- MOC.OOTAHAD
- selcitrA seidutS erutuF
- MOC.OOTAHAD
مارتین هایدیگه‌ر (1976ـ 1889)بیروبۆچوونی هایدیگهرلهسهرئاگامهندی (بەشی سێهەم)
(بەشی سێهەم)
وەرگێران: سەعیدکاکی
بیروبۆچوونی هایدیگهرلهسهرئاگامهندی
له جوانترین و سه‌رنجڕاکێشترین باسه‌کانی هایدیگه‌ر له کتێبی بوون و کاتدا، شیکردنه‌وه‌کانی له‌سه‌ر ئاگامه‌ندییه. ئاگامه‌ندی به بۆچوونی هایدیگه‌ر ڕێگه‌یه‌که نه‌ک ئه‌وه‌ی بابه‌تێک بێت، به‌ڵام به‌بۆچوونی هوسرڵ، ئاگامه‌ندی بابه‌تێکی هه‌یه، پێکهێنان و داڕشتنی ئاگامه‌ندییه و ئه‌مه‌ش پێویستی به سه‌رنجدانه و خاوه‌ن دوو لایه‌نی پێکهێنان و ئایدیا به‌خشین به بابه‌ته‌کانه، دیارده‌ناسی هوسرڵ توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاگامهندییە. به‌ڵام به بۆچوونی هایدیگه‌ر ئاگامه‌ندی ئامانجی سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌یه و کۆتاییه‌که‌ی نییه. ئاگامه‌ندی، پەیوه‌ندی سازکردن نییه و به‌ده‌ر له بابه‌تێکی وه‌ک پەیوه‌ندی سازدانه. له ڕاستیدا، ئاگامه‌ندی، ڕێگه‌یه‌کی کراوه به‌ره‌و گه‌یشتن به بوونە. که‌واته تیۆری زانین، وه‌ک باسێکی سه‌ربه‌خۆ له ئێگزێستانسیالیزمی هایدیگهردانییه. ته‌نانه‌ت له فه‌لسه‌فه و لاهووتی ئیسلامی‌دا، باسه‌کانی وه‌ک، تیۆری زانین و ئه‌نتۆلۆژی لێک جیا نه‌بوونه‌ته‌وه[1]. گه‌ر تیۆری زانین پێش ئه‌نتۆلۆژی بکه‌وێت، نیهیلیزمی لێدەکەوێتەوه. چونکو له یه‌که‌م هه‌نگاودا، پرسی پەیوه‌ندی نێوان زه‌ین و عه‌ین یان جیهانی هه‌ست دێته ئاراوه و ئه‌م پرسه‌ش به بێ پشت به‌ستن به ئه‌نتۆلۆژی چاره‌سه‌ر نابێت.
مێژوو ڕوونیکردووهتههیچ فه‌یله‌سووفێک به بێ پاڵپشتی ئه‌نتۆلۆژی،پەیوه‌ندی نێوان سووژه و ئۆبژه‌ی جیهانی هه‌ست چاره‌سه‌ر ناکات. بۆیه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که‌سانێکی وه‌ک بێرگسۆن و ڤیتالیستهکان باسی ژیانیان خستوه‌ته پێش باسه‌کانی وهکسوژه و ئۆبژه. یان وه‌ک ڤیتگنشتاینی دووه‌م زمانی پێش باسه‌کانی وەک سووژه و ئۆبژه خستووه.
هایدیگه‌ر دژایه‌تی باسه‌کانی وه‌ک سۆبژێکتیڤیزم کردووه و وای بۆ دهچووسۆبژێکتیڤیزم له ئه‌نجامی پێش خستنی تیۆری زانین به‌سه‌ر ئهنتۆلۆژیدایه. بۆیه پێویسته تیۆری زانین که‌وێته پاشکۆی ئه‌نتۆلۆژییه‌وه. که‌واته تیۆری زانین له فه‌لسه‌فه‌ی هایدیگه‌ردا، بنکه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نییه. که‌واته هایدیگه‌ر باوه‌ڕی به باتهتێکی وه‌ک ئاگامه‌ندی نییه. به‌ڵکو باوه‌ڕی به ڕێگه‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به بوون. هایدیگه‌ر وای بۆ ده‌چێت، گه‌ر تیۆری زانین بۆگه‌یشتن به بوون هه‌نگاو نه‌نێت، بێ به‌هایه.زانین، له خۆیدا به‌هایه‌کی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵکو ڕێگه‌یه‌که بۆگه‌یشتن به‌بوون.
به بۆچوونی هایدیگه‌ر، به پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووفه شیکارییه‌کان، فه‌لسه‌فه یه‌کگرتووه،و پێویستە فه‌یله‌سووف له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی فه‌لسه‌فه‌دا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێ. کهواتهبۆچوونی هایدیگه‌ر له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ھاوشێوەیبۆچوونی فه‌یله‌سووفه کۆنەکانە. هایدیگه‌ر ساڵی 1945 به‌ملاوه له وشه‌ی فه‌لسه‌فه که‌ڵک وه‌رناگرێت. به‌ڵکو له باتی ئه‌وه له وشه‌ی بیرکردنه‌وه و ڕامان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. هایدیگه‌ر وای بۆ ده‌چێت وشه‌ی فه‌لسه‌فه نابه‌جێ که‌ڵکی لێوهرگیردراوه. پێویستە ئێمه له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئێگزێستانسیال تێبگه‌ین. فه‌لسه‌فه وه‌ک مێتافیزیک ئێمه‌ی فێر بیرکردنه‌وه‌ی چه‌مکییانه کردووە. بۆیه هایدیگه‌ر له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سی ساڵه‌ی دواییدا ، له وشه‌ی بیرکردنه‌وه له باتی وشه‌ی فه‌لسه‌فه که‌ڵکی وه‌رگرتووە. سه‌رنجدان و تێڕامان له فه‌لسه‌فه ی هوسرڵدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییه، به‌ڵام له فه‌لسه‌فه‌ی هایدیگه‌ردا کاڵ ده‌بێته‌وه، یانی ئاگامه‌ندی به‌رده‌وام بابەتێک یان سهبارەتبە بابەتێکه، به‌ڵام ئه‌وه‌یکه ویست بنه‌مای ئاگامه‌ندی داده‌ڕێژێت زۆرپێویست نییە. چونکو هایدیگه‌ر ئه‌نتۆلۆژیکی بیر ده‌کاته‌وه و لایه‌نی وه‌ک ویست خوازیی له بیرکردنه‌وه‌کانیدا کرچ وکاڵن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه، له بیرکردنه‌وه‌ی هوسرڵدا پاش شیکردنه‌وه‌ی ئاگامه‌ندی، پێوه‌ندی ئاگامه‌ندی و ویست له ڕێگه‌ی سه‌رخان و ژێرخاندا دیاریده‌کرێت. به‌ڵام له بیرکردنه‌وه‌ی هایدیگه‌ردا ویست خۆی له قەرەی ئاگامه‌ندی نادات، به‌ڵکو بوون له ئاگامه‌ندیدا به‌شداره. بۆیه بنه‌مای ئاگامه‌ندی، ئهنتۆلۆژیکاڵه و خۆی له ته‌وه‌ری تیۆری زانین و ویست خوازی وه‌رنادات. له ڕوانگه‌ی تیۆری زانینی کلاسیکییه‌وه، ئاگامه‌ندی سێ لایه‌نی هه‌یه و هایدیگه‌ر ئه‌و لایانانه‌ی گۆڕیوه. له تیۆری زانینی ئاسایی‌دا بۆ مرۆڤ سێ قۆناغ داده‌نێن:
1ـ هه‌ست،
2ـ تێگه‌یشتن،
3ـ عه‌قڵ یان« ژیر».
هایدیگه‌ر پێناسه‌یه‌کی ئهنتۆلۆژیکاڵی له‌سه‌ر ئه‌م سێ لایه‌نه هه‌یه و باوه‌ڕی به سێ پله بۆ بیرکردنه‌وه و ئاگامه‌ندی نییه. واته ئه‌م سێ هێزه ی لێک دانهبڕیوە، به‌ڵکو ڕاستیه‌کن له ناخی دازایندا و ئێمه سێ لایه‌ن بۆ ئه‌م ڕاستیه داده‌نێین هایدیگه‌ر وشه‌گه‌لێکی مێتافیزیکی بۆ ئه‌م سێ قۆناغه بهکارنەهێناوە. هایدیگه‌ر قۆناغی هه‌ست به situatednessناودیری ده‌کات. گه‌رچی هایدیگه‌ر باوه‌ڕی به‌م قۆناغه نییه. قۆناغی دووه‌م «تێگه‌یشتنه« وه‌ک پڕۆسه‌یه‌کی ئه‌نتۆلۆژیکی ناوی لێده‌بات،نه‌ک وه‌ک هێزێکی تیۆری زانییانه له مانا مێتافیزیکیهکهیدا. قۆناغی سێیه‌م. «لۆگۆسه« وهاوشێوه ی(ڕیزنه)[2]به‌ڵام لۆگۆس مانای Reasonناگه‌ێنێ، چونکوReason وشه‌یه‌که لایه‌نێکی تیۆری زانانه‌ی هه‌یه و مێتافیزیکییه. جاروبار لۆگۆس له ئینگلیزی‌دا به Discourse وهریدهگێڕنەوه. لۆگۆس به بۆچوونی هایدیگه‌ر،مانایه‌کی ئه‌نتۆلۆژیکی تایبهتیههیه وهه‌روه‌ها له ده‌ربڕینه‌کانی پێشتر بۆمان ده‌رکه‌وت پرسی هایدیگه‌ر له‌سه‌ر قه‌یرانی مرۆڤی هاوچه‌رخی خۆرئاوایه و ئه‌م قه‌یرانه دوو لایه‌نی هه‌یه: 1ـ بێ زێدی،2ـ نیهیلیزم.
به بۆچوونی هایدیگه‌ر له ڕێگه‌ی بێ زێدییەوه، سووژه پله و پێگه‌ی خۆی له پانتای بوندا له کیس داوه، هایدیگه‌ر هه‌وڵی ئەوه بووله ڕێگه‌ی پێناسه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر شێوه‌ی دازاین، ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه، به بۆچوونی هایدیگه‌ر مرۆڤ پێناسه‌ی له‌سه‌ر ناکرێت، چونکو پێناسه، بنه‌مایه‌کی مێتافیزیکی هه‌یه و فۆڕمی مه‌نتێقی به خۆوه ده‌گرێت و له ڕاستیدا پێناسه شێوه‌یه‌ک له ڕاونینی مێتافیزیکییه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، ههرمهنتێقێک پێش مێتافیزیک ده‌که‌وێت ومرۆڤي وه‌ک شتێک كەوا ئاماده‌یی هه‌یه، پێناسه‌ی کردووە. Daلایه‌نی زمانی، کاتی، ئاگامه‌ندی و شوێنی ئه‌م ئاماده‌ییه. دازاین مانای هه‌بوویی ئاماده یه. که‌واته Da هه‌ڵگری ئه‌و چوار تایبه‌تمه‌ندییه‌یه ناومان هێنا. ئاماده‌یی سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی، له ڕسته‌ی له نێوان جیهاندا بوون کۆ ده‌بێته‌وه. که‌واته ئاماده‌یی بریتیه له نێوان جیهاندا بوون. بۆیه له نێوان جیهاندا بوون، تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ وههبووهکان و خودایشی له‌گه‌ڵ بێ،لێک جیا ده‌کاته‌وه، که‌واته دازاین هه‌بووێکی خاوه‌ن جیهانه، هایدیگه‌ر، روانینی چه‌مکییانه بهرپهرچناداتهوه. به‌ڵام ڕوانینی ئێگزێستانسیاڵ بهڕهسنتر ده‌زانێ. ڕوانینی باو له فه‌لسه‌فه و مێتافیزیک به گشتی چه‌مکی و وته‌زایانه‌یه، بۆیه بێ زێدی مرۆڤ به سووژه بوونی مرۆڤه‌وه لکاوه. که‌واته مرۆڤ، خۆی له به‌رانبه‌ر ئۆبژه‌دا داده‌نێت و ده‌بێ به بنهمادانهری،واته هه‌وڵی ئەوەیە، بنه‌مای خۆی له خۆیدا بدۆزێته‌وه. هه‌روه‌ک چۆن دێکارت بنه‌مای بیرکردنەوەی خۆی له سەر کوگیتۆ و کانت بنهمایفهلسهفهی خۆی له‌سه‌ر شۆڕشی کۆپێرنیکی داڕشتووە. به بۆچوونی هایدیگه‌ر (خۆ) بناغەدانهری به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌یه‌که بایه‌خ به پله وپێگه‌ی مرۆڤ نادات. بۆیه یه‌کگرتنه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی بوونداله کیس داوه و نازانێ له چ سۆرخێکهوه و چۆن خۆی له‌گه‌ڵ بووندا ڕێکبخاته‌وه. له ڕاستیدا سۆبژێکتیڤیزم، پله و پێگه‌ی مرۆڤێکه چاوپۆشی له پانتای بوون ده‌کات. له ڕاستیدا، مرۆڤ پەیوه‌ندی ئاگامه‌ندی به بوون له کیس داوه و پێویستهسەر لە نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای بوون. ئه‌نجامی سۆبژیکتیڤیزم ئه‌وه‌یه، مرۆڤ خۆی له پله‌ی سه‌ربه‌ستی و مه‌زنیدا ببینێته‌وه. هایدیگه‌ر له‌سه‌ر فۆڕمی چۆنێتی، جیهانی ته‌فسیر کردووە، پاشان جیهانێکی لەو چەشنەی له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤدا یه‌کده‌خاته‌وه. ئه‌م جیهانه، کۆمه‌ڵێک له‌و پەیوهندییانهیهکه من له‌گه‌ڵ بووندا سازیان ده‌که‌م. گه‌رچی پێویستە ئه‌م پەیوه‌ندییانه ئاگامه‌ندانه بێت.
ئاگامه‌ندی له بیروبۆچوونی هایدیگه‌ردا، مانایه‌کی تیۆری زانیانه‌ی نییه و لایه‌نێکی ئێگزێستانسیالی هه‌یه. یانی ئاگامه‌ندی، تاکه ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جیهانم هه‌بێت. «من ئاگامه‌ندم»مانای ئه‌وه‌یه، من جیهانم هه‌یه، ئاگامه‌ندی وه‌ک مه‌به‌ست یان بابه‌تێکی فه‌لسه‌في، خولیای هایدیگه‌ر نییه. به‌ڵام له بیرکردنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه مۆدێڕنه‌کانی وه‌ک، هێگل و هوسرڵ له‌سه‌ر ئاگامه‌ندی ڕه‌هه‌ندی بابه‌تیانه وه‌رده‌گرێت.
هێگلمێژوو به گشتی وه‌ک مێژووی ئاگامه‌ندی چاو لێكردووه. له مۆدێرنیته‌دا گشتێتی مرۆڤ،به ئاگامه‌ندییه‌وه بەنده، به‌ڵام هایدیگه‌ر وای بۆ ده‌چێت ئاگامه‌ندی ڕێگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ جیهانی هه‌یه. بۆیه ههستو تێگه‌یشتن وعه‌قڵ وه‌ک که‌ره‌سه و جۆره‌کانی زانینی به‌رهه‌مهاتووی که‌ره‌سه‌کان له تیۆری زانینی کلاسیک دا بایه‌خی پێدراوه ،هه‌ر وەک سێ لایه‌نی گه‌یشتن به ئاگامه‌ندی باسی لێده‌کات و هه‌روه‌ها ئه‌م سێ لایه‌نه واته، هه‌ست، تێگه‌یشتن و عه‌قڵ له یه‌ک هێڵدا و به درێژایی یه‌کتر باسیان له‌سه‌ر ناکات، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پەیوهندین و له ڕاستیدا ئاگامه‌ندی منه‌و جیهانی من پێکدێنێ. هوسرڵ ئاگامهندیوهک پەیوه‌ندی نێوان سووژه و ئۆبژه پێناسه کردووە. پەیوه‌ندییه‌کان پێکهێنه‌ری جیهانن. ئاگامه‌ندی من هیچ نییه جگه له‌م پەیوه‌ندییانه. نه‌ک ئه‌وه‌ی دابه‌ش بێته سه‌ر سێ لایه‌ن. ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌درێته پەیوه‌ندی ساز دانه‌کان. که‌واته ئاگامه‌ندی[3] هاوکات و به تێکڕا سی لایه‌ن ده‌گرێته‌وه:
1ـ situatedness[4] مانای ئه‌وه‌یه، مرۆڤ به‌رده‌وام، له‌هه‌ر سات و ئانێکدا چ له لایه‌نی ده‌روونی، هه‌ست، ژینگه‌ی ده‌وروپشت و هه‌سته ده‌روونییه‌کان و کارتێکراوییهکانی نه‌فس، خۆی له دۆخێکی دیاریکراودا ببینێته‌وه. دۆخی سه‌ره‌تایی مرۆڤ، دۆخێکه زنجیره‌یه‌ک پەیوه‌ندی بۆ مرۆڤ مسۆگه‌ر بووه و مرۆڤ خۆی له وه‌ها دۆخێک دا ده‌بینێته‌وه. هه‌لومه‌رجێکه هایدیگه‌ر پێناسه‌ی ده‌کات، ئێگزێستانسیالی مرۆڤه. هه‌لوومه‌رجی دیاریکراو پێش تێگه‌یشتن ناکه‌وێت و تێگه‌یشتن هاوکات له ڕێگه‌ی هه‌لومه‌رجی دیاریکراودا جێبه‌جێ ده‌بێت.
2ـ تێگه‌یشتنی[5]پەیوەندییەکان ساز دەبێت: له کاتیsituatedness مرۆڤ خۆی دەدۆزێته‌وه، به‌ڵام له‌م، قۆناغه‌دا ئێمه له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتن، خۆمان له دۆخێک بەرەو دۆخێکی دیکهبەند دەکه‌ین. هێگل وای بۆ ده‌چوو، تیگه‌یشتن له نێوان زۆرینه‌کاندا پەیوه‌ندی سازده‌کات و زاتی شته‌که یه‌کده‌خاته‌وه.منله کاتی تیگه‌یشتندا له خۆم دێمه ده‌ر exو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شته تێبگه‌م و پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساز بکه‌م. گریمان بمانه‌وێت کێوێک ببینین ئێستا نامانبینیوه. دیتنی ئه‌و کێوه سازدانی پەیوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ مندایه. له دۆخی یه‌که‌مداp1و له دۆخی p2 به شێوه‌یه‌کی چۆنێتی ئه‌و دوو لایه‌نه پێکه‌وه گرێده‌درێن و له ڕاستیدا ئەم پەیوهندییه کوانتۆمی نییه. ده‌رچوون له p1 به‌ره‌و p2 مانای ex ده‌گه‌ێنێ. مه‌به‌ستی هایدیگه‌ر لهexگه‌یشتن به که‌ماڵ نییه. پێوه‌ری به که‌ماڵ گه‌یشتنی مرۆڤ، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانییه‌وه دیاریده‌کرێت، هاوکات له ڕێگه‌ی سازدانی پەیوه‌ندییه‌کی نوێوه تێگه‌یشتنێک ڕووده‌دا. سازدانی پەیوه‌ندی قۆناغێک له تێگه‌یشتنە و ئه‌م ڕێسایه‌ش هێگلییه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، له هه‌ست و تێگه‌یشتن دا، ئیدی باس له ئۆبژه ناکه‌ین، هه‌ست و تیگه‌یشتن و ته‌نانه‌ت لۆگۆسیش هه‌ل وده‌رفه‌ت به شتێک دهدابۆ ئەوەی خۆی ده‌ربخات. چەمکی Discoverلەمانا وردبینانهکهیپهرده لادانە، سه‌رجه‌م شته‌کان له په‌رده لادان و له ڕێگه‌ی پەیوه‌ندییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی جێبه‌جێده‌بێت،هه‌بووێکه نه‌ک ئه‌وه‌یکه بوون خۆی بێت، مانای ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یە، بوون له ڕواڵه‌ت یان فۆڕمی هه‌بوودا خۆی ده‌ردخات. له ڕێگه‌ی پهردهلادانهوه ڕێگه ده‌ده‌ین شتیک خۆی وه‌ک شتدهربخات. بوون له ده‌رکه‌وتندا به شێوه‌یه‌کی کۆتاو بڕاوه ده‌رده‌که‌وێت. بۆیه ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ ده‌بێت هه‌بووێکه جێبه‌جێ ده‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌یکه بوون خۆی بێ، مانای ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یە، بوون له ڕواڵه‌ت یان فۆرمی هه‌بوودا خۆی ده‌رده‌خات. له ڕێگه‌ی پهردهلادانهوه ڕێگه ده‌ده‌ین شتێک خۆی دهربخاتو ببێ به شت. بابه‌ت یان شته‌که لای من له ڕێگه‌ی ده‌رکه‌وتن به شت ده‌بێت و له‌م ساته‌دایه دیاریده‌کرێت. که‌واته تێگه‌یشتن مانای په‌رده لادان و دۆزینه‌وه‌ی ھەیە. ئه‌م وته‌یه‌ی هایدیگه‌ر به یه‌کجاری هێگلییه. به‌ڵام پێویستە تۆخمه سۆبژێکتیڤ و تیۆری زانینیهکانی لێ بسڕینه‌وه و تۆخمی ئیگزێستانسیالی بده‌ینه پاڵ. پەیوه‌ندی نێوان له‌گه‌ڵ شته‌کاندا له ڕه‌گه‌زی زانین نین. به‌ڵکو له ڕه‌گه‌زی بوونه، بۆیه له پانتای بووندا، شته‌کان ده‌رده‌که‌ون. که‌واته پەیوه‌ندی بوونایه‌تی گرینگی هه‌یه. «من» وجیهانی من، له ڕێگه‌ی پەیوه‌ندییه‌وه پێکدێن. هه‌روه‌ها که شتێک له ڕێگه‌ی پەیوه‌ندی سازدان له‌گه‌ڵ بووندا به «شت» ده‌بێت. هایدیگه‌ر باسی بووني به ته‌نیا نەکردووە، به‌ڵکو سازدانی پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کولتووریشدا، لایه‌نێکی له بوون ده‌رخستووە. به بۆچوونی هایدیگهربوون لایه‌نێکی کولتووری و مێژوویی هه‌یه، نه‌ک ئه‌وه‌ی بوون ته‌نیا بێت و به‌س و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فەلسەفەی هێگل.
3ـ لۆگۆس یان ئاخاوتن چ«ده‌روونی و ڕواڵه‌تی»بێ سه‌رجه‌م پەیوه‌ندییه‌کان پێکدێنێت. زمان له ده‌ربڕینی هایدیگه‌ردا، ئه‌و پەیوهندییانهن که‌وا له‌گه‌ڵ بووندا ساز ده‌بن. ئه‌م سێ لایه‌نه له جیهاندا کۆ ده‌بنه‌وه. جیهان دازاینه و به‌س، هه‌روه‌ها ئەم جیھانە چۆنێتی وئاگامەندانەیه. «جیهان = دازاین= ئاگامه‌ندی «situatedness تێگه‌یشتن= لۆگۆس = ئاماده بوونی من = ئێگزێستانس». ئه‌م سێ قۆناغه به شێوه‌یه‌کی ئاکاردێئۆنی له هه‌ناوی یه‌کتردا جێگیر ده‌بن و ئه‌م ڕیزبوونهش فۆڕمی ئه‌ره‌ستۆیی نییه. لۆگۆس، زمانه و نه‌زم به پەیوهندییهکانیان ده‌دا. لۆگۆس مانای ڕێکخستنه‌وه‌ی پەیوه‌ندی ئێگزێستانسیالهکانه.
«مه‌سێح لۆگۆسه و ڕێنوێنی سه‌رجه‌م جیهان ده‌کات، یۆحه‌نا شارهزایفهلسهفهی یۆنانه و ئه‌م ده‌ربڕینه له‌سه‌ر مه‌سێح ساخده‌کاته‌وه. لۆگۆس مانای عه‌قڵی گه‌ردوون ده‌گه‌ێنێ. واته سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م شته‌کانه و هه‌روه‌ها پەیوهندییهکانیش له ڕێگه‌ی لۆگۆسه‌وه ساز ده‌بێت. لۆگۆس له ئه‌نجامدا مانای زمانیھەیە. زمان له مانا هایدیگهریهکهیدا، سازدانی پەیوهندییه له‌گه‌ڵ بوون. جیاوازی تێگه‌یشتن و لۆگۆس له‌مه‌دایه، تێگه‌یشتن پەیوهندیگهلێکی جیاواز له یه‌کترن و تێگه‌یشتن ئه‌م جیاوازییه‌ی ساز کردووە. به‌ڵام لۆگۆس پەیوه‌ندییه‌کان کۆده‌کاته‌وه و یه‌کیان دهخاتهه و سه‌رو سامانیان پێده‌دا. به بۆچوونی هایدیگه‌ر سی لایه‌نی ئاگامه‌ندی که‌وا باسمان هێنا، ڕێگه‌کانی جیهانن. جیهان بریتیه له تۆڕێکي پەیوهندییه ئاماده‌ییه‌کانی دازاینه. لایه‌نه‌کانی وه‌ها پەیوهندیگهلێک ههبووهکانن که‌وا ئێمه ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتنمان پێداون، ئه‌م پەیوهندییانهجیهانی ئێمه یان پێکهێناوه. Situatednessمن له‌وه‌دایه، که‌وا هه‌سته‌کان، کارتێکراوه ده‌روونییه‌کان و پەیوه‌ندییه‌کانی تێگه‌یشتنی من پێکه‌وه و له شوێنێک دا ئاماده‌ن. جیهانی هه‌رکه‌س سنووری بڕانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و بڕانه‌وه‌ی مرۆڤ، مه‌رگیه‌تی و مه‌رگ له‌وێدایه،دازاین له هه‌ڵبژاردنی ئیگزێستانسیال داده‌بڕێت، واته«بڕانه‌وه» ئاستی پێداویستییه‌کانی منه. جیهانی من چۆنێتیه و له ئه‌نجامدا کۆبوونه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌کی نییه. هوسرڵ و هێگل، جیهان به شێوه‌یه‌کی چۆنێتی چاو لێده‌که‌ن. به بۆچوونی هێگل ، هوسرڵ و هایدیگه‌ر ته‌فسیری مێژوویی، تیۆری زانین و ئێگزێستانسیالهکانی جیهانی چه‌نده‌کی له ئه‌نجامدا،فۆڕم و شێوه‌یه‌کن له جیهانی چۆنێتی. پیتاگۆراس، چه‌نده‌کی به جه‌وهه‌ر و زانینه‌وه گرێده‌دا و لای وابوو، خودا پلانی جیهانی له سه‌ر بناغه‌ی چه‌نده‌کی داڕشتووه. ڕابردووه‌کان، خودایان وه‌ک باشترین پلان دانه‌ر و زانای بیرکاری له قه‌ڵه‌مداوه، ئه‌فلاتوون، نه‌ریتی هێرمێسی و نه‌ریتی یۆنانی له ڕوانگه‌ی چهندهکییهوه وه‌ک بنه‌ما دایده‌نێت، له نه‌ریته هێگلی و هایدیگهریێهکاندا جیهانی چه‌نده‌کی،سەربەخۆ له جیهانی چۆنێتین. جیهانی چه‌نده‌کی، به‌شێک له تێگه‌یشتنی مرۆڤە، مرۆڤ ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتن به چه‌نده‌کی نادات. بنه‌ڕه‌تی جیهانێکه مرۆڤ هه‌لی ده‌رکه‌وتنی شته‌کان ده‌ڕه‌خسێنێ، جیهانێکی چۆنێتییه. هایدیگه‌ر له سێ لایه‌نه‌وه چاوی له کات کردووە :
1ـ کات وەک یه‌کانه‌گی بوون،
2ـ کات وەک ئاسۆی تێگه‌یشتن،
3ـ کات وەک ئه‌ویکه،ڕێگه بۆ تێگه‌یشتنی بوون خۆش ده‌کات.
جیهانی چۆنیه‌تی به‌هۆی ئاماده‌بوون و پەیوەندییەکانی من پێکدێن. هه‌ڵوێستی سروشت زانه‌کان له زانستی سروشتی‌دا خوار هه‌ڵوێسته چۆنێتیهکان ده‌که‌ون. که‌واته سێ قۆناغی ئاگامه‌ندی که‌ره‌سه‌ی زانین یان جۆری زانین له مانا ئاسایی و کلاسیکیه‌که‌یدا نییه. که‌واته ته‌فسیری زانین به بۆچوونی هایدیگه‌ر ئێگزێستانسیال و ئه‌نتۆلۆژیکییه. زانینی سه‌ربه‌خۆ له بوون بێ مانایه. زانین، به‌شێکی بچووکی ئێگزێستانسیالی مرۆڤ پێکدێنێ. هایدیگه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه وه خۆیله نه‌ریته مۆدێڕن و سۆبژێکتیڤهکان جیاده‌کاته‌وه.
* * *
بۆچوونی هایدیگه‌ر له‌سه‌رکات
پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، ئاماده بوون چه‌ن لایه‌نی هه‌یه : ئاگامه‌ندی، کات، زمان، کات ناوێکی دیکه‌ی بوونە. ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕۆکی کتێبی «بوون و کات» ئه‌م بیرۆکه‌یه خۆی حاشار داوه. جاروبار کات وه‌ک سه‌ره‌تای سه‌رچاوه‌یه‌ک چاویی لێده‌کرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای کات له بوون تێده‌گه‌ین و جاروبار له‌سه‌ر بنه‌مای بوون له کات تێده‌گه‌ین. هایدیگه‌ر شوێن دوو مه‌به‌ست ده‌که‌وێت، گه‌رچی به‌شی دووهه‌می باس نەکردووە و په‌رتووکی دووهه‌م بڵاو ناکاته‌وه، هایدیگه‌ر چه‌ن وتارێکی له‌سه‌ر بڵاو کرده‌وه، هایدیگه‌ر له په‌رتووکی یه‌که‌مدا ده‌یه‌ویست له‌سه‌ر بناغه‌ی کات، له‌سه‌ر بوون ته‌فسیر بنووسێته‌وه. هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر زمان دابه‌ش بوونێکه مێشکی ئێمه له‌سه‌ر کات ده‌ریده‌بڕێت و به‌ده‌ربڕینێکی دیکه، ئه‌م زانسته‌ی ئێمه له‌سه‌رکات ئێنتباعێکی زه‌ینییه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر مه‌به‌سه‌ت له‌کات، ئێستایه و ڕابردوو و داهاتووی نییه. مرۆڤ له ئێگزێستانسی خۆیدا به‌رده‌وام له ئێستادایه.«هه‌نووکه« له ڕابردو و داهاتوودا نییه تا ئهوکاتهیمرۆڤ ئاماده‌یی له کاتی ئێستادا هه‌یه ، بۆیه هایدیگه‌ر وشه‌ی کاتی بۆ مانای ئاماده بوون و کاتی ئێستا به کارھێناوە. کات، ئاماده‌بوونی ئێگزێستانسه. داهاتوو و ڕابردوو له سه‌ر بناغه‌ی کاتی ئێستای من داده‌مه‌زرێن. هایدیگه‌ر کاته سێ لایه‌نییه‌کان له مانا باو و ئاساییه‌که‌یدا،لە ماناى لاوکی ئێگزێستانساليی کات دا دايدەنێ. که‌واته کاتیش، وهکئاگامهندی و زمان مانایه‌کی ئێگزێستانسیالی هه‌یه. هایدیگه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی مرۆڤ مانا به کات ده‌به‌خشی. مرۆڤ، ئاماده بوون له هه‌مبه‌ر خۆی و ئه‌و پێداویستیانهیە ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ئه‌م پێداویستیانه پێشتر پێی دراوه و بۆخۆی هه‌ڵینه‌بژاردوون وھاوشێوەی به‌ستێنێکی مێژوویی، کولتووری، جۆگرافیاییە که‌له ناخی مرۆڤ دایه، ئه‌مه شێوه‌یsituatedness،كهلێرەدا چارەنووس مانایه‌کی ئه‌وتۆی نییه، گه‌رچی له ڕواڵه‌ته‌دا وا ده‌رکه‌وێت هه‌ڵبژاردنی من نییه. چونکوچارەنووس له شوێنێکدا مانای هه‌یه،مرۆڤ توانای هه‌ڵبژاردنی ببێ. «له دایک بوونم»چارەنووس نییه. چونکو له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بابه‌ته بەند نییه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی من تاکوو به داماڵینی هه‌ڵبژاردنه کانیچارەنووس لێبکه‌وێته‌وه.چارەنووس کاتێ ڕوو ده‌دا، کرده‌یه‌ک ئیختیاری منی لێ زه‌وت کرابێ. دازاین کاتێ خۆی له قۆناغی situatedness ده‌بینێته‌وه، هه‌وڵده‌دا پەیوه‌ندی گه‌لێک ساز بکات. ئازادی تایبه‌تمه‌ندی ئێگزێستانسیالی مرۆڤه. هیچ که‌س بۆی نییه لی زه‌وت بکات. ته‌نانه‌ت کاتێ مرۆڤ ڕوو له داسمه‌ن ده‌کات، بۆخۆی ده‌ستی داوه‌ته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، سارته‌ر وته‌نی : کوێر، ژیانی خۆی به چاوانێکی کوێره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆیه سه‌ربه‌سته له‌وه‌یکه خۆی بکوژێت و خۆی له‌م ژیانه رزگار بکات. به‌ڵام تاک هه‌ر که له خۆکوشتن پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، ژیانێک به چاوانی کوێره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، ئازادی ئێگزێستانسیالی مرۆڤه. ئه‌وه‌ی ئێگزێستانسیالی مرۆڤ بێت، ئیدی بۆی نییه له مرۆڤ جیا بێته‌وه. جیهانی مرۆڤ له مرۆڤ جیا نابێته‌وه. هێزی هه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وام له مرۆڤدا به شێوه‌یه‌کی ئێگزێستانسیال هه‌یه و چالاکیشه، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه هان بدات ئیشێک بکه‌ین و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی حه‌زی ئێمه بێت، ئه‌من ده‌که‌ومه ناو هه‌ندێک پێداویستی و له ڕێگه‌یه‌وه پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌م. هه‌ڵبژاردن، سازدانی پەیوه‌ندی ههڵبژارادنه، ڕابردووه ئێمه یکردووە به ئێمه و situatedness کاتی ئێستای منه. ڕابردووی من، خۆی له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌رده‌خات که‌وا من هه‌ڵمبژاردون. ڕابردوو ناسڕێته‌وه، چونکوو ئێگزێستانسیالی منه و ده‌رنجامی هه‌ڵبژارده‌کانی منه. یانی هه‌روه‌ها که هه‌ڵبژاردنه‌کانی من ئێگزێستانسیاله، وادیاره ڕابردووش ئێگزێستانسیالی منه. ڕابردوو، پانتای پێداویستییه‌کانه و له ڕێگه‌ی من ههڵدەبژێردرێن و مسۆگهردەبن، داهاتوو پانتای ئه‌و پێداویستیانه‌یه هێشتا ههڵمنهبژاردوون. که‌واته داهاتوو و ڕابردوو له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ردا، دوو پێناسه‌ی ئێگزێستانسیالن، نه‌ک ئه‌وه‌ی مانایه‌کی مێژوویی هه‌بێت. بۆ نموونه وای بۆ ده‌چن که‌سیکه له که‌لتوورێکدا بژییەت، به‌ڵام هیچ پەیوه‌ندییه‌کی به‌و کولتووره‌وه نه‌بێت،له ئه‌نجامدا ڕابردووهکهشی مافی به سه‌ر کولتووره‌وه نابێت. بۆ نموونه ئیمه له‌گه‌ڵ مێژووی جیهان تا چ ڕاده‌یه‌ک پەیوه‌ندیمان هه‌یه. هه‌ڵبژاردنه ئێگزیستانسیالهکان له ڕابردووی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌ون. داهاتوویش ئه‌و پەیوهندییانهن هێشتا ساز نه‌بوون و بۆی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پێداویستیانه سه‌قامگیر ببن. دياره ئه‌م پێداویستیانه هه‌رچه‌نده زۆریش بن به‌ڵام بڕاوه و کۆتایه. هه‌ڵبژاردنه‌کانی مرۆڤ به پێی پێداویستی مه‌رگی باسی ده‌بڕێته‌وه، بۆیه مرۆڤ ناتوانێبۆ ههتاههتایهبژییهت.
* * *
بۆچوونی هایدیگه‌ر له‌سه‌ر مه‌رگ و بڕانه‌وه: ڕه‌سه‌نایه‌تی[6] و داسمه‌ن[7]
بۆچوونی هایدیگه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌وه‌یه، ژیانێکی ڕوو له بڕانه‌وه‌ی هه‌یه و بڕانه‌وه‌ی مرۆڤ، مه‌رگیه‌تی، مه‌رگ مانایه‌کی ئێگزێستانسیالیستی وەک بڕانه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌م مانایه شوێن په‌نجه‌ی ئایینی پێوه نییه.گه‌ر تاک هه‌ڵبژاردنێکی زیاتری ببێ خۆی به‌ره‌و بڕانه‌وه هانده‌دا، بۆیه مرۆڤ هه‌بووێکی ڕوو له مه‌رگه. که‌واته ئه‌بێ مه‌رگ ئاگامه‌ندی یان«دڵه‌خۆرپه»ی هه‌بێت، تاکوو به باشی هه‌ڵبژێرێت. باسي مه‌رگ له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ردا بایه‌خی هه‌یه. کاتێ مرۆڤ توانای هه‌ڵبژاردنی نه‌بێت، کاتی بڕاونه‌وه و مه‌رگی ده‌گات. مرگ ڕاده و ئاستی ههڵبژاردنهکانیهتی. له خاڵی بڕانه‌وه‌دا«کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌سێک» بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و که‌سه کێ بووه، هایدیگه‌ر بۆ مرۆڤ باوه‌ڕی به چیه‌تییه‌ک له مانا مێتافیزیکییه‌که‌ی نییه. مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بناغه‌ی خۆی داده‌نێت. دياريكردني مرۆڤ لە ڕێگەی جێبه‌جێ بوونی پێداویستییهکانیدەستەبەردەبێت و هه‌ڵبژاردن به‌ردی بناغه‌ی ئێگزێستانسی مرۆڤه. که‌واته له جیهاندا بوون مانای ڕوو له مه‌رگ بوون و گه‌یشتن به بڕانهوهیھەیە، ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه مرۆڤێک ڕه‌سه‌نه، مەرگ ئاگامه‌ندییان«دڵه‌ڕاوکێ» هەبێت وله برانه‌وه‌ی خۆی ئاگادار بێ. واتهپێویستە بزانێ، ناتوانێ لەگەڵ بوون وەکوو بابه‌تێکی بێ بڕانه‌وه بەردەوامپەیوهندیهکی بێ بڕانه‌وه ساز بکات. گه‌ر پەیوه‌ندییه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی بوونی بێ بڕانه‌وه بناغه دابنێ، ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی مۆرکی ڕه‌سه‌نایه‌تی پێوه دیاره. هایدیگه‌ر له چه‌مکی داسمه‌ن[8] که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. داسمه‌ن له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ردا، دوو بۆچوونی هه‌یه:
1ـ لایه‌نی ئه‌رێنی،
2ـ لایه‌نی نه‌رێنی.
داسمه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌یکه دەتوانێ سه‌رچاوه‌ی پڕۆژه نوێیه‌کان بێ، بابەتێکی ئه‌رێنییه و به‌هۆی ئه‌وه‌یکه ده‌بێ به دمامکێک له نێوان من و بوونم نه‌رێنییه. فەرزکەین من شوێنکه‌وتووی که‌سێک بم،کاتێ ئه‌م شوێنکه‌وتنه ئه‌رێنییه،بۆ من پێداویستی نوێ دابین بکات، نه‌ک وای لێ بێ له باتی من بڕیار بدات و هه‌ڵبژێرێت. گه‌رمن، خۆم بسپێرمه ده‌س تاک یا کولتوورێکی ڕه‌سه‌ن، ئیدی ئه‌و تاک یان کولتوورهدەبێ بە په‌رده‌یه‌ک بۆ من و ده‌وری داسمه‌ن ده‌گێڕێت و ئه‌مه‌ش نه‌رێنییه، وەک که‌سێکه له جل وبه‌رگدا لاسایی ئه‌کته‌رێک ده‌کاته‌وه، وه‌ها که‌سێک حاشا له ئازادی خۆی ناکات، به‌ڵکو پێداویستیه‌کانی خۆی ده‌خاته خوار هه‌ڵبژاردنی که‌سانێکی دیکه. بۆیه ئه‌کته‌ر ده‌بێ به داسمه‌نی ئه‌و که‌سه، به داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی وه‌ها ژیان به‌سه‌رده‌بن[9].داسمه‌ن، مه‌رگ ئاگامه‌ندی له مرۆڤ ده‌سڕێته‌وه، یانی مرۆڤ ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تی نییه بیه‌وێ ڕێگه بدا که‌سانێکی دیکه له باتی ئه‌وبڕیاره بده‌ن، مرۆڤه‌کان کۆیله‌ی ده‌ستی ژیانێکی رۆژانه‌ن و بیر له مه‌رگ ئاگامه‌ندی خۆیان ناکه‌نه‌وه. به ڕای هایدیگه‌ر له وه‌ها دۆخیکدا، زمانی مرۆڤ تووشی زۆربڵێیی و هه‌ڵیت و په‌ڵیت وتن ده‌بێته‌وه و حه‌ز له زۆر بڵێیی ده‌کات. هایدیگه‌ر له کتێبی «بوون و کات» به‌چڕوپڕی باسی له‌م بابه‌ته کردوه‌ته‌وه. هایدیگه‌ر ده‌ڵێ، زۆر بڵێیی[10] وته‌ی بێکه‌ڵک[11]چاودێڕی ئه‌م دۆخی ڕۆژانه‌و ژیانه ڕووکه‌شه ده‌کات و مانای بوونی مه‌رگ ئاگامه‌ندی ده‌گه‌ێنێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا تاک، پەیوه‌ندییه‌کانی ڕه‌سه‌ن نین و به‌هۆی ژیانی ڕووکه‌ش و فۆڕمالیته، داسمه‌ن به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت. داسمه‌ن، له تاکێک بۆ تاکێکی دیکه په‌ل ناکێشێت، به‌ڵکو له کولتووریش بۆ کولتورێکی دیکه په‌لده‌کێشێ. بۆ نموونه کولتووری خۆرئاوا ده‌توانێ ببێ به داسمه‌نی کولتووری رۆژههڵاتو ئه‌مه‌ش مانای ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه.
له مانا ئهرێنیهکهیدا، پڕۆژه‌ی نوێ بۆ تاک یان کولتوورمسۆگهر ده‌کات و له‌مانا نهرێنیهکهیدا له ڕێگه‌ی سازدانی پەیوه‌ندی ناڕه‌سه‌ن وەک ده‌مامک یان په‌رده‌یه‌ک ئیش ده‌کات. داسمه‌ن له ئاستی زاتی خۆیدا ، ناشیرین و دزیۆ نییه و دەتوانێ به ڕه‌سه‌نایه‌تی ژیان به‌سه‌ر ببات، به‌ڵام به‌کارهێنانی بۆ که‌سێ یان کولتوورێک لایه‌نی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی ببێ. به ده‌ربرینێکی تر، داسمه‌ن تا ڕاده‌یه‌ک باسی، کویله و خاوه‌ن کۆیله‌ی هێگل یان ئه‌خلاقی «سه‌روه‌ر و کۆیله‌ی» نیچه‌مان وه‌بیر دینێته‌وه. وەک چۆن سه‌روه‌ریان خاوه‌ن کۆیله، ئاگامه‌نده، له ئه‌نجامدا دەتوانێ ئاگامهنییهکانی دیکهبکا به مۆڵکی خۆی‌و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت. داسمه‌ن ده‌ش توانێ ببێ به نموونه. به‌ڵام تاک یان کو‌لتوور ئه‌بێ له ڕێگه‌ی مه‌رگ ئاگامه‌ندییه‌وه به‌رگری له به‌کار هێنانی نه‌رێیانه‌ی داسمهنبکات. داسمه‌ن به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دازایندا سه‌وز ده‌بێت. دازاین له ڕێگه‌ی مه‌رگ ئاگامه‌ندی خۆیه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕه‌سه‌نن. هه‌ڵبژاردنی ڕه‌سه‌ن، له لایه‌ک پەیوه‌ندی به نه‌ریت و له لایه‌کی دیکه، پەیوه‌ندی به مه‌رگ ئاگامه‌ندییه‌وه هه‌یه. مه‌رگ ئاگامه‌ندی یان«دوودڵی، دڵه‌خورپه« بڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌کانه، واتە ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تمان نییه بمانه‌وێ بابه‌تێک ئه‌زموون بکه‌ین. نه‌ریت له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ر و گادامێردا ڕابردووی نییه، به‌ڵکو ئاسۆیه‌که له ڕێگه‌یه‌وه ئاسۆی ئه‌م پڕۆژانه هه‌ڵده‌بژێرین. هه‌ڵبژارده‌کانی من له به‌ستێنی نه‌ریت دا و له ڕێگه‌ی مه‌رگ ئاگامه‌ندییه‌وه ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی ھهڵدەبژێرێت. گه‌ر هه‌رکام له‌م دوو فاکتۆره (نه‌ریت و مه‌رگ ئاگامه‌ندی) بسڕینه‌وه، ئه‌وسا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه ساخته‌یە. هایدیگه‌ر وشه‌ی Authenticityلە مانای ڕه‌سه‌نایه‌تی و ڕاسته‌قینه‌دا به کار دێنێ. پێویسته هه‌ر کهسێکههڵبژاردنهکانی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه بێ و له ئه‌نجامدا ژیانێکی ره‌سه‌ن و حه‌قێقی هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌ش توانێ خۆی بسپێرێته ده‌ستى داسمه‌ن و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژاردنێکی ڕووکه‌شی هەبێ . هایدیگه‌ر بێده‌نگی به زمانی ڕه‌سه‌ن یان بیرکردنه‌وه له‌قه‌ڵه‌مداوه. زمانی بێده‌نگی ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی ئێگزێستانسیال به ئێمه ده‌دا. زمانی چه‌مکی، زمانی زۆربڵێییه و شێوه‌ی جۆرواجۆری وه‌ک،ناوزڕاندنیڕۆژانەی بلاڤۆگ و ڕۆژانمهکانیش ده‌گرێته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه، بۆنه‌کان، زۆربڵێین و داماڵینی بیرکردنه‌وه‌ی به دواوه‌یه. به بۆچوونی هایدیگه‌ر مرۆڤ و جیهان یه‌کێکن و جیهان بۆ مرۆڤ بوونێکی ئیگزێستانسیالی چۆنێتی ھه‌یە و دەتوانێ کۆ و بڵاو بێته‌وه. ناوه‌ڕۆکی ئه‌م جیهانه پەیوهندییه بوونییهکانە، به جۆریک مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه سازی کردوون. زمانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بووندا پەیوه‌ندی ساز ده‌کات و له ئه‌نجامدا بنه‌مایه‌کی کولتووری هه‌یه، بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ر باسێکی کولتوورییە له سه‌ر بنه‌مای «بوون»دامەزراوە و ئەمەش لەسەرمیراتی هێگل قۆزاخه‌ی به‌ستووه و بوون له بیری هایدیگه‌ردا ده‌رهه‌ست و ڕووت نییه. ئاگامه‌ندی و زمان، بنه‌ماکانی جیهان پێک دێنن. زمانی ئێگزێستانسیال، پێش کاته چه‌مکییه سی لایه‌نییه‌کان ده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها ڕابردوو و داهاتوو، له کاتی ئیگزیستانسیالدا له سه‌ر بنه‌مای کاتی ئێستا گه‌ڵاڵه ده‌بێت. هه‌ر مرۆڤێک کڵاورۆژنهیهکه به‌ره‌وبوون.
گه‌ر له کڵاوڕۆژنه‌ی مندا، بوون ده‌رکه‌وێت یانی من له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆم ، پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌م، ئه‌وسا جیهانی من پێک دێت. بۆچوونی هایدیگه‌ر ئه‌مه ده‌رده‌خات،گه‌ر من دهرهکهوتهی بوون بم که‌واته هیچ که‌سێکی دیکه شوێن پێی من پڕ ناکاته‌وه. بۆیه مه‌رگی هه‌ر ئێگزێستانسیالێک له ڕاستیدا مه‌رگی کۆمه‌ڵێک پڕۆژه و هه‌ڵبژاردنه. که‌واته که‌س له باتی من ژیان به‌سه‌ر نابات. ئه‌وکەسەی ژیانی ناڕه‌سه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌سه‌ر بناغه‌ی داسمه‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌مدیسانه‌وه وه‌ها ژیانێکی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ئیگزیستانسیاله،واته هه‌ڵبژاردنی ژیانێکی ساخته‌ش، هه‌مدیسانه‌وه ههڵبژاردنیکهسه کە بۆخۆیه‌تی. له‌م دۆخه‌ی نامۆیی یان سیسته‌می کۆیله و خاوه‌ن کهویلهش دا، هه‌مدیسانه‌وه، ئێگزێستانسیالهکه مرۆڤه و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه که‌سه‌که به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا زاڵ بووه، هه‌رکه‌سێ له باتی خۆی ژیان بەسەر دەبات. ئه‌م بیرۆکه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک دژ به بیرۆکه‌ی ئایدیالیزمی ئاڵمانی و کانتیشه. چونکو له‌بیرۆکه‌ی ئایدیالیستیدا، هه‌نده‌کی له ژێر ناوی هه‌مه‌کیدا کۆ ده‌بنه‌وه. له تاکخوازیی هێگلیدا، تاک به قازانجی کۆ ته‌واو ده‌بێت. کانت له‌م ڕیسایهدا ده‌ڵێ: «کردارت جۆرێک بێوەک ئه‌وه‌یکه ته‌واوی...» که‌واته لێره وته‌ی «ته‌واویان هه‌موو»له بیرۆکه‌ی کانتدا گرینگی پێده‌درێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته له بیرۆکه‌ی ئێگزێستانسیالیزمدا پێچه‌وانه‌یه‌و بۆیه هه‌مه‌کی دوو له‌ت بوون و تاکێتی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. تاکی ئێگزێستانسیالیستهکان له‌گه‌ڵ تاکی سه‌رده‌می مۆدێڕنجیاوازن. دازاین، دازاینه، گه‌رچی له‌گه‌ڵ دازاینهکانی دیکەدا پێکه‌وه ژیان به‌سه‌ر ببات. بۆیه هیچ دازاینێک توانای ئەوەی نییه شوێن دازاینهکانی دیکه پڕ بکاته‌وه، هه‌روه‌ها که هیچ هه‌بووێک جێگه‌ی مرۆڤ پر ناکاته‌وه. هه‌ڵبژاردنی تاک، په‌رژینه‌کان تێکده‌دا، هایدیگه‌ر باوه‌ڕی به ئازادی و هه‌ڵبژاردنه. گه‌رچی هایدیگه‌ر خۆی له قه‌رەی قه‌ده‌ر نادات و باوهڕیلەسەر نییه، گه‌رچی هایدیگه‌ر باوه‌ڕی به تووڕدانی مێژوویی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م قه‌ده‌ر و توڕدانه مێژووییه، له‌و دیوی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی مرۆڤدا نییه. له شێوازی چه‌مکی و وته‌زاییدا، مرۆڤ خاوه‌ن هه‌ڵبژاردن نییه. مرۆڤ کاتێ خاوه‌ن هه‌ڵبژاردنه، له دۆخی ئێگزێستانسیالدا بێ. مرۆڤ له پێگه‌ی چه‌مکی وته‌زاییدا، چه‌ند به‌رهه‌مێکی بڵاو کردۆته‌وه بێ ئهوهیباوهڕی لەسەر بێ. ژیانی چه‌مکی و وته‌زایی ژیانێکی ڕووکه‌ش و فۆڕمالیته‌یه و مرۆڤ خۆی تێداون دەبێ، چونکو له‌وه‌یکه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا ده‌رکه‌وێت تووشی ترس‌و تۆقاندن ده‌بێته‌وه، بۆیه بوێری له بیروڕای هایدیگه‌ردا، ده‌رکه‌وتن یان ڕوبه‌رو بوونهلهگهڵ راسته‌قینه‌دایه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ، مانایه‌کی ئه‌خلاقی به‌دواوه نییه. ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕاسته‌قینه خۆی بۆ من ده‌رده‌خات، له ناڕاستهقینهدایه، چهنکو مرۆڤه‌کان له کاتی ڕوبه‌رو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه‌دا خۆڕاگر نین، بۆیه خۆیان له قه‌ره‌ی راسته‌قینه ناده‌ن. له دۆخی ئێگزێستانسیالدا سه‌رجه‌م شته‌کان وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک ئاراسته ده‌بێت و ته‌نانه‌ت نه‌ریتیش به‌م شێوهیهله لایه‌نی ئێگزێستانسیالهوهئهو توانایه‌مان هه‌یه ده‌س به‌سه‌ر نه‌ریت دا بگرین. هایدیگه‌ر ده‌ڵێ : گه‌رچی له لایه‌نی چه‌مکی و وتهزاییهوه،ئێمه تووڕدراوینته ناو نه‌ریت، بۆیه‌به‌رده‌وام ههبوویکی تووڕدراوین. که‌واته نه‌ریت وەکڕابردووی من، ده‌بێ به پڕۆژه‌یه‌ک بۆ داهاتووی من. گه‌ر به شێوه‌یه‌کی چه‌مکی و وته‌زایانه چاو له نه‌ریت بکه‌ین، نه‌ریت هیچ نییه جگه له ڕابردوو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیکه‌ش چاو له نه‌ریت ده‌کرێت ئهوهیشئهوهیه،وەک ئاسۆی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێکی ئێگزێستانسیال ڕه‌چاو بکه‌ین. یان ئه‌وه‌یکه خۆمان له نه‌ریت دابڕین و یان ئه‌وه‌یکه،به وردی باسی له سه‌ر بکه‌ین یان هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی هه‌ڵبژێرین. که‌واته دەکرێ له‌و پڕۆژانه‌ی نه‌ریت بۆ ئێمه‌ی مسۆگه‌ر ده‌کات، که‌ڵک وه‌ربگرین. که‌واته هه‌موو شتێک له ئاسۆی داهاتووی ئێگزێستانسیالی مندا وەک پڕۆژه‌یک ده‌رده‌که‌وێت.تووڕدانی مێژوویی له بۆچوونه‌کانی هایدیگه‌ردا، ئەو بابهتهیە ئێستا توشی بووین، هه‌ڵبژاردن، قه‌ده‌ر و تووڕدانی مێژوویی وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بۆدابین ده‌کات. پێویسته به‌بێ دڵه‌خورپه، له فه‌رامۆشیدا ژیان به‌رینه سه‌ر و خۆمان له پێگه‌ی ئێگزێستانسیالدا دانه‌نێین و سه‌رخۆش بین و له پێگه‌ی چه‌مکی و زمانی‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین قه‌ده‌ری من ئاوه‌ها بووه و به‌س، به‌ڵام ئه‌بێ بڵێین، قه‌ده‌ر و چاره‌نووسمان، خۆمان دیاریمان کردووە و قه‌ده‌ری ئێمه ده‌یتوانی شتێکی دیکه بێت. ئێگزێستانسی من، قه‌ده‌ری من هه‌ڵده‌بژێریت. له پێشدا دیارینه‌کراوه، بهڵکوئێگزێستانسه هه‌لوومه‌رجی هه‌ڵبژاردن دیاریده‌کات و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه مرۆیین. واتە مرۆڤ پڕۆژه‌کانی دیکه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و له ئه‌نجامدا به شێوهیهکیدیکه ده‌رکه‌وێت. بۆیه لێرەدا لایه‌نی هێرمێنۆتیکی سهرهەڵدەدا.
بیروبۆچوونی هایدیگهرلهسهرزمان
زمان سازدانی پەیوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بوونه، سا به قسه ده‌ربێت یان دەرنەیەت. تانووپۆی کو‌لتوور جۆرێک ئێگزێستانسیالی زمانییه. زمانی وتووێژ به‌شێک له زمانی ئێگزێستانسیال پێکدێنێ.
بانگه‌شه‌ی هایدیگه‌ر ئه‌وه بوو، پێویستە، زمانێکی نوێ دابمه‌زرێنین، چونکوو زمانی بوونمان ونکردووه و پاش تێپه‌ڕینی ساڵانێک لە بانگه‌شه‌ی یۆنانییه‌کان کە وتبوویانبوون له په‌رده‌دایه، پێویسته په‌رده‌که داماڵین، بۆ ئەوەی بگه‌ینه شوێنی خۆمان. هایدیگه‌ر له وته‌ی «مێژووی چاوپۆشی له بوون» به درێژترین شه‌وی«یه‌لدا»ناویلێبردووە، به ڕای هایدیگه‌ر پێویستە، زمانێکی نوێ دابمه‌زرێنین، ئه‌ویش زمانێکی ئێگزێستانسیاله. ئه‌م زمانه جیاواز له زمانی چه‌مکی و وتهزاییە. پێویستە بۆ نزیک بوونه‌وه له بوونله زمانی وته‌زایی جیاواز که‌ڵک وه‌ربگرین. شێعر به باشی ئه‌م زمانهينیشان ده‌دا. له‌وه‌ها زمانێک دا، ئۆلفه‌ت گرینگه، له ڕێگه‌ی ئۆلفه‌ت گرتن به بوونهوهبیستن و چاو ئیش ده‌کەن و زمانی ئێگزێستانسیالی ئێمه له ئاستی زمانێکی ئاسایی «چه‌مکی و وته‌زایی» به‌ره‌و سه‌ر دەبات. ئه‌وه‌ی پێویستە له ڕێگه‌یه‌وه پەیوه‌ندی ساز بکه‌ین، خۆی له پشت ئاڵۆزییه زمانییه‌کانی وه‌ک «ته‌مسیل، خوازه و ته‌وس...»شاردۆتەوه. که‌واته ئه‌بێ زمانی چه‌مک وه‌ک ڕاده‌ی مام ناوه‌ندی نێوان خۆ و ئه‌ویدی دابنێین بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه پەیوه‌ندی ساز بکه‌ین. کاتێ ئێمه ته‌شنه ده‌که‌ینه ناو لایه‌نه قووڵه‌کانی زمان، ده‌بین به هیرمۆنۆت و لایه‌نی ئێگزێستانسیال و کولتوورلهوێدا شێوه‌گیر ده‌بێ. که‌واته زمانی ئێگزێستانسیال به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌کان سه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه وشهگۆڕکێی، زمانی چه‌مک ساز ده‌کات. له ئاستی زمانی چه‌مک دا هێرمێنۆتیک بوونی نییه. به ده‌ڕبڕینی گادامێر، له شوێنێکهڕواڵهتی زمان به کۆتایی ده‌گات، هێرمێنۆتیک ده‌سپێده‌کات. مه‌به‌ستی گادامێر زمانی چه‌مکییه. زمانی ئێگزێستانسیال مرۆڤ به‌ره‌وئه‌و په‌ڕی زمانی چه‌مکی راده‌کێشێ. ڕاده‌ی مام ناوه‌ندی پەیوه‌ندی ده‌توانێ ئێگزیستانسیال بێت. زۆربه‌ی پەیوهندییه بوونییه‌کان له جیهانی مندا مێژوویی و کولتووری و ئێگزێستانسیالن. کۆی ئه‌و پەیوهندیانهی که‌وا له جیهانی مندا ساز بوون. له پیکهێنانی زماندا به‌شدارن. که‌واته زمان، ناوه‌ڕۆکی جیهانيی من پێکدێنێ. بۆیه به بۆچوونی هایدیگه‌ر زمان زێدی بوونه. کو‌لتوور جیهان و بوون له‌م زماندا شاراونه‌ته‌وه، که‌واته زمان به ڕه‌سه‌ن ده‌زانن. به‌ڵام به بۆچوونی هایدیگه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه پله‌وپایه‌ی ئه‌نتۆلۆژیکی زمانیان له بیر کردووه و پێداگریان له‌سه‌ر پله‌وپایه‌ی، مه‌نتیقی و ناسینی کردووه، ئه‌مه‌ش له حاڵیکدایه زمان زێدی بوونه. که‌واته بنه‌مای جیهان له چه‌ن تۆخمی پێکهێنه‌ر کە بریتین له : ئاگامه‌ندی، زمان، کات پێکھاتوون. ئه‌م سی ئاماده بوونه یانی ئێگزێستانسی من، له‌و بارەیەوه به‌رده‌وام ڕوو له پێش که‌وتنن و پەیوه‌ندی گه‌لێکی نوێی ئێگزێستانسیالیستی ساز ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه،ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆیڕاوهستێت. زمان لای ھایدیگەر چەن لایەنی ھەیە، لە فەلسەفەدا دوو بۆچوونی ھەمەکی سەبارەت بە زمان ھەیە : 1ـ زمانی پێکھێنەر[12] 2ـ زمانی کەرەسەییانە[13]. دیاره، زمان به شێوه‌یه‌کی کهرسهیی بۆ پەیوه‌ندی سازدان چاوی لێده‌کرێت. هایدیگه‌ر، له بیرکردنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌که‌می خۆی له کتێبی بوون و کات، سەر لە نوێ دوو جار باسی له زمان کردووە. یه‌کێ له باسی زمانی‌دا و ئه‌ویدی له قسه‌ی پڕ و پووچدایه. هه‌ندێ له تهفسیرکارهکان لایان وایه، هایدیگه‌ر باسی له دوو بۆچوون کردووە. هیچ گومانێکی تێدا نییه، له هایدیگه‌ری دووه‌مدا، زمان، پێکهێنانه. به‌ڵام له بوون و کاتیشدازمانی هایدیگه‌ر پێکهێنه‌ره. کاتێلهگهڵ بابه‌تێکدا، پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌ین، ئه‌و شته ده‌بێ به که‌ره‌سه و بوونێکی به‌رده‌ستی هه‌یه وپه‌ره به جیهانی مندهدا.
له ڕاستیدا، که‌ره‌سه جیهانی مرۆڤێپکدێنێ و بۆیه که‌ره‌سه‌یی بوون بۆ هایدیگه‌ر له‌گه‌ڵ پێکهێناندا هاوسه‌نگن. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه بۆچوونی فه‌یله‌سووفانێکی وه‌ک جۆن دێویی و پڕاگماتیسته‌کان، باس له که‌ره‌سه مانایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه. هایدیگه‌ر ده‌ڵێ، ئەو که‌سەی به چه‌کوش ئیش دهکاتپێکەوە تەبا دەبن، مهگهرئهوهیکه سه‌رنجی که‌سێکی دیکه بدات. ئه‌ندازیارێک له ڕێگه‌ی که‌ره‌سه‌کانی به‌رده‌ستی دەبێ به ئه‌ندازیار، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یە،که‌ره‌سه‌کان ئه‌ندازیار بوونی ئه‌و پێکدێنن. گه‌رچی له فۆڕمێکی چه‌مکی و وته‌زاییدا، ئاڕشێتێکت، له که‌ره‌سه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. که‌واته که‌ره‌سه له بۆچوونی هایدیگه‌ردا، له بۆچوونی نه‌ریتی ئانگلۆساکسۆنجیاوازی. به ڕای هایدیگه‌ر، که‌ره‌سه، بوونێکی به‌رده‌ستی هه‌یه و جیهانی من پێکدێنێ. گەر وابێ له مانایه‌کدا جیهان که‌ره‌سه‌یه. که‌واته تیۆری زمانی هایدیگه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێکهێنه‌ره. ته‌نانه‌ت گه‌ر وه‌ک که‌ره‌سه تهفسیریزمان بکه‌ین هه‌مدیسانه‌وه لایه‌نێکی پێکهێنه‌ری هه‌یه، بۆیه زمان ئه‌و شته نییه هه‌ڵیده‌بژێرم به‌ڵکوو ئه‌مه زمانه من هه‌ڵده‌بژێرێت. هه‌روه‌ک ئه‌و که‌ره‌سه‌یه پێوه‌ری پێکهێنانی ئه‌ندازیارێکه. ڕای هایدیگه‌ر ئه‌وه‌یه، ئێمه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه قسه ناکه‌ین، ئه‌مه زمانه ئێمه دێنێته قسه‌وباس، واته زمان ده‌رفه‌تمان پێده‌دا قسه بکه‌ین. یانی قسه‌که‌ر بوونی مرۆڤ، به‌هۆی زمانیه‌تی، نه‌ک ئه‌وه‌یکه مرۆڤ، زمانی که‌شف کردبێت. که‌واته، زمان، مرۆڤ دهێنێته قسه یان قسه کردن که‌واته زمان، پێکهێنه‌ری ئێمه‌یه و زمان دوو لایه‌نی لێده‌که‌وێته‌وه:
1ـڕواڵهتی زمان2ـقووڵایی زمان.
هایدیگه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی لێک جیا کردوەتەوه:
1ـ لایه‌نی ئه‌پۆفانتیکی زمان2ـ لایه‌نی هێرمێنۆتیکی زمان.
ئه‌م خاڵه، ده‌روازه‌یه‌کی گرینگ بۆ تیگهیشتنە. له هێرمێنۆتهکانی پاش هایدیگه‌ری وه‌ک گادامێر. ئهپۆفانیس بەواتای قهزیهیدێت و ئه‌پۆفانتیک مانای قه‌زیه بوونی زمانيی ھەیە، هێرمێنۆتیک قووڵایی زمانه. له ده‌ربڕینی ڕسته‌که‌یدا ، له یه‌که‌م هه‌نگاودا پەیوه‌ندییه‌کی تێدایه و خاوه‌ن ئه‌و وشانه‌یه که‌وا له‌هه‌ر زمانێک دا هه‌یه، ئه‌م پرسیارانه وا دیاره فره‌چه‌شنی زمانه‌کان له رواڵه‌تی زمانەوه گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت زمان و مانای زمان ده‌گرێته‌وە. خه‌ڵکی ئاسایی، له لایه‌نی ئه‌پۆفانتیکی زمان تێده‌گه‌ن. له فه‌لسه‌فه‌دا، پله و پایه‌ی زانین و مه‌نتێقی به لایه‌نی ڕواڵه‌تی زمانه‌وه بەندن. که‌واته فه‌یله‌سووفه شیکارییه‌کان هێشتا له ئاستی ڕواڵه‌تی زماندان، چونکوو بایه‌خ به لایه‌نی تیۆریزانینی، مه‌نتیق و ماناناسییهکان ده‌ده‌ن و زمان به که‌ره‌سه ده‌زانن. قووڵایی زمان ده‌گەڕێته‌وه بۆ لایه‌نه هێرمێنۆتیکییهکانی زمان که‌وا کولتووری و ئه‌نتۆلۆژیکییه، که‌واته هێرمێنۆتیک زمانێکی قووڵی کولتوورییه. له کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له نوکته یان ته‌وس یان خوازه‌یه‌ک له مانا سه‌رزاره‌کی، مه‌نتیقی و ماناناسیهکهیدا، باس له ڕواڵه‌تی زمان ده‌که‌ین، یانی باس له‌وه ده‌کرێت که‌وا ڕسته‌ی ناوبراو حه‌قیقه‌ته یان مه‌جازه و چ سه‌نعه‌تێکی ئه‌ده‌بی تێدا به‌کار هێنراوه، وا دیاره بایه‌خ به زمان ده‌درێت و له زمانی شێعردا، ئه‌م جیاکارییه ده‌رده‌که‌وێت. به ڕای هایدیگه‌ر لە سات به ساتی ژیانی مرۆڤدا، ئه‌م دوو لایه‌نه له زمان لێک جیا ده‌بنه‌وه. جاروبار چاوپۆشی له‌م جیاکردنه‌وه ده‌که‌ن و جاروباریش وەک فه‌یله‌سووفه شیکارییه‌کان، کەوا لایان وایه، پێویستە مه‌نتیق زاڵ بێ و لایه‌نی ماناناسی و تیۆری زانییه‌که‌ی دیاری‌بکرێت، جیهانی «ژێرـ زمانی» له‌گه‌ڵ«جیهانیسهرـ زمانی جیاوازن». کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئهنتۆلۆژیکي له شێوه‌ی هایدیگه‌ردا ئاماده‌یه. ئه‌بێ بزانیندابهش بوونێکهتارسکی له‌سه‌ر زمان کردوویەتی به‌م شێوه‌یه:
1ـobject- language2ـlanguage-meta.
هه‌ردوو پەیوه‌ندییان به ڕواڵه‌تی زمانه‌وه هه‌یه و جياواز له ده‌ربڕینه‌کانی هایدیگهرن. فۆڕمالیزم، مانای دوور که‌وتنه‌وه له ڕاستیه ئیگزێستانسهکانی مرۆڤه. فۆڕماڵ بوونی باسه‌کان و داڕشتنی زمانه ده‌ستکرده‌کان بۆ نمونه کارناپ، دوو پله له ڕاستی ئێگزێستانسهکانی مرۆڤ و زمانی ئێگزێستانس دوور ده‌که‌ونه‌وه. وەک ئه‌و وته‌یه‌ی ئه‌فلاتوون وایه له‌سه‌ر وێنه‌کێشان ده‌ریبڕیوه. له ڕوانگه‌ی ئه‌فلاتووندا، وێنه‌کێش، دوو پله له ڕاستی دوور ده‌که‌وێته‌وه. یه‌کێ ئه‌وه‌یکه ئه‌م ڕاستییه، سێبه‌رێک له جیهانی به‌رزه و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش وێنه‌کێش، وێنه‌ی سێبه‌ره‌کان ده‌کێشێته‌وه، که‌واته هونه‌رمه‌ند لای هایدیگه‌ر پله و پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نییه. هەربۆیە فه‌یله‌سووفه شیکارییه‌کان له‌گه‌ڵ فۆرمالیسته‌کان، دوو پله له زمانی ئیگزێستانس و ڕاستییه‌کانی مرۆڤ دوور ده‌که‌ونه‌وه. فۆڕمالیزمی کارناپ خاڵی ده‌ستپێکی بیرکردنه‌وه نییه. زمانی ئاسایی «به‌و جۆره‌ی که‌وا ڕایڵ له ڕوانگه‌یه‌کی دیکەوه باسی له‌سه‌ر کردووه» به به‌روارد له‌گه‌ڵ فۆڕمالیزمی کارناپ له ڕاستی نزیکترین. که‌واته ئه‌گه‌ر له زمانێکی فۆرمالیستیهوهlanguage ـmetaبگه‌ڕێنه‌وه بۆlanguage ـobjectله حه‌قێقه‌ت نزیکتر ده‌بینه‌وه.
گه‌رچیlanguageـmetaده‌ستکرده و بۆیه من له به‌کارهێنانیدا سه‌ربه‌ستم و له به‌ر ده‌ستی مندایه و له زمانێکی رواڵه‌تی و ده‌ستکردا ده‌مێنێته‌وه.
بۆیهlanguage ـobject، ڕواڵه‌تی زمانی سهرهتاییهوخۆی له قه‌رەی قووڵایی زمان نادات. هایدیگه‌ر ههوڵیئه وه بوو، بۆ ئەوەی له قووڵایی زمان تێبگات. دیاره به بۆچوونی هایدیگه‌ر زمان ناسنامه‌یه‌کی کولتووری دێنێته ئاراوە و بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک پێک دێنێ. زمان بناغه‌ی جیهان پێکدێنێ و زێدی بوونه. ناسنامه‌ی ئێمه زمانه و ده‌رفه‌تمان پێده‌دا بۆ ئەوەی من، ببم به من. گه‌رچی زمان، له بیرۆکه‌ی هایدیگه‌ردا ناسنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نییه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پەیوهندییانهی له‌گه‌ڵ بووندا سازی کردوون ده‌بێ به زمان. بۆیه هایدیگه‌ر ، بایه‌خ به ڕه‌سه‌نایه‌تی پەیوه‌ندی زمان ده‌دات. که‌واته پێوه‌ندی ڕه‌سه‌نه و من ڕه‌سه‌ن نیم. چونکوو من له ڕێگه‌ی پەیوه‌ندییه‌وه پێکدێم، پەیوه‌ندی پێکهێنه‌ری منه. من له کاتی دیتنی وێنه‌یه‌کی سروشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌دا پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌م.(سڕینه‌وه‌ی لایه‌نی سووژه و ئۆبژه‌ی دێکارتی) ئه‌م وێنه‌یه خۆ ده‌کێشێته ناو جیهانی من و له‌گه‌ڵ جیهانی مندا ئاوێتە ده‌بن و له ئه‌نجامدا ده‌بێ به که‌ره‌سه. له لایه‌کی دیکه«من»شتێکی به‌ده‌ر له جیهانی منه. ئه‌م جیهانه چۆنێتیه هيچ نییه جگه له خۆم،من له جیهانی بووندام. که‌واته پەیوه‌ندی دێنێته قسه و بوونی من داده‌ڕێژێت گه‌ر بێتوو من هیچ پەیوهندییهکهم له‌گه‌ڵ بووندا نه‌بێ، ئه‌وسا جیهانبینیم نابێت. پەیوه‌ندییه‌کانی من له‌گه‌ڵ بووندا، ئێمه دیاریدهکەن و جیهانی ئێمه پێکدێنن. که‌واته «زمان ئێمه دێنێته قسه«یانی ئه‌و پەیوهندییانهی که‌وا له‌گه‌ڵ بووندا ساز ده‌بێت. له ئه‌نجامدا زمان ده‌بێ به لانهیا زێدی بوون یانی تاکوو زمانێک نه‌بێ، بوون ده‌رناکه‌وێت، به گشتی، هه‌ر که له‌گه‌ڵ شته‌کانی دیکه پەیوه‌ندیمان ساز نه‌کرد، خۆی له قه‌ره‌مان نادات و هایدیگه‌ر، بوون له به‌ستێنه مێتافیزیکییه‌که‌ی به کار ناهێنێت. بیرکردنه‌وه‌ی ڕووت له‌سه‌ر مێتافیزیک، بیرۆکه‌یه‌کی مێتافیزیکییه، بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر مێتافیزیک دامه‌زراوه. بۆیه هایدیگه‌ر به ته‌وسه‌وه ده‌ڵێ، سارته‌ر له مانای ئێگزێستانسیالیزم تێنه‌گه‌یشتووه، چونکوو سارته‌ر چیه‌تی و بوونی لێک جیا کرده‌وه و نه‌یتوانی له سنوورهکانیمێتافیزیک تێپه‌ڕێت و به شێوه‌یه‌کی دیکهبیر بکاته‌وه. که‌سێ دان به‌م جیاکردنه‌وانه بێنێ ئیدی بوون بۆ ئه‌و چییه‌تی نییه هه‌روه‌ها ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی که‌وا شتێک بوونی ھەبێ به‌ڵام چییه‌تی نه‌بێ «وەک خودا» بیرۆکه‌یه‌کی مێتافیزیکییه. بوون لای هایدیگه‌ر تا ڕاده‌یه‌ک مانایه‌کی هێگلی هه‌یه. به‌ڵام هێگلیيەکی په‌تی نییه. چونکوو هێگل هه‌وڵی نه‌داوه له سنووره‌کانی مێتافیزیک تێپه‌ڕ بێت. هایدیگه‌ر، پتر له هه‌ر فه‌یله‌سووفێکی دیکه، قه‌رزارباری هێگله، هایدیگه‌ر کاریگه‌ری نه‌ریتی هێگلی پێوه دیاره. گه‌رچی ئه‌م وته‌یه تا ڕاده‌یه‌ک دوورله زه‌ینه، به‌ڵام ئه‌و له شیکردنه‌وه‌کانی خۆی له سه‌ر «بوون» که‌ڵکی له هێگل وه‌رگرتووه، هێگل بوون و مێژوو پێکه‌وه گرێده‌دا و کولتووری مرۆیی له هه‌ناودا ده‌ردێنێت.
بوون له بۆچوونه‌کانی هایدیگه‌ردا، به‌رده‌وام هه‌ڵوێستێکی مێژوویی هه‌یه. یانی کات و بوون پێکه‌وه گرێدراون. کاتێ که‌سێ بیر له بوون ده‌کاته‌وه، هاوکات بیریش له زمان ده‌کاته‌وه و به پێچه‌وانه‌ش تێگه‌یشتن له بوون له ئاسۆی کاتدا خۆی ده‌رده‌خات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، تێگه‌یشتن له بوون، ده‌رکه‌وتنی بوون ڕه‌هه‌ندێکی مێژوویشی هه‌یه. بۆیه پەیوه‌ندییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ بووندا کاتێ سه‌رهه‌ڵده‌دا، که‌وا بوون له ناو کۆی زماندا سه‌ر هه‌ڵبدا. که‌واته بوون، له ڕێگه‌ی په‌رده داماڵین خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌وه‌ی پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساز ده‌که‌ین بۆ ئێمه جۆرێک داماڵینی په‌رده‌یه. له ئه‌نجامدا ئه‌م شته بۆ ئێمه بوونی ده‌بێت،ڕاسته‌قینه داماڵینی په‌رده‌یه. به ڕای هایدیگه‌ر مانای ئالێسیا[14] له یۆنانی که‌ونینه‌دا «داماڵینی په‌رده یان ده‌مامک بوو». ڕاسته‌قینه و بوون پێکه‌وه یەک دەگرنەوە و هه‌ردوو لایه‌ن په‌رده له‌شتێک داده‌ماڵن. ڕاسته‌قینه و بوون له شوێنێک ڕه‌گ و ڕیشه داده‌کوتن که هێشتا بۆ ئێمه دەرنهکه وتوون و له گه‌ڵیاندا پەیوه‌ندیمان بۆ ساز نابێت. سازدانی پێوه‌ندی به بوون و ڕاسته‌قینه‌وه گرێیخواردووه. بوون ڕاسته‌قینه له ناڕاسته‌قینه و نه‌بووندا بناغه‌ی داناوه. »دياره له‌م وشهیهدامانا ناکۆکه ئهرهستۆییهکهمانمەبەست نییه » ناڕاسته‌قینه بناغه‌ی حه‌قێقه‌ته، بۆچوونی هایدیگه‌ر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، ناراسته‌قینه پانتای نه‌بوونە.
* * *
پەیوه‌ندی نێوان بوون و نه‌بوون
ھایدیگەر پاش نامیلکه‌ی مێتافیزیک، نامیلکه‌کانی دیکەی سۆقڕات ئاسایین، یانی لایه‌نگره‌کانی به‌ره‌و بیرکردنه‌وه هان ده‌دا و سه‌ربه‌ستی ده‌کات. هایدیگه‌ر له نامیلکه‌ی مێتافیزیک دا ئاماژه‌ی به‌م پرسیاره‌ی لایب نیتزکردووە و وتبووی «بۆچی له باتی ئه‌وه‌یکه پرسیار له بوونی شته‌کان بکه‌ین پرسیار له نه‌بوونیان ناکه‌ین؟» هایدیگه‌ر ده‌ڵێ، ئه‌م پرسیاره‌ی لایب نیتس زۆر جوان و سه‌رنجڕاکێشه، به‌ڵام کێشه‌ی پرسیاره‌که‌ی لایب نیتس له‌وه‌دایه، وڵامێکی مێتافیزیکی پێده‌داته‌وه و پێویسته ئه‌م پرسیاره به هێند وه‌ربگرین. ڕای هایدیگه‌ر ئه‌وه‌یه، مێتافیزیک پرسیار له نه‌بوونە، به‌ڵام لای فه‌یله‌سووفه مێتافیزیکییه‌کانی دیکه، پرسه‌که له بوونه‌وه ده‌سپێده‌کات، نه‌بوون، بوونێکه، هێشتا ده‌رنه‌که‌وتووه. بۆیه ڕاسته‌قینه ناڕاسته‌قینه‌یه و بونیش نه‌بوونه. گه‌رچی وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م وته‌یه ناکۆک بێت. به‌ڵام ئه‌مه وته‌یه‌که زمانی چه‌مکی، توانای ده‌ربڕینی نییه. بۆیه پێویستی به زمانی ئێگزێستانسیال هه‌یه. واته نابێ له چێوەی وشه‌کان و لایه‌نی ئه‌پۆفانتیک دا بمێنینه‌وه به‌ڵکوو پێویستە زۆرتر بڕوانین و خۆمان بکێشینه ناو زمانی هێرمێنۆتیکی. بۆچوونی هایدیگه‌ر ئه‌مه‌یه، بوون به نه‌بوونه‌وه به‌نده، پرسیاری مێتافیزیکی، پرسیار له نه‌بوونه، زمان زێدی بوونه. یانی زمان، ئه‌و پەیوهندییانهیه ههلدهڕهخسێنن بو ئه‌وەی بوون خۆی ده‌ربخات. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، نه‌بوون و ناڕاسته‌قینه، ناکه‌ونه ناو داویی ئێمه. بۆیه کاتێ پیدهگهین پەیوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵدا ساز بکه‌ین و دیاری‌بکرێت که‌واته ئێمه ده‌ستمان به ناوه‌ڕۆکی بوون ناگات. ئه‌مه‌ش بۆ مرۆڤ هه‌ره‌سهێنانێکی ئێگزێستانساله. چونکوو، مرۆڤ بڕانه‌وه‌یه و ناوه‌ڕۆکی بوون یان هه‌مان «نه‌بوونی» بۆ نادۆزرێته‌وه. هه‌ر لایه‌نێکی ژیانی مرۆڤ، سازدانی پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ بووندایە و له ئه‌نجامدا ئه‌م پەیوه‌ندییانه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمه‌ی لێدەکەوێتەوه. ئێمه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانمان ده‌رده‌که‌وین. هایدیگه‌ر له به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی، ئه‌م پەیوه‌ندییانه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئێمه مانای دەکاتەوه. به‌ڵام له قۆناغی دووه‌می بیرکردنه‌وه‌که‌یدا، ئه‌م پەیوه‌ندییانه لایه‌نێکی دیکه سازده‌کات. ئه‌م پەیوه‌ندییانه بانگهێشت کردنی بوونه. کاتێ مرۆڤ له لایه‌نی هێرمێنۆتیکییهوه، پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمان ساز ده‌کات و ئیگزێستانسیالی مرۆڤ له ئاسۆی مێژوو و کاتدا ده‌رده‌که‌وێت و قووڵایی زمان که‌وا هه‌مان کولتوره ده‌رده‌که‌وێت. بۆیه زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له ڕێگه‌ی زمانێکی رووکه‌ش و مه‌نتیقییه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵکوو له‌ڕێگه‌ی زمانی کولتووره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. بۆ نموونه خوازه، نوکته و زمانی شێعر، بابه‌تێکی، مه‌نتیقی و تیۆری زانینی نین، به‌ڵکوو حیکایه‌تی کو‌لتوورین. بۆ نموونه شێعری هێمن، له لایه‌نی ئهپۆفانتیکیهوه، کوردیه و ماناناسیهکهیشی کوردیه و له هه‌ناوی ئه‌و کولتووره کوردیهدایه. زۆرجار مرۆڤ شێعری وتووه، به‌ڵام پەیوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی له‌و شێعره‌دا بۆ ساز نەبووە،واته «زڕهشێعر». به‌ڵام کاتێ مرۆڤ خۆی له ناوه‌ڕۆکی شێعر ده‌دات، پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ساز ده‌کات. له ئه‌نجامدا، هه‌ڵبژاردن ده‌بێ به ئێگزێستانسیالی مرۆڤ، یانی زمانێکه له هه‌ناوی ئێمه‌دا گه‌شه ده‌کات و کولتووریش له ڕێگه‌ی زمان و پەیوه‌ندییه‌کانی ئێمه‌وه بناغه داده‌نێن. به بۆچوونی هایدیگه‌ر، زمان له مانا ڕاسته‌قینه‌که‌یدا زمانێکی هێرمێنۆتیکییه. هێرمێنۆتیک، پێش هایدیگه‌ر لای شلایه‌رماخێر، دێلتی و که‌سانێکی دیکه‌ی وه‌ک ته‌فسیرێک بۆ ده‌ق به‌کارهاتوون. به‌ڵام به ڕای هایدیگه‌ر، هێرمێنۆتیک، زمانه و پەیوه‌ندییه‌کانی جیهانی ئێمه‌ن. که‌وابوو هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی من هێرمێنۆتیکییه. یانی پەیوه‌ندی به ئێگزێستانسیالی من هه‌یه وپەیوهندییهکه له لایه‌ن بوون و ئێگزێستانسی من له‌گه‌ڵ بابه‌تێکدا ساز ده‌بێت. هێرمێنۆتیک، ئیگزێستانسیاله»مانای ئهوهیههێرمێنۆتیک ڕوانینه، یانی بۆ هه‌ر لایه‌ک بڕوانین به چاوێکی هێرمێنۆتیکیهوه سەیری ده‌که‌ین». هێرمێنۆتیک خۆی له مرۆڤ دانابڕێت. بوونی مرۆڤ، هێرمێنۆتیکییه. مرۆڤ له بنه‌ره‌ته وه، ئه‌و پەیوهندیانهیه که‌وا کولتورێک پێک دێنن. لایه‌نی هێرمێنۆتیک، مێژوویی، کولتوری و ئه‌نتۆلۆژیکی مرۆڤه. که‌واته له زمان و بوونی مرۆڤدا بناغه‌یان داناوه، زمانی وتووێژی مرۆڤ به‌م پەیوهندییه هیرمێنۆتیکیانهوه بەنده. گه‌رچی لایه‌نێکی ڕواڵه‌تی ئهپۆفانتیکیشی هه‌یه. لایه‌نی ئه‌پۆفانتیک و لایه‌نی هێرمێنۆتیک دوو لایه‌نی لێک جیاوازن. به‌ڵام هایدیگه‌ر وای بۆ ده‌چێ لایه‌نی ئه‌پۆفانتیکی به بێ ئاوڕدانه‌وه له لایه‌نی هێرمێنۆتیکی به هیچ شێوه‌یه‌ک مسۆگه‌ر نابێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌ونده بوێر نییه خۆی له قه‌ره‌ی ڕاسته‌قینه بدات بۆیه، ڕوو له لایه‌نی ئه‌پۆفانتیکی ده‌کات. «مه‌رگ ئاگامه‌ندی و بڕانه‌وه بۆ مرۆڤ دڵته‌زێنه. باس له مه‌رگ له ماناهایدیگهریهکهیدا ئه‌وه‌یه، مرۆڤ له‌م بابه‌ته تێبگات کەوا پڕۆژه‌کانی ڕوو له فه‌وتانن». ئێمه ڕووبه‌ڕووی راسته‌قینه نابینه‌وه، چونکوو هێنده بوێر نین ڕووبه‌ڕووی ناراسته‌قینه[15] بینه‌وه. که‌واته ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێگزێستانسیالی له‌گه‌ڵ ناڕاسته‌قینه‌دا مرۆڤ تووشی تۆقاندن ده‌کات، بۆیه مرۆڤ پەیوه‌ندی سازناکات وخۆی ده‌دزێته‌وه. له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا، مرۆڤه‌کان، حاشا له لایه‌نی بنه‌ڕه‌تی زمان ده‌که‌ن و ڕوو له ڕواڵه‌تی زمان ده‌که‌ن و تووشی داسمه‌ن و زۆربڵییی ده‌بنه‌وه. ئایا ڕێگه‌یه‌ک به‌ره‌و ناڕاسته‌قینه هه‌یه؟ لێره‌دا هایدیگه‌ر باسی له چاوه‌ڕوانی کردووە، له بیری دووه‌می هایدیگه‌ردا، له‌سه‌ر وه‌ها ڕێگه‌یه‌ک هیچ هه‌ڵوێستێکمان نییه. پێویستە ناڕاسته‌قینه خۆیڕێگهیهکمان بۆ بکاته‌وه‌وه. به‌م پێیه که‌سانێک هه‌ڵبژێرێت و سه‌رمه‌ستیان بکاتبۆ ئەوەی ببن به پردێک بۆ گه‌یشتن به شهوود. لێره‌دا هایدیگه‌ر ناراسته‌قینه وه‌ک بابه‌تێکی پیرۆز چاوی لێکردووە. شاعێر ئه‌م پەیوهندییه پیرۆزه ساز ده‌کات. له په‌رتووکی بوون و کات وبیری یه‌که‌می هایدیگه‌ردا، ئیدی زمان، زمانی چاوه‌ڕوانی نییه. زمانی چاوه‌ڕوانی، بانگهێشتی نه‌بوونه، کاتێ مرۆڤ به سنووره‌کانی ناڕاسته‌قینه ده‌گات، توانای سازدانی پەیوه‌ندی لاواز ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی دابڕان و جیابوونه‌وه.چونکوو ده‌ستی به هیچ شوێنێک به‌ند نابێت. لێره‌دا پێویستە له لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌که‌ی، پەیوه‌ندی ساز بێت، گه‌رچی ئه‌م پەیوه‌ندییانه جگه له شاعێره‌کان به که‌سێکیتر نادرێت .شاعێر ئه‌و که‌سه‌یه، په‌یامی بوونی به دیاری بۆ دێنێت. بۆیه شاعێر کو‌لتوور سازه و سازدانی پەیوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بوون، له شاعێرهدا ده‌رده‌که‌وێت. وه‌ها شاعێرێک پێویسته له زمانی په‌خشان که‌ڵک وه‌رگرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه کو‌لتوور سازه، کۆمه‌ڵێک شاعێر هه‌ن رووبه‌ڕووی ناڕاسته‌قینه ده‌بنه‌وه. که‌واته ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕاسته‌قینه‌دا، وته‌زایه‌کی ئه‌م دونیایه. نه‌ک ئه‌وه‌ی بابه‌تێک بێت ده‌ستت پینهگەیشتبێ و دووره ده‌ست بێت.
مرۆڤه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ شاعێرهکاندا پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌ن. شاعێر باس له خۆی ناکات به‌ڵکوو پرده‌ی پەیوه‌ندی نیوان مرۆڤ و شهووده. که‌سانێکی دیکه به‌و ڕاده‌یه‌ی کە له‌گه‌ڵ شاعێردا پەیوه‌ندی ساز ده‌که‌ن خاوەن بیرن.سەرچاوە:
١-هستی و زمان،مارتین هایدگر، ترجمە د، عبدالکریم رشیدیان
٢-خرد جامعە شناسی،د، یوسف ابازری
٣-فلسفەی معاصر، محمود خاتمی
٤-هایدیگەر و شۆرشێکی فەلسەفی، محەمەد کەمال
ژێرنووس
[1]ـ له لاهووتی ئیسلامی‌دا جیانه‌بوونه‌وه‌ی تیۆری زانین له ئه‌نتۆلۆژی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش نه که‌وتنی زانست و نه‌بوونی مێتۆد، و هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌کی ئهفلووتنی له‌سه‌ر زانست له ئارادایه، زانست شێوه یان فۆڕمی راستیه له مێشک دایە و گرێدراوە به بابه‌تێکی وه‌ک «فی نفسه« یان شت له خۆیدا وهه‌روه‌ها فۆڕمێکی به‌رزه‌جێی ئه‌فلاتوونی هه‌یه. هه‌ربۆیه بیرکردنه‌وه بابه‌تی ئاگامه‌ندی نێیه‌و هیچ ده‌ورێکی له بیرکردنه‌وه‌دا نییه، و بابه‌تی زانست فۆڕمی ئیمانیه‌یه، و ئیمان ده‌که‌وێته پێش بابه‌ته‌کانی وه‌ک زانین و دژ به هه‌ر چه‌شنه میتۆدێکه خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئایین پێناسه بکات، واته پێش گریمانه‌ی زه‌ینی مرۆڤی زانستی له جیهانی ئسلامیدا فۆڕمی ئیمانی هه‌یه و به شێوه‌ی عه‌قڵ و به‌ڵگه‌ی مه‌نتێقی پێناسی له‌سه‌ر ناکرێت. که‌سانیکی وه‌ک ڕازی گه‌رچی ئایینی نه‌بوو به‌ڵام باوه‌ڕی به مێتۆدی زانستی وه‌ک بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو.وه‌رگێر.
[2]Reason
[3]consciousness
[4]ـ وشه یsituatednessله فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیت دا، مانای ئه‌وه‌یه, مرۆڤه‌کان له هه‌لوومه‌رج و دۆخی ژیانیاندا لە لایه نی دهرونییە گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. مرۆڤ به‌درێژایی ژیانی تاڵی و سوێری ده‌چێژێ به‌ڵام که‌سانێک هه‌ن هیچ کات خۆیان نادۆڕینن, مه‌به‌ست له وشه‌ی situatedness دۆخێکه مرۆڤتووشی ده‌بێت و له‌و دۆخه‌دا خۆڕاگری، ئازادی و مرۆڤایاتی ده‌رده‌که‌وێت و بۆی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات. و.ک
[5]understanding
[6].Authenticity
[7].Dasman
[8]ـ Dasman، مانای هه‌ر که‌سێ یان هه‌ر شتێک ده‌گه‌ێنێ و ده‌بێ به ده‌مامک یان په‌رده‌یه‌ک، جاروبارDasman په‌رده‌یه، تاکێکه، په‌ڕش و بڵاو دەبێته‌وه و هه‌ر رۆژیک خۆی به شێوه‌یه‌ک ده‌ردێنێ، یان ئه‌وه‌یکه خۆی له ناو کۆمه‌ڵگادا حه‌شار ده دات.
[9]ـ گه‌رچی ئه‌م وته‌یه ئێگزێستانسیالیستیه، به‌ڵام وه‌بیرهێنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی مارکسه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌سایه‌تیان گه‌شه‌ی نه‌کردووه و گه‌وره نه‌بوون، یان ئه‌وه‌یکه تازه پێگه‌یشتوون و پاره، مۆد، به نرخی ڕۆژنان دەرهینان، ته‌نانه‌ت خه سڵهته بێ ئه‌خلاقییه دوڕووییهکان ده‌بی به داسمهنیان و بۆیه← →که‌سایه‌تی دواکه‌وتوویان به شێوه‌یه‌کی ناره‌سه‌ن و لووت به‌رزانه ڕۆده‌که‌ن. به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌دا هه‌ژارییه‌کی سه‌رسوورهێنه‌ر به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتن و هونه‌ری بیرنه‌کردنه‌وه و گه‌شه نه‌کردنی کهسایهتیيان نیچە وتنی مرۆڤه‌کان تووشی ڕێزێنتمێنت Ressentmentدەکات و واتە مرۆڤێ کە بەردەوام ڕق و قینی ھەیە ولە سەربەستی و ئازادی مرۆڤەکان سڵ دەکاتەوە. (وه‌رگێڕ)
[10]chattering
[11]Idletalk
[12]Constitutive
[13]Instrumental
[14]aletheia
[15]ـ ناڕاستەقینە مانایەکی ئێگزێسانسیالی ھەیە و مانایەکی چەمکیانەی نییە.
په یوه ندی