ؛ بە وتەیەکی دیکە ، وێڕای هەوڵدان بۆ تێگەییشتن لە بێدەنگی هێزەکانی چەپ لە بەرامبەر ئەو شتەی کە ئەمڕۆکە لە کوردستانی سووریە و بە تایبەت لە کۆبانێ لە ئارادایە ، دەتواندرێت باشتر تێبگەین لە هێندێک لە لایەنەکانی سیاسەتی هێزە چەپەکان وە لە ڕێگەی خوێندنەوەی کۆبانێ ئەو تووخمانە بدۆزینەوە کە ئەم سیاسەتە هێستا لێیان بێ بەشە.
ئەزموونی کۆبانێ کە هەمان ناوەڕۆکی ڕادیکاڵی فۆرمێک لە ژیانێکە ، کە هەنووکە لە سووچێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست خەریکی گوورانە[4] ، کەلێنەکان و بەرتەسکبوونی چەمکگەل و وێناگەلێک ئاشکرا دەکات کە زۆربەی چەپەکانیش خوویان پێگرتوە کە بە ئەوان جیهان لێکبدەنەوە و هەر بۆیەش هێستا نەیانتوانیەوە سەرقاڵی کۆبانێ بن . نووسراوەی خوارەوە تەنیا هەوڵێکە بۆ کردنەوەی دەرگای قسەکرن سەبارەت بەم چەمکانە بە ناوبژێتی ئەزمونی کۆبانێ و ئەو وانە و پتانسیەلانەی کە ئەم خۆڕاگریە هاوکات بەدیدێنێت و دەیخاتەڕوو .
١.لە ئەزموونی مێژووی خەباتەکان فێربووین کە کات یەکێک لە تووخمە سازدەر و بنەماییەکانی هەر چەشنە خۆڕاگریەکە . بەڵام ئەوەی لە زۆربەی لێدوانە هەنووکەییەکاندا ، تەنانەت لە نێو چەپدا ، لە ناوەندێتیدایە ، هەوڵدان و دەسکەوتە ئانووساتیەکانە کە زۆرتر مەحکووم بە شکستی دەسبەجێییە . ئەوەی لە کۆبانێ لە ئارادایە بە پێچەوانەی ئەم لۆژیکە دەرواتە پێش . کۆبانێ لە خۆی وێنەی قوربانیەکی پاسیڤ و دەم ودەست سەرکووت کراوی ڕانەناوە . بە پێچەوانەوە ، کۆبانێ نیشاندەری ڕاپەڕینێکی هێدی و بەردەوامە ، یانی توخمی کات و بەردەوامێتیە کە ناوکی سەرەکی خەبات و خۆڕاگری کۆبانیەکان درووست دەکات . کۆبانێ کاتی خۆڕاگری بەردەوام دەکاتەوە و بە ئەمکداری بە ڕووداوەکانی ڕابردوو ، وێنەی ساتەوەختێک لە شۆڕش و دەسهەڵاتی جەماوەر تێدەپەرێنێت . لێرەدایە کە ئەو ڕوانگە ڕۆمانسیەی کە دەسهەڵاتی جەماوەر تەنیا لە ساتەوەختی چڵەپۆپەیی فەتحی ترووپکەکان بەدیدەکات وە جاری وایە پێی پاشە کە لە شەیدایی و سەر خۆشی ئەو ساتەوەختەدا بمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر نرخەکەی ئەوە بێ کە جەماوەر زووتر هەرەس بێنن وە وێڕای ئەمەش جەخت لە سەر ئەو ڕوانگەیەش بکردرێتەوە کە دەرەتانی بەردەوامبوونێک لە کایەدانیە وە نابێ زۆر پەرۆشێتی داهاتوویەکی مامناوەندی و درێژخایەنی هەبێ . لەم ڕوانگەیەدا بێ ڕاڕایی درەنگ یان زوو دژە شۆڕش زاڵ دەبێ و هەر چەشنە هەوڵێک بۆ بەردەوامی دان بە خەبات ، لە خۆڕایە . بەڵام کۆبانێ نیشان دەدات کە خۆڕاگری هەمیشە پێویستی بە سووربوون و بەردەوامێتی و کردەوە و بیرکردنەوەی هەڵقووڵاو لە ئەوەوەیە .
٢.ئەزموونی مێژوویی لە هەمان کاتدا فێری ئێمەی کردوە کە سیاسەتی بە کۆمەڵ پێویستی بە بەدەستەوە گرتنی شوێنە . سیاسەتی جەماوەری و ڕزگاری دەر بە شێوەیەکی زەرووری دەبێ باس لە یونیورسالیسم و تێکرایەتی خوازی بکات . بەڵام لەو جێگایەیڕا کە ئەمری گشتی تەنیا کەلێنێکە لە ئەمری پاژەکیدا ، کەوایە دواجار خەباتیش دەبێ لە شوێنێکی تایبەتەوە ڕووبدات ، شوێنێک کە سەرەتا دەستی بە سەر دادەگیرێت و هەر چەشنە سەرکەوتن یان دەسکەوتێک پەیەوەستە بە ڕاگرتنی ئەمەوە ، جا دەیهەوەێ ئەم شوێنە شەقام یان کەڵە جادەیەک بێ ، یان گۆڕەپانێک ، شارێک یان تەنانەت ناوچەیەکی کوێستانی وەک کۆبانێ . ئەوەی لە ئەزموونی خۆڕاگری جەماوەری لە ڕۆژئاوادا ڕوودەدات وە کۆبانێ لایەنە ڕادیکاڵەکەیەتی ، دەست بە سەر داگرتنی شوێن و هەوڵ بۆ پاڕاستنی ئەوە لە بەرامبەر پەلاماری هەر شێوەیەک لە پاشڤەڕۆیی[5] و دژە شۆرشەوە یە . ئەمە شتێکە کە دەبێ چەپ لە پێش هەر هێزێکی تر لێی تێبگات . لە کۆبانێ شوێن دەستی بە سەردا گیراوە وە ڕادەست ناکرێتەوە ، ئەم ئیشە توخمێکی دیکە بە وێنەی خەبات زیاد دەکات کە دیسان لەگەڵ یاری باو نایخوێنێتەوە ، چوونکە بە گوێرەی ئەم یاریە بڕیار وایە کە ئێمە درەنگ یان زوو ئەو شەقامانەی کە لە میانەی کردەوە/بیرکردنەوەی سیاسی بوونە هی ئێمە ، بیاندەینەوە . هەڵبەت هەر ئەمە بۆتە هۆی تۆمەت لێدانی هێندێک لە ڕەوتەکان بە هێزە جەماوەریەکان لە ڕۆژئاوادا ،کە گۆیا ئەوان لەگەڵ ئەسەد هاوکارن یان خوود ئەوەیکە ئەوە ئەسەد خۆی بوو کە ئەو ناوچەیەی ڕادەستی ئەوان کردوە دەنا چۆنە کە خێراتر هەرەسی نەهێناوە و هێستا ئەو شوێنەیان بە دەستەوەیە . کەوایە بەدی دەکەین کە پاراستنی شوێن لە هەمان کاتدا بە واتای پاراستنی دەسکەوتەکانی سوومبولیکی خەباتی سیاسیشە .
٣. لە وێنەی قووربانی شکست خواردووی ئایدیالدا ، خۆڕاگری لە ئارادایە ، بەڵام چوونکە بە شوێن و کات ، بەردەوامبوونێتی وە ئەمری بە کۆمەڵ نابەسترێتەوە لە دواجاردا بە فۆرمێک لە خەباتگێرێوە گرێدەدرێتەوە کە بۆخۆی پتر چەشنێک هەڵوێست گرتن و شووناسی سایکۆلۆژیانەی بە تەواوەتی تایبەت و جۆرەیەک لە شێوەی ژیانی شەخسیە . بەڵام لەم وێنەیەدا ئەوەی بادیۆ جەختی لە سەر دەکاتەوە نائامادەیە ، یانی لایەنی ئیجابی[6] ئایدیا ، یان هەمان جەخت کردن ، بەرخوودان وە پێشنیارکراوەیەتی[7] سیاسی . بەم پێیەیە کە سیاسەتی ڕادیکاڵ لە مەحکووم کردنی ڕووت بەرەو خۆڕاگری سەقامگیر دەڕوات و خۆی خەریکی خووڵقاندنی ئەمری نوێ دەبێ ، خووڵقاندنی فۆرمێکی دیکە لە ژیانی بە کۆمەڵ . ئەوەی لە کۆبانێ ڕوودەدات ، سەرووتر لە هەر جۆرە خۆڕاگریەکی ڕووت یان کاتەکیە ، سیاسەتی ڕادیکاڵی کۆبانیەکانی هەوڵێکە بە ئاڕاستەی سازکردنی فۆرمێکی نوێ لە ژیانی بە کۆمەڵ . خەباتی کۆبانێ بۆخۆی چەمکی سیاسەت و خەباتگێڕی وەڕدەگۆڕێ و لە سەرڕاوە پێناسەی دەکات.
٤.ئەوڕۆکە وێنەی باو لە خەبات و پێکدادان ، شەڕی نێوان دوو دەسهەڵاتی دەوڵەتیە ، جا یان ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی دەستووپێوەندەکانیان[8] . زاڵبوونی هەر ئەم وێنەیە برەوی بەم وەهمە داوە کە ئەوەی لە کۆبانێش لە کایە دایە بەس جەنگی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی نێوان دوو دەوڵتە ، کەوایە لەوێندەرێش ئەوە ئەسەد بۆخۆیەتی کە ئامادەیە و دواجار کوردەکان هاوپەیمانی ئەون . بەڵام کۆبانێ ئەم وێنەیەشی شێواندوە لە بەر ئەوەیکە ئەوەی لە کایەدایە هەمان خەبات یان جەنگی نێوان دەوڵەت و نادەوڵەتە . لە کۆبانێ خەبات لەگەڵ دەوڵەتی ئەسەد یان بە شەڕهاتن لەگەڵ داعش گرێدراوی هیچ دەوڵەتێک نیە ، بەڵکوو لە سەر ناوی پاشماوەیەکەوە ڕوو دەدات کە بە ڕێکەوت شووناسێکی تایبەتی بە فۆرمی دەوڵەتی نیە : دەوڵەتێکی پێکنەهێناوە وە تەنیا بە ناوی یەکێک لە کانتۆنە جەماوەریەکانەوە ئیش دەکات . ئەگەر جەماوەر هەمان ئەو شتیە کە دوای لێ کەم کردنەوەی جێکەوتن سازی دەوڵەت و ئایدۆلۆژیا بە جێ دەمێنێتەوە وە بوونی ئەو گرێدراوە بە سیاسەتێکی نادەوڵەتیەوە ، کەوایە ئەوە ناوی جەماوەرە کە لە کۆبانێ خۆڕاگری دەکات . لە کۆبانێ ئەم وێنەیەش تووشی تەنگژە دەکردرێت کە ڕێکخراوەیەتی و ئاساییش تەنیا بەرهەمی ئامادەبوونی پۆلیس یان هەمان هێزی یاسایە ، بەڵام لەوێندەرێ دەبینین کە جەماوەر مافی چەکدار بوونیان لە پاوانیەتی پۆلیس هێناوەتە دەر ، وە بە وەدەستەوە گرتنی دەسهەڵات نیشان دەدەن کە لە ڕاستیدا ئەمە پۆلیس بۆخۆیەتی کە مەترسیدارە وە ئەوەیکە تەنیا پانتایی کۆنترۆل و سازدانی جۆرەیەک ڕێکخستراوەیی بە کۆمەڵی سەقامگیر و ڕێک لەگەڵ ئازادیە تاکەکەسیەکان ، وەبەرهێنانەوەی پۆلیسێکی دیکە نیە .
٦.لە کۆبانێ جگە لە وێنەی سیاسەتوانی پسۆڕی ڕاهێندراو بۆ ڕێبەری کردنی کۆمەڵگا یان هەمان تێکنۆکراتەکان ، ئایدیای پسپۆڕی شۆرشیش قەیراناوی دەکردرێت ، واتا هەر ئەو کەسەی کە سیاسەتی ڕادیکاڵی لە درێژایی ساڵەکان و لە نێو کتێبەکانەوە خوێندوەتەوە و هەر ئەم زانستەش ڕەوایەتی بە ئەو دەدات کە دەست تێوەردان بکات لە ڕەوشەکە . لەم وێنەیەدا ئەوە تەنیا کەسانێک بە زانستی تایبەتەوەن کە لێهاتوویی و ڕەوایەتی دەستتێوەردانیان لە سیاسەتدا هەیە . بەڵام سووژەی سیاسەت لە کۆبانێدا بە ڕێکەوت هیچ لێهاتوویەکی لەو واتا باوەیدا نیە ، چوونکە نە بە زانستێکەوە تەیارە و نە هیچ ئەویدیەکی گەورەتر بۆ سیاسەت کردن لە سەری کردوە ، ئەم سووژەیە هەر ئەوەیە کە نیشان دەدات کە توانایی تێگەیشتن لە ستەم و خەبات کردن لەگەڵ ئەودا ، نە پسپۆڕایەتی دەوێ و نە پێویستی بە ئیزنی کەسێک یان دامزراوەیەک هەیە . ئاوهایە کە تێکڕای جەماوەرێک جیاوازیەک لە نێوان ژیان و ئیشی خەباتکردن ناهێڵنەوە وە سیاسەت گشتی دەکەنەوە .
سەرچاوەی وەرگێڕان : درسهای کوبانی -- نویسنده:مراد فرهادپور، منصور تيفوری – سایت تزیازدهم -- ۱۳مرداد۱۳۹۳
http://www.thesis11.com/Article.aspx?Id=228
[1]بازنمایی نشدە
[2] نهادینەناشدنی
[3]بازنمایی ها
[4]تکوین
[5]ارتجاع
[6]اثباتی
[7]تجویز
[8]اذناب شان
په یوه ندی