Loading...

  • MOC.OOTAHAD
  • selcitrA seidutS erutuF
  • MOC.OOTAHAD

كێشه‌ی خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌ وفیزیا(بەشی یەکەم)


كێشه‌ی خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌ وفیزیا(بەشی یەکەم)
نووسەر:  سەعیدکاکی


فه‌یله‌سووفه‌كان له‌ كۆنه‌وه‌ تا به‌ ئێستا ئاوڕیان داوه‌ته‌وه‌ له‌ خودا وه‌كو گرفتێكی فه‌لسه‌فی. له‌ مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا یۆنانییه‌كان باسیان له‌ خوداوه‌ند وه‌كو بابه‌تێكی فه‌لسه‌فی كردووه‌،له‌ جیهاندیدی بیری یۆنانی خودا و گه‌ردوون دوو بابه‌تی لیك دانه‌بڕاون و لفه‌ و دووانه‌ی یه‌كترن،ئه‌م بۆچوونه‌ له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی پێش سوقڕات ده‌گونجێ. به‌ڵام كاتێك فه‌لسه‌فه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی سۆفیسته‌كان له‌ ئاسمان و كێشه‌ گردوونییه‌كان به‌ره‌و كێشه‌ی مرۆیی په‌ل ده‌كێشێ، كێشه‌ی خوداش ده‌گۆردرێ. بۆ نموونه‌ ئه‌فلاتوون لای وایه‌ خودا خولقێنه‌ری تێكڕای شته‌كانه‌ و ئه‌م خودایه‌ شه‌خسی ده‌بێته‌وه‌ و خاوه‌ن ڕۆح وعه‌قڵه‌. له‌ پاش ئه‌فلاتوون ڕێبازه‌كانی كه‌لبی، ره‌واقی و ئپیكۆری خودا مانایه‌كی گه‌ردوونی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت و به‌ده‌ر له‌ گه‌ردوون نییه‌.پاشان بیری ئه‌ره‌ستۆیه‌ له‌ باره‌ی خودا كه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ و به‌های مێژوویی هه‌یه‌.به‌شی زۆری لێكدانه‌وه‌ و explanation  به‌ڵگه‌كانیdocument ئه‌ره‌ستۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌بێ جووڵێنه‌رێكی بێ جووڵه‌ un moved moverهه‌بێ، شیكردنه‌وه‌ی چڕوپڕ له‌سه‌ر گۆڕان و پێش گریمانه‌pre suppose ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، پێویسته‌ راستییه‌كی تاقانه‌unity و هه‌تاهه‌تایی و نه‌گۆر هه‌بێ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یكه‌ جووڵه‌ی هه‌میشه‌یی و سووڕانی فه‌له‌كه‌كان و هه‌بوونی جیهان بگۆڕێت و لێكیبداته‌وه‌.پاشان ئه‌ره‌ستۆ جووڵێنه‌ری بێ جووڵه‌ی وه‌كوو هۆی ئامانجه‌كی و ئۆبژه‌ی بیركردنه‌وه‌ و ئاره‌زو چاویی لێكردووه‌ و ناویی خودای داه‌وته‌پاڵی. خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ره‌ستۆ دوو ڕۆڵ ده‌بینێ: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یك ه‌،سه‌رچاوه‌ی جووڵه‌ و گۆڕانe له‌ جیهاندایه‌. چه‌مكی تیۆسtheos به‌دوور له‌ مانا ئایینیه‌كه‌یه‌تی كه‌ له‌ مه‌سێحیه‌ت به‌ خولقێنه‌ر باسی له‌سه‌ر كراوه‌.جیهانی ئه‌ره‌ستۆیی ئه‌به‌دییه‌ و پێویستی به‌ خولقێنه‌ر نه‌بوو، خودای ئه‌رستۆ حه‌قی به‌ سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان نیه‌.تیۆلۆژی ئه‌رستۆ له‌ وڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌یه‌،بۆچی ده‌بێ بوونی خودا به‌ به‌ڵگه‌نه‌ویست بزانین؟ له‌ باره‌ی خودا چی ده‌زانین؟ بۆ وڵامی یه‌كه‌م لای وایه‌ جووڵه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ كه‌ هه‌مان جووڵه‌ی فه‌له‌كه‌سه‌قامگیر و نه‌جووڵه‌كانه‌ و له‌ دوای ئه‌مه‌ هه‌رچی بجووڵێ شتێكیش له‌ دوای خۆی ده‌جووڵێنێ له‌ ئه‌نجامدا یان ده‌بێ زنجیره‌یه‌كی بێ كۆتا له‌ هۆكاره‌كان هه‌بێ یان ئه‌وه‌ی كه‌ تاكه‌ هۆكارێك بۆ جووڵه‌ هه‌بێ كه‌ خۆی ناجووڵێ،كه‌واته‌ هه‌بوونی زنجیره‌ی بێ كۆتا له‌ هۆ و هۆكرده‌كانcause and effect مه‌حاڵه‌، به‌ڵام هۆی جووڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ خۆی ناجووڵێ ناویی ناوه‌ خودا. له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌ره‌ستۆ خودا نامادیی و لامه‌كانه‌ وجیهان به‌ شێوه‌یه‌كی میكانیكی ناجوولێنێ و به‌ مه‌یل ه‌ ئاره‌زو ده‌جووڵێ.له‌ پاش ئه‌رستۆ و به‌ هاتنی ئایینی مه‌سێحی خودا به‌ ته‌واوه‌تی ده‌بێته‌ كه‌سێك كه‌ له‌ دره‌وه‌ جیهانی خولقاندووه‌ و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتوون مۆركی ئایینی به‌ خۆیانەوە ده‌گرن و ده‌بنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی دۆگما و كه‌س مافی لادانی نییه‌ و ته‌نانه‌ت زانستێش بۆ ماوه‌ی هه‌زارسال به‌ میتۆدی ئه‌رستۆیی لێك ده‌درێنه‌وه‌.به‌ڵام به‌ هاتنی ڕێنسانس و بیری نوێ مرۆڤ ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ بیری كۆن ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م زانست و عه‌قڵی نوێ، بۆیه‌ مرۆڤ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی زانست ده‌ست ده‌كا به‌ تازه‌گه‌ری، له‌ ده‌مه‌زرێنه‌رانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێی دیكار‌ته‌ و مه‌عریفه‌یه‌كی نوێ له‌ سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ داده‌نێكێشه‌ی خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌دا دیكارت و بیركردنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی خودا.

دیكارت كه‌ فه‌یله‌سووفێكی عه‌قڵباوه‌ڕه‌rationalism لای وابوو بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌ ئەو گوزارانه‌ی كه‌وا ڕوون و ڕاشكاون هه‌ڵه‌ نیین، پێویستمان بەوە نییە بوونی خودایه‌كی فریوده‌ر بسه‌لمێنین.پێویسته‌ بوونی خودا به‌ بێ په‌یوه‌ست بوون به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ وه‌كو بابه‌تی هه‌ست و بیر بیسه‌لمێنین، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی دیكارت ئه‌وه‌یه‌ وێنای خودا له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟ ئه‌م وێنایه‌ چییه‌؟ دیكارت لای وابوو خودا جه‌وهه‌رێكی بێ بڕانه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیه و‌ هه‌موو شتێكی خولقاندووه‌. به‌ڵام وێناكانی ئێمه‌ بڕاوه‌یه‌ و خوداش جه‌وهه‌رێكی نه‌بڕاوه‌یه‌ و پێش وێنای بڕاوه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده‌ من خۆم هۆكار و بكه‌ری زۆربه‌ی شته‌كانم به‌ڵام وێنای خودا زگماكییه‌ و گارانتیه‌ بۆ مانه‌وه‌ی شته‌كان. دیكارت له‌ پاش خۆی دوالیزمێكی به‌جێهێشت و سپێنۆزا په‌ره‌ی پێدا و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ عه‌قڵییه‌كه‌ دژایه‌تی دوالیزمی كرد و لای وابوویه‌ك جه‌وهه‌ر هه‌یه‌، به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر خودا لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیی لێكه‌وته‌وه‌.یه‌كه‌م پێناسه‌ی سپێنۆزا له‌باره‌ی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه خودا(هۆ له‌ خۆیدایه‌)

سپینوزا
دیكارت له‌ پاش خۆی دوالیزمێكی به‌جێهێشت و سپێنۆزا په‌ره‌ی پێدا و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ عه‌قڵییه‌كه‌ دژایه‌تی دوالیزمی كرد و لای وابوو یه‌ك جه‌وهه‌ر هه‌یه‌، به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر خودا لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیی لێكه‌وته‌وه‌.یه‌كه‌م پێناسه‌ی سپێنۆزا له‌باره‌ی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه خودا(هۆ له‌ خۆیدایه‌)، پاشان ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ باسكردنی خودا و هۆله‌خۆیدایه‌كێكن.(هۆله‌خۆیدا) واته‌ زاته‌كه‌ی به‌نده‌ به‌ بوونی خۆی یان ئه‌وی كه‌ جگه‌ له‌ ڕێگه‌ی بوونی خۆی لی تێناگه‌ین یان ئه‌وه‌یكه‌ فام ناكرێ. خودا یان سروشت له‌ بیرۆكه‌ی سپێنۆزا له‌ جیهان جیا نابێته‌وه‌ و هه‌مانیidentical  له‌گه‌ڵ خودا هه‌یه‌.به‌ڵام خودا له‌ بیرۆكه‌ی مرۆڤ دا به‌ دوو شێوه‌ی جیا له‌یه‌ك وێنا conceive ده‌كرێ. كاتێك له‌ باره‌ی بیری خوداییdivine mind  و له‌ بیركردنه‌وه‌ی خۆown mind وه‌كو به‌شێك له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌سه‌رنجی پێبده‌ین یان كاتێك له‌ پێكهاته‌یstructure جیهانی جه‌سته‌ییphysical ده‌كۆڵێته‌وه‌ بابه‌تێكی زیاترده‌خه‌ینه‌ سه‌ر زانیاری خۆمان له‌ باه‌ری خودا و ئه‌مه‌ش ڕزگاری ئێمه‌ مسۆگه‌ر ده‌كات. سپێنۆزا یه‌كانه‌گیmonism فه‌لسه‌فی خۆی له‌ ڕه‌سته‌یه‌كی به‌ناوبانگی گه‌ردوون، خودا یان سروشت ده‌ربڕیوه‌،dues sieve nature هه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینه‌ بوو وایكرد نازناویی بێدین atheist بده‌نه‌ پاڵ سپێنوزا و جاروباره‌ش هه‌موو خوداییpantheist بده‌نه‌ پاڵی. به‌ڵام سپێنۆزا ئه‌م لێكدانه‌وانه‌ی له‌ باره‌ی خودای به‌رپه‌رچدایه‌وه‌ و لای وابوو ئه‌م پێناسانه‌ تێگه‌یشتنێكیperceptionسنوردار له‌باه‌ری خودایه‌.خودا هۆی ناوه‌كی immanent هه‌موو شتێكه‌ نه‌ك هۆی ده‌ره‌كیtranscendent  شته‌كان، واته‌ له‌ ناو جیهانیی ئافه‌ریدكراوی خۆیدایه‌ he exists in the world of this creation سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چونكه‌ هۆیه‌كیcausality فۆڕمێك له‌ پێویستیه‌necessity  و چونكه‌ سروشتی خودایی divine natureهه‌تاهه‌تاییه‌ eternally و زه‌روورییه‌ و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رشتێك له‌ جیهاندا ڕووده‌دا زه‌رووره‌ ڕووبدا،ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ئازادیی له‌ جیهانی مادیی كه‌مه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ جیهانی وێناكانیشworld of ideas كه‌مه‌ و پێویسته‌ هۆكرد به‌ شێوه‌ی به‌ڵگه‌یproof بیركارییانه‌ له‌ دوای هۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵبدا.هه‌ر كرده‌یه‌كی مرۆیی حاڵه‌تێك و ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌ گرفت یان كێشه‌ی نه‌بڕاه‌وی پێویسته‌ و هه‌ربۆیه‌ به‌خت و شانس و ئازادییfreedom هه‌مان واتای نییه‌ كه‌ له‌ خه‌یاڵی خه‌ڵكی ئاساییدا باوه‌. شته‌كان ده‌یانتوانی به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بووایه‌ت كه‌ خودا جۆرێكی دیكه‌ بووایه‌، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ گریمانه‌ی ئه‌گه‌ری بوونی جه‌وهه‌رێكی substance دیكه‌ بووایه‌ و ئه‌م گریمانه‌ش هه‌ڵه‌ و ناعه‌قڵانییه‌ . له‌ جیهانی سپێنۆزا هیچ شتێك له‌ مانا واقێعیه‌كه‌ی ڕوونادا، خودا هۆی هه‌موو شتێكه‌، به‌ڵام هۆی هه‌تاهه‌تاییهeternal cause‌ گه‌ر به‌باشی سه‌ربجی بابه‌ته‌كه‌ بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ خودا له‌گه‌ڵ گۆڕانی شته‌كان ده‌ستێوه‌ردان ناكات و خودا له‌ ناو كاتداin time نییه‌ وێنای كاتی بۆ ناسینی خودا بوونی نیه‌.ئێمه‌ به‌ پێی پڕۆسه‌ی گۆڕانchange and process له‌ گه‌ردوون تێده‌گه‌ین، ئه‌م وه‌سفانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حاڵه‌تی خوداوه‌ هه‌یه‌ و به‌دوورن له‌ زاتی خوداdivine essence و ئه‌م وه‌سفانه‌ش ئه‌دراكی هه‌نده‌كیpartial perception ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ وێنایه‌كی ته‌واو و چڕوپڕیان له‌ خودا نیه‌.خودا تاقانه‌ هۆی ئازاده‌only free cause، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ خۆ خولقێنه‌ره‌self creating.  تا ئه‌و كاته‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بیر له‌خودا بكه‌ینه‌وه‌ سروشت وه‌كو بنه‌مایه‌كی چالاك و داهێنه‌ره‌creative principle، به‌ ده‌ربڕینێكی سكۆلاستیكیscholastic phrases خودا سروشتی داهێنه‌ره‌naturea naturanse، به‌ڵام ده‌توانین سروشت وه‌كو به‌رهه‌می داهێنه‌ریان ئافه‌ریدكراوproduct of creation و وه‌كو ئیشی داهێنه‌رێك و له‌ ڕێگه‌ی شێوازی بڕاوه‌ و نه‌بڕاوه‌ی جه‌وهه‌رێكی یه‌كهone substance‌ سه‌یری بكه‌ین، واته‌ وه‌كو سروشتی خولقێندراو لی تێده‌گه‌ین. له‌ نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ جیاوازیی نیه‌ و هه‌ر دوو به‌ حه‌قێقه‌تێكی یه‌كه‌ ده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌ دوو ڕوانگه‌ی لێكدژcontrasting.ده‌ره‌نجامی میتافیزیكی سپێنۆزا ئه‌وه‌یه‌، جگه‌ له‌ جه‌وهه‌رێكی تاقانه‌one substance شتێكی دیكه‌ بوونی نیه‌. سیسته‌می پشت به‌ستن به‌ خۆدابینكه‌ریself contained  گه‌ردوون پێك دێنێ. له‌م سیستمه‌ به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر لی تێده‌گه‌ین. یان وه‌كوخودا یان وه‌كو سروشت یان وه‌كو بیركردنه‌وه‌ یان ماده‌ یان وه‌كو داهێنه‌ر و داهێنراوcreator or created یان وه‌كو ئه‌به‌دی و

كاتیeternal or temporal،پاشانلای وایه‌ هه‌موو شتێك له‌ جیهاندازه‌رورییه‌ وجگه‌ له‌مه‌ش شتێكی دیكه‌ نیه‌. گه‌ر چه‌مكی جه‌وهه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی سپێنۆزا له‌ مانایزانست نوێی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ لێكیبده‌ینه‌وه‌ بۆمانده‌رده‌كه‌وێ له‌م زانسته‌دا چه‌ندایه‌تی پێش چۆنایه‌تی ده‌كه‌وێ وبوونه‌وه‌ره‌كانی جیهان نه‌ك وه‌كو شتێكی تاك به‌ڵكو وه‌كو ماده‌ ده‌یناسین و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی جیهان گۆڕانكاری له‌ ماده‌كه‌ی دایه‌ كه‌ لایه‌نگرانی نیۆته‌ن و ئه‌نشتاین به‌ وزه‌ ناودێریان كردووه‌. سپێنۆزاجووڵه‌ ونه‌جووڵانیmotion and rest به‌ خسڵه‌تی جه‌وهه‌ر ناویی بردووه‌ ولای وابوو جووڵه‌ ونه‌جووڵان حاڵه‌تێكی بێ بڕانه‌وه‌یه و دوو وێنای یه‌كێتی و خۆخولقنه‌ری و خۆدا هاو واتاییان له‌ زانستینوێدا هه‌یه‌ ویه‌كسانن به‌م دوو خاڵه‌: ١_ ئه‌م تیۆرییه‌ی كه‌وا تێكڕای شته‌كان له‌ گه‌ردووندا كارلێكی هۆیه‌كی ته‌واویان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌causal interaction ٢_ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ گه‌ردوون سیسته‌مێكی داخراوه‌ وله‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ ناتوانینو پێویستمان پێی نیه‌ له‌ دوای هۆی شتێك بگه‌ڕێین كه‌ له‌ هه‌ناویدایه‌ وو هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌م سیسته‌مه‌ وبۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆێكی به‌رزه‌جێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی شته‌ خولقێندراوه‌كان بێ واتایه‌.ماده‌ی تاقانه‌ پشتبه‌ زنجیره‌یه‌كی تاقانه‌ له‌ یاسا دیاریكراوه‌كانی سروشت ده‌به‌سێ و تێكڕای ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یبینین به‌دیدێنێ. ئه‌ركی زانست ئه‌وه‌یه‌ وه‌سفێكی چڕوپڕ له‌م جه‌وهه‌ر و یاسا زاڵانه‌ی سروشت بێنێته‌ ئاراوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ر ڕووداوێك له‌ ڕێگه‌ی یاساكانی سروشت لێك بداته‌وه‌..له‌ دوای سپێنۆزا باس له‌ خودا له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونی به‌ تایبه‌تی هیۆم ڕه‌تكرایه‌وه‌، به‌ڵام كانت وه‌كو فه‌یله‌سووفێكی ڕه‌شناڵیست بایه‌خی به‌ پرسی خودا داوه‌، ڕوانینی كانت بۆ خودا به‌م شێوه‌یه‌، ئه‌و لای وابوو عه‌قڵ له‌ چه‌مكه‌وه‌ ده‌سپێناكات به‌ڵكو له‌ ئه‌زموونی ئاساییه‌وه‌ ده‌سپێده‌كات، گه‌ر لامان وابێ شتێك هه‌بێ كه‌واته‌ ئه‌بێ شتێكی پێویست هه‌بێ و له‌ زنجیره‌ی هۆیه‌كان بگه‌ینه‌ لووتكه‌ی هۆیه‌كان كه‌ ببێ به‌ یه‌كه‌م  

هۆ و له‌ لووتكه‌دا بێ،عه‌قڵی مرۆف له‌ پێش دا خۆی له‌ بوونی بوونه‌وه‌رێكی پێویستnecessary being دڵنیا ده‌كات و لای وایه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ مه‌رجی ته‌واوی شته‌كانه‌.كانت لای وایه‌ سێ به‌ڵگه‌ بۆ ناسینی خودا هه‌یه‌ و باوه‌.١_ بورهانی خوداناسی سروشتی٢_بورهانی گه‌ردوونناسیcosmological argument ٣_ بورهانی بوونناسی
چه‌مكی واجب وجودnecessary being(بوونی پێویست) چه‌مكێكی په‌تییه‌ و عه‌قڵ پێویستی پێیه‌ به‌ڵام سه‌لماندنی مه‌حاله‌ له‌ گوزاره‌ی (خودا هه‌یه‌) هه‌یه‌being مه‌حموولێكی واقێعی نییه‌،واته‌ چه‌مكی  شتێك نیه‌ بتوانین بیخه‌ینه‌ سه‌ر چه‌مكێكی دیكه‌. چه‌مكی is كه ڕسته‌كه‌ پێكه‌وه‌ گرێده‌دا به‌ڵام شتێكی زیاتر ناخاته‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌. عه‌قڵه‌ ده‌یه‌وێ له‌ بابه‌ته‌كه‌ تێپه‌رێ. كۆی بۆچوونه‌كانی كانت له‌ باره‌ی ئه‌م سێ بورهانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ یاساكانی ئه‌زموون و تواناكانی عه‌قڵ تێده‌په‌ڕن و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێك دایه‌، كانت شیكرده‌وه‌ عه‌قڵ كه‌ له‌ تواناكانی خۆی تێه‌ڕی تووشی مه‌غله‌ته‌ی لۆژیكی ده‌بێته‌وه‌. مه‌عریفه‌ی عه‌قڵ له‌ چوار چێوه‌ی هه‌ست و كاتیگۆرییه‌كانی تێگه‌یشتن تێناپه‌ڕێ و  مرۆڤ له‌ ڕێگه‌ی عه‌قڵه‌وه‌ بوونی خودای بۆ ناسه‌لمندڕی و برهانه‌كانی خودا له‌ عه‌قڵی په‌تی ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌ و عه‌قڵی كرده‌كی باسیان لە سەر کردووە.

تێبینی لەسەر ئەم بابەتە: لەپيشدا ئەم وتارە بۆ ژوناڵێکی ئینگلیزی لە بەشی فیزیای زانکۆی سلیمانییە لە لایەن چەند مامۆستایەکی ئەو بەشە نووسراوە خودا لە فەلسەفە و  فیزیا کە لە ئەرستۆوە دەسپێدەکات و بە فیزیای هاوکینگ تەواو دەبێت و بەم ناونیشانەی خوارەوە نووسراوە:

God in the Great philosophical mind

 From quintessence to spooky Evolution Supernatural in Great Physicist mind

  Taylor c. c. w , from the beginning to Plat, volume1,p.20-21,Rutledge,1996.

 o Connor .d. j A critical History of western philosophy,p.82-85,free press,1985

 A krill, j .l.  A new Aristotle Reader ,p .378-380,Princeton university press1988

 copleston, Fredrick, A history of philosophy,volum4 p.108-110,image books1994

scrution, Roger, Spinoza, very short introduction p .47-50,oxford,1986.

Parkinson  g. h. r Spinoza s theory of knowledge,p.40oxford1954  


 Spinoza, Benedict  the ethicstrr.h.m.elwes,p3-6 Pennsylvania, state university,2000.

Kant, Immanuel, critique of pure reason  tr Paul gayer& allen.wood.p.635 cambredge,1998



په یوه ندی


Copyright © 2019 کپی کردن مطالب با ذکر منبع بلامانع است