- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
شایەتە دەست پاکەکانی کارەسات
مەنسوور تەیفووری
با وێنەکە دابڕێژینەوە : مەئموورێک هێزی خۆی بەکار دێنیت کە دستدڕیژیی بکات. قوربانی و جەللاد رووبەڕووی یەک وەستاون، شایەتیش تەنیا یەک کەسە، خاوەن کار، خاوەنی سەرمایە، ئەو کە هاوکاتی هەموو سەرمایەدارانی دیکە دەڵێ خەڵک دەبێ مەمنوونیان بێت کە سەرمایەکانیان لێرە دادەنێن و نایبەن بۆ جێگەی دیکە و خەڵک قەدریان نازانن. ئەمە گشتیترین وێنەیەکە بتوانین بیکێشینەوە. بەڵام گرنگ ناکۆکیەکانی هەناوی ئەم وێنەیە.
سانایە، هێڕشەکە بەردەوامە، قوربانی تەنیا یەک رێگەی بۆ ماوەتەوە : تەسلیم بێت. با تەسلیم بێت و ئەگەریش حەزی نەکردبێت کە دەستدرێژیی بکرێتە سەر، ئەوە دەتوانێت خۆی بە دەستەوە بدات و سەبینێش رۆژی خودایە، سبەی ئەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەن، سبەی ریفۆرمیستەکان هەن، سبەی قانوون هەیە، سبەی دادگا هەیە و ئەو دەتوانێت بچێت و شکایەت بکات و مافی خۆی پێبدرێت. لێمان تێکنەچێت، ئەمانە پێشنیاری بەرەیەکەی هاوبەشە، تێکەڵەیەک لە لایەنگرانی لۆژیکی بێ توند وتیژی، ئەمە وەڵامی یەک بەرە بوو بە ئەو کچەی کە رێگەیەکی دیکەی لە دەرەوەی ئەم هاوکێشەی جەلاد/قوربانی کردەوە.
"قوربانی"، بەڵام رێگەیەکی دیکە هەڵدەبژێرێت. ئەو دەزانێت کە رێگەی ریفۆرمیستە دەست پاکەکان و رێگەی دادگا لە یەک قانوونەوە دێن، ئەو نە ژیان بە هەر مانایەک، بەڵکوو ژیانی مانادار هەڵدەبژێرێت، ئەو دەزانێت کە جێگەیەک هەیە و دەبێ هەبێت کە "قانوون" پێی ناگات و نابێ بخرێتە چوارچێوەی قانوونەوە. ئەو رێگەیەکی دیکە دەکاتەوە، کە نە رێگەی مەئموورەکەیە و نە رێگەی ئەم "مدنی" یانە، نە رێگەی " قازی" و"دادگاچی" یەکانە و نە رێگەی تەسلیمە : دۆزینەوەی رێگەیەک بە قیمەتی ریسکی تەنانەت گیانیش، بۆ ئەوەی شتێک هەیە لە ژیانی رووت زیاترە، ئەوەی کە ژیانێک مانادار دەکات. ئەوانەی رۆژانە لە زوڵم رادەپەڕن، ئەوانەی رۆژانە لە ستەم بێزار و بێتاقەت دەبن و دەزانن یاسای زۆرداران و ستەمکاران هیچ رەواییەکی نییە، لەمە تێدەگەن، ئەمە نەریتی چەوساوانە بە درێژایی مێژووی سەرکوت، بۆ تێگەییشتن لەم ستەمەش هەر تەنیا ئەوەندەی " مرۆڤ" بیت بەسە، پێویست ناکات "زانا"ییەکی تایبەت و "مەدرەک"ێکی تایبەت و تیترێکی تایبەتت هەبێت بۆ ئەوەی لە سەتەم تێبگەیت یان تێگەییشتنەکەت رەوایی هەبێت. ئەوانەی بۆ ئەم تێگەییشتن و هەست بە ستەم کردنە داوای " بەڵگە" لە چەوساوان دەکەن، دیارە لەم دیمەنەی سەرەوەدا لە کام بەرەدا وەستاون – بۆیان دەگەڕێێنەوە.
بەڵام لایەنێکی سێهەمیش لێرەدا هەیە : خاوەن کار. ئەو ئاگادرای ئەمە بێت یان نا نوینەرایەتی کێ دەکات، نوێنەرایەتی بە روونی کام چین و دەستە دەکات لە کۆمەڵگای کوردستان؟ روونتر بڵێین : کام چین و دەستەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ ئە وان تێکەڵن و نانی لەگەڵ دەخۆن؟ کێن کە بەرژەوەندیەکانیان بە درووستکردنی جۆرێک پێوەندی دەستەبەر دەبێت؟ ئەم کابرا راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەستی لەم رووداوە تایبەتەدا هەبێت یان نا، لەم دیمەنەدا نوێنەرایەتی چینێک دەکات لە کوردستان کە کاری شایەتبوونە، کاری رێگە خۆشکردنە، کاری فارس وتنەی " پااندازی" و کارئاسانییە بۆ ئەوان و بە تایبەت لە هەندێ ئاستدا بۆ دەزگا ئاسایشی وجۆراوجۆرەکان کە خۆیان زیاتر پتەو و جێگیر بکەن. تێکنۆکرات و خوێنەوارانی سەر بەم چینە لەگەڵ کابرای شایەت و کاربەدەستاندا بەڵام دوو شت مەمنووع دەکەن : خۆکوشتن؛ هاوکاتیش هەرچەشنە ناڕەزاییەک کە لەگەڵ پێوەرەکانی ئەوان نەیەتەوە.
بۆ ئەوان خۆکوشتنیش مەمنووعە و ئەمە نیشانەی بێ بڕواییە بە "قانوون" و دەچێتە خانەی توند وتیژییەوە، چونکوو " ریفۆرمیستی" نییە و "لەدەرەوەی" قانوونەوەیە. بەڵام لای ئەمان هاوکات شتێکی دیکەش هەیە کە زۆر مەمنووعترە: " خەڵک". خەڵک لای ئەمان تەنیا یەک کاری هەیە : دەنگ بدات، جا دەنگ بدات بە شوورای شار، مەجلیس یان سەرۆکایەتی کۆمار. خەڵک لە دەرەوەی ئەمەوە نایاساییە، هەرچی بکات ناڕەوایە و توند و تیژە. ئەمەشە نوێنەرانی ئەم چینە هاوکاتی دەزگاکان هاتوهاواریانە کە : " بوودجە" دەگەڕێتەوە ئەگەر خەڵک بێتە سەر جادە. دیارە ئەوان لە شێوەی جۆراوجۆردا قسەکانی خۆیان رەنگ دەکەن، بەڵام کۆی باسەکەیان هەر لەم روانگە ئابووریە رووتەدا زیاتر رەنگ دەداتەوە. بەڵام کارەکە لێرەدا تەواو نابێت. پرسیاری راستەقینەتر ئەوەیە کە : ئەو بوودجانەی ئەوان باسی دەکەن بۆ کێیە؟ بە قازانجی کێیە؟ دەجێتە گیرفانی کێوە؟
سەیرکردێکی ئاسایی بۆ نموونە بازاڕی زەمین و مڵک لە شارێکی هەرە بچووکی کوردستان نیشاندەدات ئەم بودجانە دەستی کێ دەکەوێت و لە ئەگەری نەمانی ئەم بوودجانەدا کێ زەرە دەکات. ئەم بازاڕەی مڵک بە دەستی هەندێ باندەوەیە کە توانای ئەوەیان هەیە نرخی مڵک تا دوای تاران ببەن، توانای ئەوەیان هەیە خۆیان نرخێک لە سەقز دیاری بکەن کە شان لە شانی تاران بدات و ئەمەش ناو بنێن : " پەرەسەندن و گەشە". ئەم باندانە بەڵام لە دواییدا کاریان چییە؟ بگەڕێینەوە بۆ دیمەنەکەی یەکەم، بۆ دیمەنی رووبەروبوونەوەی قوربانی جەلادەکە. با بپپرسین ئایا بە هاتنی بودجەکانی ئەوان، قوربانیەکان رزگاریان دەبێت، ئایا ژیانیان دەگۆڕێت؟ یان ئەوەی دەگۆڕێت ژمارەی ئوتێلەکانی ئەم " مەدەنی" یانە و ژمارەی پرۆژەکانی "بساز بفروش" و ژمارەی "وام" تایبەتەکانی ئەوانە؟ لێرەوەش دەتوانین بە روونی ببینین کە چۆن ئەم چینە بیەوێ و نەیەوێت دەستی لەگەڵ حاکمیەت تێکەڵە. خۆشتریش ئەوەیە کاتی بەرخۆدانی یەکەمی خەڵکی کوردستان، قسەکانی ئەم کەسانە لە زمانی "بەنی سەدر" ەوە دەربڕا کە دەیگوت : " کوردستان چی دەوێت، خۆ ئێمە ماڵیاتیان لێ ناسەنین؟ و ...هتد". بێگومان ئەو گەرووی ئەم کەسانەی ئێستە بوو.
ئەو دیمەنەی یەکەم نیشاندەدات کێ لە کام بەرەدا وەستاوە و کێ بەرژەوەندیەکانی لە کوێیە و مانای " خەڵک" چییە و پیوەندیی ئەم چەمکە لەگەڵ " بێبەشان" روونتر ببێتەوە. وامان لێدەکات روونتر ببینین لە ئەگەری هەر روداوێک و هەر چەشنە سەرهەڵدانێکی " خەڵک" دا لە دەرەوەی یاساکان – کە پارێزەری بەرژەوەندیی ئەم چینەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان- ئەم چینە بوودجە پەرستە کام بەرە هەڵدەبژێرێت.
بەڵام گەرووی ئەم چینە زمانی دیکەی دەربڕینیشی هەیە. ئەم رۆژانە خوێندمانەوە کە ئەو ناڕەزاییەی لە مەهاباد نوێنرا، بەرهەمی هەڵچوون و هەژان بووە بە " هەواڵ". لەم گوتەدا هەر ئەم دەستەیە دەیانەوێت " خەڵک" ئیجازە بگرێت بۆ ئەوەی تووڕە بێت، بۆ ئەوەی بۆی هەبێت هەست بە ستەم بکات و شێوەی خۆی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ستەم بدۆزێتەوە. ئەم دەستە بە هەر سیاسەتێکی خەڵکی دەڵێت هەڵچوون، چونکوو ئەو لە دواییدا دەیەوێت هیچ نەکرێت بۆ ئەوەی " کاسبی" یەکەی ئەو تێکنەچێت. ئەم چینە "زانایی" بێ مەدرەکی خەڵک بە زانایی نازانێت و لای وانییە ئەوان دەتوانن هەست بە ستەم بکەن و بیناسنەوە و بۆ ئەم کارە دەبێ " نوخبە" رێبەری بێت، نوخبەیەک کە شەرعیەتی "زانین" ەکەی خۆی لە سیستم وەردەگرێت و ئەوە سیستمە بودجە بۆ زانینەکەی ئەم تەرخان دەکات.
روویەکی دیکەی ئەم گوتارە بەڵام روانگەیەکی رووکەشییە کە دەپرسێت بۆ ناڕەزاییەکان ژنی تیا نییە؟ ئەم گوتارە موبتەزەلەیە کە دیسان لە سیاسەت بەشی خۆی دەوێت و ئەمجارە ئەم بەشە بە پێی سێکسە. ئەم گوتارە بەڵام گەر تا دوا رادەی خۆی درێژە بدرێت دەبێتە ئەوەی کە " سێکس" بنچینەی خەبات و سیاسەت بێت، نەک سیاسەتی رزگاریدەر و ئیدەی هاوبەش، ئەم روانگە لە دواییدا ئەوەی لە بیریدەکات ئەوەیە کە سیاسەت ناتوانێ بە پێی " سێکس" دامەزرێت.
سەبارەت بەم چینە نوێزادە، رستەیەکی فرانتس نۆیمان(؟) هەیە کە رەنگە باش پێوەندیی ئەمان و ئەمنیەتیەکان روونبکاتەوە : " لە شەڕخوازاندا بەهرەیەک هەیە بۆ گۆڕان بۆ سەرمایەدار و لە سەرمایەدارانیشدا بە پێچەوانەوە".
په یوه ندی